شه‌فیقی حاجی خدر
تائێستا له میدیای کوردستانی زۆر له‌سه‌ر راپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر- هاملتن
گوتراوه‌وه نوسراوه، منیش لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ندێک خال بخه‌مه رو،
ڕه‌نگبێ به‌پێی پێویست تیشکیان نه‌خرابێته سه‌ر، له‌گه‌ڵ شیکردنه‌وه‌و
لێکدانه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ راستیه مێژوییه‌کانو
گه‌مه‌ی سیاسی هاوچه‌رخ.
●- راپۆرته‌که پێکهاتوه له 142لاپه‌ڕه، 79 راسپارده‌ی له‌خۆگرتوه.
هه‌ر به‌ته‌نها خودی راسپارده‌کان گرنگ نین. ئه‌وه‌ی تائێستا باسکی
لێوه‌کراوه زیاتر راسپارده‌کانی(26، 27،28،29،30و35)ن، هه‌ر ئه‌وان گرنگ‌و
دژوار نین، به‌ڵکو راسپارده‌کانی دیکه‌ش گرنگن. بێجگه له‌وه‌ش پێشه‌کی
راپۆرته‌که‌ش و راڤه‌کردنی خودی راپۆرته‌که زۆر گرنگه، چونکه تیایدا
داڕشتنی مه‌به‌ست و سیاسه‌تی راپۆرته‌که‌ی لی ده‌رده‌که‌وێ، له‌وه‌ش گرنگتر
هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئهرگومهنتانهی که راپۆرته‌که پشتی پێ به‌ستوون.
هه‌روه‌ها نابێ بایه‌خی ئه‌و چوار نه‌خشانه‌ی عێراقیش به‌هه‌ند هه‌ڵنه‌گرین
که بوونه‌ته پاشکۆی راپۆرته‌که.
بۆیه له‌و وتاره‌مدا ئاماژه بۆ ژماره‌ی لاپهڕهکانو ژماره‌ی
راسپارده‌کان ده‌که‌م، به‌پێی سه‌ردێڕی بابه‌تی ناوهاتوو.
●- جارێ له‌به‌راییه‌وه راپۆرته‌که هه‌ربۆ بارێکی زۆر ده‌قاوده‌ق
نه‌هاتوه که چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی ئاسایشی عیڕاق بدۆزێته‌وه، به‌ڵکو
هه‌ر وه‌ک له به‌رایی له نامه‌ی جێمس بێکهرو لی هاملتۆن سه‌رانی لیژنه‌ی
راپۆرت نوسه‌که، که به یه‌کسانی له‌نێوان هه‌ردو حزبی دیموکراتخوازو
کۆمارییه‌کان دابه‌ش بون،هاتوه که " زۆر له ئامریکییه‌کان نارازین،
ناڕازیبوونهکهشیان نه‌وه‌ک هه‌ر ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێڕاقه به‌ڵکو
ده‌باره‌ی موناقه‌شه‌ی سیاسیانه‌ی ئێمه‌یه ده‌رباره‌ی عێڕاق". ل ix
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌درێژه‌ی نامه‌که‌یان باس له چاره‌سه‌ریه‌کی
دولایه‌نه(واته هه‌ردو حزب له‌سه‌ری رازی بن) بۆ کێشه‌کان ده‌که‌ن،
به‌مه‌ش ده‌بێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش که کۆماریخوازه له‌گه‌ڵ کۆنگرێس که
زۆرینه‌ی دیموکراتخوازه رێک بکه‌ون. ئه‌وان راپۆرته‌که‌یان وه‌ک پهڕجویک
یان کارێکی جادویی رزگارکه‌ر نابینن، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ڵێن
بادودۆخهکه ماتهمبارو خراپه، به‌قسه‌ی خۆیان راپۆرته‌که‌ی
دهرهتانیکه بۆ رزگار بوون. به‌پێی نامه‌که بی، ئامریکا راسته ئێستا
به‌رامبه‌ر عێڕاق فه‌رمانبه‌رداره، به‌ڵام به‌رژه‌ووه‌ندی ئامریکا
به‌رژه‌وه‌ندی درێژ خایه‌نی له رۆۆژههلاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، بۆیه
له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه پاڵنه‌ری رێگاچارهسهریهکانی
پشێوی عێڕاقه. ئه‌وان لهراپۆرتهکهیاندا نوسیویانه کارپێکردنی
راسپارده‌کان بۆ عێڕاق، وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا‌و ناوچه‌که‌یه،
پێویسته نه‌وه‌ک هه‌ر ره‌وتی سیاسه‌تی کارپێکراوی ئامریکا له‌عێڕاق
له‌به‌رامبه‌ر بارودۆخی پاشاگه‌ردانی ئێستا بگۆڕێ، به‌ڵکو سیاسه‌تی
دیپلۆماسیانهشیان له‌ناوچه‌که‌دا ره‌وتێکی دیکه وه‌ربگرێ. واته گۆرانی
نواڕینێکی فره‌ره‌هه‌ندی دیکه بۆ ناوچه‌که. لێره‌دا پرسی گه‌وره که خۆی
به‌زه‌قی نیشان بدا ئه‌وه‌یه، ئایا پێگه‌ی کوردستان تاچه‌ند له‌نێو ئه‌و
روانینه نوێیه‌دا جێی کراوه‌ته‌وه؟ به‌پێی راپۆرته‌که‌و راسپارده‌کانی بێ
بارودۆخه‌که وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن کوشنده‌و خراپه بۆ عێڕاق، وه‌لێ بۆ ئێمه
کوهشندهترو خراپتر، وه‌ک له تێبینیه‌کانی خواره‌وه رونتر ده‌بێته‌وه.
●- دوای نامه‌یه‌کی دولاپهڕهیهی ئه‌نجا پێشه‌کیه‌که له‌ژێر ناوی
کورته‌یه‌کی جێبه‌جێکراوی دێت. له دێڕی یه‌که‌می پێشه‌کیه‌که ده‌قاو ده‌ق
وا هاتوه ' بارودۆخی عێڕاق کوشندهوخراپه، لێره‌دا هیج رێگه چاره‌یه‌کی
گرهنتیداری سه‌رکه‌وتوو نیه، به‌ڵام تێڕوانینه‌کان ده‌کرێ باشتر بکرێن".
