پ: پـیاو، پرســیار
ژ: ژن، به‌ڵام وڵام
نووسینی دوكتۆر روئیا تلوعی
به‌شی دووه‌م:
دریَژهی پرسیاره‌كانی وتاری «فیَمینیزم
و فیَمینیستانی كورد» نووسینی كاك «ئاسۆ بایزیدی»
پ: ژنه رۆشنبیری كورد چ تاریفیَكی بۆ فیَمینیزم هه‌یه؟ ئایا ژن به
ره‌سه‌ن دادهنیَ و دژی پیاو دهوهستیَ؟
و: به رای من وه‌ك زۆر له فیَمینستهكانی جیهان كه له سه‌ر ئه‌م
تاریفه ریَككهوتوون، فیَمینیزم ئه‌و زانسته و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه
پیَی وایه ژن به هۆی ژنیَتی و جنسییه‌وه سته‌می لیَدهكریَ و تووشی
هه‌ڵاواردن دهبیَ و هه‌ر بۆیه دهبیَ هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و سته‌م و
هه‌ڵاواردنه دژ به ژنان وهسرِین و مرۆڤه‌كان چ ژن چ پیاو له مافی
مرۆڤایه‌تی به‌هره‌یان بیَت.
یهكیَك له لقه‌كانی فیَمینیزم هه‌یه كه باوهرِی بهرِهسهنایهتی
ژنه. من وه‌ك فیَمینیستیَكی كورد باوهرِم به ره‌سانه‌یه‌تی مرۆڤه.
فیَمینیزمی كوردی دژ به پیاو ناوهستیَ به‌ڵكوو دژ به سیسته‌می
پیاومه‌زنی دهوهستیَ كه ژنی كۆیله و پیاوی توندوتیژ رادههیَنیَ.
پیاوی توندوتیژیش خۆی به چهشنیَك دیل و ئهسیـری سیسته‌می پیاومهزنیه.
پ: ئایا ژنانی فیَمینیزمی ئیَمه ئاگاداری هه‌موو لق و پۆكانی فیَمینیزم
هه‌ن؟ ئه‌گه‌ر فیَمینیسته كورده‌كان له سه‌ر ئه‌م قۆناغه فكرییهكهم
ئاگا بن، ناحه‌ز نیه به بیَ ناسیـن و تویَژینهوهی چهمكیَ هه‌ڵگری ئه‌و
چه‌مكه بن؟
و: ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و توتالیتـر و دیكتاتۆره‌كانی ناوچه به‌رده‌وام
ریكلامیان دژ به فیَمینیزم كردووه و به‌م شیَوهیه ناساندوویانه كه
فیَمینیزم واته بهرِهڵایی سیَكسی و تیَكدهری بنیاتی خیَزان و
هاوجنسگه‌رایی. به‌م شیَوه ژن و پیاوان له‌م چه‌مكه ترساندووه. بۆ
نـموونه «ئه‌سه‌دوڵڵا بادامچیان» جیَگری به‌رپرسی حیزبی مۆئتهلیفه له
ئیَران كه لایه‌نی راستی دژ به ریفۆرمـخوازانن و ساڵهایه ده‌سه‌ڵاتدارن
له‌م وڵاته، له دانیشتنی ژنانی ئه‌م حیزبه له شاری كرمان وتوویه‌تی:
«ئیستیكباری جیهانی! دهیهویَ له ریَگای فیَمینیزمهوه شوناسی ژنان
وهسرِیَ و بیانكاته دوژمنی پیاوان و به‌م شیَوه دژایه‌تی بنه‌ماڵه
ده‌كات. ژنی موسڵمان دوو ئه‌ركی گه‌وره‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م تیَگهیشتـن له
مه‌ترسی لایه‌نگری ژن له رۆژئاوا كه بۆته كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ كۆلۆنیالیزم
و دووه‌م، تیَگهیشتـن له پیَگهی ژن له ئیسلامی نه‌به‌وی و عه‌له‌وی و
ریكلامی ئه‌م ریَبازانه بۆ رزگاری ژنان. رۆژئاواییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن
كۆمه‌ڵگای جیهان سیَیهمی له ده‌روونه‌وه تووشی شهرِ بكه‌ن تا خاوه‌ن
شوناسی خۆیان نه‌بن و به‌و شوناسه‌وه له به‌رانبه‌ر ئیستیكباردا
رانهوهستـن. بادامچیان وتی: ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام له ئیَراندا پیَگهی
راسته‌قینه‌ی به ژنان داوه و بۆته هۆكاری خۆشویستـن و ره‌زامه‌ندی به
ئیسلام! ژنی موسڵمانی ئیمرِۆ ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی بهربهرهكانیَ له‌گه‌ڵ
ئه‌م ئامانـجانهی فیَمینیزمدا بكات.
