باوك و باپیرانمان به‌شداری دروستكردنی
ئیَرِاقیان نه‌كردوه..!
د. ئه‌حمه‌د بابه‌كر میراوده‌لی
MOHAMMAD5453@rogers.com
په‌یامنێر-
هه‌شتاساڵ زیاتره گه‌لی كورد له باشوری كوردوستاند، رِۆژانه كاروانی
شه‌هیدان به‌رِیَده‌خا له‌پیَناوی ماڤه رِه‌واكانیدا. هه‌میشه به‌زۆره‌ملی
به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كوردوستانی به‌و ئیَرِاقه دروستكراوه
ناسروشتییه‌وه ره‌ِتكردۆته‌وه. ئه‌و واقیعه‌ی لیَ رِوونبوه كه له‌پیناو
به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته زلهیَزه‌كانی ڤه‌رِه‌نساو به‌ریتانیادا دووچاری دۆزه‌خی
ژیانی نیَو ئیَرِاق بووه. بۆیشه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
دروستكردنیه‌وه نه‌مران ( شیَخ مه‌حموود و بارزانی) تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان
دژی ئه‌و سته‌مكارییه خه‌باتیانكردوه. باوك‌و باپیرانیشمان پیَشمه‌رگه‌ی ئه‌و
جووته قاره‌مانه بوون و به‌شداری دروستكردنی ئیَرِاقیان نه‌كردوه هه‌تا
ئیَستا سه‌ركرده‌كانمان شانازی به‌دروستكردنه‌وه‌یه‌وه بكه‌ن له‌و
برِوایه‌شدام ئه‌گه‌ر زیندووببنه‌وه حاشامان لیَده‌كه‌ن. باو‌و باپیرانمان
ئه‌وكه‌سانه بوون كه خویَن و پیَست و گۆشت و ئیَسكیان له‌ژیَر پای ئه‌سپی
دروستكه‌رانی ئیَرِاقدا بووبه قیمه‌و تیَكه‌ڵ خاك وخۆڵ بوو سه‌روه‌ری
ئیَرِاقیان نه‌سه‌لماند. زیاتر له هه‌شتا ساڵ لۆمه‌ی ئیستیعمارو ئیمپریالیست و
چی وچیمان ده‌كرد بۆ غه‌دری لكاندنمان به ئیَرِاقه‌وه. ئه‌ی له دۆزه‌خی
ئیَرِاقی ئاینده‌دا نه‌وه‌كانمان لۆمه‌ی كیَ بكه‌ن كه ئه‌مجاره به حوسن و
ره‌زای خۆمان بی..... ؟
ماوه‌یه‌ك بوو ده‌مویست پرسیاریَك له به‌رِیَز مام جه‌لال بكه‌م، كه
ده‌شمزانی وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه و هه‌میشه‌ش له‌به‌ر ناسكی كات خستومه‌ته
پشتگوی. به‌ڵام ئیَستا كاتی خۆیه‌تی.