لxiii ئه‌و جۆره وێناندنه بۆ بارودۆخی عێڕاق، واتای سه‌رنه‌که‌وتنی
سیاسه‌تی کارپێکراو ده‌گه‌یه‌نێ که بۆته مایه‌ی جۆره بێئومێدیه‌ک که
رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ئارادا نه‌بێ، به‌ڵکو ته‌نها رێگا بۆ
تێڕامان‌و هه‌وڵی دادێ خۆش بکری. باره‌که هه‌ر وه‌ک خۆی وه‌ک کیڵگه‌یه‌کی
ئهزمونکارییه، ئه‌وسا له‌ئه‌نجامی کۆتایی ئه‌زمونه‌کان ده‌رده‌چێ که
کامه ره‌وتی گیراوه‌به‌ر راسته، ئه‌نجا ببێته سیاسه‌تی سه‌ره‌کی.
بێگومان له‌و نێوه‌شدا هه‌ر هه‌وڵێک تا تاقی ده‌کرێته‌وه هه‌م کاتی خۆی
ده‌وێ هه‌م کۆمه‌ڵێ پێداویستی له‌گه‌ل خۆی دێنێ، که بۆلایهنهکانی
هاوکێشه باره ئاڵۆزه‌که‌ی عێڕاق قازانج‌و زه‌ره‌ره. ئه‌وه‌ی لهکاتو
لهپێداویستهکانی ئه‌و راپۆرته‌دا هاتوه سه‌رجه‌می بێ هیچ
لێدهرهاوێشتنێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داهاتوی کورد، بگره بۆ ئه‌مره
واقیعیه‌که‌ی ئێستاشمان زیانمه‌نده. چونکه ئه‌و راپۆرته که‌سه‌ره‌نجام
هه‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاو گرتوه که پیاوه‌کانی هێزی جه‌نگاوه‌ریان "بۆ
ماڵه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه" بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و مه‌رامه‌یان ته‌نها
به‌رژه‌وه‌ندی پێگه‌یه‌ک له‌سێ پێگه سه‌ره‌کیه‌کانی پێکهاته‌ی عێراقیان
له‌به‌ر چاو گرتوه، ئه‌ویش پێکهاته‌ی سونه‌کانه. ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ک له‌به‌ر
خاتری " برای عه‌ره‌بی (سوننه‌ی) چاوڕه‌شم" به‌ڵکو له‌به‌ر خاتری
خاترانی دۆسته سوننیه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک له خاڵه‌کانی داهاتوودا
به‌درێژی رونی ده‌که‌مه‌وه.
●- به‌پێی بیردۆزی کار‌و کاردانه‌وه بیکهرو هاملتن و هه‌ر هه‌شت
ئه‌ندامه‌کانی دیکه راپۆرته‌که‌یان نوسیوه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ
لۆژیکیش هه‌روا ده‌خوازێ. چونکه گه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پاندا شتێک
نه‌وروژێنرێ، کارێک ئه‌نجام نه‌درێ؛ په‌رچه‌کرداری له‌هه‌مبه‌ردا ناکرێ.
بۆیه له لاپه‌ڕه xiiiی راپۆرته‌که‌دا ناوی ئه‌و لایه‌نانه هاتوه
که‌بوونه‌ته مایه‌ی پشێوی‌و سه‌ر ئێشه، وه‌ک ده‌ڵێ" ته‌حه‌داکانی عێڕاق
ئاڵۆزن، بواری کوشنده‌یی توندوتیژی له په‌ره‌سه‌ندندایه. باره‌که
له‌باره بۆ یاخیبووه سوننیه‌کان، مێلیشیای شیعه‌و تیپه‌کانی مه‌رگ،
قاعیده‌و تۆڕی به‌رفراوانی تاوانباران. ململانێێ مه‌زهه‌بی ته‌حه‌دایه‌که
به‌سه‌ر سه‌قامگیری. عێڕاقیه‌کان حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێردراوی دێموکراسیان
هه‌یه. تائێستا بهروهوپێشوهچونی له بواری ئاشته‌وایی نیشتمانی
نه‌کردوه، نهبنهما سه‌ره‌کییه‌کانی ئاسایش و نهخزمهتگوازاری پێویست
هه‌یه. ره‌شبینی به‌سه‌ر باره‌که‌دا زاڵه". کاتێک مرۆ ئه‌و بڕگه‌یه
ده‌خوێنێته‌وه هه‌مو چاره‌سه‌ریه‌کانی راپۆرته‌که له‌نیو چاوانی ئه‌و
لایه‌نانه‌ی که راپۆرته‌که ناوی هیناون ده‌خوێنێته‌وه. به واتایه‌کی
دیکه ئه‌کتیڤبوونی ئه‌و گروپانه‌ی بڕگه‌که ناوی هێناون، بوه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئامریکا به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌کتیڤ بوونه‌ی گروپه
ئاژاوهگیڕهکانی نێو عێڕاق به ده‌ستله‌پشتدانی هێزی هه‌رێمی و
ده‌ره‌کیه‌وه هه‌ڵوێستی حیساب بۆکردنیان بۆ هه‌بێ، ره‌وتی سیاسیانه‌ی
ئامریکا به‌ره‌و گۆڕان ده‌چێ. نوسه‌رانی راپۆرته‌که وه‌ک له بڕگه
ئاماژه بۆکراوه‌و بڕگه‌کانی دیکه‌ی راپۆرته‌که به‌راشکاوانه
په‌نجه‌یه‌یان له‌سه‌ر هۆکاری سه‌رئێشه‌کان داناوه، به‌ڵام که باس دێته
سه‌ر چاره‌سه‌ریه‌کان وه‌ک له‌هه‌ندێ راسپارده‌دا هاتوه به‌تایبه‌تیش
راسپارده‌ی 26، 27 و35 چاره‌سه‌ری پارادۆکس دادنێن، به‌وه‌ی هێزو لایه‌نه
تێکده‌ره‌کان پاداشت بکرێن، به‌گوێره‌ی راسپارده‌کان ده‌بی ژیانی
سیاسیانه‌ی داهاتوی عێڕاق هه‌مو ئه‌و گروپه ناکۆکانه له‌خۆ بگرێ به‌ده‌ر
له‌رێکخراوی ئه‌لقاعیده.
