2006/12/22
ناوه‌ڕۆکی دیداری ئه‌م
هه‌فته‌ی
ئۆجه‌لان ئاشکرابوو
ئاژانسی فورات
ناوه‌رۆکی دیداری ئه‌م هه‌فته‌ی ڕێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک، عه‌بدوللا ئۆجه‌لان و
پارێزه‌رانی بڵاو کرده‌وه.
ئۆجه‌لان دیسانیش سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی
ناوخۆی تورکیا و ناوچه و قۆناخی ئاگربه‌ست لێدوانی گرینگی دا و پێشنیاری به
پ.ک.ک کرد که تا هه‌فته‌ی دووهه‌می مانگی مه‌ی(5) ئاگربه‌ست بپارێزێ و ئه‌گه‌ر
تا ئه‌وکات هیچ گۆڕانکاریه‌ک نه‌هاته ئاراوه، ئه‌وه من خۆم له‌م کێشه‌یه
ده‌کێشمه‌وه و خۆتان ته‌سمیم بگرن و ناشڵێم که من چیتر کارم به‌م کێشه نیه
به‌ڵکو ئه‌و کات پێویسته گه‌لی کورد ته‌سمیم بگرێ که چی بکات.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد
وتی: تاکو به ڕێگه‌یه‌کی ئاشتیانه و دێموکراتیک کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر نابێ
ئه‌وه تورکیا ناتوانێ که کێشه‌کانی قوبرس و مه‌سه‌له‌کانی تریش چاره‌سه‌ر بکات.
تاکو ئێستا میلیارده‌ها دۆلار سه‌رفی شهر کراوه. تورکیایه‌کی دێموکراتیک
ده‌توانێ ببێته نموونه‌یه‌ک بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. بۆیه‌ش ده‌ڵێم که پڕۆژه‌کانی
ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان نابێت و ته‌نیا تورکیا خۆی
ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکات.
ئۆجه‌لان وێڕای گله‌یی له‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی
که وته‌کانی به جیددی ناگرن و یا ده‌یانه‌وێ به سوودی خۆیان که‌ڵک له
که‌سایه‌تی ئه‌و وهربگرنی وشیار کرده‌وه و وتی" من توانا و ئینسیاتیڤم هه‌یه و
ده‌توانم هه‌وڵه‌کانم وه‌گه‌ر بخه‌م. 15 ساڵه هه‌وڵی چاره‌سه‌ی ده‌ده‌ین و
ته‌نیاش له‌و ڕێبازه‌ی ئیمه‌وه به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌گه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به بیری سۆسیالیستی پ.ک.ک تا
نه‌وه‌ته‌کان کرد و گوتی که پاش ئه‌و سه‌رده‌مه و گۆڕانکاری له سیاسه‌تی جیهانی
دا ئێمه‌ش گۆڕانکاریمان به‌سه‌ر خۆ دا هێناوه ئه‌وه له حاڵێک دا بووه
به‌رده‌وام هه‌وڵ دراوه که پ.ک.ک، من و ڕێبه‌رانی تری پ.ک.ک له ناو ببردرێن.
ده‌یانه‌ویست به هه‌وڵی تاڵه‌بانی من له خۆیان نیزێک بکه‌نه‌وه که نه‌یانتوانی
و تا ئێستاش به‌م شێوه‌یه هاتووین.
به‌رده‌وامی
قۆناخی ئاگربه‌ست
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به قۆناخی ئاگربه‌ستیش دا وتی
که پێویسته تا مانگی مه‌ی(5) و ئاشکرابوونی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری
تورکیا پێویسته سه‌بر بکه‌ین.
ئۆجه‌لان ده‌ڵێ: تا ههفتحی دووهه‌می مانگی
"مه‌ی" پێویسته جوابێکمان بدرێته‌وه ده‌نا من خۆم که‌نار ده‌کێشم. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر تورکیا ههنگاوێکی ئه‌رێنی ناویشت و له ئینکار و له‌ناوبردنی پ.ک.ک
به‌رده‌وام بێت، له‌سه‌ر هه‌موانه له چووکترین میکانیزم پاراستنیش که‌ڵک
وه‌ربگرن و دیفاع له خۆ بکه‌ن.
ئۆجه‌لان وتیشی که کورد وه‌کو پێشوو بێکه‌س و
پشتیوان نیه. ئێستا هه‌ر نه‌بێ ده‌وڵه‌تێکمان له باشووری کوردستان هه‌یه.
هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شیعه‌کان و ده‌توانێ ئارایشی هاوپه‌یمانی تریش ساز بێ.
خۆشمان 40 میلیۆن که‌سین. ئه‌گه‌ر یه‌کبگرن. ده‌توانین دژی تورکیا شه‌ڕ بکه‌ین.
بۆیه من وشیارتان ده‌که‌مه. کاریک مه‌که‌ن که شتێکی ئاوا ڕووبدات. من وشیاریتان
ده‌ده‌مێ که ڕێگه به‌م لایه‌نه قهوارهپارێزانه مه‌ده‌ن.(chp, mhp) ئه‌و
کۆمه‌ڵه قهوارهپارێزانه ئه‌و کات ده‌توانن تورکیاش تووشی نه‌مان بکه‌ن و
که‌لتووری تورک له‌ناو به‌رن.
