[ 16.03.2005 ] هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ک چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگیی کورد له ئاست کردار‌ی نا ڕه‌وای حکوومه‌تی ئێران دژی چالاکانی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد زه‌خت و زۆری حکوومه‌تی ئێران دژی چالاکانی
فه‌رهه‌نگی
-
کۆمه‌ڵایه‌تیی
کورد
مه‌حکوومه ئازادیی بێ‌مه‌رجی تێکۆشانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی مافی هه‌ر ئینسانێکه له کۆمه‌ڵگه‌دا . مافێک که له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران‌دا نه‌ک هه‌ر له‌به‌رچاو ناگیرێت به‌ڵکه به بوونی یاسا کۆن و کۆنه‌په‌رستانه‌کانی و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی ده‌ورانی به‌رد، باسکردنیان تاوانه. ئه‌م حکوومه‌ته سه‌ره‌ڕای نه‌سه‌لماندنی بوونی ئێران وه‌ک وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه ، پێش به چالاکی و چالاکانی دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و ناحکومه‌تییه‌کانی وه‌ک بواری رۆژنامه‌وانی ، مافه‌کانی منداڵ ، مافی ژن و مافی مرۆڤ و ... ده‌گرێ . به شێوه‌ی جۆربه‌جۆری وه‌ک داخستنی بڵاوکراوه ، بانگکردن بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و ئیتڵاعاتییه‌کان ، دادگایی‌کردن و بڕینه‌وه‌ی حوکمی ناعادڵانه و سه‌ره‌نجام مۆله‌ت نه‌دان به چالاکی به شێوه‌ی "قانوونی" و ره‌دکردنه‌وه‌ی " سه‌ڵاحییه‌تی" !! داواکاران ، هه‌وڵ بۆ ترساندن و دامرکان و بێده‌نگ‌کردنیان ده‌دات.نه‌وه‌ک ئارامشی ئه‌منییه‌ته " گۆڕستانی"یه‌که‌ی تێک‌بچێت . له‌م بواره‌دا حکوومه‌تی ئێران له کوردستان به ده‌ستێکی ئاواڵه‌تر له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاتووه‌ته مه‌یدان و به‌مه‌به‌ستی ترساندن و پاشه‌کشه‌کردن به چالاکانی رۆشنبیر و پێشره‌وانی هه‌ڵسووڕی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، و هه‌روه‌ها چاوه‌ترسێن‌کردنی جه‌ماوه‌ر ،ئه‌وه ماوه‌یه‌که به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو قۆڵی له سه‌رکوت و ده‌مکوت‌کردنی که‌سانی چالاکی بواره‌جۆربه‌جۆره‌کانی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵماڵیوه . که داخستنی بڵاوکراوه‌کانی خوێندکاران ، بڵاوکراوه‌ی په‌یامی مه‌ردوم (کوردستان) و بانگ‌کردنی به‌رێوه‌به‌ر و نووسه‌رانی ئه‌م بڵاوکراوانه بۆ دادگا، بانگ‌کردنی چالاکانی بواری مافه‌کانی ژن ،مافی منداڵ و مافه‌کانی مرۆڤ بۆ دادگا یا ناوه‌نده ئیتڵاعاتییه‌کان و ئه‌گه‌ری گرتن و زیندانیکردنیان له داهاتوویه‌کی نزیکدا و ره‌د کردنه‌وه‌ی داخوازی موڵه‌ت بۆ ڕێکخراوی ژنانی کوردی پارێزه‌ری ئاشتی و مافی مرۆڤ و بانگ‌کردنی خاتوو رویا تلووعی (ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه) له لایه‌ن ناوه‌ندێکی ئیتڵاعاتییه‌وه، نموونه‌ی ئه‌م هه‌ڵس‌وکه‌وته‌ن. ئێمه چالاکانی سیاسی –فه‌رهه‌نگیی کورد سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، هێزه سیاسییه‌کان ، ناوه‌نده‌کانی جیهانیی مافی مرۆڤ و گشت ئازادیخوازان بۆ ئه‌م پێشێل کردنه‌ی سه‌ره‌تایی‌ترین مافی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ و تاوانه‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕاده‌کێشین و وێرای مه‌حکووم کردنی حکوومه‌ت و کرداره‌کانی ، هاوده‌نگیی خۆمان له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ ئامانجێکی ئینسانی و مه‌ده‌نی به‌چه‌شنێک له ژێر گیر وگازی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دان ده‌رده‌بڕین . ئێمه سه‌رنجی ئیسڵاح‌ته‌ڵه‌به کورده‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بۆ ئه‌و راستییه راده‌کێشین که به بێده‌نگیی خۆیان له ئاست سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی حکوومه‌ت و به‌تایبه‌ت کردار‌ی ئه‌م‌دوایانه‌ی ، نیشان ده‌ده‌ن که هیچ پێوه‌ندیه‌کیان به گه‌لی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانییه‌وه نییه و "به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیزام" له پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌کانیاندایه. بۆیه دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک‌کۆماریدا وه‌ڵامی شیاوی خۆیان له جه‌ماوه‌ری کوردستان وه‌رده‌گرنه‌وه. به بڕوای ئێمه‌هه‌لومه‌رجی ناوچه و به‌تایبه‌ت باشووری کوردستان ،ترسی خستووه‌ته دڵی هه‌موو داگیرکه‌ران و له‌وانه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ئێرانه‌وه و توند و تیژیه‌کانی ئه‌م‌دوایانه‌ش ده‌بێ هه‌ر له‌و بواره‌دا پێناسه بکرێن. که بیگومان هیچ ده‌سکه‌وتێکی ( بێجگه له بێ‌ئابروویی زۆرتر) بۆ حاکمانی ئێران نابێ .و ناتوانن پێش به ره‌وندی رووله‌گه‌شه‌ی وشیاریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بێداریی نه‌ته‌وه‌یی بگرن . له هه‌لومه‌رجی ئیمرۆی جیهاندا ، ده‌ورانی سه‌ره‌رۆیی و کێشانی دیواری بێخه‌به‌ری به‌ده‌وری وڵاتاندا له لایه‌ن حاکمانی دیکتاتۆره‌وه تێپه‌ڕیوه . ئیمرۆ هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگه بۆی هه‌یه و ده‌توانی دادی خۆی دژی بێدادگه‌ران ،بباته به‌ر ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه. کارێک که که‌مترن کاردانه‌وه‌ی زه‌ختی زۆرتری کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و کۆڕ وکۆمه‌ڵه ئینساندۆسته‌کان بۆ سه‌ر حاکمانی ئازادی کوژی ئێران ده‌بێ . باهه‌موومان به پشتیوانیکردن له چالاکانی فه‌رهه‌نگی- کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌قاودانی تاوانکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له ئاستی ناوخۆ و نیونه‌ته‌وه‌ییدا ، به حاکمانی ئێران نیشان بده‌ین که چیدیکه ناتوانن به خواستی خۆیان درێژه به سته‌م و تاوان بده‌ن.