دوای رِیَكه‌وتنی جه‌زایر ونسكۆی شۆرِشی باشور ساڵی 75 خوالیَخۆشبوو (نوری
شاوه‌یس) به‌هۆی نه‌خۆشی دڵیه‌وه توانی له ئیَران ده‌رچی. دوای سه‌ردانی
لوبنان، گه‌یشته ووڵاتی رِۆمانی، ئه‌وكات له‌و ووڵاته خویَندكار بووم، كه
بیستمان ره‌حمه‌تی هاتوه له‌گه‌ڵ سیَ هاوریَی تردا چوینه خزمه‌تی. پاش
كورته‌یه‌ك له باسی نسكۆكه فه‌رمووی( له‌سه‌ر فه‌رمانی بارزانی پیَش ئیَره
چومه لوبنان و جه‌لالم بینی. پییَموت بارزانی ده‌فه‌رموی ئیَستا ئیَمه
ده‌ستمان به‌ستراوه ئه‌گه‌ر جه‌لال ده‌یه‌وی شتیَك بكات بۆ كورد ئیَستا
رِۆژیه‌تی، هه‌روه‌ها فه‌رمووی ، داوام لیَكرد كه له‌سه‌ر داروو په‌ردووی
پارتی حیزبه‌كه زیندووكه‌ینه‌وه.به‌ڵام جه‌لال وتی . جا ئیَستا كه خواكردویه
ئیَوه مردوون من بۆ زیندووتانكه‌مه‌وه.؟)
وا گریمان به‌رِیَزیان رِاست بوو نه‌ده‌بوو نه‌یار زیندووكاته‌وه هه‌رچه‌نده
ئه‌وكاته خۆشی له‌ناو پارتیدابوو. ئیَستا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه. ئه‌ی ئیَستا
به‌رِیَزتان بۆ ئه‌وه‌نده چالاكن له دروستكردنه‌وه‌ی ئیَرِاق..؟ ئه‌و
ئیَرِاقه‌ی كه نیو سه‌ده خۆت گوایه خه‌ریكی رِوخاندنی بوی ..! دیاره
سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كیَتی ئه‌وه‌یان بیرچۆته‌وه كه زیَده له هه‌شتا
ساڵ هه‌موو جۆره رِژیَمیَكی عه‌ره‌بیمان تاقیكرده‌وه، له هاشمی و كه‌ریمی و
عارفی و به‌كری و سه‌ددامی...هتد . هه‌ریه‌كه‌شیان له‌وی تریان شۆڤیَنیترو بی
به‌ڵیَنترو درۆزنتر و درِنده‌تربوون..... جا ئیتر چاوه‌رِوانی چیده‌كه‌ن
له‌وه‌زیاتر له ئیَرِاقیَكی نویَدا..؟
ئیَرِاقیَك كه له سه‌ر بنه‌مای شۆڤیَنیزم كه‌وتبیَته سه‌رپی و دواتریش
زیَده‌له سی ساڵ رِژیَمی سه‌ددام خه‌ریكی په‌روه‌رده‌ی توله‌ماری وه‌كو
عه‌للاوی بووبی و سی چوار جیلی عه‌ره‌بی ئیَرِاقی میَشك بۆگه‌نكرابی چۆن وا به
سانایی ده‌بنه دیَمۆكرِات و مه‌رِی پیَغه‌مبه‌ر..؟ ئه‌وه‌تا هه‌ر رِۆژه‌و له
به‌ڵیَنیَك په‌شیمانده‌بنه‌وه. پارتی و یه‌كیه‌تیش هه‌رجاره‌ی به شیَوه‌یه‌ك
پاساوی رِازیبونی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه. یه‌كه‌مجار كه‌ركوك وخانه‌قین و موسڵیان
دۆرِاند و وتیان گوشاری ئه‌مه‌ریكامان له‌سه‌ربوو، دواتر كه پیَكهاته‌ی پۆست‌و
ئیداره‌ی رِژیَمی ئیَرِاقی هیواو ئاواتیش له‌سه‌ر بنه‌مای شیعه‌و سوننه
دابه‌شكرا و كردیانینه‌وه هاو ووڵاتی پله‌دوو( وتیان پیَمانوایه له‌حكوومه‌تی
كاتیدا مافی ته‌واوی كورد نه‌دراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ست
له‌ده‌ستكه‌وته‌گه‌وره‌كان وهاوپه‌یمانیه گرنگه‌كانمان هه‌ڵناگرین)، جا
كه‌مافه رِه‌واكانیش بوونه قوربانی نامه‌یه‌كی سیه‌ستانی له‌برِیاره‌كانی
یوئیَن دا. هه‌موو ئاژانسه‌كانی ده‌نگووباس به سه‌رسامیه‌وه باسی
بیَبه‌شكردنی كوردیانده‌كرد و له‌و برِوایه‌دابوون كورد بۆ ده‌ربرِینی
نارِه‌زایی پاشه‌كشی ده‌كا له به‌غدا و رِیَپیوان سه‌رانسه‌ری كوردوستان
ده‌گریَته‌وه كه‌چی به پیَچه‌وانه‌وه. ئه‌مجاره‌یان سه‌ركردایه‌تی
هه‌ردوولایان پاساویان به‌وه‌دایه‌وه كه برِیاری یوئیَن باسی ئیَرِاقیَكی
فیَدیَرِاڵ و دیَمۆكرِات ده‌كات . پاش ئه‌وه‌ی كه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا
گه‌شبینی خۆیان بۆ برِیاره‌كه ئاشكراكرد، ئه‌مجا بۆ خۆدزینه‌وه
له‌به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به میَژوو ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی خۆیان به
په‌رِله‌مانی كوردوستان سرِی ودوابرِیاریان خسته‌ملی. وه‌كو ئه‌ندامانی
په‌رِله‌مان هه‌موو ده‌سنیَژوو مووچه‌خۆری خۆیان نه‌بن.
