كورده ئاواره‌كانی سه‌ر سنووری ئوردن ـ عێراق
مانیان گرتووه
ئه‌و
كوردانه‌ی كه ماوه‌ی زیاتر له مانگ و نیوێكه له سه‌ر
ســــنوری ئوردن ـ عێراق گیریان خواردووه و له ترسی گیان و
نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له كه‌مپی ئه‌لـــتاش هه‌ڵاتوون. ئه‌وانه
به هیــــوان كه به‌ره‌و و‌ڵاتی ســــێیه‌م بڕون یان وه‌ڵاتی
ســــێیه‌م وه‌ریان گرێ و ژیانــــیان بپارێـــزرێ له پێشدا
81 كه‌س بوون به‌ڵام ئه‌مڕو ژماره‌یان گه‌یشتــــوه‌ته 190
كـــه‌س كه له‌وانه 97 یان منــــداڵ، 35 ژن و 6 كه‌سیان پیر
و نه‌خۆشن.
ئێمه تا
ئێستا چه‌ند جارێک ڕامانگه‌یاندووه که وه‌زعی ژیانی ئه‌و
ئاوارانه له خه‌ته‌ر دایه و ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژیش به‌ره‌و
خراپتر بوون ده‌چێ. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌تا ئێستا
هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به چاره‌نووسی ئه‌م په‌نابه‌ر و
ئاواره‌نه‌وه، واته و‌ڵاتانی ئوردن و عێراق و کۆمیسیۆنی
په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هیچ وه‌ڵامی داوا و
داخوازه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه. ئه‌و ئاوارانه ئێستا له
به‌ر ئه‌وه له ڕوژی 10-3-2005 ه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مان
گرتنێکی هێمنانه و به ته‌مان تا وه‌ڵامی پێویست وه‌رده‌گرن
به‌رده‌وام بن.
بێگومان
ڕوی قسه و ده‌ستی یارمه‌تی ئێمه له سه‌ره‌تا و ده‌سپێك دا
به‌ره‌ولای هاو‌ڵاتیانی خۆشه‌ویستمانه و داواكارین بێده‌نگ و
بێ هه‌ڵوێست نه‌بن. وه‌رن هه‌موومان پێكه‌وه گوشار بخه‌ینه
سه‌ر ئه‌و لایه‌نه پێوه‌ندیدارانه كه كێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه
هه‌ژار و ده‌ربه‌ده‌ره چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كه
ماوه‌ی 25 ساڵه ئاواره و ده‌ربه‌در و بێ چاره‌نووسن، ده‌بوو
به هه‌موو یاسا و ده‌ستوورێک مافی ژیانێکی ئاسووده و
ئاساییان هه‌بێ به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستاش ئه‌و مافه‌یان
پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که مافی ژیان
یه‌کێکه له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ.
له ناو
ئه‌و خه‌ڵكه دا كه‌سانێك هه‌ن كه له كه‌مپی ئه‌لتاش له
دایک بوون و هه‌تا ئێستا مانا و ناوه‌روكی ژیانی ئاسایی نازانن
و هه‌موو ته‌مه‌نیان له ئاواره‌یی و ژیانی زه‌حمه‌تی ناو
که‌مپ دا به‌ڕێ کردووه. ئه‌وانه ژیانێکی ئاسایی که مافی
هه‌موو ئینسانێکه ته‌جروبه‌یان نه‌كردوه و ته‌نیا تاوانیشیان
كورد بونیانه...
به‌داخه‌و ئه‌م په‌نابه‌رانه بونه‌ته قوربانی هه‌ڵوێستی
كۆنه‌په‌ره‌ستانه و دژه مروڤانه‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی ئوردنی
كه نه له مروڤ ده‌گه‌ن و نه مافی مروڤیش ده‌ناسن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش به نۆبه‌ی خۆی و بۆ داماڵینی
به‌رپرسیاره‌تی له ملی خۆیان، ده‌ڵێن كه ده‌بێ ئوردن داوای
هاوكاری بكا و ڕێگا بدات ئه‌و ئاوارانه بێنه ناو خاكی ئه‌و
وه‌ڵاته تا ئه‌وان بتوانن یارمه‌تی پێویستیان بده‌ن. له
لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردنی ده‌ڵێن كه ده‌بێ
وه‌ڵاتێك ئه‌و ئاوارانه قه‌بوڵ بكات و پاشان به شێوه‌یه‌كی
كاتی له خاكی ئێمه‌وه ده‌رباز بن. وه‌ک ده‌بینین هه‌موو
ڕێگه‌یه‌کی هاوکاری کردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه، به‌و به‌هانانه
بێ مانایانه گیراوه.
ئه‌وه‌ی
كه دیار و ڕونه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م په‌نابه‌رانه ته‌نیا
هیوا و پشتیوانیان ئێمه‌ی هاوڕه‌گه‌زیانین، ئێمه كه له
وه‌ڵاته پێشكه‌وتووه‌كان دا ژیانمان پارێزراوه و
ئه‌وه‌نده‌مان ئیمكان هه‌یه وه‌ڵامی ساده‌ترین داخوازی
لێقه‌وماوانێ بده‌ینه‌وه. ئه‌م ئاوارانه له ئاسته‌مترین
ده‌ورانی ژیاندا نه‌ته‌وه و خه‌بات و نیشتمانیان له بیر
نه‌كردوه و فیداكاریان بۆ كردوه. بۆیه‌ش ئه‌رکی نه‌ته‌وه و
نیشتمانی ئه‌وانه که توانای خۆیان بۆ ڕزگار کردنیاقن بخه‌نه
گه‌ڕ. با هه‌ر که‌سمان له لای خۆیه‌وه و له ڕێگه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه، ڕای گشتی و دام و ده‌زگاکانی
په‌یوه‌ندیدار به مافه‌کانی مرۆڤ و کێشه‌ی ئاواران، له‌و
کێشه ئینسانییه ئاگادار بکه‌ینه‌وه و پێشگیری له ڕوودانی
تراژیدیایه‌ک بگرین.
كومیته‌ی پشتیوانی له په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش
2005-03-18