[ 15.06.2004
]
تاكه رێگه؛ دابه‌شكردنی عێراقه
پ . د. شلۆمۆ ئاڤینری*
وه‌رگیَرِانی له ئینگلیزییه‌وه/ Leo
بارودۆخی هه‌نوكه‌ی عێراق وا ده‌رده‌خا كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ كارێك
ئه‌نجام بدات ئه‌ویش مه‌حاڵه. تاسكی له ناو بردنی خوێن رێژێكی دیكتاتۆری وه‌ك
سه‌دام شتێكه و هه‌وڵدان بۆ به‌رقه‌راركردنی دیموكراسی شتێكی تره، له‌و
تاسكه ئه‌مریكا سه‌رنه‌كه‌وتوه وله داهاتووش سه‌ر ناكه‌وێت.
سه‌رۆك بۆش له لێدوانێكی ئه‌م دواییه‌یدا ، بارودۆخی هه‌نوكه‌ی عێراقی
به‌راورد كرد له گه‌ڵ پۆڵه‌ندا له ساڵانی هه‌شتاكان.ئه‌مه‌ش لێكچواندنێكی
ناته‌واوه.رژێمه كۆمۆنیسته‌كان له پۆڵه‌ندا توانه‌وه. هه‌روه‌ها
ولاَته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورِوپا به‌هۆی بزوتنه‌وه‌ی ناوخۆ بۆ ریفۆرم و به
دیموكراسی كردن توانه‌وه . بزوتنه‌وه‌كانی پۆڵه‌ندا ، چیكۆسلۆڤاكیا ،
وهه‌نگاری، هه‌ریه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ناوخۆی لێهاتوو و به‌ناوبانگی هه‌بوو. له
یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ، گه‌شه‌كردن جیاواز بوو له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوو، به‌ڵام
ئه‌میشیان به‌رِابه‌رایه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی به هێز و لێهاتووی وه‌ك میخاییل
گۆرباچۆڤ بوو.
هیچ كام له‌وانه له عێراقدا نییه: دوورخراوه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی
یان عه‌دنان پاچه‌چی به ته‌واوه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌یان دابرِاون هه‌روه‌ك
دوورخراوه‌كانی روسیای سپی له دوای ساڵی 1917 .
ئاڵۆزیه‌كی زیاتر ئێستا له ئارادایه ئه‌ویش گرژی نێوان سوونی و شیعه‌كانه .
به‌ریتانیا له ساڵانی بیسته‌كان عێراقی به سه‌ر سێ هه‌رێمدا (ولایه‌تدا)
دابه‌شكردبوو: موسل (به زۆرینه‌ی كورد) ، به‌غدا (عه‌ره‌به سوونییه‌كان) و،
به‌سره (عه‌ره‌به شیعه‌كان ).ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه به یه‌ك ده‌ستی ئاسنین
یه‌كده‌خرێت. بۆیه رژێمه سوونییه‌كانی عێراق درِنده‌ترین رژێم بوونه و،
به‌به‌رده‌وامی له گه‌ڵ كورد، شیعه وئاشورییه‌كان
به‌ره‌نگاربونه‌ته‌وه.بۆیه له گه‌ڵ نه‌بونی دڕنده‌ترین رژێمه سوونییه‌كانی
پێشوو، حكومه‌تێكی دیموكراسی سه‌رهه‌ڵنادا له ژێر نه‌بونی پره‌نسیپی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، لێبورده‌یی و فره‌یی.
باوه‌رناكرێ كه‌وا كورده‌كان له باكور هه‌رگیز ئاماده‌بن جارێكی دیكه
ته‌سلیمی كۆنترۆلی درِندانه‌ی عه‌ره‌به‌كان بنه‌وه. له ماوه‌ی 10 ساڵی
رابردوود، هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ و دیموكراسییان هه‌بوو و ئێستاش به‌رده‌وامن.
ئه‌مریكیه‌كان چیان پێده‌كرێت؟
ده‌بێ دووباره بیر له ستراتیژییه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه هه‌روه‌ك چۆن له
یوگسلافیا كردیان. چه‌ند سات و كاتێك هه‌ن له مێژوو كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ
مانه‌وه‌ی یه‌كنه‌گرتن ده‌بێته هۆی ئاژاوه و وێرانی.ئه‌مه له‌وانه‌یه به
بۆچوونی سیاسی راست نه‌بێت ، و ته‌نگوچه‌ڵمه‌ی نێوده‌ڵه‌تی لێبكه‌وێته‌وه ،
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق به‌روه نه‌مان ده‌چێ.
تاكه رێگه‌ی ده‌ربازبوون له ئاژاوه‌كانی هه‌نوكه ئه‌وه‌یه كه رێگه بدرێت
سێ حكومه‌تی لێكجیا دابمه‌زرێت : حكومه‌تی كورد له باكور . یه‌ك بۆ عه‌ره‌به
سوونییه‌كان و یه‌كیش بۆ عه‌ره‌به شیعه‌كان؛ وه‌ك هه‌وڵی به‌ریتانیه‌كان بۆ
دابه‌شكردنی عێراق له كاتی خۆی وا بوو.چۆن خه‌ونه‌كانی ئیمپریالی سه‌ری
نه‌گرتوه، هه‌وڵی دابه‌شكردنی عێراقیش ئێستا له سه‌ر نه‌گرتن دایه.
* دكتۆر شلۆمۆ ئاڤینری پڕۆفیسۆری زانسته‌سیاسیه‌كانه له زانكۆی هێبرِۆ له
ئۆرِشه‌لیم.
سه‌رچاوه: Jerusalem post