له‌و هاوکێشه دژواره‌دا ده‌بێ کورد بپرسێ ئایا شوێن‌و پێگه‌مان له
هاوکێشه‌که‌دا چیه؟ ئایا ناومان له‌نێو هاوکێشه‌که‌دا بۆ وه‌ک هێزێکی
ئه‌کتیڤی حیساببۆکراو نه‌هاتوه؟ ئایا هه‌ر بۆئه‌وه‌ی ناومان ووه‌ک
یه‌که‌یه‌کی هێزدار له هاوکێشه‌ی چاوخشاندنه‌وه‌و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی گه‌مه
سیاسه‌کان نه‌هاتوه، که له سێ ساڵی رابردودا به پێودانگی سه‌رو، رۆڵمان
پاسیڤ بووه؟ ئایا ئه‌وه واناگه‌یه‌نێ که هه‌قه وه‌ک چۆن ئامریکا
به‌سیاسه‌تی خۆی داده‌چێته‌وه ئێمه‌ش بهسیاسهتماندا دابچێنهوهو
خواستهخاڵه سهرهکیهکانیمان جارێکی دیکه ریزبه‌ندی بکه‌ینه‌وه؟
●- ده‌رباره‌ی که‌رکوک ته‌نها ئه‌و بڕگانه به‌بێ کۆمێنتار ده‌هێنمه‌وه
که خۆیان راڤه‌ی ره‌وشه دژواره‌که ده‌که‌ن. راپۆرته‌که وه‌نه‌بێ ته‌نها
بڕگه‌ی راسپارده‌ی 30 بۆ که‌رکوک ته‌رخان کردبی، به‌ڵکو چه‌ندان برگه‌ی
هاوواتای راسپارده‌ی ناوبراوی تۆمارکردوه، وه‌ک:
"له‌که‌رکوک ململانێ له نێوان کورد، عه‌ڕه‌ب و تورکمان هه‌یه" ل 6
" به‌به‌رفراوانی عێڕاقییه‌کان، ئامریکاییه‌کان لایه‌نه
نیوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که کلیلی روبه‌روبونه‌وه‌ی
حکومه‌تی عێراق ئه‌مانه‌ن؛ ئاشته‌وایی نیشتمانی به دانوستاندن له‌گه‌ڵ
هاوبه‌شی سیاسی له‌نێوان گروپه مه‌زهه‌بیه‌کان بۆ چاوخشاندنه‌وه
به‌ده‌ستور، سیاسه‌تی ریشه‌کێشکردنی به‌عس، دابه‌شکردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت،
ئایندهی که‌رکوک..."ل13
"... ئایندهی که‌رکوک.." ل18
" کلیلیکی دیکه‌ی چاره‌سه‌رنه‌کراوی کێشه‌که که‌رکوکه. ئه‌وشاره
ده‌وڵه‌مه‌ند بهنهوتهی که‌وتۆته باکوری عیراق‌و زێدی ژماره‌یه‌کی
سه‌ره‌کی کورد، عه‌ڕه‌بو تورکمانن. کوردان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که‌به‌پێی ده‌ستورو داخوازی زۆرینه‌ی دانیشتوان له دیسێمبه‌ری 2007 راپرسی
بۆ بکرێ‌و بریاری فه‌رمی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کورد بدرێ.
له‌ئه‌نجامدا عه‌ڕه‌بو تورکمانی که‌رکوک به‌توندی دژن. ریسک له‌وه‌دایه
که بڵێسه‌ی توندوتیژی له‌گه‌ڵ راپرسیه‌که‌دا مه‌زن ده‌بێ". ل 18-19
" تورکیا پشتگیری که‌مینه‌ی تورکمان ده‌کا، تاکو گوشاری خۆیان بخه‌نه‌کار
بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان". ل30
" یارمه‌تی عێراق بدری بۆ گه‌یشتن به ریکه‌وتنێکی دوقۆڵی په‌سندکراو
له‌سه‌ر که‌رکوک". راسپارده‌ی 2 بڕگه‌ی ix ل46
راسپارده‌ی 30 ل65" که‌رکوک. کێشه‌یه‌کی زۆر دژوار بارودۆخی که‌رکوکه.،
ناوبژیوانێکی نیوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ به‌دورخستنی توندوتیژی. که‌رکوک
تێکه‌ڵه له دانیشتوانی کورد، عهڕب و تورکمان وه‌ک به‌رمیلیکی بارودی
لێکردوه. راپرسی له‌سه‌ر ئایندهی که‌رکوک(وه‌ک ده‌ستور داخوازیه‌تی پیش
کۆتایی 2007 بکرێ) ده‌بێته مایه‌ی ته‌قینه‌وه، بۆیه پێویسته دوا بخرێ.
ئه‌و کێشه‌یه واباشه بخرێته سه‌ر ئه‌جیندای گروپی نێوده‌وڵه‌تی بۆ
پاڵشتی عێڕاق‌و ببێته به‌شێک له دیپلۆماسیه‌تێکی چڕوپڕی نوێ".
●- کوردستان ته‌نها بهههرسی پارێزگاکه وه‌سف ده‌کا. بنواڕه ل 6"
زۆرترین سه‌قامگیری پارچه‌کانی عێڕاق هه‌رسی پارێزگاکانی باکورو هه‌ندێ
به‌شن له شیعه‌کانی باشورن".
