ده‌قی ئه‌و 79 راسپارده‌یه‌ی گروپی لێكۆڵینه‌وه
له‌باره‌ی عێراق كه له راپۆرته‌كه‌ی (بێكه‌ر + هاملًتۆن)دا
هاتووه ، له 6 ی تشرینی دووه‌م بڵاوكرایه‌وه ده‌خه‌ینه
به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی كورد.
ئه‌مه‌ش ئه‌و 79 راسێاردهیه كه له راپۆرته‌كه‌دا هاتووو:
1- پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵمه‌تێكی تازه‌ی دیبلۆماسی گشتگیر به‌ر له
31ی كانوونی یه‌كه‌می 2006 ده‌ستپێبكات، له پێناو
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه.
2- پێویستی ئامانجی ئه‌م هه‌وڵه دیبلۆماسیه هه‌رێمیه،
پاراستنی یه‌كێتی خاكی عێراق و راگرتنی ده‌ستێوه‌ردان و كاره
ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بێت، له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا پاراستنی سنووره‌كان بكرێت و وڵاتانی دراوسێی
عێراقیش رۆڵی هاوبه‌شیان تێدا هه‌بێت. رێگه له ململانێكان
بگیرێت و كار بۆ رێكخستنه‌وه و فره‌وانكردنی هاوكارییه
ئابووری و بازرگانی و سه‌ربازییه‌كان و پاڵپشتی سیاسیان لێ
بكرێت، ئه‌گه‌ر كرا، ئه‌م هاوكاریانه له وڵاتانی ئیسلامی بۆ
عێراق بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی له وڵاتانی دراوسێی عێراق نه‌بن،
هه‌روه‌ها هاندانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ پاڵپشتیكردن له
پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی عێراق بكرێت و كاراكردنی شه‌رعیه‌تی
حكومه‌تی عێراقی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كان،
هه‌ر كاتێك كه گونجاوبێت، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كان
له به‌غدا. هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی عێراق بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند
باڵیۆزخانه‌یه‌كی چالاك له پایته‌خته سه‌ره‌كیه‌كانی
ناوچه‌كه بۆ نموونه له (ریاز) بكرێته‌وه، هاوكاریكردنی
عێراق له پێناو گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی په‌سه‌ندكراو
سه‌باره‌ت به كه‌ركوك، هاوكاری كردنی عێراق بۆ بونیاتنانی
ژێرخانێكی پته‌و له رووی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی، له
نێوانیشیاندا چاكردنه‌وه‌ی شێوازی ئه‌نجامدانی بابه‌تی وه‌ك
ئاشته‌وایی نیشتمانی و دابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ملیشیاكان.
3- بۆ ته‌واوكردنی هه‌ڵمه‌ته دیبلۆماسیهكه، پێویسته
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراق پاڵپشتی له
به‌ستنی كۆنگره یاخود كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوی كۆنگره‌ی
ئیسلامی یان كۆمكاری عه‌ره‌بی بكه‌ن، له پێناو به ده‌سهێنانی
ئاشته‌وایی نیشتمانی و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاماده‌یی دبلۆماسیان
له عێراق، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش به‌بێ رۆڵ و به‌شداربوونی ئه‌م
وڵاتانه‌ی به ئامانج ناگات، كه رۆڵیان له رێگه‌گرتن له
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاژاوه له عێراق و هانی ئه‌م وڵاتانه بدرێت
بۆ به‌شداریكردنیان له‌و هه‌ڵمه‌ته.
پێویسته له سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ده‌ستبه‌جێ كار بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی
بكات، بۆ هاوكاریكردنی عێراق، وێڕای وڵاتانی جیهان و
ناوچه‌كه، پێویسته ته‌واوی وڵاتانی دراوسێی عێراق له
خۆبگرێت. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به چه‌ند رۆڵێكی
دیاریكراوی چه‌ند وڵاتێكی وه‌كو : سعودیه، میسر، توركیا،
ئوردن، كوێت، سوریا و ئێران كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و رۆڵه‌ی
هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و سوریا هه‌یانبووه، له پاڵپشتیكردنی
یاخیبوون و ملیشیاكان.
4- پێویسته كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق
پێكبهێندرێت و ده‌ستبه‌جێش هه‌ڵمه‌تی تازه‌ی دیبلۆماسی
ده‌ستپێبكرێت، به‌وپێیه‌ی، كه یه‌كێكه له بابهتهكان.
5- پێویسته ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له عێراق و وڵاتانی دراوسێی،
به تایبه‌ت ئێران و سوریا و وڵاتانی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه
پێكبهێندرێت، كه میسر و وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج
وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و
یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌شكرێت وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌ڵمانیا و
ژاپۆن و كۆریای باشوور له خۆبگرێت، كه ئاماده‌ن بۆ
به‌شداریكردن له چاره‌سه‌ری سیاسی و دیبلۆماسی.