هه‌رچی سه‌یری ئه‌و قسه ده‌كه‌م رادهمیَنم له یهكشیَوهبوونی ئه‌و
چه‌شنه بیـركردنهوه له‌گه‌ڵ شیَوازی بیـركردنهوهی برِیَك له
رووناكبیـرنـمایانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه خۆشیان به‌داخه‌وه به
نه‌ته‌وه‌یی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. (ئاماژه به كۆنگره‌ی ژنی كورد)
كۆمۆنیستهكانیش، فیَمینیزم به كۆسپی سه‌ر ریَگای خه‌باتی پرۆلتاریا
ده‌زانن و برِیَك له خه‌ڵكانی دواكه‌وتووی ناووڵاتیش جگه له‌وه‌ی خراپ
له فیَمینیزم تیَ گه‌یشتوون و تۆمه‌تی بهرِهڵایی و دژهپیاوی له
هه‌موو فیَمینیستیَك ده‌ده‌ن، دهڵیَن تا كیَشهی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه
نابیَ باسی كیَشهی ژن بكریَ!!
به گشتی ده‌توانـم بڵیَم ئه‌مانه بۆته هۆكاری ترس له چه‌مكی فیَمینیزم
و به داخه‌وه زۆر له ژنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوایان نهزرِیَ، ناویَرن
شویَن فیَمینیزم بكه‌ون. بیَگومان له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دا ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه
بیَ ترس خۆی به فیَمینیست بزانیَ دهبیَ له سه‌ری موتاڵا و
خویَندنهوهی بووبیَ و به هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر شاڵاوی تۆمه‌تی لقه
ناحه‌زه‌كانی فیَمینیزم نهكهویَ دهبیَ شاره‌زای هه‌موویان بیَ. به
كورتی ده‌توانـم بڵیَم هه‌ڵگری فیَمینیزم بوون له وڵاتی ئیَمه ئاسان نیه.
پ: ئایا به راست فیَمینیزم تا ئه‌و راده‌یه جوان و خاویَنه كه
رووناكبیـرانی كورد باسی ده‌كه‌ن؟
و: فیَمینیزم و هه‌ر ئایدیۆلۆجیایهكیتر له فكر و ئهندیَشهی مرۆڤه‌وه
به‌دیهاتوه و دیاره كه‌م و كوورِی و خاڵی سه‌ركه‌وتووشی دهبیَ، هه‌روه‌ك
كۆموَنیزم، سۆسیالیزم، لیبـراڵیزم، نیوماركسیزم، نیولیبـراڵیزم،
مۆدیَرِنیزم، پۆستمۆدیَرِنیزم و... هتد مرۆڤـ به‌رده‌وام به‌م چه‌مكانه‌دا
دهچیَتهوه و نویَیان ده‌كاته‌وه. له رهوتیَكی میَژووییدا ئه‌و
ده‌رفه‌ته بۆ مرۆڤـ دهخوڵقیَ كه ههڵسهنگیَنیَ و بزانیَ ئه‌م
ئایدیۆلۆجیانه له ئه‌زموونی كۆمه‌ڵایه‌تیدا چ دهسكهوتگهلیَكی بووه و
چه‌نده سه‌ركه‌تووه و له چیدا لاوازه. هه‌ر بۆیه رووناكبیـرانی كوردیش
ده‌توانن به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زموونی میَژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی
فیَمینیزم خاڵه سه‌ركه‌وتووه‌كان و خاڵه لاوازه‌كانی به‌رچاو بگرن و
هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵه‌كانی دووپات نه‌كه‌نه‌وه.
پ: ئایا فیَمینیزم دهتوانیَ خۆی له‌گه‌ڵ كولتووری نه‌ته‌وه‌یه‌ك به نیَوی
كورد یه‌ك بـخات؟
و: سه‌ره‌تا پیش وڵامی ئه‌م پرسیاره دهبیَ بڵیَم ئه‌وه كورده كه
دهبیَ هه‌وڵ بدات خۆی له‌گه‌ڵ جیهان و پیَشكهوتن و ده‌سكه‌وته‌كانی یه‌ك
بـخات، ئه‌گینا دواكه‌توو دهمیَنیَ و ورده ورده له ره‌وتی
به‌جیهانیبووندا دهتویَتهوه و له‌ناو دهچیَ. ئیَمهی كورد دهبیَ هه‌وڵ
بده‌ین له‌گه‌ڵ مرۆڤهكانیتری جیهان له پیَوهندیدا بیـن و ناكریَ خۆمان
له جیهان جیا كه‌ینه‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه له‌م پیَوهندیهدا خۆمان و
كولتوورمان گه‌شه بده‌ین و هاوكات له‌گه‌ڵ ناساندنی خۆمان به جیهان
ریَگری له توانه‌وه و سرِینهوهمان بكه‌ین. چ ئیـرادیَكی هه‌یه
بلیمه‌تی كورد بتوانیَ خاوه‌ن بیـروبرِوای كاریگه‌ر له سه‌ر ئایدیۆلۆجیا
جیهانییه‌كان بیَت؟ جا ئه‌گه‌ر داهیَنهریش بوو چ باشتـر.
له سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئایا فیَمینیزم و كولتووری كورد ریَك ده‌كه‌ون یا نا،
دهبیَ ئاماژه به‌وه بكه‌م كه فیَمینیزم بزووتنه‌وه‌یه‌كی
یه‌كسانیخوازه، به‌ڵام خاڵی سه‌ركه‌وتووی ئه‌وه‌یه كه راست ده‌ست
ده‌خاته سه‌ر بناغهییترین سه‌رچاوه‌ی نابه‌رابه‌ری و ئه‌وه‌ش
نابه‌رابه‌ری ژن و پیاوه. هه‌روه‌ها فیَمینیزم ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه كه
له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆجیا باوه‌كانی جیهان خۆی بگونـجیَنیَ و ته‌نانه‌ت له
نه‌ته‌وه و ره‌گه‌زه‌كاندا به شویَن جیَگای شیاوی خۆیدا بگهرِیَ. هه‌ر
بۆیه‌ش دهتوانیَ له نه‌ته‌وه‌ی كوردیشدا جیَگای بیَت و رۆشنبیـرانی
كوردیش به تایبه‌ت ژنان، فیَمینیزمی كوردی پیَناسه و تیۆریزه بكه‌ن.
«بیَل هۆكز» به كتیَبی «مه‌گه‌ر من ژن نیم» بابهتیَكی نویَی له سه‌ر
فیَمینیزمی ره‌ش ورووژاند و دنیای فیَمینیزمی شڵه‌قاند.
«كۆماری جایاواردینا» فیَمینیستی هیندی باس له‌وه ده‌كات كه فیَمینیزمی
ئه‌ورووپی توانای ناسینی بناغه خۆماڵییه‌كانی فیَمینیزمی جیهان سیَیهمی
نیه و هه‌روه‌ها ده‌نگی نارِهزایی خۆی دهردهبرِیَ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
كه بۆ دهبیَ وا بیـر كه‌ینه‌وه كه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گرنگتـره له
خه‌باتی رزگاریـخوازی ژن و ئه‌م دوانه لیَك جیا كه‌ینه‌وه؟ «ئۆما
نارایان» باسی بزاڤی فیَمینیستی هیندی ده‌كات و دهڵیَ: «ژنانی هیندی
كیَشهی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و بزاڤی فیَمینیستی هیندی دهبیَ وڵامده‌ری
ئه‌و كیَشه تایبه‌تانه بیَت، وه‌ك كوژرانی ژنان به هۆی كه‌م بوونی
جیازی، دهستدریَژی پۆلیس بۆ ژنانی زیندانی هیندی، هه‌ژاری، پرسی
ته‌ندروستی و كیَشهنهتهوییهكان. چالاكانی سیاسی فیَمینیستی هیند،
فیَمینیزم به بهشیَكی سه‌ره‌كی له روانگه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی زۆربه‌ی
وڵاتانی جیهانی سیَیهم ده‌زانن.
«سینتیا ئۆنلۆ» باسی هه‌ڵسووكه‌وتی كۆلۆنیالكهر و به كۆلۆنیكراوه‌كان
ده‌كات و پیَی وایه: ژنانی وڵاتانی ژیَر ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیزم به
شیَوهی كه‌ره‌سه‌ی شه‌هوه‌تپه‌رستی و سیَكسی بۆ خزمه‌تی پیاوانی
كۆلۆنیالیست به كار هاتوون و ته‌نانه‌ت ژنان بۆ یه‌كگرتوویی حكوومه‌ته
بیانییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ژیَرچهپۆكی كۆلۆنیالیزم به زۆر دراون به
شوو. ژنانی تریش به شیَوهی ئاشپه‌ز و كریَكاری ژنانی سپی پیَستی خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیست سه‌ركوت كراون.
به‌هه‌رحال ئیمرِۆكه فیَمینیستگهلیَك هاتوونه‌ته گۆرِپانهكهوه و باسی
جنسییه‌ت و نه‌ته‌وه ده‌كه‌ن و ره‌خنه ده‌گرن له‌وه‌ی كه رۆڵی ژن له
پرۆژه‌ی وڵات دروست كردن به‌رچاو ناگیـریَ. به‌تایبه‌ت شیَوازی یارمه‌تی
ژنان به‌م پرۆژه جیاوازه له پیاوان. «نیَرا یووال ده‌یویس» و «فلویا
ئافتیاس» دهڵیَن ژنان له پرۆسه‌ی بهدیهیَنانی ئه‌تنیك و نه‌ته‌وه‌دا به
چه‌ند شیَوه به‌شدارن:
1- له پیَكهیَنانهوهی به‌رده‌وامی كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
2- بهدیهیَنانی به‌رده‌وامی سنووره نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكییه‌كان
3- رۆڵی سه‌ره‌كی و ئه‌كتیڤیان هه‌یه له راگرتنی
بایهخهكۆمهڵایهتییهكان و له‌م جیله‌وه بۆ ئهوجیل گواستنه‌وه‌یان
4- ژنان نویَنهر و ئیندیَكسی جیاوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن
5- ژنان به‌شدارانی چالاكی شۆرِش و خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن
كه‌واته ژنانی كوردیش راگری جیلی كورد، نه‌ته‌وه‌ی كورد، بایه‌خه
كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كورد، نویَنهر و نیشانده‌ری
نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به نیَوی كورد و هه‌روه‌ها نیوه‌ی هیَزی
شۆرِشگیَرِی كورد بۆ خه‌باتی رزگاریـخوازی گه‌له‌كه‌یانن. ژنانی كورد
ناتوانن جیاواز له نه‌ته‌وه‌كه‌یان بن. تایبهتـمهندییه كولتووری و
نهتهوهییهكانیشیان هاوكات له‌گه‌ڵ بایه‌خی تایبه‌ت، كیَشهی
تایبه‌تیشیان بۆ سازده‌كات كه دهبیَ ره‌چاو بكریََ. هه‌ر بۆیه ژنی كورد
له ژن بوونیا له‌گه‌ڵ ته‌واوی ژنانی دنیا هاوبه‌شه و له كوردبوونیا
له‌گه‌ڵ ته‌واوی كورده‌كانی دنیا به‌شداره و دهتوانیَ خاوه‌ن فیَمینیزمی
خۆی بیَت. بۆ ئیَمهی ژنی كورد به قه‌ت ژنی هیندی و ژنانی رهشپیَست و
ژنانی جیهان سیَیهمـمان پیَ ناكریَ؟ چیمان له ژنانیتری جیهان كه‌متـره؟
به‌رای من هیچ.
پ: وشه‌ی فیَمینیزم كه‌ی هاته گۆرِیَ؟
و: دیاره فیَمینیزم له ریشه‌ی femen واته ژنه‌وه دیَ؛ به‌ڵام له ساڵی
1871دا بۆ یه‌كه‌م جار له دهقیَكی پزیشكی بۆ باسكردن له نه‌خۆشیه‌كی
جنسی پیاوان كه تایبهتـمهندی ژنانه له جه‌سته‌یاندا به‌دی ده‌كرا به
كار هیَنراوه. له‌م دواییانه‌شدا كه وشه‌ی فیَمینیزم به گشتی بۆ
بزووتنه‌وه مافخوازه‌كانی ژنان به كار دهبریَ، هیَشتا بۆ ئه‌وه‌ی كه
بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ژنان و... هتد بگریَتهوه یان نا، جیَگای
پرسیار و باس و خواسه.
