رۆژی دیاریکراو له ژیانی زۆر خه‌لک و گروپی
کۆمه‌لایه‌تی جیاوازدا
ده‌بنه به‌شێک له ئێکۆنۆگرافی و
ناسنامه‌ی ئه‌و خه‌لکه، نه‌ورۆز به نیسبه‌ت خه‌لکی کورد و ولاتی
کوردان رۆژیکی وایه. نه‌ورۆز رۆژی جێژن و به خێر هاتن کردنی
سالێکی نۆیه که گشت مرۆڤان به ئاره‌زو و هیوای ژیانیکی باشتر
پیر‌وز بایی له یه‌کتر ده‌که‌ن و له گه‌ل یکتر په‌یمان تازه
ده‌که‌نه‌وه. ئالیانسی کوردی که له نه‌تیجه‌ی پێک هاتنی
مه‌یدانێکی نۆێ له بیر وسیاسه‌تی کوردی رۆژهه‌لات له چه‌ندسالی
رابردوودا، پێش چه‌ند مانگان وه‌ک ریکخستن و پرۆژه‌یکی سیاسی
هاته‌وه گۆره‌پانی خه‌باتی کوردی، به هه‌لێکی پیرۆزی ده‌زانی که
په‌یامی نۆێ ودێمۆکراتیکی خۆی بگه‌یه‌نێته گشت خه‌لکی کوردستان.
په‌یامی ئێمه پێشتر له هه‌موو شت پیروزباییه له گشت خه‌لکی
کوردستان به گه‌وره و بچووکه‌وه به ژن و پیاوه‌وه, له ئیلام و
کرماشانه‌وه تاکوو ورمییه وماکۆ و گشت کوردی دانێشتووی قووچان و
شاره و گونده کوردنشینه‌کانی دیکه‌ی خۆراسان. هیوادارین که
سالی نۆێ ببێته سالێکی پر له سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری بۆ گشت
ئه‌ندامانی ولاته‌که‌مان
رۆژی دیاریکراو له
ژیانی زۆر خه‌لک و گروپی کۆمه‌لایه‌تی جیاوازدا ده‌بنه به‌شێک له
ئێکۆنۆگرافی و ناسنامه‌ی ئه‌و خه‌لکه، نه‌ورۆز به نیسبه‌ت خه‌لکی
کورد و ولاتی کوردان رۆژیکی وایه. نه‌ورۆز رۆژی جێژن و به خێر
هاتن کردنی سالێکی نۆیه که گشت مرۆڤان به ئاره‌زو و هیوای
ژیانیکی باشتر پیر‌وز بایی له یه‌کتر ده‌که‌ن و له گه‌ل یکتر
په‌یمان تازه ده‌که‌نه‌وه. نه‌ورۆزی کورده‌واری به نیسبه‌ت
رێره‌وان و خه‌باتکارانی رێی ئازادی و رزگاری کورد رۆژی
تازه‌کردنه‌وه‌ی په‌یمان و هێنانه گۆرێ روونتر و ئاشکراتری
هه‌نگاوه‌کانی به‌ر ده‌م خه‌باتی سالی پێش روومانه
ئالیانسی کوردی که له
نه‌تیجه‌ی پێک هاتنی مه‌یدانێکی نۆێ له بیر وسیاسه‌تی کوردی
رۆژهه‌لات له چه‌ندسالی رابردوو دا، پێش چه‌ند مانگان وه‌ک
ریکخستن و پرۆژه‌یکی سیاسی هاته‌وه گۆره‌پانی خه‌باتی کوردی، به
هه‌لێکی پیرۆزی ده‌زانی که په‌یامی نۆێ ودێمۆکراتیکی خۆی
بگه‌یه‌نێته گشت خه‌لکی کوردستان. په‌یامی ئێمه پێشتر له هه‌موو
شت پیروزباییه له گشت خه‌لکی کوردستان به گه‌وره و بچووکه‌وه
به ژن و پیاوه‌وه, له ئیلام و کرماشانه‌وه تاکوو ورمییه و ماکۆ
و گشت کوردی دانێشتووی قووچان و شاره و گونده کوردنشینه‌کانی
دیکه‌ی خۆراسان. هیوادارین که سالی نۆێ ببێته سالێکی پر له
سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری بۆ گشت ئه‌ندامانی ولاته‌که‌مان
وه‌ک ئالیانسی کوردی په‌یمان
ده‌به‌ستینه‌وه که له پێناو پێک هێنانی بزووتنه‌وه‌یکی هه‌راوی
کوردی ئازادیخوازانه‌ی شارناوه‌ندا، روژ له دوای روژ ده‌ست له
نێو ده‌ستی گشت ئینسانیکی ئازادیخوازدا، تێ‌بکۆشین و له چ هه‌ول و
تێکۆشانیک کۆتایی نه‌که‌ین. وه‌ک ئالیانسی کوردی په‌یمان
ده‌به‌ستینه‌وه که له سیاسه‌تی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وایه‌تی دا
هه‌ول بده‌ین بۆ وه‌ده‌ست خستنی هه‌راوترین پشتیوانی بۆ کێشه‌ی
ره‌وای خه‌لکه‌که‌مان. وه‌ک ئالیانسی کوردی په‌یمان ده‌به‌ستینه‌وه
که سه‌داقه‌ت و راستگۆیی له سیاسه‌تی کوردی رۆژهه‌لاتدا بکه‌ینه
به‌شێکی سه‌ره‌کی و دیار له فه‌رهه‌نگی سیاسی میلله‌ته‌که‌مان.