6- دیبلۆماسیه‌تی تازه و كاری (كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی)
پێویسته به په‌له‌ی له سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه یان
ئاستی به‌رزتر ئه‌نجامبدرێت، پێویسته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی بكات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك نه‌بێت، ئه‌وا
ره‌نگه هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دوو لایه‌ن
یاخود چه‌ند لایه‌نه بێت، به‌پێی خواستی بارودۆخه‌كه.
7- پێویسته (كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی) له‌كاره‌كانیدا داوای
به‌شداری له نووسینگه‌ی ئه‌منیداری گشتی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان بكات. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌مینداری گشتی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌رێكی تایبه‌تی له‌و
كۆمه‌ڵه‌یه هه‌بێت.
8- بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، پێویسته كۆمه‌ڵێك
بنه‌مای دیاریكراو په‌ره‌ی پێ بدرێت، به‌رژه‌وه‌ندی و بۆچوون و
ئاراسته‌كانیان و به‌شداری پێكردنی چاوڕوانكراوی ئه‌و وڵاتانه
به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ناكۆكین، به‌ڵام وای ده‌بینین هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له تێڕوانینی دیپلۆماسیانه ده‌توانێ و
پێویسته له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، له‌گه‌ڵ
به‌رامبه‌ر و دوژمنه‌كانی خۆی ناكۆكییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات،
هه‌ربۆیه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته، ئێران
وسوریا به‌بێ مه‌رج له گفتوگۆیه دیپلۆماسیه‌كان به‌شدارییان
پێ بكات و وادهبینرێ (كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر عێراق)
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سوریا وئێران له‌سه‌ر
چه‌ند بابه‌تێكی قورسن، به‌ڵام پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت،
به‌ڵام پێویستی به دانوستانی دیپلۆماسییانه و چڕ و
بابه‌تیانه هه‌یه و پێویستی به‌توانایه‌كی هاوسه‌نگی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان هه‌یه، له‌سه‌ر واشنتۆنیش پێویسته
سوریا‌و ئێران به‌شدار پێ بكات و هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ لیبیا
سهروكهتنی به‌ده‌ستهێنا.
9- پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
راسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا بكات، بۆئه‌وه‌ی
بتوانێ له به‌رامبه‌ر عێراق و كێشه‌كانی ناوچه‌كه، له وانه
سیاسه‌تێكی بنیادنه‌ر به‌ده‌ست بهێنێ، له‌سه‌ر واشنتۆن
پێویسته بیر له هاندان و سزادان بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
بگاته ئه‌نجامێكی ئیجابیانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران
ده‌یه‌وێت، به‌رژه‌وه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌ناوبه‌رێت، پێویسته ئه‌مه‌ریكا له
دوای دووباره هاوكاری "ئێرانی – ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان"
بگه‌ڕێ، بۆئه‌وه‌ی له عێراق جێ به‌جێ بكرێت.
10 – پێویسته به‌رده‌وامی به‌وه بدرێ، كه له رێگه‌ی
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وپێنج ئه‌ندامه ههمییشهكهی
ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ڵمانیا، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران دا بكرێت.
11- پێویسته (كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی) له‌رێگه‌ی هه‌وڵه
دیپلۆماسییه‌كان ئێران رازی بكات كه بۆ باشكردنی ره‌وشی عێراق
چه‌ند هه‌نگاوێك بهاوێژێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سوریا له ئاستێكی
نزم دایه،، به‌رژه‌وه‌ندی سوریا له ململانێی نێوان "عه‌ره‌بی
– ئیسرائیلی" گرنگه و ده‌توانێت كار بكات، بۆیه ئه‌و
راسپاردانه ده‌خه‌ینه روو.
12 – پێویسته سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
رازی بكرێت و هانبدرێ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێك بهاوێ
له‌وانه: چه‌ند هه‌نگاوێكی دیاریكراو بۆ به‌هێزكردنی
سنوره‌كانی بگرێته‌به‌ر، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق
له‌سه‌ر سنور بگه‌ڕێن و خاڵی په‌یوه‌ندیكردن بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی
زانیارییه‌كان دابنرێ و هاوكاری سیاسی و ئابووری خۆی له‌گه‌ڵ
عێراق زیاتر بكات.
به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر له چوارچێوه‌یه هه‌رێمی، ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ئامانجه‌كانی له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستبهێنێ، ئه‌گه‌ر هاتوو
به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ململانێی "عه‌ره‌بی
– ئیسرائیلی" نه‌كات، پێویسته پابه‌ندبوونی نوێی هه‌بێ و
به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان "عه‌ره‌ب وئیسڕائیل"
له هه‌موو به‌ره‌كان چاره‌سه‌ر بكات: لوبنان و سوریه و
فه‌ڵه‌ستین، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ست و پابه‌ندبێت به
گفتوگۆی راسته‌خۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین
ئه‌وانه‌ی كه دان به بوونی ئیسڕائیل داده‌نێن، هه‌ربۆ
نموونه سوریا به خاڵی سه‌ره‌كی په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌ك بۆ حزبوڵا
داده‌نرێ و هاوكاری گروپه تووندڕه‌وه فهڵستینییهكان
ده‌كات، نابێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و ململانێیه
چاره‌سه‌ر بكرێ.
