[ 10.06.2004 ]
برِیاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌مه‌رِ عێراق
په‌یامنیَر:ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وه‌رگێرِدراوی ناره‌سمیی پرۆژه برِیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه سه‌باره‌ت به عێراق كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه پێشنیار كرا و پاش چه‌ندین جار ده‌ستكاری كردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه شه‌وی 8- 9/6/2004 به كۆی ده‌نگی هه‌ر 15 ولاَته ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌موار كرا . ده‌قی پرۆژه‌كه رۆمانیا، به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا : پرۆژه‌ی برِیار ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازیی له ده‌ستپێبوونی قۆناغێكی نوێ ده‌كات له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌نگاونانی عێراق به‌ره‌و هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو به شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه، ئه‌نجوومه‌ن هیوای وایه ئه‌م ئامانجه بێته‌دی و كۆتایی به داگیركاری بێت و حكومه‌تێكی عێراقیی كاتیی و سه‌ربه‌خۆ كه خاوه‌ن سه‌روه‌ریی ته‌واو بێت، هه‌موو به‌رپرسیارێتی و ده‌سه‌لاَتێك له 30 حوزه‌یرانی 2004 ه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ . ئه‌نجوومه‌ن ئاماژه به سه‌رجه‌م برِیاره هاوپه‌یوه‌نده‌كانی پێشووی سه‌باره‌ت به عێراق ده‌كات، دووباره‌ش جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی عێراق و سه‌روه‌رێتی و یه‌كێتی و سه‌لامه‌تیی ئیقلیمیی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها دووباره ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه گه‌لی عێراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی ئازادانه دوارۆژی سیاسی خۆی دیاری بكات و كۆنترۆڵی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی خۆی بكات . ئه‌نجوومه‌ن برِوای به گرنگیی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی و، به تایبه‌تییش پشتیوانیی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ولاَتانی دراوسێی عێراق و رێكخراوه ئیقلیمییه‌كان هه‌یه بۆ گه‌لی عێراق كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئاسایش و گه‌شه‌پێدان به‌رقه‌رار بكات . هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه باش جێبه‌جێ بوونی ئه‌م برِیاره یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت له هێنانه كایه‌ی ئاسایش و هێمنییه‌كی ئیقلیمیدا . هه‌روه‌ها پێشوازیی له هه‌وڵه‌كانی راوێژكاریی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه ئامانجی یارمه‌تیدانی گه‌لی عێراقه بۆ گه‌یشتن به پێكهێنانی حكومه‌تێكی عێراقیی كاتیی به‌و شێوه‌یه‌ی كه له نامه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتیدا هاتووه له به‌رواری 7 ی حوزه‌یرانی 2004 . ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رمانرِه‌وای عێراق راده‌گه‌یه‌نێ و، پێشوازیی له‌و پێشڤه‌چوونه ده‌كات كه له‌سه‌ر ئاستی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌یه‌كی سیاسییانه له عێراقدا به‌دی هاتوون، وه‌ك له برِیاری ژماره 1511 ی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2003 دا ئاماژه‌ی پێكراوه . ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیی له ئیلتیزامی حكومه‌تی كاتیی عێراق به كاركردن له‌پێناوی هێنانه ئارای عێراقێكی فیدراڵی، دیموكراسیی، پلۆرالیست و یه‌كگرتوو ده‌كات كه رێزگرتنی ته‌واو له مافه سیاسییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤی تێدا ده‌سته‌به‌ر كرابێت . هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پیَویستیی ریَزگرتنی هه‌موو لایه‌ك له كه‌له‌پووری عیَراق و شویَنه‌واره میَژوویی و رۆشنبیری و ئایینیه‌كانی ده‌كاته‌وه و پاراستنی ئه‌و كه‌له‌پووره به پێویست