|
[ 4.07.2004 ]
ئه‌نقه‌ره ده‌خوازێ باشوری‌كوردستان هه‌رێمێكی فیدراڵی توركیا‌بێت
رزگاری : هه‌واڵه‌كان ئاشكرایان كرد كه توركیا له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و جۆرج بوشی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، مه‌سه‌له‌ی گرێدانه‌وه‌ی باشوری كوردستان به شێوه‌ی فیدراڵی به توركیایان خستۆته رۆژەڤی گفتوگۆكانه‌وه. هه‌واڵه‌كان ده‌ڵێن گوایه به گاڵته‌وه تاڵه‌بانی وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیاره‌ی عه‌بدوڵڵا گوول و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی داوه‌ته‌وه و گوتویه‌تی له‌سه‌ر ده‌می تۆركۆت ئۆزال ئه‌و باسه خرایه رۆژ‌ەڤ و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی ، به‌ڵام دوایی ئۆزال مرد و حكومه‌تی دوای ئه‌ویش له ژێر هه‌ڕەشه و گوشاری عێراق و ئێران و سوریا پاشه‌كشه‌ی له‌و مه‌سه‌له‌یه كرد ، ئێستاش نازانم ئێوە به‌رگه‌ی ئه‌و گوشارانه ده‌گرن یان نا ؟؟. هه‌واڵه‌كان زۆر به‌گه‌رمی باس له‌و مه‌سه‌كه‌یه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن به‌ڕێز تاڵه‌بانی و وته‌بێژی كۆسپی سپی به ئه‌رێ و نه‌رێ وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی شیاوی باسه دوای ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی ، یه‌كه‌مین شه‌ڕی جیهانی دۆڕاند و هه‌ڵوه‌شایه‌وه ، باشوری كوردستان ( ویلایه‌تی موسڵ) وه‌ك خاڵی ناكۆكی له گفتوگۆكانی نێوان توركیا و حكومه‌تی به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا ، چونكه باشوری كوردستان به‌شه‌ڕ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ئه‌و كاته‌وه داگیرنه‌كرابوو ، به‌ڵام به پیلانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له گه‌لی كوردستان گیراو به زۆرەكی به عێراقی تازه دروستكراو لكێنرا، له‌و كاته‌وه تا ئێستا زۆر جاران حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره داوای كردووه كه باشوری كوردستان بۆ توركیا بگێڕدرێته‌وه.
|
|
|
[Mediya 2000 - 2004 © Copyright] |