13- پێویسته ئه‌مه‌ریكا دووباره و به به‌رده‌وام پابه‌ندبێت
تا به‌شێوه‌ی ئاشتیه‌كی گشتگیرانه له هه‌موو به‌ره‌كان
ململانێی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسڕائیل چاره‌سه‌ر بكات.
14 – پێویسته له نزیكتیرین كات له‌ژێر چاودێری ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان یاخود لێژنه‌ی چوارقۆڵی نێوده‌وڵه‌تی داوای
كۆبونه‌وه‌ی بێ مه‌رج بكرێت، له نێوان ئیسڕئیل و لوبنان و
سوریا، هه‌روه‌ك چۆن له كۆنگره‌ی "مه‌درید" له ساڵی 1991
له‌سه‌ر دوو ئاستی جیا ئه‌نجامدرا، كه یه‌كێكیان سوری
ولوبنانی ئه‌وه‌ی دیكه‌یان فه‌ڵه‌ستنی.
15- پێویسته له‌گه‌ڵ سوریا له‌مه‌ڕ هه‌ندێ مه‌سه‌له
دانووستان بكرێت، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌یه‌كی ته‌واوه له‌گه‌ڵ
بڕیاری ژماره 1701ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ فه‌راهه‌مكردنی
چوارچێوه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداریه‌تی لوبنان،
هه‌روه‌ها نه‌ك هه‌ر به ته‌نها سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی
ره‌فیق حه‌ریری و به‌یار جومه‌یل، به‌ڵكو هاوكاری ته‌واو بۆ
به‌ده‌سهێنانی زانیاری له‌مه‌ڕ تیرۆركردنی كه‌سایه‌تیه
سیاسیه‌كانی لوبنان بكرێت و هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت، رێگه له
هاوكارییه‌كانی (حزبوڵا) بگیرێت و رێگه نه‌درێت ئێران له
خاكی سوریا سودمه‌ندبێت، بۆ گه‌یاندنی چه‌ك بۆ حزبوڵا،
هه‌روه‌ها پێویسته سوریا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ناو (حزبولا)
و (حه‌ماس) هه‌یه‌تی بخاته گه‌ڕ بۆ به‌ردانی ئه‌و دیله
ئیسلاائیلیهكان، به‌داوداچوون له سه‌ر راگرتنی فشار و
هه‌وڵه‌كانی سوریا بكرێت، كه بۆ په‌كخستنی حكومه‌تی دیموكراسی
هه‌ڵبژێردراوی لوبنانی ده‌یدات. هه‌روه‌ها رێگه له باره
چه‌كیه‌كانی سوریا بگیرێت، كه بۆ حه‌ماس و كۆمه‌ڵه
توندڕه‌وه‌كانی دیكه‌ی فه‌له‌ستینی ده‌نێرێت. هه‌روه‌ها سوریا
هاوكاری ئێمه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ماس دان به مافه‌كانی
بوونی ئیسرائیل دا بنێت.
16- له‌به‌رامبه‌ر بهجێگهیاندنانهشدا له رێكه‌وتنێكی ئاشتی
گتشگیردا، ئیسرائیل به‌رزاییه‌كانی جۆلان بگه‌ڕێنێته‌وه،
له‌گه‌ڵ زه‌مانه‌تدان به ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی
ئیسرائیل و پێكهێنانی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر سنوور، كه
هێزی ئه‌مه‌ریكاش تێیدا به‌شداری بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو لا
داوایانكرد.
17- سه‌باره‌ت به كێشه‌ی فه‌له‌ستین، پێویسته به هه‌ردوو
بڕیاری ژماره (242) و (338) و پره‌نسیپی زه‌وی به‌رامبه‌ر به
ئاشتی پابه‌ند بن. پاڵپشتیه‌كی به‌هێزی مه‌حمود عه‌باسی
سه‌رۆكی فه‌له‌ستین و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌له‌ستنی بكرێت، بۆ
گرتنه ده‌ستی جڵه‌وی ده‌ستپێشخه‌ری و رێگه‌خۆشكردنی
دانووستانه‌كانی ئیسرائیل – فه‌له‌ستین، هه‌وڵیش بۆ راگرتنی
شه‌ڕ و ئاگر به‌ست بدرێت و پاڵپشتیش پێشكه‌ش به حكومه‌تی
یه‌كگرتووی فه‌له‌ستینی بكرێت، دانووستانش ساز بدرێ بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شێوه‌ی كۆتایی تایبه‌ت به سنوور و
جێنشینه‌كان و قودس و مافی گه‌ڕانه‌وه و كۆتایی هێنان به
ململانێكان.
