ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به‌خۆشی و به‌هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ په‌ست بوو
تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی
نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره بوو كه له ئاسۆی
بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور و نزیك ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عه‌شق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری
مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژ هه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی
وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق
ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له ته‌ئریخی
میلله‌تا
قه‌لغانی گولله سنگی كچان بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین