نامه‌یه‌كی كراوه بۆ كوردانی ئه‌ندام له جڤاتی فه‌رمانڕه‌وایی كاتی عێراق به‌رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی به‌ڕێز كاك دكتۆر مه‌حمود عوسمانبهڕێز كاك سه‌لاحه‌دین به‌هادین به‌ڕێز كاك دارا نوره‌دین
سڵاوی رزگاریی و
سه‌رخۆبوونتان لێبێت
به‌ڕێزان له‌وه‌ته‌ی رژێمی سه‌دام رووخاوه ، ئێوه له‌به‌غدادی پێته‌ختی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد و دامه‌زراندنه‌وه‌ی و یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌هه‌وڵ و كۆششی بێوچانی خۆتاندان. ماندوو بوون و كۆششی به‌رده‌وامی ئێوه له‌نێو جڤاتی فه‌رمانڕه‌وایی كاتی عێراقدا نه‌بوایه ، له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێ كێشه‌و گرفت ناكام ده‌مانه‌وه، به‌ڵام چونكه كورد له لایه‌ن عه‌ره‌بی عێراقه‌وه به كه‌مینه و هاووڵاتی پله دوو سه‌یر ده‌كرێ و به عێراقی نازانرێت بۆیه پۆستێكی گرنگی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پێبڕهوا نابینرێت ئێمه له حزبی رزگاریی كوردستاندا، هه‌ر له‌سه‌رتاوه باوه‌ڕمان وابووه و وایه كه كورد عێراقی نییه و به زۆره‌كی و به‌بێ ویستی خۆیه‌وه نیشتیمانه‌كه‌ی به عێراقه‌وه لكێنراوه، به‌ڵام زۆرێك پێیان وابوو كه ئه‌و ره‌وته سوود به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناگه‌یه‌نێت ، زۆرێكیش پێیان وابوو كه ئه‌و بۆچوونه توندڕه‌وانه‌یه و ده‌بێ پارێزی لێبكرێت .كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و حه‌فت سه‌د هه‌زار واژۆی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆمێكی ئازاد و بێگه‌رد ، گه‌واهی ئه‌و راستیه ده‌دات كه خه‌ڵکی كوردستان مه‌یلداره بۆخۆی بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆی بدات . له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی سه‌رانی هێزه عه‌ره‌بیه‌کانی عێراق له سۆز‌و به‌ڵێنی پێشوویان به‌رامبه‌ر به‌كورد ، وا ده‌خوازێ كه هێزه كوردستانیه‌كانیش چاوێك به هاوكێشه‌ی رابردووی خۆیان بخشێننه‌وه و به رامانێكی دیكه‌وه بۆ داهاتوو بڕوانن .هێشتا ده‌سپێكی كاره كه‌چی جارێكی دیكه‌ش سهڵمێندرایهوه كه زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عێراق، كورد به عێراقی نازانن و ئاماده‌نین كوردێكی شاره‌زا و لێهاتوو به سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران قه‌بول بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌موولایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێ كورد بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌ست به‌كاربێت ، ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆی خاوه‌نی بڕیاری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن و داهاتووی وڵاتی خۆی بێت. ئه‌و راستیه‌ش واده‌خوازێ كه به‌ڕێزتان و نوێنه‌رانتان بۆ یه‌كجاره‌كی بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان و لێره‌وه كۆشش و خه‌باتی خۆتان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان درێژه پێبده‌ن . كاری هه‌نووكه‌یی ئه‌وه‌یه كه كۆنگره‌یه‌كی فراوانی نیشتیمانی كوردستانی پێكبێت و له‌وێدا بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردهواری بدرێت و هه‌ر له‌وێش حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو رابگه‌یه‌نرێت به‌ڕێزان.. من وه‌ك هاووڵاتیه‌کی كوردستان به‌ئه‌ركی خۆم ده‌زانم كه داوا له به‌ڕێزتان بكه‌م : ( هیچ كه‌س له نوێنه‌رانی خۆتان بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی كاتی عێراق ده‌ستنیشان مه‌كه‌ن ) . باشتر وایه كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و حكومه‌ته دا به‌شداری نه‌كات به‌ڕێزان.. كاتێكی زۆر له‌ده‌ست كوردستانیان به‌فیڕۆ رۆیشت ، به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌تی زێڕین له پێشدا ماوه و ده‌كرێ وه‌ك ئه‌و گه‌لانه‌ی كه له 14 ساڵی رابردوودا سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانی خۆیان وه‌ده‌ست هێنا و ئاڵای خۆیان به‌رزكرده‌وه، كوردیش به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره هه‌نگاو هه‌ڵبگرێته‌وه‌و رۆڵی مێژوویی خۆی كایهبكات. له‌گه‌ڵ رێزمدا :رێكار ئه‌حمه‌د سكرتێری حزبی رزگاریی كوردستان 2004-05-31
|
|
[Mediya 2000 - 2004 © Copyright] |