18- زۆر گرنگه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه
پاڵپشتیه‌كی زیاتری سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی پێشكه‌ش به
ئه‌فغانستان بكات، ئه‌و هاوكاری و داهاتانه‌ش له خۆده‌گرێت،
كه به كشانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق به ده‌ستدێت.
19- پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆك و تیمی ئاسایشی نیشتمانییه‌كه‌ی
له نزیكه‌وه و به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی له
په‌یوه‌ندی دابن، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش نامه‌یه‌كی روون ئاشكرا
بداته حكومه‌تی عێراقی، كه پێویسته ته‌كان به‌خۆی بدات بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو.
20- له سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێویسته ئاماده‌یی
خۆی بۆ مه‌شق و راهێنان پێكردنی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به
به‌رده‌وام بخاته روو، له‌گه‌ڵ هاوكاری و پاڵپشتی لێكردنی.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی سیاسی و
ئابووری و سه‌ربازی حكومه‌تی عێراق، چونكه چه‌ند عێراق
به‌هێزتربێت له به‌رگری و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، ئه‌وا
ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت هێزی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیه‌كانی له
عێراق كه‌مكاته‌وه.
21- له كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی له رێگه‌ی
ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و هه‌وڵه‌كانی به ده‌سهێنانی ئاسایش
و جێگیركردنی ده‌سه‌ڵات، نه‌یتوانی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو
به‌ده‌ستبێنێت، ئه‌وا پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی سه‌ربازی، سیاسی ئابووری خۆی كه‌مكاته‌وه.
22- پێویسته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌وه رابگه‌یه‌نێت، كه وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت بنكه‌ی
هه‌میشه‌یی سه‌ربازی له عێراق دابمه‌زرێنێت، ئه‌گه‌رهاتوو
حكومه‌تی عێراقی داوای دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی چ كاتی چ
هه‌میشه‌یی له ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌وا پێویسته ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م داواكارییه بكۆڵێته‌وه،
وه‌ك داواكاری هه‌ر وڵاتێكی دیكه له ئه‌مه‌ریكا.
23- له سه‌ر سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
پێویسته جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه بكاته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی
نایه‌وێت ده‌ستبه‌رسه‌ر نه‌وتی عێراقدا بگرێت.
24- ئه‌و خشته كاتییه‌ی حكومه‌تی نوری مالكی بۆ هه‌ندێك ئه‌رك
له كۆتایی 2006 یاخود سه‌ره‌تای 2007 دای ناوه،
به‌شێوه‌یه‌كی واقعییانه نییه، پێویسته له‌گه‌ڵ هاتنی
چارێكی یه‌كه‌می ساڵی 2007 تهوابكرێت.
25- پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
عێراقی له‌سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی دیكه راوێژ له سه‌ر بوار "
ئاشته‌وایی نیشتمانی، ئاسایش، باشتركردنی خزمه‌تگوزاری بۆ
ژیانی رۆژانه‌ی عێراقییه‌كان بكات، ده‌بێت خشته‌یه‌كی كاتیش بۆ
جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئامانجانه دابنرێ.
26- بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاشته‌وایی نیشتیمانی چاوخشانه‌وه به
ده‌ستوری عێراقی كارێكی بنه‌ڕتییه ، پێویسته ئه‌وكاره
به‌په‌له ئه‌نجام بدرێ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م بواره
شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌یه، پێویسته رۆڵێكی گرنگ له‌و
پڕۆسه‌یه بگێڕێ.
27- ئاشته‌وایی نیشتیمانی ده‌خوازێ كه به‌عسییه‌كان
وعه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له‌گه‌ڵ دار‌و ده‌سته‌ی سه‌دام
بگه‌ڕێنه‌وه ژیانی نیشتیمانی، له‌سه‌ر ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته هانی عێراقییه
شایسته‌كان له سوننه و شیعه یاخود عه‌ره‌به
نه‌ته‌واییه‌كان یاخود بهعسسیهكانی پێشوو یان كورده‌كان،
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت.
28 – دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت، پێویسته داهاتی نه‌وت بۆ
حكومه‌تی ناوه‌ندی بگه‌ڕێته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مایی ژماره‌ی
دانیشتوان دابه‌شبكرێت.
29- پێویسته له نزیكترین كات هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ئه‌نجام
بدرێ، به پێی ده‌ستووری نوێ، ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه به
شێوه‌یه‌كی كرداری به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بۆ
حكومه‌تی بگه‌ڕێته‌وه.
30 – له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیداره‌ی كه له
كه‌ركوك هه‌یه، پێویستی ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ
دووركه‌وتنه‌وه له تووندوتیژی تایفی، كه‌ركوك له‌وانه‌یه
ببێته به‌رمیله باروتێك، به‌ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر
چاره‌نووسی كه‌ركوك هه‌روه‌ك له ده‌ستوور هاتووه كه پێش
كۆتایی هاتنی ساڵی 2007 راپرسی له سه‌ر بكرێت، ئه‌وا ئه‌و
به‌رمیله ده‌ته‌قێته‌وه، هه‌ربۆیه پێویسته جێبه‌جێكردنی
دوابخرێ، ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه له چوار چێوه‌ی كاری
دیپلۆماسیدا بخرێته سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانی " كۆمه‌ڵی
نێوده‌وڵه‌تی هاریكاریكردن له عێراق).
