هۆنڕاوه    


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ســروودی لاوان

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


 ئه‌ی لاوەكان ، ئه‌ی لاوەكان

ئه‌ی لاوە برسی و  رووتەكان

هەستن  بۆ  ئاڵاكه ی  سورما

له  په‌نای  گه‌لی  چه‌وساوەمان

***               

ئێمه لاوانی تێكۆشه‌رین

شورشگێر و كۆڵنه‌دەرین

بنا‌غه ی  یه‌كسانی  پێک دێنین

له كوردستاندا  دەی‌كێلین

 شه ر  به  گه‌لان  مه‌حكوم  ده‌كه‌ین

مافی  گه‌لان  پێ‌شێل  ناكه‌ی

مافی خۆمان  پارێزگاری  د‌ه‌كه‌ین

***                

منداڵانی هه‌ژار

به مافی  خۆی  ئاگا دەكه‌ین

پێكه‌وه   ده‌ڕوێن

بۆ بانگه‌واز، بۆ  ئاگاداری

ده‌ڵێین  ئه‌‌ی  زاڵم

 تاكه‌ی پیلان ، تاكه‌ی باج ،

 ***               

تاكه‌ی دیلی ، هه‌ژاری

 ده‌ڕۆین  بۆ پێشه وه

بۆ پێشه‌وه  بۆ  رزگاری 

بۆ رزگار بوونی  یه‌كجاری 

بۆ رزگار بوونی  یه‌كجاری

شه ها ب گولالان
٢٠٠٤/١٠/٦

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هه‌ر له‌م هۆنه‌ره‌وه:

به یادی شارەكه‌م سنهی خوێناوی

ئه‌ی پێشمه‌رگه

ای كردستان

چهار دیوار بی اختیار

قه‌سه‌م

شـعر مـن

هوشیاری امروز  تو ای سرزمین محبوب

به‌جه‌ددی ئاوایی‌یه‌ ڕوخاوه‌كانی‌ كوردستان

نه‌ورۆز

 

 

 

[Mediya 2000 - 2004 © Copyright]