له
باره‌ی نه‌ورۆزی پیرۆز دا زۆر شت گوتراوه و نووسراوه.
مێژوونووسان ده‌ڵێن ئه‌و ڕۆژه که ئاور دۆزراوه خه‌ڵک
کردیه جێژن و ناوی نا نه‌ورۆز. یا ده‌نووسن ئه‌و ڕۆژه
که کاوه‌ی ئاسنگه‌ر له زه‌حاکی خوێنخۆر و زۆردار ڕاپه‌ڕی
و دوایی به ده‌سه‌ڵاتی زۆردارانه‌ی هێنا، کرا به
نه‌ورۆز. ته‌نانه‌ت له هێندێک براده‌ری شیعه‌م بیستووه
که حه‌زره‌تی عه‌لی، له‌و ڕۆژه دا له دایک بووه. هیچ
کام له‌و بۆچوونانه بۆ ڕه‌ت کردنه‌وه نابن.
دۆزینه‌وه‌ی ئاگر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌ی خودا، ڕاپه‌ڕینی
کاوه و له ناخ ڕۆکردنی زه‌حاکی زۆردار و له دایکبوونی
حه‌زره‌تی عه‌لی، ئه‌و سه‌رداره به‌ناوبانگه‌ی ئیسلام
هه‌موو بۆیه ده‌بن جێژنیان بۆ بکه‌ی، به‌ڵام بۆچوونی من
له باره‌ی نه‌ورۆز دا بۆچوونێکی لادێیانه و
کرمانجانه‌یه. له‌وه‌ش ناترسم مێژووزانه‌کانی شارستانی
پێم بڵێن که‌ڕه‌کرمانجی مێژوو نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار
ئه‌وه‌ت له کوێ هێناوه.
من پێموایه ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه و ئه‌م جێژنه گه‌وره‌ی
زۆربه‌ی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات، پێوه‌ندی به ئابوورییه‌وه
هه‌یه. جا ئیزن بده‌ن به کورتی له‌و باره‌وه بدوێم. تا
بزانن منی که‌ڕه‌کرمانج که‌نگێ و له کوێم ده‌رسی ئیقتیساد
خوێندووه تا قسه‌ی وا زل بکه‌م.
بابه با نه‌خوێنده‌واریش بم! خۆ ئه‌وه‌نده‌م له
خوێنده‌واران بیستووه که ئه‌و گه‌لانه‌ی به زمانه‌کانی
ئێرانی ده‌دوێن، له ڕۆژگارێکدا که نه من ده‌زانم
که‌نگێیه و نه ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به مێژووزان و
مێژووناس ده‌ژمێرن بۆیان ساغ بۆته‌وه، چه‌ند هه‌زار ساڵ
ده‌بێ له قه‌فقازه‌وه سه‌ره‌وژێر بوونه‌وه و هه‌ر
یه‌که بۆ لایه‌ک ڕۆیشتوون. ئه‌و گه‌لانه هه‌موویان
شوانه‌وێڵه و مه‌ڕدار بوون و ژیانیان به پێست و گوانی
ئه‌م گیانلـه‌به‌ره خوێن‌شیرین و به‌سته‌زمانه، که زۆر
زوو ده‌سته‌مۆ بووه، دابین کردووه.
ڕوونتر بڵێم، خۆراکیان له شیر و پۆشاکیان له خوری ئه‌و
حه‌یوانه بووه. جا بۆیه خۆشیانویستووه و گه‌رمێن و
کوێستانیان ده‌گه‌ڵ کردووه و به دوای هه‌وار و
له‌وه‌ڕگه دا وێڵ بوون و گه‌ڕاون. زۆر شاره‌زای
نووسینه‌کانی "هێرۆدۆت"، "ته‌به‌ری"، "گزنفۆن"، "فردۆسی"،
"مینۆرسکی" و "زێڕنۆف" و ئه‌وانه نیم که بنه‌چه‌که‌ی
کورد به‌رمه‌وه سه‌ر کاردۆخ و ماد و نازانم کێ و کێ؟! ...
