له ئێرانی كۆندا دوای دوازده ڕۆژ جێژن و شادی، كه به بۆنه‌ی دوازده مانگه‌ی
ساڵه‌وه بووه، سێزده‌هه‌مین ڕۆژیان ته‌رخان كردووه بۆ سه‌یران و شادی له
ده‌ره‌وه و به‌و شێوه‌یه كۆتایی‌یان به ماوه‌ی نه‌ورۆز هێناوه.
له كتێبه مێژوویی و ئه‌ده‌بییه‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو دا، كه تایبه‌ت بوون به
تۆماركردنی ئه‌و داب و جێژنانه‌ی به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه به‌ڕێوه چوون، هیچ
ئاماژه‌یه‌ک به سێزده‌به‌ده‌ر نه‌كراوه. لێره دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه
چۆنه له‌و كتێبانه دا هیچ باسی "سێزده‌به‌ده‌ر" و "حه‌وت سین" نه‌كراوه؟ ئه‌وه
به‌و مانایه‌یه كه ئه‌و دابانه تازه داهاتوون، یان دابی كۆنن و له‌به‌ر ئه‌وه
كه تایبه‌ت به خه‌ڵكی ئاسایی بوون سه‌رنجیان نه‌دراوه‌تێ و به پێوانه‌ی
مێژوونووسانی ئه‌و‌ده‌م شایانی تۆماركردن نه‌بوون؟!
وێده‌چێ لایه‌نی دووهه‌م ڕاست بێ، چونكه دابێكی كه ده نێو هه‌موو چین و توێژێكی
كۆمه‌ڵدا و له هه‌موو شار و گوندێک باوه، ناكرێ ته‌مه‌نی له دوو سێ به‌ره زیاتر
نه‌بێ. ئاشكرایه كه كتێبه مێژوویییه‌كان و شێعری شاعیران ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
ڕووداو و داب و جێژنانه بوون كه "شا" و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت تێیاندا به‌شدار
بوون؛ به‌ڵام سێزده‌به‌ده‌ر دابێک بووه كه جێی په‌سندی خه‌ڵک بووه نه‌ک شا.
له‌وانه‌شه به شووم زانینی "سێزده" هۆی باس نه‌كردنی بووبێ. به شووم زانینی
ژماره‌ی 13 و خۆ لێ پاراستنی، له زۆربه‌ی وڵاتان و له لای زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان،
بڕوایه‌كی كۆنه.
ئه‌و بڕوا چه‌وته بۆته هۆی ئه‌وه كه خه‌ڵک ده‌و ڕۆژه دا له ماڵێ وه‌ده‌ر كه‌ون،
هه‌تا خۆیان و ماڵ و حاڵیان له "شوومی" ببوێرن. له ئایینی ئیسلامدا چونكه 13ی
هه‌موو مانگێک به "شووم" داده‌ندرێ، به هه‌ڵه سێزده‌هه‌مین ڕۆژی جێژنی
نه‌ورۆزیش به "شووم" داندراوه.
وه‌رگێڕان هێدی حوسێن‌پوور