" چه‌قی بازنه‌ی کێشه‌که فیدرالیزمه. ده‌ستوری عێڕاق ڕیگه‌ی به‌بوونی
هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆمیداری به‌رفراوان داوه، به‌دوایدا هه‌رێمی له‌چه‌شنی
دیکه‌دا دێن وه‌ک شیعستان له‌باشور که 9 پارێزگا له‌خۆ ده‌گرێ. ئه‌و
ناسهرنترالیزمه پله باڵایه لای کوردان‌و زۆرینه‌ی شیعان خۆشه‌ویسته
(به‌تایبه‌تی لایه‌نگرانی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم)، به‌ڵام ئه‌وه لای
سوننه‌کان حه‌ڕامه. یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوننه‌کان عێڕاق
ناسیونالیستن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ کۆنتێکستی عێراقدان و له‌و بڕوایه‌دان ده‌بی
لهحوکمدابن. دوهه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی وزه له هه‌رێمی
کوردهکانو شیعه‌کاندایه، له ناوچه‌ی سونییه‌کاندا توانستی ئابوری
نییه. به‌تایبه‌تی که‌ناکۆکی له‌ده‌ستوره‌که‌دا هه‌یه سه‌بارته به
چاوخشاندنه‌وه به‌دابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وتی نیشتمانی ئێستا‌و
یه‌ده‌گی نه‌وت، له‌وکاته‌ی ده‌ستور رێگا ده‌دا به هه‌رێمه‌کان داهاتی
یه‌ده‌گی دۆزراوه بۆ خۆیان بێ" ل 18
سه‌باره‌ت بهفیدرالیزم، راپۆرته‌که له لاپه‌ڕه 39دا له‌ژێر ناونیشانی"
دابه‌شکردن به‌سه‌ر سێ هه‌رێمدا" ده‌قاو ده‌ق هاتوه "نرخێکی زۆر
به‌رز هاوکاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر سێ هه‌رێمی ئۆتۆنۆمیدار
ده‌بێ، که ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ند له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ. چونکه
دانیشتوانی عێڕاق به‌باشی له‌یه‌ک جیاناکرێنه‌وه، سنوور کێشان له‌نێو
هه‌رێمه‌کاندا ئاسان نیه. هه‌ر هه‌ژده پارێزگاکانی عێڕاق
تێکه‌ڵه‌یه‌کی سهرنشینانن، وه‌ک به‌غداو شاره گه‌وره‌کانی دیکه.
دابه‌شکردنێکی خێرا جێگۆڕکێیه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێ،
ئاسایشی عێراق زه‌بون ده‌کا، مێلیشیاکان به‌هێز ده‌بن، پاکتاوی نه‌ژادی
رووده‌دا، ناسه‌قامگیری بۆ وڵاتانی دراوسێ په‌یدا ده‌بێ، وڵاتانی دراوسێ
هه‌وڵ ده‌ده‌ن له عێڕاقدا زاڵ بن. عهڕبێکی سوننه‌ی عێڕاق پێی گوتین ئه‌و
دابه‌شکردنه ئه‌و ترسه له جیهانی عه‌ڕه‌ب ده‌سه‌لمێنێ که ئامریکا بۆ
ئه‌وه عێراقی داگیرکردوه تا ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌کانی عه‌ڕه‌ب لاواز بکا.
له‌وکاته‌ی ئه‌و دابه‌زاندنه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی بۆ
ناسه‌قامگیری عێڕاق ببێ، باوه‌ڕناکه‌ین ئامریکا پشتگیری ئه‌و ره‌وته وه‌ک
ئامانجێکی سیاسی که ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی بۆ سه‌ر عێڕاق هه‌بێ، بکا. گه‌ر
پێشهاته‌کانیش به‌و ئاقاره نهگهراوهیهدا چوون، ده‌بێ وڵاته
یه‌کگرتوه‌کان بارودۆخه‌که رێکبخا، ده‌ره‌نجامه مرۆییه‌کان چاک بکا،
ده‌ست به‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌کردنی توند‌و تیژی دابگرێو ناسه‌قامگیری هه‌رێمی
که‌م بکاته‌وه. وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا به‌پێی توانا ده‌بێ پشتگیری
حکومه‌تێکی ناوه‌ند بکا که ده‌سه‌ڵاتی ههبێو کۆنترۆل بگرێته
ده‌ست، به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی داهاتی نه‌وت".
ئه‌وه‌ی سه‌ردێڕو ناواخن‌و په‌یامی راپۆرته‌که به ئاشکرا ده‌ریده‌بڕێ
توند کردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێڕاقه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ دۆخی سه‌نترالیزم.
راپۆرته‌که هه‌مو کات ده‌سته‌واژه‌ی"حکومه‌تی ناوه‌ند" به‌کارده‌هێنێ.
له‌هیج شوێنێک له‌وه دانابه‌زێ. ته‌نانه‌ت وه‌ک له پێشه‌وه ده‌قه‌که‌ی
هاتوه باسی فیدرالیزم ده‌کا، وه‌ک کێشه‌یه‌ک باسی ده‌کا، بۆ ئه‌وه باس
ده‌کا که کێشه‌که به‌وه چاره‌سه‌ر بکری سه‌نترالیزم جێگه‌ی فیدرالیزم
بگرێته‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌ر خودی راپۆرته‌که فیدرالیزم به چه‌قی بازنه‌ی
کێشه‌که ناوی ده‌با، باس له‌وه ده‌کا که کوردان فیدرالیزمیان دهوێتو
هه‌روه‌ها به‌شێکی زۆری شیعه‌کانیش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌تی ده‌کاته‌وه،
ته‌نها سوننه‌کانن. که‌واته هه‌رچی سوننه‌کان داخوازیان بێ بۆ
فۆرمۆله‌کردنی ده‌وڵه‌تی عێڕاق له به‌لاوه‌نانی فیدرالیزم‌و
ده‌ستکاریکردنی ده‌ستورو چاوگێڕانه‌وه به سیاسه‌تی نهوتو گه‌ڕانه‌وه‌ی
به‌عسیه‌کان‌و ناسیونالیسته عه‌ڕه‌به‌کان، به‌گوێره‌ی داڕێژه‌رانی
راپۆرتهژکه ده‌بێ بۆیان مه‌یسه‌ر بێ. ده‌بوایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
نوسه‌رانی راپۆرته‌که نۆ مانگ خۆیان ماندو نه‌کردبایه به‌ڵکو یان هه‌ر
راپۆرتی International crises groupیان دوباره کردبایه‌وه یان ته‌نها
پرسیان به‌چه‌ند سه‌رێکی سوننه‌وه کردبا.
