ئهمرو یه‌کیک
له گرینگرترین و ئه‌ساسی¬ترین پرسه‌کان له
کومهلگای
کوردی دا پرسی ژنه که نه ته‌نیا په‌یوه‌ندی
قوولی به ژیانی گشتی روژانه‌ی خه‌لکه‌وه هه‌یه
به‌لکوو به شیوه‌یه‌کی راستهوخوش به چلۆنایه‌تی
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ل و به‌ریوه‌بردنی سیاسه‌تی
کوردیشه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. به‌ر له هه‌موو
شتیک پیویسته هه‌موومان له سه‌ر ئه‌م راستییه
کوک بین که سیاسه‌تی کوردی به تایبه‌تی و
سیاسه‌تی ئیرانی به گشتی له سه‌د سالی رابردوو
دا له پیناو وه‌گه‌ر خستنی سیاسه‌تیکی کاریگه‌ر و
ده‌ست نیشان کردنی ئاسویه‌کی چاره‌سه‌ری له
گوره‌پانی پرسی ژن دا هیچ سه‌رکه‌وتنیکی نه‌بووه.
هه‌ر بویهش ئیمه به پیویستمان زانی که ئه‌م
پرسه بخه‌یه‌نه به‌ر سرنجی بیرمه‌ندانی ئه‌م
بواره و بو ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م سێ خاله‌ی
خواره‌وه به ئامانج ده‌گرین:
1 ـ له سه‌ره‌تا به پیویستی ده‌زانین که هیندیک
بوچوون له رووی تیوری و میتود وه‌ک ده‌ست پیکیک
له‌م باسه دا بخریته به‌ر سرنجی خاوه‌ن رایان و
هه‌لسووراوانی مه‌یدانی پرسی ژن له کومهلگای
کوردی دا.
2 ـ به‌م هیوایه‌ی که ئه‌م هه‌وله ببیته ده‌ست
پیک یان بانگاوازیک بو هه‌موو بیرمهندیک که له‌م
باس و موناقشه‌یه دا به‌شداری بکه‌ن، هه‌تاکوو به
هاوکاری هه‌موومان بتوانین له‌م مه‌یدانه دا
چه‌ند هه‌نگاویک به‌ره‌وه پیشه‌وه هه‌لگرین.
3 ـ هه‌روه‌ها ئیمه هیوادارین که به ریگای ئه‌م
نووسراوه‌یه مه‌یدانیکی دیکه‌ی فیکری بو تاو و
توی کردنی کیشه سیاسی و کومهلایهتییهکان له
به‌رده‌م رووناکبیران و خه‌باتکارانی کورد
بکریته‌وه، مه‌یدانیک که ئالیانسی کوردی له
پیناو به‌رهه‌م هینان و خزمه‌ت کردنی بیر و
بوچوونی په‌یوه‌ندی دار به پرس و ئازادی ژن له
کومهلگای کوردی دا چالاکانه به‌شداری تیدا
ده‌کات.
به‌ر له هه‌موو شتیک ده‌توانین بلین که ژن
هاوکات بریتیه له ژن وه‌ک تاک, ژن وه‌ک گروپ، ژن
وه‌ک بیولۆژی و ژن وه‌ک سازکراو و کۆنسێپت
هه‌ربویه‌ش له په‌یوه‌ندی له گه‌ل پیناسه کردنی
ئه‌م پرسه دا پێویستیمان به وشیاری و وردبینی
هه‌یه. گرینگه که بزانین باسه‌که‌مان له کۆێ را
ده‌ست پێ ده‌که‌ین و پرسیاره‌کانمان چۆن
داده‌رێژین. لیره‌دا به جێیه که دووپاتی
که‌ینه‌وه که سیاسه‌تی کوردی به تایبه‌تی و
سیاسه‌تی ئێران به گشتی له سه‌د سالی رابردوو دا
له ئاست وه‌ده‌ست خستنی سیاسه‌تێک بۆ چاره‌سه‌ری
ئه‌م پرسه سه‌ر نه‌که‌وتووه و ئه‌مه‌ش به
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌م ئیدیعایانه‌ی که له
لایان گرووپی جیاوازه‌وه ده‌کریت، نیشانده‌ری
راستی حالی ئیمه‌یه. بۆ پێناسه کردنی پرسی ژن
پیویسته سرنج بده‌ینه چه‌ند شیوازی جوربهجوری
دابه‌ش کردنی ئه‌م چه‌مکه. یه‌که‌م دیتنی ژنه
وه‌کوو مروڤیکی بیۆلۆژیک. لیره دا ئه‌گه‌ر
ئیمه‌مانان ژن وه‌کوو زینده‌وه‌ر یان که‌سیکی
ئاسایی ده‌بینین و لیی ده‌زانین پسپورانی
ته‌ندرووستی و پزیشکان زۆر له‌وه زیاتر شاره‌زای
تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و نهینییه‌کانی بیۆلۆژیکی
ژنانن و له‌م په‌یوه‌ندییه دا ده‌توانن گه‌لیک
روونکردنه‌وه‌مان پیش کێش بکه‌ن.
به‌لام ئه‌و به‌شه‌ی که زیاتر له به‌شه‌کانی
دیکه، کیشه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه باسی ژنه وه‌ک
ساز کراوی کۆمه‌لایه‌تی یانی سوشیال کونستراکشن
که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هیز و ده‌سته‌لاتی
کومهلایهتییهوه هه‌یه و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو کیشهکانه.
سه‌دان پیناسه و چیروکی جۆر به جۆر که وه‌ک
راستی قه‌بوول ده‌کرین، سانسور له میژوو و ده‌یان
شتی دیکه که خۆیان له پروسه‌یه‌کی میژوویی دا
به‌رهه‌م دێن، له کومهلگای جۆر به جۆر دا به
گوێره‌ی هه‌ل و مه‌رجی گشتی و میژوویی ئه‌م
کومه‌لگایانه جێگیر ده‌بن. جا هه‌ربویه‌ش له
به‌ر میژوویی بوونی پروسه‌ی به‌رهه‌م، گۆڕین،
رووخاندن یان تیکدانی ئه‌م پیناسه و چیروکه به
ناو راستییانه‌ش ده‌بی به‌رهه‌می پروسه‌یه‌کی
میژوویی بن. شایانی باسه که ئه‌م شته به ناو
راستییانه ته‌نیا له دونیای ئۆبژێکتیو و فیزیکی
دانین به‌لکوو له دونیای سۆبژێکتیو و نه‌بینراوی
کارکردنی و پراتیکی دهستهلاتیش دا عه‌مه‌ل
ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش خودی گه‌ڵاله کردن و
پروبلێماتیزه کردنی ئه‌م پرسه ده‌بیته هه‌نگاوی
یه‌که‌م بۆ تیگهییشتنی پرسه‌که.
له دنیای ئۆبژێکتیو دا به ریگای ده‌ست نیشان
کردنی پروسه‌کانی گۆران و دیاری کردنی ئاکتۆره‌کان
ده‌توانین ببینه خاوه‌ن خۆیندنهوهیکی گۆنجاو
له‌م کۆنتیکسته که تێی دا ده‌ژین. دیاره شه‌رتی
لانی که‌می سه‌رکه‌وتنمان له‌و کاره‌شدا هه‌ولی
به‌رده‌وامه و نه‌ک کاری مه‌قته‌عی و کاتی.
به‌ڵام گرفتی ئه‌ساسی کاتێک دێته پێش که ئیمه
بمانه‌وێ له مه‌یدانی به‌ر بڵاوی سۆبژێکتیودا به
دووی پرسه‌که‌مان دا برۆین. بۆ ئه‌وه که خۆمان کۆ
که‌ینه‌وه ده‌بێ بزانین له رووی جۆگرافیاییه‌وه
ژن له کوێ ده‌بیندرێ و چێ ده‌کا؟
ژن له ماله؟ راسته/ ژن له کاره؟ راسته/ ژن له
نێو شاره؟ راسته/ ژن له مه‌زرایه؟ راسته/ ژن
مندالداری ده‌کات؟ راسته. ئیمه له‌م شۆێنانه‌دا
ده‌توانین ژن ببینین و پێناسه‌ی وه‌زعی بکه‌ین. و
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌ش دا ده‌توانین بۆ
بهرئاوردکردنی بار و دوخی گشتی ژنی کورد له گه‌ل
ژنانی ولاتان، ناوچه‌کان یان سه‌ر به ده‌سته و
گرووپه کومه‌لایه‌تی و ئیتنیکییه‌کانی جیاواز دا
پرسیاری دیکه ئاراسته بکه‌ین.
داخوا ژنی ولاتانی جۆراوجۆریش به هه‌مان شێوه
له‌و شۆێنانه دان؟
داخوا ژنێ ناوچه‌ی جۆراو جۆریش به هه‌مان شیوه
له‌م شۆینانه دان؟
ژنی سه‌ر به گرووپی جیاوازی کۆمهلایهتیشهوه
به هه‌مان شێوه له‌م شۆێنانه دان؟
هه‌روه‌ها
فه‌رق و جیاوازییه‌کان تا چ راده‌یه‌ک په‌یره‌وی
له گرووپی سۆسیال، ئێتنیکی، ته‌مه‌نی وغێره
ده‌که‌ن؟
جا ئه‌گه‌ر به شیوه‌یه‌کی ئاوا پرسه‌که‌مان
پرۆبلێماتیزه کرد ئه‌و ده‌م بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که هه‌ول دان بۆ تێگه‌ییشتن له هه‌ل و مه‌رجی
ژیانی ژن، ته‌نانه‌ت له ناوچه‌یکی رۆژهه‌لاتی
کوردستانیش دا زۆر زه‌حمه‌ت و ئاسته‌مه. ئه‌گه‌ر
قۆلی هیمه‌ت له کاریکی ئاوا دا ههڵمالین ره‌نگه
بتوانین – هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه له بۆاری
لیکولینهوهیی دا پیویست به نووسینی سه‌دان
کتیبیش بی – تا راده‌یه‌ک له پرسه‌که تی بگه‌ین.
له‌م په‌یوه‌ندییه دا کاری به‌رده‌وام و رێکخراو
پێش شه‌رتێکی سه‌رکه‌وتنه. له به‌رئه‌وه‌ی ئیمه
نابی له بیرمان بچیته‌وه که کۆمه‌ڵگا
به‌رده‌وام له حه‌ره‌که‌ت دایه و له سه‌ر ئێمه
راناوه‌ستێ. جاری وایه خیرایی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته
ئه‌وه‌نده‌یه که پێش ئه‌وه‌ی ئیمه فریای ته‌واو
کردنی لیکولینهوهیهک که‌وین نۆرم و فیکری کۆن
ده‌گۆردرین و جیگای خویان به هی نوی تر ده‌ده‌ن.
گه‌لیک جاریش ره‌نگه به‌شیکی به‌رچاوی
لیکولینهوهکانی ئیمه کۆن بووبین و به
مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هینانی تیگه‌ییشتن له که‌لک و
سوود که‌وتبین. جا ههربویهشه که ده‌بی
کاره‌که‌مان له‌م په‌یوه‌ندییه دا کاریکی
نههادینهیی یان ئهنستیتوشونالیزه و به‌رده‌وام
بی له هه‌مان کات دا که به که‌مایه‌سی و
سنووداربوونی لیکولینهوهکانمان ئیعتراف ده‌که‌ین.
به له به‌رچاوگرتنی هه‌ل و مه‌رجی ئاماژه
پیکراو، گه‌لیک گرینگه که پرسی ژن، به‌ر له
هه‌موو شتیک به هوی زه‌حمه‌ت بوون له
تیگهییشتنی جێگۆرکه بکا و بیته ناوه‌ندی ئیداره،
سازمان، کار، حیزب و سیاسه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی،
رزگاری میللی، زانکۆ و کتێبی مه‌دره‌سه و هتد.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جیگۆرکییه نه‌کریت کومهلگای کوردی
نه ته‌نیا کچه‌کان، خۆشکه‌کان و دایکه‌کانی
ئیمه‌یان نایه‌ته به‌رچاو به‌لکوو له‌وه‌ش
گرینگتر له به‌شێکی زۆری رووداوه میژوویی، سیاسی،
فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌کان که روو ده‌ده‌ن بی
خه‌به‌ر ده‌مینیته‌وه و له ئاکام دا ئیمه‌ش که
له کومهلگا دا ده‌ژین نازانین که ئه‌م
رووداوانه چین و بۆچی روو ده‌ده‌ن و هه‌ر به‌م
پییه‌ش له ره‌وتی گشتی دونیا تی ناگه‌ین.