رِاسته برِیاری یوئیَن باسی ئیَرِاقیَكی فیَدیَرِاڵو دَیمۆكرِات ده‌كات به‌ڵام
خۆ جۆری فیَدیَرِاڵیه‌كه رِووننیه كی ده‌ڵی فیَده‌رِاڵی شاروو شارۆچكه‌كه
نیه كه به رِیَز جه‌لال تاڵه‌بانی ئیمزای كردوه؟ له‌و حاڵه‌ته‌شدا كورد سفر
هیچ به‌ده‌سته‌وه.
كی ده‌ڵی فیَدیَرِاڵی شیعه‌و سووننه نیه‌خۆ هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك له ئارادانیه؟
پاساویَكی تریش زۆر سانایییه دیاره بیرمانچۆته‌وه كه هه‌رعه‌ره‌به
ئیسلامیه‌كان و قه‌ومیه عه‌ره‌به‌كان بوون بۆ تیَرِۆرِكردنی به‌هه‌شتی بارزانی
و په‌شیمانبوونه‌وه له به‌ڵیَن، خویَنومیَشكیان تیَكه‌ڵ بوو و به‌دیواری
میوانخانه‌ی سه‌رۆكی كورده‌وه نوسا.
ئیَستاش هه‌رهه‌مان به‌عسی و ئیسلامین پاشقول ده‌گرن كه هیَشتا ده‌سه‌ڵاتیشیان
به‌ده‌ستنیه.زۆریش ناخایه‌نی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته برِۆین
به‌رد به‌ئه‌ژنۆی خۆمان ده‌شكیَنین.
هه‌ڵویَستی راست پیرۆزه، هه‌ندی كه‌سیش ویستوبانه هه‌ڵویَست بنویَنن به‌ڵام
به‌داخه‌وه هه‌ڵویَستی درۆ. مه‌به‌ستیشم به‌رِیَز به‌رهه‌م ساڵحییه كه داوا
ده‌كا به‌رپرسیاریه‌كانی رِوونبكریَنه‌وه ئه‌گینا خۆی له پۆسته‌كه‌ی
ده‌كیَشیَته‌وه. وه‌كو به‌رِیَزیان نه‌زانی رِۆڵی جیَگر ئه‌وه‌یه له ژوریَكی
ته‌ریكدا دانیشی و له بیَكاریدا چا له دوای چا بخواته‌وه و پیَنجنویَژه‌ش له
خودا بپارِبَته‌وه سه‌رۆكه‌كه‌ی بمری بۆ ئه‌وه‌ی جیَگه‌ی بگریَته‌وه، به‌ڵام
له‌م وه‌زعه‌ی ئیَرِاقدا كه دوو جیَگر هه‌یه ئه‌و نویَژه‌ش به‌تاڵه.
ئیتر به‌سیه‌تی بۆگه‌نكردنی میَشكی منداڵی كورد به چیلكه‌و فانیله‌ی
ئیَرِاقچیَتی میَژوو لیَبوردنی نیه. له كۆتاییشدا ده‌ڵیَم خۆزگه ئه‌و
براده‌رانه‌م كه له سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولادان هه‌ڵویَستیَكی
نه‌ته‌وه‌ییانه‌یان ده‌بوو.