ئه‌مساڵ، بێ چیا نه‌ورۆز ناکه‌م
بێ بۆنی گیا، نه‌ورۆز ناکه‌م.
نه‌ورۆز ناکه‌م بێ بڵێسه‌ی سووری
ئاگر
نه‌ورۆز ناکه‌م، ئه‌گه‌ر
ڕه‌شبه‌ڵه‌ک تۆز نه‌کا و
خۆم نه‌بم به سه‌رچۆپی گڕ!
* * * * * * * * * * * * * * *
پرسیم له کاوه‌ی باپیرم
گوتم .. بابه، وا ده‌ست به ده‌ستم
ده پێم بڵێ، چۆن ئه‌گه‌مه
نه‌ورۆزه‌که‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م!؟
گوتی: ڕؤڵه، گه‌ر کوردستان
بکه‌ن به، پارچه ئاگرێ
نه‌ک زوحاکێ، هه‌زار زوحاک،
مل که‌چ ئه‌کا و خۆی ناگرێ ..