31- ده‌ستپێخه‌ری لێبوردنێكی گونجاو، سه‌رخستنی هه‌ر هه‌ولێكی
ئاشته‌وایی نیشتمانی پێویسته رێگه‌یه‌كی گشتگیرانه‌ی
سهركهوتوانبێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دوژمنه‌كانی پێشوو له خۆ
بگرێ.
32- پێویسته پارێزگاری له مافی ئافرتان و هه‌موو
كهمیینهكانی عێراق بكرێت، له‌وانه توركمان، ئاشووری،
یه‌زیدی، سابیئه و ئه‌رمه‌نه‌كان بگرێته‌وه.
33- له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی پێوسته ده‌ست له به سیاسیكردنی
رێكخراوه ناحكومییه‌كان یاخود وه‌ستاندنی چالاكییه‌كانیان
هه‌ڵبگرێ، پێویسته ناو تۆماركردنیان ته‌نیا وه‌ك كارێكی
ئیداری بێت و نابێت چاودێریان بكات و یاخود ده‌ست
له‌كاره‌كانیان وه‌ربدات.
34- ده‌بێت ئایندهی بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سه‌ر
بنه‌مای هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی نیشتیمانی بێت، تواناكان زیاتر
بكرێ، بۆ به‌شداریپێكردنی سه‌ركرده یاخی بووه‌كان
ومیلیشیاكان،له‌گه‌ل َ ئه‌وانه‌شدا هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی
ئه‌و ئه‌گه‌رانه زیاد بكرێ.
تووندوتیژی به‌كۆتا نایێ ئه‌گه‌ر گفتوگۆكردن ده‌ست پێ نه‌كات،
پێویسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێ كه كارگه‌ریان
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌یه، له‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا پێویسته راسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا عوزما
عه‌لی سیستانی بكات، راسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در
و سه‌ركرده‌ی میلیشیاو سه‌ركرده یاخیبوه‌كان بكات، نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان ده‌توانێ بۆ ئه‌م كاره ئاسان كاری بكات.
35- پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵێكی
چالاك بدات بۆ به‌شداری پێكردنی گشت لایه‌نه عێراقیه‌كان،
جگه له رێكخراوی قاعیده، به‌ڵام جه‌خت له سه‌ر ناسنامه‌ی
تایفه‌گه‌ری نه‌كرێت، چونكه بوارێكی فره‌وان بۆ ئاسایشی
نیشتمانی له ده‌ستده‌دات.
36- پێویسته له سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هاندانی
كۆمه‌ڵه تایفیهكان بدات، بۆ دیالۆگ كردن، پێویستهی حكومه‌تی
عێراقیش زیاتر ده‌ستكراوه بێت، به‌رامبه‌ر به بڕیاری لێبوردن
له چه‌كداران.
37- پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چ له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی جێبه‌جێكردن یان شه‌رعی به‌ربه‌ست
نه‌بێت له‌به‌رده‌م بڕیاری لێبوردنی عێراقی.
38- ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته پشتگیری
له بوونی شاره‌زایانی بێلایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بكات، بۆ
راوێژكاری حكومه‌تی عێراقی بۆ هه‌ڵمه‌تی چه‌ك داماڵاندنی
ملیشیاكان و تێكه‌ڵكردنیان به هێزی نیشتمانی و كۆتایی هێنان
به‌م پاكتاو كردنه.
39 - له سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته
نووسینگه‌یه‌ك له عێراق دابمه‌زرێن بۆ پاڵپشتیكردنی مادی و
ته‌كنیكی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراقی و
راوێژكاره شاره‌زاییه‌كانی له پێناو هاوكاریكردنیان بۆ
به‌رنامه‌ی چه‌ك كردنی ئه‌ندامانی ملیشیاكان و تێكه‌ڵكردنیان
به هێزی ئه‌منی نیشتمانی عێراق.
