[ 16.06.2004 ] 2ی سێپته‌مبه‌ر ڕۆژی جینۆساید كردنی كورد له كوردستانی خۆرهه‌ڵات قارنه هێمای كوشت و بڕ یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه
هێزه سیاسییه‌كان ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌رییه‌كان رِۆشنبیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان كۆماری ئیسلامی ئێران له ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌ی نه‌گریسیدا ،سه‌دان تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام داوه.سه‌دان هه‌زار له ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی كوشت و بڕ كردوه .ناوی ئه‌و تاوانانه‌ی كه به نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام دران ،یاخود ئه‌و ئیعدامه به كۆمه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزوێن نیشان دران ،یا وێنه‌یان گرترا كه‌م نین .به‌ڵام تاوانی قارنه له پاڵ تاوانه‌كانی قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و وسوكه‌ند، قه‌واره‌ی له هه‌موو گه‌وره‌ترو به‌شێوه‌ی دڵڕه‌قانه تر ئه‌نجام دران، و قوربانیه‌كانیشی ژن و مناڵ و كه‌سانی سڤێل بوون . ئێمه وه‌ك پارساڵ بانگه‌وازتان ده‌كه‌ین، با هه‌موو پێكه‌وه ڕۆژی كاره‌ساتی قارنه، بكه‌ین به ڕۆژی جینۆساید كردنی كورد له كوردستانی خۆرهه‌ڵات .ساڵانه له‌و ڕۆژه‌دا یادی ته‌واوی تاوه‌نه‌كانی كۆماری ڕه‌شی ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد بكه‌ینه‌وه .تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه تاوانه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بناسێنین ،وه رِیَگه بگرین له كوشت و برِی داهاتوو ،هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان یه‌كبخه‌ین بۆ به دادگایی گه‌یاندنی تاوانبارانی. ده‌با بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵی 2-9 ڕۆژی جینۆساید كردنی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ،یه‌كگرتوانه تواناكانمان یه‌كخه‌ین بۆ ناساندنی تاوانه‌كانی ڕژێم به بیر‌و ڕای جیهانی .یاد كردنه‌وه‌ی له ئاستی قه‌واره‌ی تاوانه‌كه‌و قوربانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێت. گه‌لیَك نه‌توانیَت یادی شایسته‌ی قوربانییه‌كانی بكاته‌وه و جینۆسایدكردنی خۆی له بیركات ،شایسته‌ی ئازادی نییه.
antigenocide@hotmail.com |
|
[Mediya 2000 - 2004 © Copyright] |