●- "ئه‌فسه‌رێکی ئامریکی پێی گوتین به‌غدا به‌رو ئه‌وه ده‌چی که
دکتاتۆریه‌تی شیعه بێ، چونکه سوننه‌کان له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگادا له
2005دا بایکۆتیان کردبوو، به‌مه نوێنه‌رایه‌تیان تێدا نیه".ل20
"پێویسته حکومه‌ت په‌یامێکی ئاشکرا بۆ سوننه‌کان بنێرێکه جێگه‌ی خۆیان
له‌نێو ژیانی سیاسی‌دا ببیته‌وه. له‌سه‌ر حکومه‌ت پێویسته هه‌ر ئێستا ئه‌و
کاره بکا، هێمای هیوا بوون بنیڕێ. بێ قه‌ناعه‌تی سوننه‌کان به‌وه‌ی
به‌شداریه‌کی باش له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بکه‌ن، هیوایه‌ک له ئارادانیه بۆ
کۆتاییهێنان به یاخیبوو." ل64
جێگه‌ی سه‌رنجه راسپارده‌ی ژماره 50و51 له‌سه‌ر ئه‌وه رژدن که
ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگری زیاد بکرێ‌و هێزی پۆلیسیشی بخرێته سه‌ر،
تێبینییه‌که له‌وه‌دا زیاتر دێته پێشه‌وه که له‌هه‌ردو حکومه‌ته
هه‌ڵبژێردراوه‌کاندا وه‌زاره‌تی ناوبراو پشکی سوننه‌کان بوه. ئه‌و جۆره
دابه‌شکردنه وه‌ک نه‌ریتێکی لێهاتوه کهلهداهاتوشدا هه‌ر بۆ ئه‌وان بێ.
ئه‌وسا له‌کاتی باسک ئه‌ستور بونی ئه‌و وه‌زاره‌ته هاوکێشه‌ی هێز له ناو
حکومه‌تدا چۆن به‌ره‌و گۆران ده‌چێ. ئاشکراشه له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێڕاق
دروست بوه‌و له‌وه‌ته‌ی سوپای عێڕاق (فه‌وجی یه‌که‌می عێڕاق به‌ناوی ئیمام
موسای کازم) چ ئهزمونو پسپۆرێتیهکیان له سه‌رکوتکردن هه‌یه.
پرسی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سوننه پرسێکی چاره‌نوسسازه‌و چونکه له دیرۆکدا
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وان تاپۆ کراوه. ئه‌وه‌ی زیاتر دنه‌ی دوباره
ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستیان ده‌دا یان هه‌رهیچ نه‌بێ هاوبه‌شیه‌کی کارا
ده‌وروبه‌ره سوننهکهیانه، به‌تایبه‌تی وڵاته عه‌ڕه‌بیه‌کان که
هه‌مویان سونننهن و له‌مه‌ترسی کشانی نیوه هه‌یڤی شیعه ده‌ترسن.
زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه راپۆرته‌که وه‌ک له‌لاپه‌ڕه 15دا هاتوه هاوکێشه‌ی
دژایه‌تی سوننه بۆ ئامریکای به‌و شێوه داڕشتوه" سوننه‌ی عه‌ڕه‌ب هه‌ست
بهبێجێی خۆی ده‌کا، چونکه پێگه‌ی هێزی ته‌قلیدیان له‌عێراق له‌ده‌ست
ده‌رچوو. ئه‌وان پهشۆکاونو دڵنیانینو به‌دوای ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانیان
له‌پرۆسه‌ی سیاسی له‌ڕێگای توندوتیژی یاخیبونه‌وه ده‌گه‌ڕێن. ئه‌وان
توڕه‌ن له ئامریکا سه‌باره‌ت به بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی
ئاسایشی عێڕاق ولهسهررۆیشتنی سیاسه‌تی ریشه‌کێشکردنی به‌عس. سوننه‌کان
روبه‌ڕوی پارادۆکس بوونه‌ته‌وه؛ ئه‌وان دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئامریکان،
به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا پێویستیان به‌و هێزانه هه‌یه تا له میلیشیا
شیعه‌کانیان بپارێزن".
پێموایه ئه‌و دو دێڕانه‌ی دوایی په‌یامێکی ئاشکرای پڕ لهگهڤو له‌هه‌مان
کاتیش‌دا پر له پاداشتکردنن بۆ سوننه‌کان، به‌وه‌ی له جیهانی سوننه‌ی
ده‌ورو به‌رتان ته‌نها ئێوه‌ن دژی ئێمه‌ن، له‌کاتێکدا چاکه‌ی پاراستنی
ئێوه هه‌ر بۆ ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا کارتی گوشاره
به‌سه‌ر شیعه‌کان که پاراستنی سوننه‌کان له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
مه‌سه‌له‌ی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ته عه‌ڕه‌بییه
سوننه‌کان به‌پێی رۆیشتن له‌سه‌ر سیاسه‌تی واقیعیانه که کیسنجه‌ر
داڕێژه‌ریه‌تی، له سیاسه‌تی دوحزبیانهی ئامریکا له‌شوێنی دیکه‌ش ره‌نگی
داوه‌ته‌وه. بۆ نمونه لیره‌دا ئاماژه به‌هه‌ندێ لێکدانه‌وه‌کانی مادلین
ئۆلبرایت وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له دوا کتێبی خۆیدا ده‌که‌ین
که‌چه‌ند ناڕێکه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئێستای کۆمارییه‌کان. به پێی رای
ئۆلبرایت ئامریکا تائێستا سێ هه‌ڵه‌ی مێژویی کردوون، شه‌ڕی ڤێتنام،
سه‌وداکردنی هه‌ڵه له‌گه‌ڵ شا له‌سه‌روبه‌ندی شۆرشی خومێنی، سێهه‌میشیان
گرتنی عێراق. له‌و گرتنه‌دا ئۆلبرایت هه‌مان خه‌می سه‌رانی وڵاته
سوننه‌کانی وه‌ک ئوردن، سعودیه میسر به‌نمونه دههێنێتهوهکه زۆرینه‌ی
موسڵمانان سوننه‌ن، بۆیه گۆرانکارییه‌کانی عێڕاق هاوکێشه‌که به‌ره‌و لای
نیوه هه‌یڤی شیعه‌کان ده‌با، که له دوارۆژدا ده‌وڵه‌تی شیعه‌و سوننه
دروست دهکاتو کێشه‌گه‌لێکی زۆر دێنێته‌وه‌و ده‌بێته مایه‌ی
سه‌رئێشه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئامریکا. بۆیه به‌قسه‌ی
ئۆلبرایت؛ ده‌بێ سیاسه‌تی ئامریکا بگۆرێو به‌رو ئیسلام‌و عهڕهبکان بچێ
به‌تایبه‌تی سونه‌کان، له‌نێو سوننه‌کانیشدا راستکرنهوی سیاسه‌تی
عێڕاق، چونکه به‌قسه‌ی ئۆلبرایت ئامریکا دێموکراسی له‌و ناوچانه په‌ره
پێ‌بدا نه‌وه‌ک شۆڕ‌شیان پێبکا.