وه‌ک ئالیانسی کوردی روو له رۆناکبیران ده‌که‌ین که له
مانگه‌کان و سالی پێش رووماندا هه‌ستنه‌وه به ده‌وری خۆیانه‌وه
له پیناو وه‌گه‌ڕ خستنی ریزه‌کانی میله‌ته‌که‌مان به مه‌به‌ستی
خه‌باتی مه‌ده‌نی و شیڵگێر
گشت رووناکبیرانی گه‌له‌که‌مان
ده‌بێ ئه‌و په‌یامه بده‌نه خه‌لک که هه‌ر هێز و لایه‌نێک کورد
قه‌بوول نه‌کات، کوردیش ده‌ستی ره‌د له سه‌ر سینگی وان داده‌نێ و
نه‌فییان ده‌کات و هه‌ر لایه‌نێکیش دان به بوون و مافی کورد دابنێ
و پشتیوانی لێ بکات ده‌بێته دۆست و هاوپه‌یمان و جێ ئێحترام و
ریزی کورد
له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی لێگالی
ئێران‌دا ده‌بی رۆژ له دوای رۆژ ریزه‌کانی خۆمان بۆ وه‌گڕ خستنی
خه‌باتی دژی دیکتاتۆرییه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌کانی نیزامی
سه‌ره‌رۆدا پته‌وتر بکه‌ینه‌وه. ئه‌رکێکی مێژوویی گشت لایه‌کمان
ئه‌وه‌یه که هیچ ته‌یف و گرووپ و که‌سایه‌تییه‌ک به شیعاری
رێفۆرم و غه‌ێره هێز و تواناییمان به فیرۆ نه‌دات. ده‌بێ لێمان
روون بێ که گۆرانی دێمۆکراتیک ته‌نیا ده‌توانێ ببێته به‌رهه‌می
پرۆسه‌ی خه‌باتی سیاسی جه‌ماوه‌ری. قسه‌ی ئالیانسی کوردی به
نیسبه‌ت چالاکانی سیاسی رێفۆرمخوازی کورد ئه‌وه‌یه که له شه‌رت
و شرووتی ئێستای ولاتدا ته‌نیا حه‌ره‌که‌یه‌ک ده‌توانی مۆری
پێشکه‌وتنخوازانه‌ی وێ که‌و‌ێ که دوور بێ له ته‌سبیتی
دیکتاتۆرییه‌ت و مه‌شرووعییه‌ت دان به ده‌سته‌لاتی نامه‌شرووع و
به بن به‌ست گه‌یشتووی ده‌سته‌لاتدارانی ولات. له مه‌یدانی
سیاسه‌تی ئه‌مرۆی ئێران‌دا, رێفۆرمخوازانی ده‌وله‌تی نۆینه‌ری
راسته‌و خۆی ئه‌و ته‌یفه‌ن که ئه‌نجامی سیاسه‌تیان بریتییه له
هه‌ول دان بۆ وه‌ده‌ست خستنی مه‌شرووعییه‌ت بۆ ده‌سته‌لاتی
دیکتاتۆریی له ولاتدا
خوازیارانی ئال و گؤری
دێمۆکراتیک ده‌بێ هه‌ول وتێکۆشینیان له خزمه‌ت به‌سیجی هه‌راوی
خه‌لکدا بێ بۆ وه‌ده‌ست خستنی ماف و ده‌ستکه‌وتی دێمۆکراتیک، له
سه‌ر بنه‌مای پشت به‌ستن به خه‌لک به گشتی و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی
کوردی به تایبه‌تی
با گشت لایه‌کمان سالی نۆێ
بکه‌ینه سالی حازری و یه‌کگرتوویی زیاتری کورد به مه‌به‌ستی
گێرانی ده‌ورێکی به کارتر له پرۆسه‌ی وه‌دی هێنانی گۆرانی
دێمۆکراتیک له سیاسه‌تی ئێران و ناوچه‌دا.