ده‌زانیَ, هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی سه‌روه‌ری یاسا و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و ریًَزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌تیش مافه‌كانی ئافره‌ت و ئازادییه بنچینه‌ییه‌كان و دیموكراسییه‌ت ده‌كاته‌وه , به شیَوه‌یه‌ك كه هه‌ڵبژاردنی ئازاد و خاویَن ده‌سته‌به‌ر بكات. هه‌روه‌ها ئاماژه به پیَكهیَنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه ئامانجی یارمه‌تیدانی عیَراقییه‌كانه و له 14 ی ئابی 2003 دا پیَكهاتووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پیًَویسته رۆڵیَكی سه‌ره‌كی له یارمه‌تیدانی گه‌لی عیَراق و حكومه‌تی عیَراقیدا بگیَرِیَت بۆ پیَكهێنانی دامه‌زراوه پێویسته‌كانی ده‌سه‌لاَتی یاسادانان . هه‌روه‌ها باوه‌رِی وایه كه پشتیوانیی نیَوده‌وڵه‌تی بۆ گیَرِانه‌وه‌ی هیَمنی و ئاسایش مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ هیَنانه‌دی خۆشگوزه‌رانیی گه‌لی عیَراق .ئه‌وه ویَرای توانا به‌خشین به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی پێشكه‌ش به گه‌لی عێراق بكه‌ن . له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پێشوازی له هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه ده‌كات كه ولاَتانی ئه‌ندام له‌م رِووه‌وه پێشكه‌شیان كردووه له چوارچێوه‌ی برِیاری 1483 له به‌رواری 11ی ئایاری 2003 و, برِیاری 1511 له ساڵی 2003 دا . هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و راپۆرته پیَشنیاز كراوه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات له به‌رواری 16 نیسانی 2004 سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان و ئه‌و پێشڤه‌چوونه‌ی به ده‌ستیان هیَنا. لیَره‌دا دان به‌و داواكارییه‌دا ده‌نریَت كه سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كاتیی عیَراق له نامه‌یه‌كدا له به‌رواری 5 ی حوزه‌یرانی 2004 له‌و باره‌یه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كردووه و له‌م برِیاره‌دا هاوپیَچه، كه تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هیَزه فره ره‌گه‌زه‌كان له عیَراقدا, هه‌روه‌ها دان به گرنگیی ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عیَراقی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆییدا ده‌نیَت ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی هیَزه فره ره‌گه‌زه‌كان و گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له نیَوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌و هێزانه‌دا. هه‌روه‌ها پێشوازی له ئاماده‌یی هیَزه فره‌ره‌گه‌زه‌كان ده‌كات بۆ به‌رده‌وامی دان به هه‌وڵه‌كانیان له پێناوی دابینكردنی ئاسایش و هێمنی بۆ عێراق و یارمه‌تیدانی له‌و وه‌رچه‌رخانه سیاسییه‌دا به تایبه‌تیش له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌وه په‌یوه‌ستن و, ئاسایشیش بۆ ریَكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیَراقدا دابین ده‌كه‌ن به‌و شیَوه‌یه‌ی كه له نامه‌كه‌ی رۆژی 5 ی حوزه‌یرانی 2004 دا له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن كراوه و هاوپیَچی ئه‌م برِیاره‌یه . ئه‌نجوومه‌ن پابه‌ندیی خۆی به‌وه‌وه ده‌رده‌برِیَت كه هه‌موو ئه‌و هیَزانه‌ی له عیَراق بۆ دابینكردنی ئاسایش و هیَمنی كارده‌كه‌ن, به پیَی یاسا نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌جوڵیَنه‌وه. هه‌روه‌ها پابه‌ندی ئه‌و ئیلتیزاماته برِیار له‌سه‌ردراوانه‌ش ده‌بن كه له یاسای مرۆیی نیَوده‌وڵه‌تیدا هاتوون و , ئه‌مه‌ش به هاوكاریی ریَكخراوه نیَوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندداره‌كان. ئه‌نجوومه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی یارمه‌تییه نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌رله‌نویَ بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووریی عیَراق