[
15.01.2005
]
داوای یارمه‌تی بۆدوو لاوی
كورد
که له مه‌هاباد به زیندان
حوكم دراون
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دوو
جه‌وانی كوردی شاری مهاباد به تۆمه‌تی چالاكیی سیاسی و په‌یوه‌ندی
به‌ستن له‌گه‌ڵ لاوانی كوردی شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌لاَتی كوردستان
هه‌ر یه‌كه‌و به ساڵیَك و هه‌شت مانگ زیندان حوكم دران.
به‌پیَی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌رگریكردن له‌و
دوو لاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه، (هه‌ژاری مامه‌ندی) و (فاروقی سامانی)
دوای چوار مانگ له بانگ كردنیان، رۆژی چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن دادگای
شۆرِشی شاری مهاباد به 20 مانگ زیندان بۆ هه‌ر یه‌كیان حوكم دران.
دادوه‌ر هاشمزاده له لقی دووی دادگای شۆرِشی مهاباد، ئه‌و حوكمه‌ی
له‌به‌ر رۆشنایی چوار تۆمه‌ت بۆ ئه‌م دوو لاوه ده‌ركرووه كه بریتین
له:
1-چالاكی و لیَكۆڵینه‌وه له بواری كیَشه و گرفته‌كانی لاوانی كورد.
2-هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌و پیَشه‌وه بردنی زمان و كه‌لتوری كوردی.
3-په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ چالاكان و لاوانی كورد له‌شاره‌كانی
دیكه‌ی كوردستان.
4-په‌یوه‌ندی كردن به جولاَنه‌وه‌ی لاوانی كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستان.
ئه‌م كۆمیته‌یه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له رۆشنبیران،
ریَكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و بزاڤ و جولاَنه‌وه سیاسی و
كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان ده‌كات به‌ناردنی نامه‌ی نارِه‌زایی ئه‌م
برِیاره‌ی دادگای شۆرشی شاری مهاباد مه‌حكوم بكه‌ن و ریَگه نه‌ده‌ن
ئه‌م دوولاوه بچنه به‌ندیخانه‌وه.
كۆمیته‌كه ده‌ڵیَ كه‌وا له‌ریَگه‌ی ئه‌م ئادریَسه‌وه نارِه‌زایی
نامه‌كانی خۆیان بنیَرن:
nekaroz_m@yahoo.com