سوپای ئه‌مه‌ریكا هیچ كارێكی به ته‌نهایی نیه له عێراق، بۆ
به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، به‌ڵكو ئه‌مه كاری هه‌ردوو
حكومه‌تی عێراقی و ئه‌مه‌ریكیه بۆ زیاتر ره‌خساندنی بواری
سه‌ركه‌وتن و دووركه‌وتنه‌وه له كاره‌سات، پێویسته حكومه‌تی
عێراقی په‌له له به‌رنامه‌ی كاری ئاشته‌وایی نیشتمانیدا بكات
و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقیش به‌رپرسیاره‌تی ئه‌منی
وه‌ربگرنه‌وه، كه زۆر پێویستیمان پێی هه‌یه. ده‌بێت
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی
له ناو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی زیاد بكات، بۆ مه‌شق و
راهێنانی سه‌ربازانی عێراقییه‌كان، كه ئێستا سێ تا چوار
هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌هێزكردنی سه‌ربازانی عێراقی
په‌یوه‌ندیان به سوپای عێراقی كردووه، پێویسته ئه‌م
ژماره‌یه له 10 تا 20 هه‌زار زیاد بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی
دیكه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه، كه هاوكاری هه‌واڵگری و
په‌یوه‌ندی و پاڵپشتی ئاسمانی لۆجستی فیرقه سهبازییهكانی
عێراقی بكات، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستی. له سه‌ر سوپای
ئه‌مه‌ریكا پێویسته یه‌كه‌یه‌كی ئاماده و یه‌كه‌یه‌كی
تایبه‌ت ئاماده بكات، بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیه
سه‌ربازییه‌كانی دژ به رێكخراوی قاعیده له عێراق، كاتێك كه
ئه‌م هه‌له‌ی بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر سوپای عێراقی چه‌ك و
جبه‌خانه‌ی باشتری هه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانێت ئه‌ركه‌كانی باشتر
ئه‌نجامبدات، یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی، كه چه‌ك و
جبه‌خانه‌كانی لێوه به‌ده‌ست دێت، ئه‌و چه‌كانه‌یه، كه
سوپای ئه‌مه‌ریكا له دوای كشانه‌وه له عێراق به‌جێی
ده‌هێڵن. به‌جێهێشتنی ئه‌م چه‌كانه‌ش خێراترین رێگه‌یه بۆ پڕ
چه‌ك كردنی هێزه‌كانی عێراقی.
ئه‌گه‌ر ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هێزه
شهركهرهكانیشی له عێراق پاشه‌كشێ پێكرد ئه‌وا بونێكی
سه‌ربازی گرنگی له ناوچه‌كه ده‌مێنی ؛ ئه‌مه جگه له‌و
هێزانه‌ی كه له قه‌ته‌ر و به حرێن و ئه فغانستان بلاوه
پێكراون . وه ئه‌م هێزانه‌ش بوار بۆ ئه‌مریكا ده‌ره‌خسێنێ،
كه رێگه له ده‌ست تێوه‌ردانی سوریا‌و ئێران بگرێ.
40- له سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته
پابه‌ندیه‌كی كراوه‌ی نه‌بێت، بۆ هێشتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر
له‌و سه‌ربازانه‌ی له عێراقدا بڵاویكردوونه‌ته‌وه.
41- پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ
حكومه‌تی عێراقی روونبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو عێراق
گۆڕانكاریه نه‌خشه بۆ داڕێژراوه‌كانی جێبه‌جێنه‌كرد، ئه‌وا
ئه‌مه‌ریكا بۆی هه‌یه پلانه‌كانی جێبه‌جێ بكات، له
نێوانیشیاندا جێبه‌جێكردنی پلانی سه‌رله نوێ بڵاوه‌پێكردن و
جێگیركردنه‌وه‌ی سه‌رباز، كه پێشتر نه‌خشه و پلانی بۆ
داڕێشتووه، ناشكرێت پێداویستیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئاینده
داهاتووی سوپاكه‌ی بكرێته بارمته‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كاره
چالاكیه‌كانی حكومه‌تی عێراقی و گڵبدرێنهوه.
42- به هه‌مان شێوه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ (جۆرج كایسی) له 24ی تشرینی
رابردووی ئه‌مساڵ رایگه‌یاندبوو، له سه‌رمان پێویسته تا
به‌هاری 2008، هه‌وڵبده‌ین بۆ ته‌واوكردنی مه‌شق و راهێنان و
رێكخستنه‌وه‌ی سوپای عێراقی.
43- پێویسته ئه‌رك و ئه‌وله‌ویاتی سه‌ربازی له عێراق
گۆڕانكاری تێدا بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بایه‌خی زیاتر به
مه‌شق و راهێنان و رێكخستنه‌وه‌ی هێز بدرێت، بۆ پاڵپشتی
هه‌ڵمه‌ت و چالاكییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
44- پێویسته ژماره‌یه‌كی زیاتر له سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانی
شایسته‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا بخرێنه ناو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی
عێراقی.
45- له سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته
بڕێك چه‌ك و جبهختانهی پێشكه‌ش به سوپای عێراقی بكات، بۆ
ئه‌وه‌ی ببێته هانده‌رێك تا حكومه‌تی عێراقی په‌له له كڕینی
كه‌لوپه‌لی بیانی بكات ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دوای كشانه‌وه‌ی
سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هه‌ندێ له‌و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی
پێیانه بۆ سوپای عێراقی به‌جێیبهێڵن.
