بۆ ساڵیادی كاره‌ساتی هه‌ولێر ناوی خوای لێدێنێ و خۆی ده‌ته‌قێنێ
بۆ ساڵیادی كاره‌ساتی هه‌ولێر
ناوی خوای لێدێنێ و خۆی ده‌ته‌قێنێ
له چیرۆكه سه‌ره‌واڵه‌كانی مێژوودا، له چاخی حه‌سه‌نی سه‌بباحدا، فیداییه‌كانیان ده‌خه‌ساند، له‌وكاته ئه‌م خه‌ساوانه وێنه‌ی ئبنی مه‌قفه‌عیان ده‌خسته نێومانگی چوارده‌وه، بۆ قاوه‌توون ژاریان بۆ تێده‌نان و له‌ئه‌له‌مووته‌وه ملی رێگای ماڵی نزامۆلمۆلكیان ده‌گرته به‌ر بۆ نه‌یشابووری پاته‌ختی سه‌لجووقه‌كان... چیرۆكه‌كه‌ی ئه‌ورۆشمان له‌یه‌مه‌نه‌وه ده‌ست پێده‌كات... ئبنی مه‌قفه‌ع هه‌ر وه‌ك جاران خۆی داشاردووه، فیداییه‌كان ناخه‌سێنن سڕیان ده‌كه‌ن، سڕكراوه‌كان دیمه‌نی ئبنی مه‌قفه‌ع له مانگی ده‌سكردی ئه‌لجه‌زیره‌وه ده‌بینن و بۆناو رێگه‌ش بوردی یه‌مانییان بۆ تێده‌نن، سڕبووه‌كان بورده‌كان به‌ژاره‌وه له خۆیان ده‌پێچن و به‌ره و هه‌ولێری پاته‌ختی...به‌ره و ئمپراتووریه‌تی ... به‌ره و كوێ خۆتان ته‌یار كردوه؟! ئه‌مه هه‌ولێره، ماڵی كورده نه ناوه‌ندی بازرگانی و تاج وته‌خته، به‌هه‌ڵه‌دا چوون، بست به بستی ئه‌م خاكه دێراوه خوێنه، هه‌زارساڵه له‌م بسته ره‌نگی ئاڵامان نه‌دیوه، ئاڵاكه‌شمان خه‌ڵتانی خوێنه، ده‌مامكی سه‌رتان ئابڵوقه‌ی مێشكتانی داوه، خۆتان به‌ره و كێ ده‌ته قێنه‌وه، لێمان گه‌ڕێن چوار پارچه‌مان به‌په‌رژینه، مناڵمان به خوێنی شه‌هید فرچك دراوه! 2 فڕۆكه‌مان نیه، ژووری بازرگانی جیهانیمان نیه، مترۆ و پترۆش نازانین چیه؟ ئێوه چیتان له ئێمه‌ده‌وێ؟، ماڵێكمان هه‌یه داروپه‌ردووی شه‌ڕی مێژووی پێوه دیاره! هێلانه‌یه‌كمان له گوێسوانه‌ی سه‌ربانی ئه‌م دنیایه، هیچمان نیه جگه له ترووسكه‌یه‌ك هیوا و قه‌ڵایه‌ك و كاروانێك شه‌هید... هه‌واڵێكی ره‌ش: دوو له‌سڕبووه‌كان خۆیان به سه‌ر رووباره خه‌ڵكێك ته‌قانده‌وه! خۆیان ته‌قانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن ئازادی تابۆیه، خه‌تی سووره... ئه‌وانه‌شه‌مشه‌مه كوێره‌ی وێرانی و رووته‌نن، ئه‌وانه مردنن دژی مانن، له‌مه‌شه‌ختی شۆره‌كاتی ئه‌و خواره‌وه گۆج کراون، كه‌ڵه‌ی بێستانن، چه‌قه‌ڵی چه‌من، مێشكی مشك و باڵا فیلن، نووسه‌كه‌ی گه‌نمن، لقی داری وشكه‌ڵن، ئه‌وانه بێ پۆن، داری بێ به‌رن، ده‌مامکدراوی شه‌وه‌زه‌نگ و پلاری ده‌ستی دێون، قێزه‌ونن، داركونكه‌ره‌ی خورمای ژه‌نگ هه‌ڵگرتوون، كه‌متیاری كاره‌ساتن، ژه‌نگه‌سووره‌ی سه‌رگوڵن، بۆسۆی په‌ڕۆی كۆنن، چه‌قه‌ڵی پشت درگای ئاوه‌دانین، په‌ڵه‌ی چاون، قوڕقوڕاچكه‌ی خه‌من، دڕكه‌زه‌رده‌ی باخی گوڵن، لاته‌نیشتی كۆمه‌ڵن، ئه‌وانه هه‌مووشه‌وێ له ماڵه گوله‌كانه‌وه دزه‌ده‌كه‌ن، كوڕی شاسماییلی سه‌فه‌وی و كوڕه‌زای سوڵتان سه‌لیم و باوكی مه‌لای خه‌تین، ئه‌وانه لووی بڕبڕه‌ی پشتی مێژوون، قه‌تماغه كیمی كوانی سه‌رپشتی كوردن! 