پرسی ژن له جیهانی روژئاوادا به تایبه‌ت له
ده‌یه‌کانی رابردوو دا به‌م قۆناخانه‌دا
تێپه‌ربووه: موناقیشاتی پێوه‌ندیدار به ژن له
سه‌رانسه‌ری سالانی 70 دا باسی پاترییارکی و
چه‌وسانه‌وه‌ی ژنی کردووه. به دریژایی سالانی 80
باسی به سیستم بیرکردنه‌وه، سیستمی جێند‌ێر و
ژێرده‌ستی کراوه. ئه‌م بیر و ره‌وته‌ش خۆی
چه‌ندین ژێر دێر یان خالی دیکه‌ی لی
ده‌بیته‌وه:
مێژووی ژن که له‌ویدا ژن وه‌ک سۆبژێکتێکی مێژوویی
بیندراوه و زۆربه‌ی نووسینه‌کان گێرانه‌وه‌ی
ئه‌زموون و ته‌جروبیاتی ژنان بوون.
ژن کرا به به‌شێک له مێژووی کۆمه‌ل و مێژووی
چینی کرێکار.
مێژووی فێمینیستی، که باسی دژبه‌رایه‌تی جنسی و
چلۆنایه‌تی دابه‌ش کردنی ده‌سته‌لاتی
کۆمه‌لایه‌تی، سیاسی و ئابووری کردووه و پرسی
جێند‌ێر هێنراوه‌ته‌وه نێو پهرسپێکتیوی
میژووییه‌وه.
جا له جێی خۆی دایه که ئێمه‌ی کوردیش پرسیار
له خۆمان بکه‌ین که ئێمه له کۆیی ئه‌م
ره‌وتانه داین و چۆن ده‌بێ ژن بێنینه نێو
نووسینی مێژوومان. هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی ساز بوونی
سۆسیالی ژن- جێند‌ێر- له کۆمه‌لگای خۆماندا بناسین
و سترووکتورهکانی بێ به‌شکه‌ر و دهرهاویژهری ژن
له ده‌سته‌لاتی کۆمه‌لایه‌تی، ئابووری و سیاسی دا
ده‌سنیشان بکه‌ین به‌و مه‌به‌سته‌ی که بتوانین
ریگا چاره سه‌رییه‌کان بدۆزینه‌وه.
ئه‌مه ئه‌رکی گشتمانه و پێویستی به وه‌سه‌ر
خستنه‌وه و کۆ کردنه‌وه‌ی گشت وزه و
تواناییهکانه. بۆیه ئالیانسی کوردی بۆ گۆرانی
دێمۆکراتیک له پیناو وه‌دی هینانی ئازادی بۆ
ئینسانی کورد ده‌بێ له‌م ئه‌رکه مێژووییه‌ی خۆی
ساحێب ده‌رکه‌وێ. کتێبخانه‌ی بیری کوردی له‌م
مه‌یدانه دا به‌تاله و به‌م بهتالییهشهوه
دارشتنی سیاسه‌تی رزگاری کورد سه‌قه‌ت و
نامومکینه. هه‌ر بۆیه‌شه که پرسی ژن دبی
ببیته خالێکی به‌رچاو و سه‌ره‌کی خه‌باتی فیکری
و کۆمه‌لایه‌تی ئێمه و له‌م په‌یوه‌ندییه دا
ئالیانس بۆ هه‌نگاو نان و به‌ره‌وپیش چوون له‌م
پرۆسه‌یه‌دا خۆی به پایبه‌ند و به‌رپرس ده‌زانێ.
شایانی باسه هه‌ر کاتێک کۆمه لگای کوردی ده‌ست
به‌م کاره بکات دره‌نگه و زوو نییه. پێش شه‌رتی
رۆیشتنمان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هاواری ئاشکرای
هه‌موومانه له‌م مه‌یدانه دا که به داخه‌وه
هه‌تاکوو ئهمرو هیچمان به ده‌سته‌وه نییه.
حۆسێنی کورد نه
ژاد
kordnejad@akurdi.com