و گه‌شه پیَدانی ده‌كاته‌وه . برِیاره‌كه دان به‌و سوودی سه‌رمایه‌یه‌دا ده‌نێت كه له پاره‌كانی فرۆشتنی پێترۆل و سندووقی گه‌شه‌پێدانی عێراق ده‌كه‌ونه‌وه . هه‌روه‌ها ئاماژه به گرنگیی به‌رده‌وامبوونی خه‌رجییه‌كانی ئه‌و سندووقه ده‌كات له‌لایه‌ن حكومه‌تی كاتیی عێراق و ئه‌و حكومه‌تانه‌ش كه پاش ئه‌و دێن له پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی كاتیی هاوپه‌یمانان . هه‌روه‌ها دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه بارودۆخی عێراق هێشتا مایه‌ی هه‌رِه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاشتی و هێمنیی جیهانی و، له‌م رووه‌وه كار به به‌شی حه‌وته‌می رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت . 1- دان به پێكهێنانی حكومه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا ده‌نێت، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له یه‌كی حوزه‌یرانی 2004 دا خرایه‌رِوو، ئه‌و حكومه‌ته له‌گه‌ڵ هاتنی واده‌ی 30 حوزه‌یرانی 2004 به‌رپرسیارێتی و ده‌سه‌لاَت ده‌گرێته ده‌ست . حكومه‌تی كاتیی عێراق له ماوه‌ی ده‌سه‌لاَتی خۆیدا ناتوانێت هیچ برِیارێكی چاره‌نووسسازی وه‌ها بدات كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌نووسی عێراق ده‌بێت، ئه‌وه‌ش تا ئه‌و كاته‌ی كه حكومه‌تێكی كاتیی هه‌ڵبژێردراو، وه‌ك له برِگه‌ی چواردا هاتووه، ده‌سه‌لاَت ده‌گرێته ده‌ست . 2- پێشوازیی له‌وه ده‌كات كه به هاتنی 30 حوزه‌یران كۆتایی به داگیركاریی دێت و، ده‌سه‌لاَتی كاتیی هاوپه‌یمانان كۆتایی دێت و، عێراق سه‌رله‌نوێ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری خۆی به‌ده‌ست دێنێته‌وه . 3- دووباره جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه كه گه‌لی عێراق مافی برِیاردانی چاره‌نووسی سیاسی خۆی به شێوه‌یه‌كی ئازادانه هه‌یه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سامانه سروشتی و ئابوورییه‌كانی خۆی بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه . 4- دان به خشته‌ی زه‌مه‌نیی پێشنیاركراودا ده‌نێت ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسییانه‌ی ده‌سه‌لاَت به‌ره‌و ده‌سه‌لاَتێكی دیموكراسی . به‌مانه‌ی لای خواریشه‌وه : ا- پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتیی خاوه‌ن سه‌روه‌ری كه به‌رپرسیارێتی حوكمرِانی و ده‌سه‌لاَت له 30 حوزه‌یرانی 2004 ه‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ . ب- گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانیی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی عێراق بێت . ج- ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسییانه‌ی راسته‌وخۆ له 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2004، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له توانادا بوو، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌رچۆنێك بێت نابێ له 31 ی كانونی دووه‌می 2005 تێپه‌رِ بكات، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌نجوومه‌نێكی نیشتمانیی پێكدێت كه كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ ده‌بێت، له‌وانه : پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی و دارِشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی بۆ عێراق وه‌ك زه‌مینه خۆشكردنێك بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو به‌پێی ده‌ستوور له 31 ی كانونی دووه‌می 2005 ه‌وه . 5- حكومه‌تی عێراق داوای گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات تا پشتیوانی له‌و پرۆسه‌یه بكات و، ئاماژه‌ش به‌وه بكات كه بۆ پشتیوانیكردنی وه‌رچه‌رخانی سیاسی له عێراقدا و بوژاندنه‌وه‌ی عێراق به قازانجی گه‌له‌كه‌ی و قازانجی هێمنی و ئارامیی له ناوچه‌كه‌دا، پێشوازیی له گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی له‌و جۆره ده‌كا . 