3 ساڵهایه سه‌رمان بووه‌ته گومه‌زی ورینه‌كانتان، هێلانه‌یه‌ك نه‌ما ژاری تێنه‌كه‌ن، ویستتان ویستمان بخنكێنن، له مێژساڵه هه‌وڵتان داوه، به‌ستان نیه، ئه‌مانه له كوێوه رژاونه‌ته نێو چڕی شاخ و باخه‌كه‌م، ئاپۆڕه‌یه‌ك پۆڕ وکۆترو چۆله‌كه‌تان كرد به كۆته‌ڵ، كۆستان كه‌وێ، كوردستانتان كرد به‌چه‌مه‌ر چۆپی، كۆستان كه‌وێ، قه‌ڵای هه‌ولێریش تفتان لێده‌كاته‌وه، كۆستان كه‌وێ، ئه‌وپه‌پوولانه‌ی باڵیان وه‌ری، خاوه‌نی کۆمپانیای نه‌وتی هه‌ولێر نه‌بوون، ئه‌وانه‌ی وا كه‌وتنه به‌ر ئامانجی كوێرتان، هه‌زاران مین و لۆقمیان پووچه‌ڵ كردبووه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتر بیكا به هێلانه و هه‌نگ شانه‌ی تیا بكات! ئه‌ی كۆستان كه وێ ... ره‌وف شاری تۆركۆی فنلاند 5.2.2004 rauf@jippii.fi
له چیرۆكه سه‌ره‌واڵه‌كانی مێژوودا، له چاخی حه‌سه‌نی سه‌بباحدا، فیداییه‌كانیان ده‌خه‌ساند، له‌وكاته ئه‌م خه‌ساوانه وێنه‌ی ئبنی مه‌قفه‌عیان ده‌خسته نێومانگی چوارده‌وه، بۆ قاوه‌توون ژاریان بۆ تێده‌نان و له‌ئه‌له‌مووته‌وه ملی رێگای ماڵی نزامۆلمۆلكیان ده‌گرته به‌ر بۆ نه‌یشابووری پاته‌ختی سه‌لجووقه‌كان...
چیرۆكه‌كه‌ی ئه‌ورۆشمان له‌یه‌مه‌نه‌وه ده‌ست پێده‌كات...
ئبنی مه‌قفه‌ع هه‌ر وه‌ك جاران خۆی داشاردووه، فیداییه‌كان ناخه‌سێنن سڕیان ده‌كه‌ن، سڕكراوه‌كان دیمه‌نی ئبنی مه‌قفه‌ع له مانگی ده‌سكردی ئه‌لجه‌زیره‌وه ده‌بینن و بۆناو رێگه‌ش بوردی یه‌مانییان بۆ تێده‌نن، سڕبووه‌كان بورده‌كان به‌ژاره‌وه له خۆیان ده‌پێچن و به‌ره و هه‌ولێری پاته‌ختی...به‌ره و ئمپراتووریه‌تی ... به‌ره و كوێ خۆتان ته‌یار كردوه؟! ئه‌مه هه‌ولێره، ماڵی كورده نه ناوه‌ندی بازرگانی و تاج وته‌خته، به‌هه‌ڵه‌دا چوون، بست به بستی ئه‌م خاكه دێراوه خوێنه، هه‌زارساڵه له‌م بسته ره‌نگی ئاڵامان نه‌دیوه، ئاڵاكه‌شمان خه‌ڵتانی خوێنه، ده‌مامكی سه‌رتان ئابڵوقه‌ی مێشكتانی داوه، خۆتان به‌ره و كێ ده‌ته قێنه‌وه، لێمان گه‌ڕێن چوار پارچه‌مان به‌په‌رژینه، مناڵمان به خوێنی شه‌هید فرچك دراوه!