46- وه‌زیری تازه‌ی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ بونیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی
سه‌ربازی ئاشته‌وایی مه‌ده‌نی، بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی
له‌بار،تاوه‌كو بتوانرێت راوبۆچوونی ئه‌فسه‌رێكی پایه‌به‌رزی
سه‌ربازی، نه‌ك هه‌ر به ته‌نها له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی
مه‌ده‌نی ناو پێنتاگۆن، به‌ڵكو له لایه‌ن سه‌رۆك و
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی وه‌ربگیرێت.
47- بۆ سه‌رله‌نوێ بڵاوه‌پێكردن، له سه‌ر سه‌ركردایه‌تی
پێنتاگۆن پێویسته، بایه‌خ و گرنگی به پرۆگرامی مه‌شق و
راهێنان و رۆشنبیركردنی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بدات، كه بۆ
ئه‌مه‌ریكا گهڕاندراونهتهوه، له پێناو سه‌رله‌نوێ
رێكخستنه‌وه و ئاماده‌كردنه‌وه‌یان بۆ بڵاوه‌پێكردن و
چالاكیهكان جیهانی.
48- سه‌باره‌ت به كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر په‌نتاگۆن پێویسته
داهاتێكی تایبه‌ت و پێویست بۆ پێنج ساڵی داهاتوو بۆ
ئاماده‌كاری كه‌لوپه‌له‌كان دیاری بكات.
49- پێویسته ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر ته‌واوی داهاتووی
شه‌ڕی عێراق و ئه‌گه‌ری ره‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر ئاماده‌كاری
هێزه‌كانیدا له داهاتوو، راوێژكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ لیژنه
تایبه‌تیه‌كانی كۆنگرێس بكات، له‌گه‌ڵ توانای نوێكردنه‌وه و
پارێزگاریكردن له فه‌رمانبه‌ره شایسته‌كانی.
50- پێویسته پۆلیسی نیشتمانی عێراقی بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی
به‌رگری و یه‌كه تایبه‌ته‌كان ببنه به‌شێك له سوپای نوێی
عێراق.
51- پێویسته پۆلیسی پاسه‌وانی سنووری عێراقی به ته‌واوی
بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌ت به‌رگری، كه به‌رپرسیاره‌تی ته‌واوی
كۆنتڕۆڵكردنی سنوور و ئاسایشی ده‌ره‌وه‌یان پێبسپێردرێت.
52- پێویسته بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كان به‌رپرسیاره‌تی
زیاتر بدرێته هێزه‌كانی پۆلیسی عێراقی، هه‌روه‌ها هاوكاری
پته‌وی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی دیكه‌ی دادپه‌روه‌ری عێراق هه‌بێت.
بۆ رێكخستنه‌وه و كۆنتڕۆلكردنی تاوانه‌كان و پارێزگاریكردن
له عێراقیه‌كان.
53- پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له سه‌ر چالاكی
گواستنه‌وه‌ی رێكخستن رابهێندرێت، كه فره‌وانبوونی توانای
یه‌كه سه‌ره‌كیه‌كان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و
كۆنتڕۆڵكردنی به‌شێكی هێزه پۆلیسیهكانی ناوخۆ له خۆبگرێت،
هه‌روه‌ها پێویسته ته‌نها مووچه‌ی پۆلیسه ناوخۆییه‌كان
بدرێته وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
54- پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی هه‌نگاو بنێ و له
ئسێتاوه هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردن و تۆماركردنی ده‌زگاكانی
پاسه‌وانی دامه‌زراوه‌كان بدات.
55 – له سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێویسته
به‌رده‌وامبێت له ئه‌ركی راهێنان و مه‌شق پێكردنی پۆلیسی
نیشتمانی عێراق و پۆلیسی پاراستنی سنوور، هه‌روه‌ها پێویسته
پۆلیسی پاراستنی سنوور بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری.
56- له سه‌ر وزاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكی پێویسته به‌و
ئاراسته‌یه هه‌نگاو بنێت، كه ئه‌ركی راهێنانی ئه‌و
پۆلیسانه‌ی ماونه‌ته‌وه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
57- پێویسته ژماره‌ی راهێنه‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كانی تایبه‌ت به
مه‌شق و راهێنان له ناو هێزه‌كانی پۆلیسی عێراقی زیاد بكرێن.
58- پێویسته له سه‌ر نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی،
ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه و ده‌زگاكانی له عێراق فره‌وان بكات، بۆ
ئه‌وه‌ی بابه‌تی تیرۆریش بگرێته‌وه.
59- له سه‌ر حكومه‌تی عێراقی پێویسته دارایی پێویست و
ژماره‌ی ئۆتۆمبیل زیاد بكات و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بۆ
پۆلیسی عێراق پێشبخات.
60- پێویسته وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكی سه‌ركردایه‌تی
كاره‌كانی رێكخستنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق
بكات.
