[ 19.02.2005 ] كورده‌كانی كه‌مپی ئه‌لتاش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له سه‌ره،
کومیته‌ی پشتیوانی له کورده‌کانی ئه‌لتاش وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كانی پێشومان دا باسمان كردوه ئه‌و كوردانه‌ی كه سه‌دام حسێن له كه‌مپی ئه‌لتاش وه‌ك ئه‌سیر و تاوانبار گه‌وره‌ترین بێ حورمه‌تی پێ ده‌كردن و له هه‌ر جوره ژیانێكی شایانی مروڤایه‌تی بێ به‌ری كرابون له پاش ڕوخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوت كه‌ره‌ش هێشتا له نا له‌بارترین هه‌ل و مه‌رج دا ئه‌ژین ، ئیمكانی كار و په‌یدا كردنی بژێویان نییه و له لایه‌ن عه‌ره‌به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست و تێرۆریسته‌كانه‌وه ئه‌كوژرێن و بێ سه‌روشوێن ئه‌كرێن. ئه‌مه له ده‌نگ و باسه‌كانی هه‌فته‌ی پێش دا باس كرا. ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژار و چاره ڕه‌ش و له ماف و ئازادی و ژیان بێ به‌شه سه‌ری خویان هه‌ڵ ئه‌گرن و ڕو له بیابانه‌كانی عه‌ره‌بستانی عێراق و ئوردن ئه‌كه‌ن و هه‌تا ئێستا نازانری كه چه‌ند كه‌سیان تێ دا چون و چاره‌نوسی چه‌ندین كه‌سیشیان كه توانیویانه خو بگه‌یه‌نه سنوری ئوردن و عێراق هه‌روا نادیاره و له نێوان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی ئوردن و ده‌سه‌ڵاتی كاتی عێراقی دا توپ توپێنێان پێ ئه‌كه‌ن و كه‌س خویان لێ وه‌خاوه‌ن ناكا . ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ئوردوگای ئه‌لتاش دا ماونه‌ته‌وه بێ ده‌سه‌ڵات و بێ ئیمكانات ترینی پاشماوه‌ی 30 هه‌زار كه‌سن كه به زوری له ڕێگایه‌كه‌وه خویان ده‌رباز كردوه . ئه‌وانه‌ی ئێستا له كه‌مپی ئه‌لتاش دا ماونه‌ته‌وه نه توانایی هه‌ڵاتنێان به‌ره‌و ئوردن هه‌یه و نه پاره و ئێمكانیان هه‌یه كه ڕو له جێگایه‌كی دیكه بكه‌ن . به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه نییه كه ناتوانن بچنه دوكتور و ده‌ستیان به ده‌رمان و كار و خواردن ڕا ناگا ، به‌ڵكو له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كومه‌ڵ كوژییان لێ ده‌كرێ و پێیان ده‌ڵێن كه ئێوه شانازی به تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه ئه‌كه‌ن و خه‌یانه‌تتان به عێراق كردووه و شه‌وانه چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌چنه سه‌ریان و ماڵه‌كانیان تاڵان ئه‌كه‌ن و ده‌س درێژی ئه‌كه‌نه سه‌ر ژنان و منداڵه‌كان ئه‌ترسێنن به جورێ كه ئێستا منداڵه‌كانی ئوردوگا نا‌وێرن بچنه ده‌ره‌وه بو یاری كردن. مرۆڤپه‌روه‌ران و هاوڵاتیانی کورد ژیان تا سه‌ر ته‌نگانه نابێ ، ئه‌و خه‌ڵكه هه‌روا چاو له ده‌س و بێ كه‌س نه‌بوون ، ئه‌وانه گوند و شاریان لێ وێران كراوه ، ژیانیان لێ به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه و به ساڵانه وه‌ك ئه‌سیر هه‌ڵسو كه‌وتیان له‌گه‌ڵ كراوه . ئه‌و خه‌ڵكه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و هیوا و به‌رده‌وامیی ژیانێكی شایانن ، ئه‌و خه‌ڵكه لێان قه‌وماوه ، ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕوت و بێ ده‌ره‌تانه هه‌مو ده‌رگایه‌كێان لێ داخراوه له به‌رانبه‌ریان دا بێده‌نگ مه‌بن ، گوێ له ویژدانی مروڤانه و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئێخلاقیتان بگرن، با ده‌نگ وجموجۆڵه‌کانمان یه‌ك خه‌ین و ببینه ده‌نگ وهێزێكی وه‌ها كاریگه‌ر که ڕێكخراوه ناونه‌ته‌وه‌یی و وه‌ڵاته دیموكرات و پێشكه‌وتنخوازه‌كان و حكومه‌تی كوردستان گوێ له وشیار کردنه‌وه‌کانمان بگرن. تراژیدی كومه‌ڵ كوژی به‌ڕێوه‌یه وه‌رن با به یه‌که‌وه پێشی بگرین. كومیته‌ی پشتگیری له كورده‌کانی كه‌مپی ئه‌لتاش 050219 hiwagol@hotmail.com |
|
[Mediya.Net 2000 - 2005 © Copyright] |