توڕه‌یی
به‌رانبه‌ر به لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان
ئۆجه‌لان به توندی جوابی لێدوانه‌کانی
ئه‌ردۆغانیشی دایه‌وه که له ئه‌مریکا وتبووی که کورده‌کان داوایی هیچ مافێکیان
نیه و کێشه‌یه‌کی به ناوی کێشه‌ی کورد له تورکیا نیه.
ئۆجه‌لان وتی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان ئه‌وه
که هه‌موو گه‌له‌کانی تورکیا مافی یه‌کسانیان هه‌یه ئه‌گه‌ر وایه ئێمه ده‌بی
مافی په‌روه‌رده به زمانی دایک، کردنه‌وه‌ی ئاکادێمی زمانی کوردی، ڕاگه‌یاندنی
به زمانی خۆی هه‌بێت ێ هتد.
دهکوا ئه‌وانه هه‌ن؟ پێویسته کورده‌کانیش
له‌مه‌ودوا سیاسیه‌ت به باشی بکه‌ن، ده‌ترسن؟ له‌جی؟ با نه‌ترسن. بوێریان
هه‌بێ. لازمه که ئاقڵانه و بوێرانه هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن. کاتێک که ئه‌ردۆغان
ئه‌وانه ده‌ڵێ پێویسته کورده‌کان به توندی جواب بده‌نه‌وه.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به وته‌کانی ئه‌ردۆغان
له‌مه‌ر هه‌بوونی 50 کورد له پارله‌مان دا وتی: ئه‌وانه پێیان وایه ئێمه
نازانین چ ده‌ردێکمان هه‌یه. پێیان وایه که نازانین ئه‌م کوردانه کێن؟ هه‌ر له
کاتی ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدوڵقادر ئاقسوو"وه‌زیری ناوخۆ" دا 3 میلیۆن کورد ئاواره
بوون. "حوسێن چه‌لیک" و "زاپسوو"ش هه‌ر ئاو. کۆمه‌ڵێک نوێنه‌ر له بنه‌ماڵه‌کانی
ئاغای ده‌وڵه‌مه‌ند و که‌سانی لایه‌نگری حکومه‌ت و جاش که خۆ به‌کورد ده‌زانن،
له ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌ته‌وه و ئهڕدۆغانیش پێیان ده‌ڵێ کورد.
ئۆجه‌لان له درێژه‌ی قسه‌کانی دا وێڕای ئاماژه
به‌وه‌ی که ئه‌رته‌ش و حکومه‌ت کورده‌کان وه‌کو ناوچه‌یه‌کی عه‌سکه‌ری و کوردان
وه‌کو ڕاو ته‌ماشا ده‌که‌ن، وتیشی که کاتێک نه‌توانین به زمانی خۆ قسه بکه‌ین و
مناڵه‌کانمان به زمانی زگماکی په‌روه‌رده بکه‌ین، فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و
وێچواندنه.
ئۆجه‌لان وتی که به هۆی سیاسه‌تی ئینکار و
تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌کان سیاسی کاری باشیان نیه و ماونه‌ته‌وه.
پێشنیاری
پێکهێنانی هاوپه‌یمانی به DTP
عه‌بدوللا ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به پارتی
کۆمه‌ڵگایی دێموکراتیکیش وتی که من پێشنیاری هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی
تریان پێده‌که‌م.
پارتی داد و گه‌شه‌ی ئه‌ردۆغان AKPله "که‌سانی
دیندار و موحافزه‌کار" پێکهاتووه، قه‌واره‌پارێز و نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی
تورکیش هه‌وڵی پێکهێنانی هاوپه‌یمانیه‌ک ده‌ده‌ن "MHP CHP ANAP"، که‌وابوو بۆچی
چه‌په‌کان له تورکیا هه‌وڵ ناده‌ن که له ناو خۆیان هاوپه‌یمانیه‌ک پێک‌بێنن"DTP
SP DSP"؟ پێویسته DTPش بچێته ناو هاوپه‌یمانیه‌ک له نێوان هێزه چه‌پ و سویال
دێموکراته‌کان.
ئافه‌رین
تاڵه‌بانی
ئۆجه‌لان که‌یف خۆشی خۆی سه‌باره‌ت به دواترین
لێدوانه‌کانی مام جه‌لال سه‌باره‌ت به تورکیا ڕاگه‌یاند.
مام جه‌لال سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی
سوونه‌کان و تورکمانه‌کانی عێراق له ئه‌سته‌نبووڵ دا وتبووی که "پێمان سه‌یره
تورکیا له لایه‌ن ئاگرخۆشکه‌ری سه‌ری ناوخۆی مه‌زهه‌بی عێراقه و بۆ بکوژانی
گه‌لی عێراق کۆنفرانس ده‌به‌ستێ و له لایه‌کی تر داوای هاوکاری ئێمه دژ به
پ.ک.ک ده‌کات.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌م لێدوانانه‌ی تاڵه‌بانی
وتی: ئافه‌رین تاڵه‌بانی. چاکی جوابی تورکیا داوه‌ته‌وه. پێویسته ئه‌و
که‌سانه‌ی که به ناوی کورد له ئاستی بڵیند دا سیاسه‌ت ده‌که‌ن بتوانن لێدوانی
ئاوا بده‌ن.
ئاماده‌كردنی: مه‌سعوود
مه‌ناف