جه‌ژنه ، جه‌ژنی كوردستانه،
جه‌ژنی نه‌ورۆزه ..
به‌تیشكی ئاگر
بۆتان ده‌نوسم :
جه‌ژنه پیرۆزه ...
كورده‌كان له زۆركۆنه‌وه له زنجیره چیاكانی زاگرۆس و
ئاگری "ئارارات" و ده‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان دا نیشته‌جێ
بوون و به یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌رانی خشته‌كانی بناغه‌ی
شارستانێتی ناوچه ده‌ناسرێن.
ئه‌وان به درێژایی مێژوو له گه‌ل كه‌ندوكۆسپ و ڕووداوگه‌لی
جۆراوجۆر به‌ره‌وڕوو بون ، كه به شێكی زۆر له‌و
ڕووداوانه له ستران و به‌یت و چیرۆكه فۆڵكـلۆریه‌كانی
كوردیدا ده‌نگیان داوه‌ته‌وه .
یه‌كێك له ڕووداوه گرینگه‌كانی ئه‌م وڵاته كه له
چیرۆكه كوردیه‌كان دا ماوه‌ته‌وه ، یادی نه‌ورۆزه كه
به‌كوردی پێی ده‌بێژرێ جه‌ژنی نه‌ورۆز.
مێژووناسان له دیرۆك و نوسراوه‌كانی ناو ڕۆژهه‌لاتـدا
سه‌باره‌ت به چۆنێتی پێكهاتنی نه‌ورۆز بیروڕای
جۆراوجۆریان ده‌ربڕیوه و هۆی پێكهاتنی نه‌ورۆزیان
گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ سه‌ر جه‌مشید و كیكاوس و كیومه‌رس و
كه‌سانێكی تر... ، كه گه‌لێك قسه و باس له سه‌ر ئه‌و
بابه‌تانه له نوسراوه‌كاندا هاتوون.
به‌ڵام زیاتری كورده‌كان له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه هۆی
پێكهاتنی ئه‌و جه‌ژنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی "كیومه‌رس"
و له دواییش دا بۆ سه‌ر شۆرش و هه‌ستانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر،
كه له هه‌ر دوو لاوه گه‌لێك داستانی فۆڵكـلۆریك و گشتی
ده‌بینرێ كه له وانه یه‌كیان ئه‌مه‌یه :
چوارهه‌زار
سال پێش هاتنی حه‌زره‌تی عیسا، له وڵاتی مێدیا كیومه‌رس
نێوێك له نیو كوردان دا خه‌ڵكی ئه‌و ئاو و خاكه‌ی بۆ
یه‌كگرتن و یه‌كێتی و هه‌روه‌تر به‌ره و ڕاستی و دروستی
ڕێنوینی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌هریمه‌ن که دژ به‌و ئه‌رکانه‌ی
كیومه‌رس بوو، ده‌ستی كرد به دژایه‌تی کردنی. كیومه‌رس
له ده‌وری چیاكانی ڕه‌واندز "Rewandiz"،
له گه‌ل ئه‌هریمه‌ن به شه‌ڕ هات و توانی به‌سه‌ریدا سه‌ر
بكه‌وێت و به‌م چه‌شنه
ئه‌هریمه‌نی خوای شه‌ڕ و تاریكی ئه‌سیری خۆی كات .
به خۆشی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه كیومه‌رس فه‌رمانی دا له سه‌ر
چیاكانی وڵات ئاگر بكرێته‌وه؛ كه هه‌روه‌تر به‌م چه‌شنه
مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی به خه‌لكانی هه‌موو گوند و ناوچه‌كانی
وڵات راگه‌یاند و رۆژی دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان نێو نا
نه‌ورۆز و هه‌مو سالێك یادی ئه‌و ڕۆژه‌یان جێژن ده‌گرت .
تا
ئه‌وه‌ی كه 400 سال دوای كۆچ كردنی كیومه‌رسی كورد،
ئه‌ژده‌هاك ناوێك به سپایه‌كی گرانه‌وه له
ئورشه‌لیمه‌وه به‌ره‌و كوردستان داكشایه خوارێ و هه‌موو
خاكی مێدیای وه ژێر پێی خۆی نا و خه‌لكانی سه‌ربه‌ستی
ئه‌م وڵاته‌ی دیـلی ده‌ستی مارانی پیس و به سامی خۆی كرد.
ئه‌ژده‌هاك
مار په‌ره‌ست بوو و هه‌موو ڕۆژیك ماره پیسه‌كانی به
خۆینی گه‌نج و لاوانی ئه‌م ئاو و خاكه تێرئاو ده‌كرد. تا
ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌پیاوانی وه‌زاڵه هاتوو
له ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه و له بیری ئازادكردنی وڵات
له چه‌نگ ئه‌ژده‌هاكی خۆینخۆر كه‌وتن، و كاوه‌ی
ئاسنگه‌ریان بوو به پێشه‌نگی جوڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م. كاوه نه‌خشه‌ی خه‌بات و
شۆرش دژ به داگیركه‌رانی داڕشت ...، له سه‌ر دوندی
زاگرۆس شۆرشی دامه‌زراند و خه‌ڵکانی وه‌زاڵه هاتووی لێك
كۆكرده‌وه. تا ئه‌وه‌ی كه به‌ره به‌ره هێزی ئه‌و
خه‌ڵكه په‌ره‌ی سه‌ند و به‌م چه‌شنه كۆمای خه‌ڵک
توانیان قه‌ڵای زۆر دار وه ترس و له‌رز بخه‌ن، چیاییه‌كان
له هه‌وه‌ل شه‌وی به‌هاردا هێرشیان برده سه‌ر قه‌ڵای
ئه‌ژده‌هاك و توانیان ئه‌ژده‌هاك یه‌خسیر بکه‌ن و ده‌م و
ده‌زگای زۆرداری ئه‌و تێك بشكینن. به‌م چه‌شنه گه‌لی كورد
جارێكی ترجه‌ژنی نه‌وروزیان زیندوو كرده‌وه و ئاگری
باوه‌ڕ و ژینیان له‌سه‌ر دوندی چیا به‌رزه‌كانی كوردستان
هه‌ڵكرده‌وه...
ئه‌م
"چیرۆكه فۆڵكـلۆریكه كوردیه"، به
گۆڕانكارێكی كه‌مه‌وه له "شانامه‌ی حه‌كیم فێردوسی" و
شانامه‌ی كوردی "ئه‌ڵماسخان
كنوله‌یی"
دا
هاتۆت و هه‌ر سێ حیكایه‌ت تا ڕاده‌یه‌كی زۆر لێك نزیكن.
پیرۆز كردنی به تێكڕای جه‌ژنی نه‌ورۆز له لایان گه‌لی
كورده‌وه دوای هاتنی ئیسلامیش هه‌روا درێژه‌ی هه‌بوو،
هه‌روه‌تر دوای ڕوخانی ئیمپراتوری عوسمانی و چه‌ند پارچه
بوونی كوردستان له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران، عێراق،
توركیه، سوریه و ڕوسیه‌دا دا