6- هه‌موو عێراقییه‌كان هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌م پلانه به ته‌واوی و به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه جێبه‌جێ بكه‌ن . هه‌روه‌ها سه‌رجه‌می ولاَتان و رێكخراوه په‌یوه‌ندداره‌كان هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن . 7- داوا له نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لیژنه‌ی پێكهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات یارمه‌تی پێشكه‌شی عێراق بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ كردنی به‌رپرسیارێتی ئه‌و رێكخراوه‌دا و چه‌ندێك كه بارودۆخ رێگه‌ی پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خه‌ڵك و حكومه‌تی عێراق بدات و به‌پێی ئه‌و داخوازییانه‌ی كه حكومه‌تی عێراق پێشكه‌شیان ده‌كات، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه : ( ا ) گێرِانی رۆڵێكی سه‌ره‌كی به‌م شێوه‌یه : 1-كۆمه‌ك كردنیان بۆ گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی له مانگی ته‌موزی 2004 بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكار ده‌ستنیشان بكه‌ن . 2- پێشكه‌شكردنی راوێژ و یارمه‌تی به حكومه‌تی كاتیی عێراق و، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئینتیقالی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن . 3- هاندانی دیالۆگ و هێنانه ئارای هاورِاییه‌ك له‌نێوان عێراقییه‌كاندا سه‌باره‌ت به دارِشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نیشتمانی . ( ب ) هه‌روه‌ها 1- پێشكه‌شكردنی پرس و راوێژ به حكومه‌تی عێراق له بواره‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه مه‌ده‌نی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان . 2- هاوكاری كردن له پێناوی هه‌ماهه‌نگیی و گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كانی ئاواكاریی گه‌شه‌پێدان و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان . 3- پشتیوانی كردنی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و ریفۆرمی دادوه‌ری و یاسایی بۆ به هێزكردنی سه‌روه‌رێتیی یاسا له عێراقدا . 4- پێشكه‌شكردنی راوێژ و یارمه‌تی بۆ حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به پلاندانانی سه‌ره‌تایی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كی گشتی دانیشتوان له دواجاردا . 8- برِیاره‌كه پێشوازیی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی كاتیی ده‌كات بۆ پێكهێنانی هێزێكی ئه‌منیی عێراقی به هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیشه‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی حكومه‌تی كاتیی عێراق و ئه‌و حكومه‌تانه‌شدا كار ده‌كه‌ن كه دواتر دێنه سه‌ر كار .ئه‌م هێزه رۆژ دوای رۆژ رۆڵێكی زیاتر ده‌گێرِێ و له دواجاریشدا به‌رپرسیارێتیی جێگیركردنی ئاسایش و هێمنیی له عێراقدا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ . 9- ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مانه‌وه‌ی هێزه فره رِه‌گه‌زه‌كان له عێراقدا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی كاتیی عێراقه، هه‌ربۆیه ده‌بێت جارێكی دیكه راسپێردراویی ئه‌م هێزه دووپات بكاته‌وه كه به‌پێی برِیاری 1511 له ژێر سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوبه‌شدا پێكهاتووه . 10- برِیار ده‌دات كه هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان ده‌سه‌لاَتی وه‌رگرتنی هه‌موو جۆره رێوشوێنێكی پێویستیان هه‌یه بۆ جێگیركردنی ئاسایش و هێمنی له عێراقدا به‌پێی هه‌ردوو نامه هاوپێچه‌كه‌ی ئه‌م برِیاره كه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌خۆیانی ده‌گرن، داواكردنی عێراق به مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێزه فره رِه‌گه‌زه و دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی، له نێویشیاندا به‌رگرتن به تیرۆر و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت رۆڵی خۆی به‌باشی ببینێ و یارمه‌تییه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی عێراق بكات . هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ئازادانه و به‌بێ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی خشته‌ی ئه‌و پرۆسه سیاسییه و پرۆگرامه‌كانی به‌ره‌و پێش ببات و سوود له هه‌ڵمه‌ته‌كانی چاكسازی و ئاواكاریی وه‌ربگرێ . 11 – له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێشوازیی له دوو نامه هاوپێچه‌كه‌ی ئه‌م برِیاره ده‌كات كه هه‌ردووكیان جه‌خت له‌سه‌ر هێنانه ئارای شه‌راكه‌تێكی ئه‌منیی له نێوان عێراق و هێزه فره ره‌گه‌زه‌كاندا ده‌كه‌نه‌وه و خوازیاری هێنانه‌كایه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كن له نێوانیاندا . هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق له‌به‌رده‌م وه‌زیره عێراقییه په‌یوه‌ندداره‌كاندا به‌رپرسیارن و، حكومه‌تی عێراق ده‌سه‌لاَتی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كانی خۆی بخاته پاڵ هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه چالاكیی بنوێنن . ئه‌و هه‌یكه‌له ئه‌منییانه‌ی له دوو نامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه رۆڵی مه‌حفه‌له‌كانی حكومه‌تی عێراق و هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان ده‌گێرِن بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به كۆی مه‌سه‌له ئه‌منییه‌كان و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه، له‌وانه‌ش سیاسه‌تی په‌یوه‌نددار به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هه‌ستیاره‌كانه‌وه . ئه‌م شه‌راكه‌ته ته‌واوه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان له رێی هه‌ماهه‌نگی و راوێژ به‌یه‌كدی كردنه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت . 12- له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه برِیار له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان ده‌درێ و ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ش ئه‌و كاته كۆتایی دێت كه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا به‌و شێوه‌یه‌ی كه برِگه‌ی 14 ی ئه‌م برِیاره ئاماژه‌ی پێكردووه به ئه‌نجام ده‌گات . هه‌روه‌ها ده‌كرێت پێش ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ئه‌م ده‌سه‌لاَته كۆتایی بێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق خۆی داوای ئه‌وه‌ی كرد . 13- وه‌ك له نامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا روون كراوه‌ته‌وه، قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كاندا پێكدێت و، ئه‌ركی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ش به ته‌نیا دابینكردنی ئاسایش ده‌بێت بۆ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق . جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی پاراستنی كارمه‌ندانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه پێویستی به برِێكی گه‌وره‌ی دارایی ده‌بێت . بۆیه له ولاَتانی ئه‌ندام و رێكخراوه په‌یوه‌ندداره‌كان داوا ده‌كرێت ئه‌م یارمه‌تییه دابین بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌كرێت له پێكهێنانی ئه‌و قه‌واره‌یه‌شدا به‌شداربن . 14- هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان هه‌روه‌ها له بنیاتنانی توانای هێز و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا یارمه‌تی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی مه‌شقدان و پرِچه‌ك كردنی ئه‌و هێزه و دابینكردنی پێداویستییه مادییه‌كانیه‌وه . 15- ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمییه‌كان كۆمه‌كی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان ده‌كه‌ن، به هێزه سه‌ربازییه‌كانیشه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون 16- گرنگیی پێكهێنانی هێزێكی پۆلیسی عێراقی كارا دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پێكهێنانی هێزێكی چاودێریكردنی سنوور و، پێكهێنانی ده‌زگایه‌ك بۆ پاراستنی داموده‌زگا عێراقییه‌كان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی نێوخۆ بێت، به‌لاَم سه‌باره‌ت به ده‌زگای پاراستنی داموده‌زگا عێراقییه‌كان ده‌كرێت سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش بن، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی یاسا و جێگیربوونی ئاسایش، به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشه‌وه . داوا له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێت یارمه‌تی حكومه‌تی عێراق بده‌ن بۆ بنیاتنانی ئه‌و ده‌زگا عێراقییانه . 17- هه‌موو كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان له عێراقدا سه‌ركۆنه ده‌كرێت، سه‌رله‌نوێش پابه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام به‌پێی برِیاره‌كانی 1373 ی 28 ی ئه‌یلولی 2001 و، 12067 ی 15 ی ئۆكتۆبه‌ری 1999 و، 1333 ی 19 ی كانونی یه‌كه‌می 2000 و، 1390 ی 16 ی كانونی دووه‌می 2002 و، 1455 ی كانونی دووه‌می 2003 و، 1526 ی 30 كانونی دووه‌می 2004 و هه‌روه‌ها ئیلتیزاماتی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ست به‌و مه‌سه‌له‌یه كه هه‌موویان په‌یوه‌ستن به چالاكییه تیرۆرستییه‌كان له عێراقدا یاخود ئه‌وانه‌ی له عێراقه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن یان ئه‌وانه‌ی دژی خه‌ڵكی عێراق ئه‌نجام ده‌درێن . جارێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی جه‌خت ده‌كاته سه‌ر داواكردن له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له په‌رِینه‌وه‌ی تیرۆرستان بۆ عێراق بگرن و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه ، له پرِچه‌ككردنی تیرۆرستان و فه‌راهه‌مكردنی یارمه‌تی دارایی كه پشتگیریی له تیرۆرستان ده‌كات . جارێكی دیكه گرنگیی هاوكاریی ولاَتانی ناوچه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه، به تایبه‌تیی ولاَتانی دراوسێی عێراق له‌م رووه‌وه . 18- دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه حكومه‌تی كاتیی رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرِێت له هه‌ماهه‌نگی كردنی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ عێراق . 19- خۆشحاڵ ده‌بێت به كۆششی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پشتگیری كردنی داواكانی حكومه‌تی كاتیی عێراق و فه‌راهه‌م كردنی هاوكاریی ته‌كنیكی و پسپۆرِیی له كاتی پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی توانا ئیدارییه‌كانی عێراقدا . 20 – داوای خۆی دووباره ده‌كاته‌وه له ولاتانی ئه‌ندام و ده‌زگا دارییه‌كانی نیَو ده‌وله‌تی و رێكخراوه‌كانی دیكه كه پشتگیری له هه‌وله‌كانی گه‌لی عیراق له ئاوه‌دانكردنه‌و گه‌شه‌پێدانی ئابووری عیراق. له رووی دابینكردنی پسپوران و شاره‌زایانی نیوده‌وڵه‌تی و پێداویستیه‌كانی دیكه‌شه‌وه به رێگای به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بۆهه‌ماهه‌نگیكردنیهاوكارییه‌كانی لایه‌نه‌كانی به‌خشیَنه‌ر. 21- بریار بدریَت كه بڕیاره‌كانی پێشوو سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتن و هێنانی چه‌ك و كه‌رسته‌كان بۆ عێراق نه‌میَنیَ له سه‌ر چه‌ك و كه‌له‌وپه‌له‌كانی كه پیَویستن بۆ بو حكوومه‌تی عێراق یا خود بو هێزه‌كانی فـڕه ره‌گه‌زی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجه‌كانی ئه‌م بڕیاره. هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته سه‌ر گرنگی پاپه‌ندبوونی ته‌واوی گشت ده‌وله‌ته‌كان به‌مه و ئاماژه‌ش به گرنگی ولاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق ده‌كات له‌م بواره‌دا ، داواش له حكوومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی فره ره‌گه‌زی ده‌كات كه ره‌وشی جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره دابین بكات. 22- ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌وا له فه‌قه‌ره‌ی پێشودا هیچ شتێك نییه كه ده‌ستكاری قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌پێنراو بیَت به سه‌ر ده‌وله‌ته‌كاندا یا خوت به سه‌ر پاپه‌ندبونه‌كانیاندا له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌نده‌كانی ده‌ست نیشان كرا‌و له هه‌ردوو فه‌قه‌ره‌ی 8 و 12 له بڕیاره‌ى (678)ی 1991 له رێكه‌وتی 3 ی نیسانی 1991 یا خود ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له فه‌قه‌ره 3 وه‌سف كراوه و له بریاری 707 (1991) له رێكه‌وتی 15 ئابی 1991 ،هه‌روه‌ها جاریَكی دیكه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه سه‌ر ویستی بۆ چاوخشاندنه‌وه به هه‌ردوو قۆناخی سه‌رپه‌رشتیكردنی لیژنه‌ی نه‌ته‌وه یكگرتوه‌كان بۆ چاودیَری كردن و لێكوڵینه‌وه و پشكنین و وه‌كاله‌تی نیَوده‌وڵه‌تی بو وزه‌ی ئه‌تۆمی. 23- داوا له وڵاتانی ئه‌ندام و رێكخراوه‌كانی نیَوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه به پێر داواكانی عێراقه‌وه بیَن بو هاوكاریكردنی له‌و هه‌ولانه‌ی كه ده‌یدات بۆ تێكه‌ڵكردنی كۆنه جه‌نگاوه‌ران و تاكه‌كانی میلیشاكانی پێشوو له كۆمه‌ڵگای عێراقیدا. 24 – ئاماژه به وه ده‌كات كه‌وا دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان ده‌بیَ ره‌فتاركردن له گه‌ل دراوه‌كانی سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق به ته‌واوی په‌یوه‌ست بێت به ئاراسته‌كانی حكوومه‌تی عێراق و بـڕیار ده‌دات كه وا سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق به شه‌فافیت و به ئینساف به كار بهێت له میانی بودجه‌ی عێراقیدا له‌وانه‌ش په‌یوه‌ستبوون به ئلتیزاماته‌كانی كه‌وتونه‌ته سه‌ر سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق و به‌رده‌وام بێت له سه‌ر جێبه‌جێكردنی گرتنه‌خۆی پێداویستیه‌كانی داهاته‌كانی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی و گازی سروشتی كه له فه‌قه‌ره بیست له بڕیاری 1483ی (2003)دا هاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وله‌تی بۆ راوه‌گرتن و چاودێریكردن به‌رده‌ام بێت له چالاكیه‌كانی خۆی بۆ چاودێریكردنی سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق و كه‌سێكی شایسته به پێی یاسایی بگرێته خۆی و پێی بلێن حكوومه‌تی عێراق ببیَته ئه‌ندامێكی دیكه‌ی و به‌ته‌مامی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت و پێداویستیه‌كانی پێویست بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دانانی داهاتی عێراق كه له فه‌قه‌ره 21ی بڕیاری 1483 (2003) ئاماژه‌ی پێكراوه. 25 – هه‌روه‌ها بـڕیار ده‌دات كه‌وا نمایشی حوكمه‌كانی فه‌قه‌ره‌ی پێشوو بكرێت له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به داهاته‌كانی سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق و په‌یوه‌سته به رۆلی ئه‌نجومه‌نی نیَوده‌وڵه‌تی بو را ورگرتن و چاودێریكردن به‌پیَی داوای حكوومه‌تی ئینتیقالی عیَراق یاخود پاش تێپه‌ربوونی 12 مانگ به سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا و كار به‌م حوكمانه رابیگیرێت له كاتی ئه‌نجامدانی پروسه‌ی سیاسی كه له فه‌قه‌ره چواری سه‌ره‌وه‌دا ده‌ستنیشان كراوه. 26 – بڕیارده‌دات له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به ده‌سه‌لاتی كاتیی هاوپه‌یمانان كه‌وا حكوومه‌تی كاتیی عێراق یا خود ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه به دوایدا دێت هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی ئه‌و ماف و به‌رپرسیاری و پاپه‌به‌ندبوونانه‌ی په‌یوه‌ستن به به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات له‌وانه‌ش ته‌واوی به‌رپرسیاره‌تی به ئه‌نجامگه‌یاندنی به‌رنامه‌و هه‌ر پاپه‌ندبونێكی تر كه ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامی بدات ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌و به‌رپرسیاریه‌تی دابینكردنی برواپێكراو له لایه‌نێكی سه‌ربه‌خو بۆ گه‌یاندنی كاڵاكان. هه‌روه‌ها بـڕیارده‌دات كه حكوومه‌تی كاتی عێراق و ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی به دوایدا دێن له دوای ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه120 رۆژه له وه‌رگرتنی ئه‌م بڕیاره‌وه, لیَپرسراویه‌تی ته‌سدیقكردنی وه‌رگرتنیئه‌و كاڵایانه بكات به پێی بونده‌كانی كه پێشتر ده‌ستنیشانی ئه‌وله‌ویه‌تیان كراوه و ئه‌و ته‌سدیقه‌ش وه‌كو دیكومێنتكردنێكی سه‌ربه‌خۆی پێویست بێت بۆ رێگاكردنه‌وه له به‌رده‌م دراوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بوندانه و وتوێژكردن به پێی پێویست بۆ دابینكردنی ره‌وانی له ئه‌نجامدانی ئه‌م پێویستیانه. 27 – هه‌روه‌ها بڕیار ده‌دات كه‌وا حوكمه‌كانی فه‌قه‌ره 22 له بڕیاری 1483 (2003 ) به‌رده‌وام بێت ته‌نها ئه‌و ئیمتیازانه‌و حه‌سانانه نه‌بێت كه له‌و فه‌قه‌ره‌یه‌دا هاتووه جیَبه‌جیَ ناكرێن و ناچه‌سپێن به سه‌ر هه‌ر حوكمێكی كۆتایی كه‌عێراق له ئه‌نجامی پابه‌ندبوونێكی بۆندی عیراق هاتبێته ئاراوه له دوای 30 حوزه‌یرانی 2004. 28 – خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕی به پابه‌ندیه‌كانی زۆر له ده‌وله‌ته قه‌رزده‌ره‌كان له وانه‌ش ئه‌ندامانی یانه‌ی پاریس كه رێگاچاره‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی باشی قه‌رزه‌كان له سه‌ر عێراق ده‌ستنیشان بكه‌ن، داواش له وڵاتانی ئه‌ندام و رێكخراوه‌كانی نیَوده‌وڵه‌تی و هه‌ریَمی ده‌كات كه پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی عێراق بكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه و هانی ده‌زگا دراوییه نیوده‌له‌تیه‌كان و به‌خشیَنه‌ره‌كان بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئیجرائاتی راسته‌وخو له پێناو فه‌راهم كردنی كومه‌لیَكی ته‌واو له قه‌رز و هاوكاری دراوی دیكه بو عێراق دانیش به‌وه‌بنێن كه‌وا حكومه‌تی كاتی عێراق ده‌سه‌ڵاتی موركردن و ئه‌نجامدانی پێداویستیه‌كانی رێكه‌وتنه‌كانى له‌م باره‌دا هه‌یه‌و داواش له قه‌رزده‌ره‌كان و ده‌زگا به‌خشێنه‌ره‌كان ده‌كات كه ئه‌م مه‌سه‌لانه وه‌كو ئه‌وله‌ویه‌ت وه‌ربگرن له گه‌ل حكوومه‌تی كاتیی عێراق و ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی به دوایدا دێن. 29 – به به‌رده‌وام به بیری ده‌وله‌تانی ئه‌ندام ده‌خرێته‌وه له ته‌جمید كردن و گواستنه‌وه‌ی دراو‌و ئوسول و داهاته‌كانی ئابووری بۆ سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق به پێی فه‌قه‌ره‌ی 19 و 23 له بڕیاری 1483 (2003 ) و بڕیاری 1518 (2003) له ڕیكه‌وتی 24 تشرینی دووه‌می 2003 . 30 – داوا له ئه‌مینداری گشتی ده‌كرێت دوای سێ مانگ به سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئه‌م بڕیاره راپورتێك پیشكه‌ش بكات له سه‌ر كاری نویَنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به عێراق, هه‌روه‌ها هه‌ر سێ مانگ دوای ئه‌وه راپورتێك پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه هاتونه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانی و ئه‌نجامدانی گشت به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراقدا. 31 – داوا له وه‌لاته یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات كه به ناوی هێزی فڕه ره‌گه‌زی له میانه‌ی 3 مانگ دا له سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌م بڕیاره راپورتێك پێشكه‌ش بكات له سه‌ر كاره‌كانی ئه‌م هێزه‌و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه به ده‌ست دێنن هه‌روه‌ها هه‌ر سێ مانگ راپورتێك له‌م باره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت. 32 – بڕیار ده‌درێت كه‌وا مه‌سه‌له‌كه له ژێر تێروانینی كرداری دابێت.
• ده‌نگ‌وباس
• سیاسه‌ت
• كۆمه‌ڵایه‌تی
• هونه‌رو ئه‌ده‌ب
• ژنان
• زانست
• نێونه‌ته‌وه‌یی
• ئاگاداری
[Mediya 2000 - 2004 © Copyright]