لێره‌دا هه‌قه ئه‌وه‌ش به‌بیر خوێنه‌راندا بێنینه‌وه که ئێستا کۆنگرێس
به‌هه‌ردو ئهنجومهنهکهیهوه دیموکراتخوازان زۆرینه‌ن، ئه‌وان دژی
سیاسه‌ته‌کانی ئیداره‌ی ئێستان له عێڕاق و پشتگیری راپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر-
هاملتنن. نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ که دێموکراته‌کان هه‌مێشه به‌مێژوی
خۆیان ده‌نازن به‌وه‌ی پێیان له‌هه‌ڵه‌کانی سیاسه‌تی ئامریکادا ناو چاکه‌ی
گه‌ڕانه‌وه له ڤێتنام بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕیته‌وه. ئێستاش که له
ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا عیڕاق به ڤێتنام ده‌چوێنن، ئه‌و ترسه زیاتر زه‌ق
ده‌بێته‌وه.
●- بێجگه له‌رۆڵی وڵاته دراوسیکانی عه‌ڕه‌ب، رۆڵی تورکیاش له‌و
هاوکێشه‌یه‌دا گرنگه. ئه‌وه‌ی لهڕاپۆتهکهدا سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی
تورکیادا هاتوه ته‌نها یه‌ک شته ئه‌ویش نیگهرانیو ترسیانه له داخوازی
کوردان،نه‌وه‌ک هه‌ر سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵکو گهرئۆتۆنۆمیهکی به‌رفراوانیش
به‌ده‌ست بهێنن. راپۆرته‌که ناشارێته‌وه که‌تورکیا پشتیوانی تورکمانه‌کان
ده‌کا بۆ دژایه‌تی کردنی مادده‌ی 140. توکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستێوه‌ردان
ده‌کا.(لاپه‌ڕه 30 و47ی راپۆرته‌که). دوای ئه‌وه‌ی رۆڵی تورکیا
له‌جوڵاندنی کارتی تورکمانه‌کان ئه‌و مه‌به‌سته‌ی لێ نه‌هاته‌وه
کهداخوازی بوو، ئێستا هاوکار له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ته عه‌ڕه‌بییه‌کان گه‌مه
له‌سه‌ر کارتی سوننه‌کان ده‌کا. ئه‌و کۆنگره‌یی دواییه‌ی ئه‌سته‌مبۆل بۆ
پاڵپشتی سوننه‌کان باشترین گه‌واهی به‌رده‌سته. ئاشکراشه حکومه‌تی حزبه
ئیسلامیه‌که‌ی ئێستایان، کایه‌ی ئه‌و گه‌مه‌ی خۆشکردوهو سهداشی ده‌بێ.
●- زۆر له‌مێژه باس لهبهنێو دوڵهتیکردنی کێشه‌ی عێڕاق ده‌کرێ، ئه‌وه‌ش
زیاتر له‌وه‌و هاتوه که ده‌بێ وڵاتانی دراوسێوو وڵاته عه‌ڕه‌بیه‌کانی
دیکه جێپه‌نجه‌یان له‌سه‌ر ره‌وتی روداوه‌کان دیار بێ، هه‌رهیچ نه‌بێ بۆ
پرسی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ ئاشته‌وایی نیشتمانی. راپۆرته‌که‌ش له‌چه‌ندان
راسپارده‌ی خۆی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی زۆر به‌هه‌ند هه‌ڵگرتوه‌و داخوازی رۆڵی
کارای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌کا.
بیجگه له‌ی راپۆرته‌که یه‌کێ له‌خاڵه وروژێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر هاوکاری
هێزه‌کانی ده‌ره‌کی به‌ند بوه وه‌ک به‌شداریپێکردنی ئێران‌و سوریا له
قسهکردنو باشکردنی باری ئاسایشی عێڕاق، که جارێ خۆشبه‌ختانه
ئیداره‌ی بوش به‌باشی بۆی قوت نادرێ، راپۆرته‌که راسپارده‌ی3ی بۆ
کۆنفرانسێک له‌سه‌ر ئاستی جامیعه‌ی عهڕهبێو کۆنگره‌ی ئیسلامی ته‌رخان
کردوه، دواتر به‌درێژی باسی گروپی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتی عێراق له
راسپارده‌ی 38 سه‌باره‌ت بهپسپۆرانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌هێڵانی میلیشاکان،
هه‌موی ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ‌و عه‌ڕه‌به‌کانه له‌بن
سێبه‌ری به‌نێوده‌وڵه‌تیکردن. قسه‌ی له‌سه‌ر نیه ئه‌وه‌ی زهرهرمهندبێ
لهبهنێودهوڵهتیکردنی کێشه‌ی عێڕاق به‌تایبه‌تیش مادده‌ی 140 ته‌نها
کورده. چونکه سوننه‌کانی عێڕاق قوڵایی خۆیان له وڵاته عه‌ڕه‌بییه‌کان
ده‌بینن، ئه‌وانیش به‌رۆڵی خۆیان کارانگازی زۆریان نه‌وه‌ک هه‌ر به‌سه‌ر
رێکخراوه‌کانی حامیعهی عهڕهبیو رێکخراوی کۆنگره‌ی ئیسلامیه‌وه هه‌یه،
به‌ڵکو به‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش هه‌یه. جێی سه‌رنجه رێکخراوێکی
ناحکومی وه‌ک گروپی قه‌یرانی نێو ده‌وڵه‌تیInternatuional crises
groupعێراق له‌چاوی سوننه‌دا ده‌خوێنێته‌وه‌و هه‌مو راسپارده‌کانیشی
کهسهنگی خۆیان هه‌یه له راژه‌ی ئه‌واندان.
لهرابردوهدا پێش 09-04-2003گه‌ر بۆ کورد به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنی کیشه‌ی
عێڕاق قازانج بوایه دوای ئه‌و به‌رواره ته‌واو پێچه‌وانه‌یه.
●- ئه‌وی دیسان جێی سه‌رنجه سوننه‌کان له‌عێراق مایه‌ی سه‌رئێشه‌ن بۆ
ئامریکا، شێعه‌کان به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌رچی له‌وڵاتانی دیکه‌یه
به‌تایبه‌تی له وڵاتێکی پڕ له‌کێشه‌ی هاوشانی عێڕاق له لوبنان رۆڵه‌کان
ئاوهژون. ده‌رچه‌ی دهستباڵابونی سوننه‌کان له‌عێڕاقدا به‌سۆنگه‌ی بیری
ناسیۆنالیزمی عهڕهبایهتیو دیرۆکی 80 ساڵه‌ی عیراق‌و داخوازیان بۆ
عێڕاقی داهاتو و پاڵپشت‌و قوڵایی ستراتیژیان، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
کورد یه‌ک ناگرێته‌وه. مایه‌ی تێڕامانه، کاتی خۆی وه‌ک ده‌گوترێ یه‌کێ
لهوهۆیانهی کوردستانی باشور(ولایه‌تی موسڵ)ی به‌عێراقه‌وه لکاند جۆره
هاوسهنگێک بو له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا. به‌ڵام ئه‌وان قه‌ت ئه‌و
مه‌سه‌له‌یان له‌به‌رچاو نهگرتوباکیان پێنهبوهو پێ نیه، بۆیه گه‌ر
هاوکێشه‌که بهبارهکهیدیدا بروا به‌وه‌ی 60+20 بێته گۆڕێ. ئیدی کورد
له‌گه‌ڵ شیعه تای یه‌که‌می هاوکێشه‌که بن ئه‌وه‌ش به‌پێی لۆژیکی
دێموکراسیانه له‌باری دهستتێوهرنهردانی ده‌ره‌کی سه‌قامگیری سیاسی
مسۆگه‌ر ده‌کا.
●- ئه‌و راپۆرته گه‌ر بێت‌و ره‌وتی سیاسیانه‌ی حکومه‌تی بوش له‌مه‌ڕ عێڕاق
نهشگۆڕێ، زه‌نگێکی ترسناکی بێ‌دار بوونه‌وه‌یه. له‌دوتوێی ئه‌و راپۆرته
ده‌رده‌که‌وێ که هێڵی گشتی داڕاشتنی سیاسهتو ئه‌وانه‌ی له پشتهوهشن
له‌حیساباتی خۆیاندا بۆ عێڕاق، کورد ئه‌و پێگه‌یه‌ی نیه که‌هه‌ق وا بوایه
هه‌یبێ، یان وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد له ئامریکای هاوپه‌یمانی ره‌چاو ده‌کرد .
بێگومان کاردانه‌وه له ئاست ئه‌و ڕاپۆرته دا ره‌تکردنه‌وه‌یه. هه‌قه
ره‌تکردنه‌وه‌که به دو قۆناخ بێ؛ یه‌که‌میان ئه‌و ماوه‌یه‌ی تا
سه‌ره‌ک بوش دیاری کردوه که زۆر نیه‌و سه‌ره‌تای ساڵی دادێ یه‌و
ستراتیژیه‌که‌ی به‌ده‌ر ده‌که‌وێ، راپۆرته‌که‌ش کارانگازیتی له‌سه‌ر ده‌بێ.
له‌و قۆناخه‌دا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست کورد دێ پێویسته به‌خێرایی بیکات یان
هه‌ر هیچ نه‌بێ په‌یامه‌کانی راشکاوانه بێ، به رێگه‌گرتن له‌وه‌ی
جێبه‌جێکردنی راپۆرته‌که هه‌مو خاڵه‌کانی بگرێته‌خۆ، واته قوڕساییهکهی
سوک بکرێ. له‌و قۆناخه‌دا چۆن ئامریکا به‌سیاسه‌تی خۆی داده‌چێته‌وه ئاواش
کورد به‌سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر گه‌مه‌کاندا بچێته‌وه، یه‌که‌مین خاڵی
پێداچونه‌وه‌ش بازنه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێو خۆ (عێڕاقی) و هه‌رێمی و ده‌ره‌کی
گرنگه. له‌سه‌ر ئاستی کوردستانیش پێویسته بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم
کارابکرێته‌وه‌و چوارچێوه‌یه‌کی فراوانتری بدرێتی.
بێگومان قۆناخی دوههمیش له‌دوای ببڕیاری بوشه‌وه ده‌ست پێده‌کا. ئه‌وسا
گه‌ر راسپارده‌کانی راپۆرته‌که بوونهسهر خه‌تی سیاسه‌تی نوێ ئه‌وا هه‌ر
ده‌بێ به‌نه‌خشه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێڕاقدا بچینه‌و له‌گه‌ڵ خۆتهیارکردنێکی
ته‌واو و کاررکردنێکی وا که‌به‌م جۆره کۆتایی دنیا نایهتو
نه‌ته‌وه‌که‌مان له بێئومێدی کوشنده رزگار بکه‌ین. خۆگه‌ر راسپارده
دژواره‌کانیش جێبه‌جێ نه‌کران ئه‌وا بێ‌دار بونه‌وه پێویسته به‌رده‌وامی
ببێ، چونکه هه‌ڵبژاردنی دادێ له ئامریکا له‌پێشه‌و جارێکی دیکه گۆڕین
له سیاسه‌تدا به ته‌کانێکی به‌گوڕتر دێته پێش.