پ: رووناكبیـری كورد مه‌به‌ستی له كام لایه‌نی فیَمنیزمه؟
و: بیَگومان من ناتوانـم له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه قسه بكه‌م و ته‌نیا رای
خۆم دهردهبرِم. من له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی دووه‌می فیَمینیزم واته شه‌پۆلی
سیَیهم دهگونـجیَم و پیَم وایه كیَشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له سه‌ر
كیَشه جنسییهتییهكانی ژنانی كورد راسته‌وخۆ و نارِاستهوخۆ كاریگه‌ره.
له لیبـراڵ و سۆسیال و ماركسیست و رادیكاڵ فیَمینیزمیش ئه‌و گوڵانه‌ی
ههڵدهبژیَرم كه به منی كورد زیاتر بـخوات و ئه‌وانه‌ی به درِكی
ده‌زانـم نامهویَن؛ به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه وه‌ك فیَمینیستیَكی كورد دژ
به سیسته‌می پیاو مه‌زنیم، نه‌ك دژ به پیاو. له ئاڵمان رادیكاڵ
فیَمینیستیَك وتی: دهبیَ جیهان له پیاو وهسرِین. وتـم: ئه‌ی من عاشقی
كیَ بـ‌م؟ بۆوه‌ی من نۆرماڵم. كورِهكهم، میَردهكهم، باوك و براكانـم خۆش
دهویَن. ژیان به وانیشه‌وه خۆشه. فیَمینیستیَكی كورد دژی كۆیله‌تی
جنسیَك و رهگهزیَك و نهتهوهیهكیتره.
پ: پیَت وا نیه هه‌موو پارت و ریَكخراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ر
له كۆنه‌وه گرنگی تایبه‌تیان داوه به ژن و كاروباری ژنان؟
و: تا گرنگی دان به كار و باری ژنان له چ رهههندیَكهوه سه‌یر كه‌ین؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م گرنگیدانه راسته‌قینه بوایه ئیستا له ئاستی سكرتاریه‌ت و
نیوه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سیاسی و هتد ده‌بوا ژنانیشمان
بدیبایه. قسه تا كرده‌وه زۆر جیاوازه. كیَشهی ژن به لقیَكی
بیَدهسهڵات به ناوی ژنانه‌وه چاره‌سه‌ر ناكریَ. هیَشتنهوهی ژنان له
ئاشپهزخانهكان و ناردنی پیاوان بۆ ئه‌ورووپا بۆ خویَندن و
په‌روه‌رده‌بوون و نه‌هاتنه‌وه، كیَشهی ژن چاره‌سه‌ر ناكات. مه‌به‌ستم
هه‌موو حیـزبهكانه.
من لای نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ر كورددا به‌رده‌وام خاڵه
سهركهوتووهكانـمان دهبژیَرم، بۆوه‌ی پیَم وایه ئه‌وان ناسیۆنالیزمیَكی
تۆخیان هه‌یه و له‌و روانگه‌وه پیَیان خۆشه به‌رده‌وام لاوازی و كه‌م و
كوورِیهكانی ئیَمه ببینن و به چاوماندا بكوتنهوه و به سووك سه‌یرمان
كه‌ن و پیَمان بڵیَن ئیَمه دواكه‌وتووتر له‌وه‌ین كه بتوانیـن خاوه‌ن
ده‌وڵه‌ت بیـن. هه‌ر بۆیه پیَویسته بزانن تواناییه‌كانی ئیَمه چیه و
له چ رهههندگهلیَكهوه سه‌ركه‌وتووین. له هه‌مان كاتدا له ناو
خۆماندا باشتـره بزانیـن دڵخۆش كردن به كارگهلیَكی رووكه‌ش قه‌ت قه‌ت
ناتوانیَ كاریگه‌ر بیَت. له ناوخۆ دهبیَ چاو له راستیه‌كان
نهقونـجیَنیـن و ره‌خنه بگرین و هه‌وڵ بده‌ین قه‌ره‌بووی ههڵهكانـمان
بكه‌ینه‌وه. ئیَمه شتی سهركهوتوومان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵه شـمان
هه‌یه.
