[ 28.02.2005 ] دواین هه‌واڵی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووری ئوردن ـ ئێراق ( چه‌ند وێنه‌یه‌ک له ئه‌لتاشه‌وه) ![]() كورده‌كانی دانیشتووی كه‌مپی زۆره‌ملی ئه‌لتاش له نێزیك شاری ڕومادی هه‌موو ڕوژی ڕێگای پڕ له مه‌ترسی چاره‌نوسی نادیار ئه‌گرنه به‌ر و ڕووه و سنوره‌كانی ئێراق ئوردن ئه‌كه‌ونه ڕێ، كه به‌داه‌خه‌وه توشی گه‌لێ كاره‌سات و ته‌نانه‌ت تێدا چونیش ده‌بن......
ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان گه‌یاند‌ۆ‌ته سنووری نێوان وه‌ڵاتانی ناوبراو گه‌یشتوه‌ته 132 كه‌س . ئه‌م خه‌ڵكه له ترسی نائاسایی كه‌مپی ئه‌لتاش و نادیاری داهاتوویان و به هیوای به‌رده‌وامی ژیان ته‌نیا چاره‌یان ئه‌وه‌یه خۆ بگه‌یه‌ننه وه‌ڵاتی ئوردن كه نۆێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ری وه‌ریان بگرێ و به‌ره‌و وه‌ڵاتی سێهه‌م ده‌رباز ببن. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی سیاسه‌تی نامرۆڤانه و دور له ئوسولی وه‌ڵاتی ئوردن، كه مرۆڤ ته‌نیا وه‌ك به‌رده سه‌یر ئه‌كه‌ن و سیاسه‌تیان به‌رانبه‌ر به كوردان به‌رده‌وامی سیاسه‌تی سه‌دام حسێنه، ڕێگا ناداته ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژار و لێقه‌وماوه بێنه ناو ئه‌و ئوردوگایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چاوه‌دێری ده‌كا و دانیشتووه‌كانی كوردی ڕوژهه‌ڵاتی كوردستانن و پێشتر له كه‌مپی ئه‌لتاش دا ژیاون. ئێمه وه‌ك كۆمیته‌ی پشتیوانی له په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش، كه دیاره كار و خه‌باتی ئێمه بۆ ئاواره‌كانی سه‌ر سنوور و كه‌مپی ئه‌لكه‌رامه‌شه، داواكارین له سه‌رجه‌م كۆڕ و كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات كه له به‌رانبه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ربه‌دره بێ ده‌نگ نه‌بن و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان مومكینه پێوه‌ندی به دام و ده‌زگا ناونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و وه‌ڵاتانه‌وه بگرن كه تێایان دا ئه‌ژین و به نامه و مایل و فاكس داواكار بن كه ئاوڕ له‌و خه‌ڵكه بدرێته‌وه. هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌م ئاوارانه زۆربه‌یان ژن و منداڵ و نه‌خۆشن .
ئه‌مڕۆ 27-2-2005 وه‌ڤدێكی ئه‌مریكایی و كانادایی سه‌ردانی ئاواره‌كانی سه‌ر سنووریان كردوه و داوایان لێ كردوون كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌مپی ئه‌لتاش . بێگومان له‌م كاره دا ده‌وڵه‌تی ئوردن، ئێراق و ئێران ڕۆڵیان هه‌یه و ئه‌یانه‌وێ ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به كار بێنن... هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئامریكایی هێرشیان بردۆ‌ته سه‌ر ئۆردوگای ئه‌لتاش و چه‌ند كه‌سێكی گومانلێكراویان گروتوه كه سه‌ر به ده‌زگای ئاسایشی ئێرانی بوون و له ئۆردوگاكه‌دا چه‌ند كه‌سێكی دانیشتووی ئوردووگایان ڕفاندووه و هه‌تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ئه‌دات كه ئه‌و خه‌ڵكه له ئۆردوگای ڕومادی له ژێر هێرشی چه‌ند لایه‌نه‌ی ئێران و عه‌ره‌به توندڕه‌وه‌كان و جه‌ماعه‌تی تروریسته‌كان دان و ژیانیان له مه‌ترسی جیدی دایه و ڕوژانه ئوردوگاكه به جێ دێڵن و یارمه‌تییان زۆر پێویسته. ئێمه وه‌ك كۆمیته‌ی پشتیوانی له په‌نابه‌رانی ئه‌لتاش چه‌ندین جار داوامان له حیزبه‌كانی ڕوژهه‌ڵات كردووه كه به فریای ئه‌و خه‌ڵكه‌وه بێن و له‌و پێوه‌ندیانه‌ی هه‌یانه كه‌ڵك وه‌رگرن كه حكومه‌تی كوردستان هه‌وڵێ بدا و ته‌نانه‌ت نامه‌ی تایبه‌تیشمان بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵای موهته‌دی سه‌روكی كۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕان ناردووه به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ وه‌ڵام ماوینه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه بڕوایان به دێموكراسی و مافی مروڤ و ڕێزگرتن له كه‌سه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا نییه . بۆ ئاگاداری جه‌ماوه‌ری كوردستان ئێمه هه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌مان بۆ لایه‌نه بێگانه‌كان ناردوه و 7 پارله‌مانتاری ئه‌روپایی وه‌ڵامیان داوینه‌وه و ده‌یان كه‌س و لایه‌نی جۆراوجۆریش به نامه و ته‌له‌فۆن وه‌ڵامیان داوینه‌وه كه‌چی لایه‌نه كوردیه‌كان حازر نیه‌ن بچوكترین پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن . تكا و داوامان له هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌یه ئه‌م بانگه‌وازه ئه‌خۆێنه‌وه له لای خۆایانه‌وه بكه‌ونه جم و جوڵ، بێگومان هه‌وڵی گشتگرتر كاریگه‌ری باشتری ده‌بێ و تا ئێستا نه‌تیجه‌شی هه‌بوه . كومیته‌ی پشتگیری له كورده‌کانی كه‌مپی ئه‌لتاش 2005.02.27 hiwagol@hotmail.com |
|
[Mediya.Net 2000 - 2005 © Copyright] |