●- لهکۆڕێکم له‌سه‌ر پاڵتاک ده‌رباره‌ی ئه‌و راپۆرته، روبه‌روی پرسیارێک
بوومه‌وه که ئایا لیژنه‌ی بێکه‌ر-هاملتۆن ئاوڕیان لهجاشهکانیش
نه‌داوه‌ته‌وه؟
پرسه‌که سه‌یر نیه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی راسپارده‌ی 27 سه‌یره کهداخوازی
نه‌ک هه‌ر کۆنه به‌عسیه‌کان‌و ناسیونالیسته عه‌ڕه‌به‌کان ده‌کاته‌وه،
به‌ڵکو" داوا له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکاش ده‌کا هانی عێڕاقیه
پرۆفێشیونالو دیاره‌کان له سوننه یان شیعه، ناسیۆنالست یان به‌عسیه
کۆنه‌کان، کورد‌و تورکمان یان کریستیان‌و عه‌ڕه‌ب بدا بۆ نێو حکومه‌ت".
ئاشکرایه ئه‌وحکومه‌ته‌ی هه‌یه حکومه‌تی ته‌وافوقی هه‌ر سێ پێگه‌ی
سه‌ره‌کیه، یان به پله‌ی یه‌کم هی شیعه‌و کورده، گه‌ر وابێ به‌پێی
راسپارده‌که بێ پرۆفێشیۆنال ودیاره‌کانی بواری حوکمرانی له نێوکوردا
که‌له حکومه‌ت نه‌بن، هه‌ر جاش‌و خۆفرۆشانی جاری جارانن!. راڤه‌کردنی ئه‌و
بڕگه‌یه هه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ که براده‌ره‌که‌ی پاڵتالک پرسه‌که‌ی
له‌باره‌یه‌وه کرد.
●- ئه‌وه‌ی تائیستا مایه‌ی دڵخۆشیه‌و ده‌کرێ ده‌ستی پێوه بگیرێ بۆ
به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی راسپارده‌کان، ناڕازیبوونی شیعه‌کانه به
راسپارده‌کان، که پێویسته هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵیان قوڵتر ببێته‌وه
به‌ئاراسته‌ی یه‌کده‌نگی ره‌تکردنه‌وه‌و خۆدا له قه‌ره‌ی کارتی 80 +20.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ش ئیسڕائیل به‌شێکی نێو ده‌وڵه‌تی ره‌تکردۆته‌وه،
چونکه راپۆرته‌که زۆر پێی لێهه‌ڵبڕیوه، به‌وه‌ی کێشه‌ی عێراقی نه‌وه‌ک
هه‌ر به فه‌له‌ستین به‌ستۆته‌وه به‌ڵکو به کشانه‌وه له جۆلانه‌وه
به‌ستۆته‌وه. لۆبی جو له ئامریکا رۆڵی کارانگازی هه‌یه ده‌کرێ کاریان
له‌گه‌ڵ بکری.
●- راپۆرته‌که له لاپه‌ڕه 92دا کاتێ باسی باڵوێزخانه‌ی ئامریکا له‌عێڕاق
ده‌کا ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لی ده‌گرێ که باڵوێزخانه‌که له 1000که‌س پێک
هاتوون، به‌ڵام ته‌نها 33 که‌سیان عه‌ڕه‌بی قسه ده‌که‌ن، بۆیه راسپارده‌ی
وایه که گرنگی زیاتر به‌زمانی عه‌ره‌بی بده‌ن.
●-راپۆرته‌که چوار نه‌خشه‌ی عێڕاقی له‌خۆوه گرتوه. له‌نه‌خشه‌ی دوهه‌م‌و
چواره‌مدا زۆرایه‌تی پێکهاته‌کانی عێڕاقی نیشانداوه. له‌و نه‌خشانه‌دا
که‌رکوک که‌وتۆته نیو ناوچه کوردییه‌کان و سنوری کوردستانیش ته‌واو
بهناوموسڵدا دهڕواتو به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌که بێ شاره‌که‌ی کردۆته دو
له‌ت. ئه‌و نه‌خشه‌یه به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ شوێنی جوگرافیایی که‌رکوک
له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی ئه‌رگومه‌نته‌کانی راپۆرته‌که رێک ناکه‌وێته‌وه
که‌ده‌ڵی زه‌حمه‌ته سنووره‌کان له‌یه‌ک جیابکرێنه‌وه، هه‌ر هه‌ژده
پارێزگاکه تێکه‌ڵیه‌کی دانیشتوانن.
●- ساڵی 1924 لیژنه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بۆ ولایه‌تی موسڵ راپۆرتیکی
نوسی به‌و راسپارده‌ی که ولایه‌ته‌که به عێراقی تازه‌وه( ولایه‌تی
به‌سراو به‌غدا) بلکێنرێ، به‌ڵام ئه‌وکات چه‌ند مه‌رجێکی دانابو، به‌وه‌ی
باری زمان‌و ههرێمایهتیو مافه‌کان ئیداریه‌کانی زۆرینه‌ی سه‌رنشینان که
کوردن له‌به‌ر چاو بگرێ. به‌لام ده‌وڵه‌تی عێڕاق له‌ماوه‌ی 80 ساڵه‌ی خۆیدا
ئه‌و مه‌رجه‌ی نه‌هێنایه دی. که‌چی ئێستا لیژنه‌ی بێکه‌ر- هاملتون
ده‌یانه‌وێ دیسان دوه‌ڵه‌تێکی مه‌رکه‌زی وه‌ک جاران به‌ڕادان بده‌نه‌وه، و
فهرمانڕهوایانش هه‌ر هه‌مان ئه‌وانه بن که 80 ساڵه کاره‌سات به‌سه‌ر
کورد‌و شیعه ده‌بارێنن.