حیـزبه كوردیه‌كان له ناخی كۆمه‌ڵگاوه هه‌ستاون و دوژمنانـمان حه‌ز
بكه‌ن و حه‌ز نه‌كه‌ن ئه‌م حیزبانه به هه‌رحاڵ پیَگهی خهڵكییان هه‌یه
و له دۆخی گونـجاودا خه‌ڵك ئه‌و لایه‌نگرییه نیشان ده‌ده‌ن. كه‌واته
ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی به‌شداری و چالاكی بۆ ژنان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به
پهیرِهوی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی پۆزهتیڤـ به به‌رژه‌وه‌ندی ژنانیش
بووبیَ، دهتوانیَ له گۆرِانكاری بارودۆخی ژناندا كاریگه‌ر بیَت و
هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵگاشدا ده‌نگ بداته‌وه. هه‌روا كه ئاڵوگورِه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له بارودۆخی ژناندا ده‌توانن له ئاستی حیـزبهكانیشدا
ره‌نگ بده‌نه‌وه.
پ: قازی نه‌مر ئه‌و كاته‌ی مینا خانـمی هان ده‌دا بیَته مه‌یدانی چالاكی،
بیـری له‌وه‌ی ده‌كرده‌وه رۆژیَ كهسیَ كوششهكانی وان ده‌باته نیَو
خه‌رمانی فیَمینیزم؟
و: هه‌ر رووداویَكی میَژوویی دهبیَ به پیَی هه‌لومه‌رجی كاتی خۆی
ههڵسهنگیَنیـن. نووسینه‌وه‌ی میَژوو و هه‌ڵسه‌نگاندنی رووداوه‌كان به
پیَوهری هه‌لومه‌رجی زه‌مه‌نی هاوچه‌رخ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. میَژوو
به ده‌ست پیاوان نووسراوه؛ ژنی تیَدا نابیندریَ یان ئه‌گه‌ر هه‌یه به
چاویَكی پیاوانه وه‌سف دهكریَ و له روانگه‌ی په‌سندی ئه‌وانه‌وه‌یه.
دیاره له كاتی كۆماری كوردستاندا فیَمینیزم بووه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا
چه‌نده له وڵاتانی جیهانی سیَیهم په‌ره‌ی سه‌ندبوو؟ ئایا به راستی قازی
نه‌مر ته‌نانه‌ت وشه‌ی فیَمینیستی بیستبوو؟ هه‌ل و مه‌رجی ئه‌و كاته
كاریگهریَتی زۆری له شۆرِشی سووری سۆڤیه‌ت گرتبوو. كۆمۆنیزم زاڵ بوو.
كۆمۆمیستهكان تا ئیمرِۆش دژ به فیَمینیزم وه‌ستاونه‌ته‌وه، بۆوه‌ی
پیَیان وایه فیَمینیزم كهلیَنیَك ده‌خاته نیَو چینی پرۆلتاریا و ژنانی
كریَكار له پیاوانی كریَكار جیا ده‌كاته‌وه. ئه‌وان دهڵیَن رزگاری ژن
له سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی چینی پرۆلتاریادایه و چینایه‌تی نهمیَنی، ژن
رزگار دهبیَ. هه‌ر چه‌ند لقی ماركسیست فیَمینیستی فیَمینیزمیش هه‌یه كه
له ئایدیای ماركسیستی بۆ راڤه‌ی ئه‌و سته‌مانه‌ی كه له ژن دهكریَ،
كه‌ڵك وهردهگریَ.
به‌هه‌رحاڵ مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو ئایدیۆلۆجیا و بزاڤی فیَمینیستی له كاتی
قازی نه‌مردا شتیَكی ئاشنا نه‌بوو بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
گرنگه هه‌نگاوی «قازی مـحه‌مه‌د» و «مینا خانـم» بووه بۆ سه‌ركه‌وتنی
ژنان كه به پیَی هه‌لومه‌رجی ئه‌و كاته به راستی كاریَكی گرنگ بووه.
به داخه‌وه ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان زۆر كه‌م بوو. ئه‌گه‌ر بـمابایه و
به هه‌مان شیَوه كه ده‌ستی پیَكرد له سه‌ر كاروباری ژنان بچوایه،
ئیستا له‌وانه‌یه كوردستان و دۆخی ژنی كورد له ریزی وڵاتانی پیَشكهوتووی
جیهاندا بوونایه.
ماویه‌تی