به‌یادی هه‌ولێر                        فایه‌ق. ب                  توركو ـ فینله‌ند    

ئێواره‌یه‌ك له مه‌یدانی ناو شاری توركو پیره ژنه‌یه‌كی‌ نوورانی به بلاو كردنه‌وه‌ی كاغه‌ز، ته‌بلیغاتی بۆ خوا ئه‌كرد چه‌ند رۆژ دواتر كاره‌ساتی هه‌ولێر ڕووی دا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ته بلیغ بۆ خوا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

له مانگێک دا دوو كه سم بینی
كه بۆ خوا ته بلیغیان ئه كرد
یه كیان ئه یگوت: الله اكبر
ئه‌وی تریان ئه یگوت: ( تایواس ئۆن ئیهانا)٭  چونكه خوا هه یه له‌وێ
هه ر دوكیان بۆ خوا ته بلیغیان ئه كرد

یه‌كیان له وه‌ڵاتێكی ئازاد به باوه‌ڕو به ئێعتیماد
ئه‌وه‌ی تریان
له وه‌ڵاتێكی ژێر ده ست، به بێ مه به ست
لێره كانه
پیره ژنه‌یه‌كی نوورانی
به ڵام له‌وێ
لاوێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی شه‌یتانی

له م وه ڵاته
هه‌موو شوێنێك زڕق و بڕقه
زگیان تێر وجلكیان گه رم ودڵیان پڕ له شه‌وقه
به‌ڵام له‌وێ
بست به بستی ئه م خاكه نه‌خشینه
جێی گولله‌یه‌و بۆمبه‌و مینه
شوێنی كورده وناوی كوردستان زه‌مینه

لێره‌كانه
ئه نفال نامۆیه وكیمیا ته نیا عیلمه
به‌ڵام له‌وێ
كوشتن وسوتاندن و ته‌عریب
وشه ی سه‌رزمانی گشت گه‌لمه
لێره‌كانه
زرمبه زرمبی پاپ و راك ـ ه
به ڵام له‌وێ
گۆرانی بۆ ئه‌شق ئه‌چڕن
خۆشه ویستن ئه‌وینه ،هومێده، هه‌سته، ژینه، زۆر شیرینه

لێره كانه
دین نامۆیه
به‌ڵام له‌وێ
هیند گه وره‌یه پڕ له لق و پۆیه
دو كه س ته بلیغ بۆ خوا ئه‌كه ن
یه كیان لێره‌و یه‌كیان له‌وێ

لێره‌ پیره ژنه‌یه‌كی ساكار
به جانتایه كی كۆنه‌وه
به‌ڵام له‌وێ
لاوێكی ساویلكه
به جانتایه‌ك له‌ بۆمبه وه
لێره
به ڕووی شیرین
زاریش به پیكه‌نینه وه
به‌ڵام له‌وێ
به سیمای شه‌یتانی
زۆریش به رق‌و قینه‌وه
هه ر دووك ته‌بلیغ بۆ خوا ئه‌كه ن

لێره
هێنده جوانه
ناخی دڵمان پڕ هه‌ست ده‌كه ن
به‌ڵام له‌وێ

قوربانی له مرۆڤ ئه‌كه‌ن

جێژنه‌كه‌مان پێ تاڵ ئه‌كه‌ن

هه‌ردووك ته‌بلیغ بۆ خوا ئه‌كه ن


فایق. ب
توركو - فینلاند
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٭ تیبینی: تایواس ئۆن ئیهانا پایكا  Taivas on ihana paikka
ئاسمان شوینیكی عه‌زه‌مه‌ته (ره سته‌یه‌كی فینله‌ندیه)

[Mediya 2000 - 2004 © Copyright]