2
فڕۆكه‌مان نیه، ژووری بازرگانی جیهانیمان نیه، مترۆ و پترۆش نازانین چیه؟ ئێوه چیتان له ئێمه‌ده‌وێ؟، ماڵێكمان هه‌یه داروپه‌ردووی شه‌ڕی مێژووی پێوه دیاره! هێلانه‌یه‌كمان له گوێسوانه‌ی سه‌ربانی ئه‌م دنیایه، هیچمان نیه جگه له ترووسكه‌یه‌ك هیوا و قه‌ڵایه‌ك و كاروانێك شه‌هید...
هه‌واڵێكی ره‌ش: دوو له‌سڕبووه‌كان خۆیان به سه‌ر رووباره خه‌ڵكێك ته‌قانده‌وه! خۆیان ته‌قانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن ئازادی تابۆیه، خه‌تی سووره...
ئه‌وانه‌شه‌مشه‌مه كوێره‌ی وێرانی و رووته‌نن، ئه‌وانه مردنن دژی مانن، له‌مه‌شه‌ختی شۆره‌كاتی ئه‌و خواره‌وه گۆج کراون، كه‌ڵه‌ی بێستانن، چه‌قه‌ڵی چه‌من، مێشكی مشك و باڵا فیلن، نووسه‌كه‌ی گه‌نمن، لقی داری وشكه‌ڵن، ئه‌وانه بێ پۆن، داری بێ به‌رن، ده‌مامکدراوی شه‌وه‌زه‌نگ و پلاری ده‌ستی دێون، قێزه‌ونن، داركونكه‌ره‌ی خورمای ژه‌نگ هه‌ڵگرتوون، كه‌متیاری كاره‌ساتن، ژه‌نگه‌سووره‌ی سه‌رگوڵن، بۆسۆی په‌ڕۆی كۆنن، چه‌قه‌ڵی پشت درگای ئاوه‌دانین، په‌ڵه‌ی چاون، قوڕقوڕاچكه‌ی خه‌من، دڕكه‌زه‌رده‌ی باخی گوڵن، لاته‌نیشتی كۆمه‌ڵن، ئه‌وانه هه‌مووشه‌وێ له ماڵه گوله‌كانه‌وه دزه‌ده‌كه‌ن، كوڕی شاسماییلی سه‌فه‌وی و كوڕه‌زای سوڵتان سه‌لیم و باوكی مه‌لای خه‌تین، ئه‌وانه لووی بڕبڕه‌ی پشتی مێژوون، قه‌تماغه كیمی كوانی سه‌رپشتی كوردن!
3
ساڵهایه سه‌رمان بووه‌ته گومه‌زی ورینه‌كانتان، هێلانه‌یه‌ك نه‌ما ژاری تێنه‌كه‌ن، ویستتان ویستمان بخنكێنن، له مێژساڵه هه‌وڵتان داوه، به‌ستان نیه، ئه‌مانه له كوێوه رژاونه‌ته نێو چڕی شاخ و باخه‌كه‌م، ئاپۆڕه‌یه‌ك پۆڕ وکۆترو چۆله‌كه‌تان كرد به كۆته‌ڵ، كۆستان كه‌وێ، كوردستانتان كرد به‌چه‌مه‌ر چۆپی، كۆستان كه‌وێ، قه‌ڵای هه‌ولێریش تفتان لێده‌كاته‌وه، كۆستان كه‌وێ، ئه‌وپه‌پوولانه‌ی باڵیان وه‌ری، خاوه‌نی کۆمپانیای نه‌وتی هه‌ولێر نه‌بوون، ئه‌وانه‌ی وا كه‌وتنه به‌ر ئامانجی كوێرتان، هه‌زاران مین و لۆقمیان پووچه‌ڵ كردبووه بۆ ئه‌وه‌ی کۆتر بیكا به هێلانه و هه‌نگ شانه‌ی تیا بكات! ئه‌ی كۆستان كه وێ ...
ره‌وف
شاری تۆركۆی فنلاند
5.2.2004
rauf@jippii.fi
[Copyright © 2000 - 200