به‌ڵام ده‌زانم کوردیش یه‌کێک له‌و گه‌لانه‌یه له پێشدا
شوانه‌وێڵه بووه، ئێستاش ئه‌گه‌ر کاره‌ساتی ڕۆژگار
لێگه‌ڕێ که‌یفی له شوانه‌تییه و وڵاته‌که‌شی بۆ
ئاژه‌ڵداری یا به زمانی ئیمڕۆ "دامداری و دامپه‌روه‌ری"
ده‌ناڵێ.
ئێستاش هه‌رچه‌ند مه‌ڕداری له کوردستاندا به‌داخه‌وه زۆر
که‌م بووه و دامپه‌روه‌ره‌کان کاتی به‌ران تێبه‌ردانیان
گۆڕیوه، به‌ڵام ئه‌و دابه هه‌ر نه‌گۆڕاوه. هه‌رکه‌س
کرتکه مه‌ڕێکی بێ، ئه‌و ڕۆژه به‌ران ده مه‌ڕی ده‌کا،
میوانداری له جیرانان ده‌کا، مێوژ و خۆرما و شیرینی ده‌دا
به منداڵان و ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتێکی زۆر باش بۆ شوان له
ئه‌ستۆی به‌ران نه‌کا، کاکی شوان نایه‌ڵێ به‌رانی ڕه‌نگاو
بچێته نێو مێگه‌ل.
به‌ڵام زۆر دوور نییه، هه‌ر به بیری من، مه‌ڕدار له
ئاخر و ئۆخری مانگی "مێهر" به‌رانیان ده مه‌ڕ کردووه و
جێژنی مێهره‌گانیان بۆ کردووه. دیاره ئه‌و جێژنه
ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه که عه‌ڕه‌ب وه‌ریانگرتووه و
کردوویانه به مێهره‌جان و به هه‌موو ڕۆژی خۆش ده‌ڵێن
مێهره‌جان.
مه‌ڕ به پێنج مانگ ده‌زێ. پێشینیان ده‌ڵێن: به‌رخ پاش
سه‌د ڕۆژ ڕووحی وه‌به‌ر دێ و مه‌ترسی به‌رئاویتن که‌م
ده‌بێته‌وه. جێژنی سه‌ده که ئێستاش له زۆر شوێنی
کوردستان ده‌یکه‌ن و پێیده‌ڵێن "بێڵن دانا" پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ ئه‌م باسه هه‌یه. دوو مانگ پاییز و سێ مانگ
زستان ده‌کاته پێنج مانگ و له شه‌وی ئه‌وه‌ڵی به‌هار دا
"زه‌و"ی مه‌ڕ دێ و جێژنی هه‌ره گه‌وره‌ی مه‌ڕداره.
پێموانییه پێویستی به ڕوونکردنه‌وه بێ، به‌رخی
مه‌سته‌شیر پاشی سێزده ڕۆژ ده‌بێ له کۆز ده‌رکرێ و به
زاوه‌ماک بیبه‌یه له‌وه‌ڕ. ئه‌وه‌ش
سێزده‌به‌ده‌ره‌که‌مان.
ئه‌وه‌یه بۆچوونی منی که‌ڕه‌کرمانج که له ژیانی باوکم
به‌سه‌ر مه‌ڕ ڕاده‌گه‌یشتم و گه‌رمێن و کویستانم ده‌کرد و
به پسپۆڕی ناوبانگم هه‌بوو. به‌ڵێ، ماوه‌یه‌کی زۆر وێڕای
شوانی شه‌وگه‌ڕ و شه‌نگه‌بێری توند و تۆڵ له کوێستانه
جوانه‌کانی کوردستانی ڕه‌نگین ژیانم ڕابواردووه.
زۆر پاڵێنان له منداره مانگدا بۆ ئه‌وه‌ی شوانه‌کانمان
نیوه‌ڕۆ، خه‌وی بۆ بکه‌ن و شه‌وانه مه‌ڕ بڕه‌تێنن بۆخۆم
ده‌ستم داوه‌ته گۆچان و چوومه به‌ر مه‌ڕ و له‌و
وه‌ختانه دا بووه شێعرم به ته‌بیعه‌ت و خۆڕسک و ژیانی
کورده‌واری هه‌ڵگوتووه.