61 – پێویسته پاڵپشتی دارایی له‌و به‌رنامه‌یه بكرێت، كه
وزاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكی سه‌ربه‌رشتی ده‌كات، بۆ دروسیكردنی
دادگا و راهێنانی دادوه‌ركان و دۆزینه‌وه‌ی ده‌زگا و
گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
62- له سه‌ر حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی پێویسته له نزیك كاتدا،
هاوكاری ته‌كنیكی بۆ حكومه‌تی عێراقی فه‌راهه‌م بكات، بۆ
ئاماده‌كردنی یاسای نه‌وتی عێراقی، كه مافی حكومه‌ته
هه‌رێمیه‌كان و ناوه‌ندی دیاری بكات.
63- له سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته،
هانی وه‌به‌رهێنان له نه‌وتی عێراقی بدات، له رێگه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمپانیاكانی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
64- پێویسته هاوكارییه ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی به
رێژه‌یه‌ك زیاد بكرێت، كه بڕه‌كه‌ی له ساڵێكدا بگاته 5
ملیار دۆلار.
65- پێویسته كۆمپانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شدارییه‌كی
فره‌وانتر له بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا بكه‌ن، ئه‌م كاره‌ش
ته‌نها به پاره به‌خشین نه‌بێت، به‌ڵكو به كاركردن بێت.
66- له سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته
سه‌رپه‌شتی به‌خشینی پاڵپشتی دارایی كۆمسیۆنی باڵای كاروباری
په‌نابه‌ران و ئاژانسه مرۆییه‌كانی دیكه بكات.
67- له سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی پێویسته له پاڵ
راوێژهكارهكانی دیكه راوێژكارێك بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق بۆ
خۆی دابنێت.
68- پێویسته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌سه‌ڵاتێكی فره‌وانتری
پێبدرێت، بۆ خه‌رجكردنی بڕی پاره‌ی زیاتر له چوارچێوه‌ی
به‌رنامه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا.
69- پێویسته له ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی یارمه‌تیدانی عێراق،
ده‌سه‌ڵاتی نوێی پشكنینی گشتی بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی
عێراق بكرێته‌وه.
70- پێویسته بهرمانهیهكی ساناتر بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌منی
پێبهێندرێت و جێبه‌جێ بكرێت، له پێناو شكاندنی
به‌ربه‌سته‌كانی نێوان داموده‌زگاكان.
71- پێویسته ده‌سه‌ڵاتی پێویست بۆ تێكه‌ڵكردنی ئه‌و
داهاتانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و عێراقییه‌كان و كۆمه‌ك به‌خشه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌یده‌ن، پێكبهێندرێت.
72- پێویسته له ساڵی 2008 ـه‌وه تێچوونی شه‌ڕی عێراق،
بخرێته ناو بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
73- له سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری به‌رگری و
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا پێویسته، ئه‌وله‌ویه‌تی
كاره‌كانیان بۆ راهێنانی زمانه‌وانی و رۆشنبیری گشتی بێت، به
تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی له عێراق ئه‌ركیان
پێده‌سپێردرێت.
74- له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی پێویست له
خۆبه‌خشه مه‌ده‌نیه‌كان داواكاری دامه‌زراندنیان پێشكه‌ش
نه‌كرد، ئه‌وا له سه‌ر ئاژانسه مه‌ده‌نیه‌كان پێویسته ئه‌م
بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه.
75- له ماوه‌یه‌كی دووریشدا، له سه‌ر ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته، توانای ئاژانسه‌كانی
باشتر بكات، بۆ كرده‌وه‌ی سه‌قامگیری ئاڵۆز هاوشێوه‌ی عێراق و
ئه‌فغانستان.
76- پێویسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه فه‌رمانبه‌ره‌كانی رابهێنێت
بۆ گرتنه ده‌ستی ئه‌ركی په‌یوه‌ندیدار به كرده‌وه‌ی
سه‌قامگیری ئاڵۆز له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كان.
77- له سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و وه‌زیری
به‌رگری پێویسته، دارایی زیاتر بواری شیكاری ته‌رخان بكه‌ن،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و سه‌رچاوه‌كانی توندوتیژی له عێراق
ئاشكرا بێت.
78- پێویسته له سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و
وه‌زیری به‌رگری ده‌ستبه‌جێ كاربكه‌ن له سه‌ر گۆڕانكاری
پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری روودا و توندوتیژی و ئه‌و
سه‌رچاوانه‌ی له عێراقدا هه‌ن، له پێناو ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی
روونتر له‌مه‌ڕ رووداوه‌كان بخه‌نه روو.
79- پێویسته له سه‌ر ئاژانسی هه‌واڵگری (سی ئای ئه‌ی)،
ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق زیاتر بكات، تاوه‌كو گه‌شه
به ئاژانسێكی هه‌واڵگری كارا و راهێنان و بونیاتنانی
ناوه‌ندێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بكات، كه بتوانێت
ئاسانكاری بۆ هه‌وڵه‌كانی نه‌هشتنی تیرۆر به سه‌ركردایه‌تی
ئه‌م ناوه‌نده بدات.
وه‌رگێڕانی به کوردی:
په‌یامنێر