دوکتۆر گوڵمورادی مورادی (ئاڵمان ) نووسه‌ر وتوێژه‌ر و ئه‌ندامی "کانوون نووسه‌ران له تاراوگه" دوکتور حوسێن خه‌لیقی ( سوید) چالاکی سیاسی ،نووسه‌ر وتوێژه و به‌رپرسی ئه‌نستیتوی کورد له سوید سه‌عیدی کاوه (کوێستانی) (سوید) نووسه‌ر و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی فایه‌ق به‌همه‌نی (سوید) چالاکی سیاسی هیوا گۆڵموحه‌مه‌دی (سوید) رۆشنبیر و چالاکی سیاسی عه‌لی مه‌حموود موحه‌ممه‌د(هوله‌ند) نووسه‌ر و چالاکی مافی مرۆڤ ره‌حمه‌تی ئیبراهیمی (سویس) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی سه‌لام عه‌بدوڵا ئیبراهیم (ئاڵمان) چالاکی سیاسی ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ حه‌مید به‌هرامی (ئامریکا) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی مریه‌م عه‌لی‌پوور ( نورو‌ێژ) چالاکی سیاسی و تێکۆشه‌ری مافی ژن شێرکۆ عاله‌می (کوردستان) چالاکی فه‌رهه‌نگی ، چیرۆک نووس ئیبراهیمی کووشا (تاران) خوێندکار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی قادر ئه‌لیاسی (نورو‌ێژ) گۆرانی بێژ و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی فه‌ریبا ساله‌ح‌زاده ( کرماشان) خوێندکار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی ره‌حیمی په‌روا (ئاڵمان) چالاکی سیاسی حێشمه‌ت خوسره‌وی ( سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی ڕه‌سوول عه‌بدوڵا (باشووری کوردستان-ڕانیه) چالاکی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی گۆران عه‌لی (سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی عه‌بدولواحێدی خه‌نده‌ڕه‌ش ( نیوزله‌ند) خوێندکار و چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی که‌ماڵی عیزه‌تی (نورو‌ێژ) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی شه‌هاب گوڵاڵان (سوید) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی موحه‌مه‌د حوسێن (باشووری کوردستان-که‌لار) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی خالید عه‌زیزی ( ئوسترالیا) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی موحه‌ممه‌د خادمیانی ( کانادا) رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی قاسم ره‌یانی ( سوئێد) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی نووسه‌ر موحه‌مه‌دی جه‌هانگیری (سوئێد) چالاکی سیاسی ئاکامی ئه‌حمدی ( کانادا) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی شه‌ریفی بێهروز ( کانادا) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ئیبراهیم فه‌رشی (ئالمان) چالاکی سیاسی ، ده‌رهێنه‌ر(تاتر) ونووسه‌ر نادری فه‌تحی (ئالمان) چالاکی سیاسی - فه‌رهه‌نگی هێمن عه‌بدوڵا (هوله‌ند) نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ خه‌لیل غه‌زه‌ڵی (هوله‌ند) چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی گۆواری کورد (وانکۆڤر- کانادا) گۆڤارێ سیاسی – فه‌رهه‌نگی ماڵپه‌ڕی ( سیاسی - ئه‌ده‌بی) کوردستانز www.kurdistanz.com ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) برووسکه www.hemid.com ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) کاک هیوا www.kakhiwa.com ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری) خانه په‌ناهجوو www.panahjoo.co وێبلاگی کوردستان kurdstan.blogspot.com ماڵپه‌ڕی کوردستان سایت ( سیاسی خه‌به‌ری) www.kurdistansite.com ماڵپه‌ڕی( بۆکان) ڕۆژهه‌ڵات ( سیاسی -ئه‌ده‌بی) www.rojhalat.de ماڵپه‌ڕی ( سیاسی خه‌به‌ری ) هه‌ڵوێست www.helwist.com
ئادره‌سی پرسیار و پشتیوانی: pshtiwani@yahoo.com |
|
[Mediya.Net 2000 - 2005 © Copyright] |