هۆنڕاوه    


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به‌ جه‌ددی ئاوایی‌یه‌ڕوخاوه‌كانی‌كوردستان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئه‌ی دێوزمه‌ی شه‌و

ئه‌ی بایه‌قووش

ئه‌ی وێشومه‌ی نه‌هات

 

بی‌شێوێنه‌ ماڵم

بی‌سوتێنه كۆشكم

بی‌كوژه‌ مناڵم  

 

بیر له ‌مێژووكه، بم‌ناسه

بیر له‌ مێژووكه،‌ بم‌ناسه 

له كوردستانی مه‌زنمان

له‌ مێژووی پڕ له‌ شانازیمان

 

كوێر مه‌به، بی‌بینه

زیندوو كه‌رانی ڕێبازی حه‌وشه‌ گه‌وره

حه‌ماسه‌ خوڵقێنه‌رانی

چیاو ڕێ‌و ئاوایی‌و شاره‌كان

له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان

 

بزانه‌ من كێم، بزانه‌ من‌ كێم

من په‌روه‌رده‌ی ئه‌م ئاوو خاكه‌م

خاكی‌ كاوه

كه‌ هه‌تا هه‌تایه

قه‌ت كۆڵی به‌ ملهۆڕ نه‌داوه

 

بێزارم لێت، بێزارم لێت

گه‌ر ده‌تهه‌وێ

خرۆكه‌ی ژانت وا بسره‌وێ

 

خه‌یاڵت خاوه‌، خه‌یاڵت خاوه..

 

ئه‌من به‌وانه ته‌سلیم نابم، نابه‌زم 

خاوه‌ن بیرو باوه‌رێكم

كه‌ زۆربه‌ی گه‌لی له‌ گه‌ڵه

خاوه‌ن نوێنه‌رێكم

كه‌ گلۆپی ڕووناكی حه‌وشه‌گه‌وره‌ی له‌ به‌ره..

 

نوێنه‌ری من ئه‌و ئامانجه‌یه

چقڵی چاوی جوار دێوزمه‌یه

پێشره‌وه‌، پێشتازه، پێشمه‌رگه‌یه‌..

 

نوێنه‌ری من ئه‌و ئامانجه‌یه

بیری ساخه‌و ئاسۆی ڕوون

ڕاماڵ‌ده‌ری داگیر‌كه‌ره‌و چه‌وسێنه‌ر..

 

شه‌هاب گوڵاڵان

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٭ تێبینی:  له‌ لایان مێدیاوه حه‌ول‌دراوه هه‌ڵه‌كانی‌ ئه‌م هۆنڕاوه‌یه له‌ باری ڕێزمانه‌وه‌ ڕاست‌بكریته‌وه.

 

 

[Mediya 2000 - 2004 © Copyright]