جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار جۆرج و. بووش
سه‌رۆك كۆماری وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
كۆشكی سپی
واشینگتۆن دی. سی
ئێمه ئه‌و نامه‌یه بۆ به‌ڕێزت ده‌نووسین كه بۆچوونی خۆمان و نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی نوێی كاتی عێراق، بارودۆخی كورد و داهاتووی وڵات ئاڕاسته بكه‌ین.
ئه‌مریكا له خه‌ڵكی كوردستانی عێراق دۆستێكی باشتری نییه. ساڵێك له‌وه پێش هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێمه شان‌به‌شانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له پێناوی ئازادكردنی عێراقدا خه‌باتیان كرد و له‌چاو گشت لایه‌نه‌كانی تری هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا زیاتر خه‌ساره‌تی وێكه‌وت. ئیمڕۆ كوردستان ته‌نیا به‌شی ئه‌مین و سه‌قامگرتووی عێراقه. ئێمه ئه‌وه وه‌بیر دێنینه‌وه كه له‌چاو ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان، هیچ سه‌ربازێكی هاوپه‌یمان له‌و ناوچانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵات ده‌كا، نه‌كوژراوه.
خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر به‌رده‌وام باوه‌شی ئاواڵایه بۆ قه‌درگرتن له ئه‌مریكا، به‌خێرهاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كا و، پشتیوانی به‌رنامه‌ی ئێوه بۆ ئازادكردنی عێراقن. حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانی ئێمه له زۆرێك له ڕه‌وته‌كانی ئازادی چاوپۆشی كردووه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی یاریده‌دانی كاربه‌ده‌ستانی ئیداری ئێوه بۆ سازانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له ته‌ك عێراقییه‌كانی دیكه. بۆیه ئێمه سه‌خت دڵساردین كاتێك نۆێنه‌ری تایبه‌تی ئێوه نه‌سیحه‌تی ئێمه ده‌كا كه كوردێك نه ده‌توانێ سه‌رۆك وه‌زیران بێ و نه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق. ئێمه پێمان گوتراوه ئه‌و كارانه ده‌بێ به نۆره بدرێنه ده‌ست شیعه یان سونییه‌كی عه‌ره‌ب.
عێراق وڵاتێكه له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی عه‌ره‌ب و كورد پێكهاتوه. ئاقڵانه وایه كه عه‌ره‌به‌كان یه‌كێك له كاره گرینگه‌كان (به دڵخوازی خۆیان) وه‌رگرن و ئه‌وی تریش ده‌بێ بدرێته ده‌ست كورده‌كان.
ئێمه هه‌روه‌ها بڕوامان وایه كه بڕیاری دانانی تاقمێكی جیاواز و تایبه‌ت بۆ ئه‌و دوو كاره گرینگه، ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی كردنی هه‌ڵوێستی دووباره‌كراوی هاوپه‌یمانه‌كانه كه حكومه‌تی دیمۆكراتی عێراق نابێ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ڕه‌گه‌ز یان ئایین دابمه‌زرێ، هه‌ڵوێستێك كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له قانوونی قۆناخی گواستنه‌وه‌ی ئیداریدا نووسیویه‌تی.
خه‌ڵكی كوردستان چی دیكه نایهه‌وێ له عێراقدا هاووڵاتی ده‌رجه دوو بێ. له زه‌مانی سه‌دام و پێش ئه‌ودا زۆر جاران پله‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار یان پله‌ی له‌و چه‌شنه‌ی پێ ئه‌سپاردراوه كه ئیشكه‌رێكی بێ ده‌سه‌ڵات بوو. ئێمه هیوادار بووین كه عێراقی نوێ بۆ خه‌ڵكی كورد جیاواز بێ.
له ڕۆژی ئازادیه‌وه ئێمه ئاشكرامان كردوه كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكاوه مه‌یلێكی یه‌ك لایه‌نه به دژی كوردستان له ئارا دایه كه ئێمه ناتوانین له هۆیه‌كه‌ی بگه‌ین. له ده‌ستپێكی داگیركردندا، هاوپه‌یمانان داهاتی نه‌وت له پێناوی خواردنه‌مه‌نیان ڕاگرت كه ته‌نیا بۆ كوردستان ته‌رخان كرابوو و ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر باقی عێراقدا دابه‌شكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌رانه‌ی دانیشتووی خۆی زۆر كه‌متری پێبڕابوو هه‌تا عێراقییه‌كانی تر و، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بوو كه هه‌رێمه‌كه‌مان زیاتر به ده‌ست سه‌دام حوسێن وێران ببوو. سی. پی. ئه‌ی چالاكانه به‌رابه‌ری زمانی كوردی و عاڕه‌بی خاوكرده‌وه و چه‌ندین جار هه‌وڵیدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ته‌نیا حكومه‌تی هه‌ڵبژاردراوی عێراق هه‌تا ئێستا) به سوودی سیسته‌مێكی هه‌ژده ئوستانی دارێژڕاوی سه‌دام حوسێن "له ڕه‌سمییه‌ت بخا". كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی به چاوی سووك ڕوانیویانه‌ته پێشمه‌رگه و به "میلیشیا" ناویان بردووه كه هێزێكی نیزامیی به دیسیپلینه، و هاوڕێی مه‌یدانی شه‌ڕ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان. له هه‌ڵوێسته ڕه‌سمیه‌كان به ده‌گمه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا یان سی. پی. ئه‌ی ناوی كوردستان یان خه‌ڵكی كوردیان هێناوه.
ئێمه ده‌مانهه‌وێ دۆستێكی به‌وه‌فای ئه‌مریكا بین هه‌رچه‌ند پشتیوانی ئێمه هه‌میشه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه. چاره‌نووسی ئێمه زۆر لێك نزیك به به‌ختی ئێوه له عێراق گرێدراوه. ئه‌گه‌ر هێزه ئازادیخوازه‌كان له هه‌ر شوێنێكی عێراق سه‌ركه‌ون، ئێمه ده‌زانین، سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ده‌بینه ئامانجی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. ئێمه داوای چه‌ند نوێكردنه‌وه‌ی زه‌مانه‌تی تایبه‌ت بۆ قۆناخی گواستنه‌وه ده‌كه‌ین، كه ئامرازی به‌شداری پتری ئێمه له حكومه‌تی كاتیدا ئاماده بكا. به تایبه‌ت ئێمه داواكارین كه:
قانوونی گواستنه‌وه‌ی ده‌زگای ئیداری (TAL) له بڕیاری نوێی ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا بگونجێندرێ، ده‌نا ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئینتقالییه گرێداروی قانوونێكی ڕه‌سمی بكرێ، هه‌م پێش و هه‌م دوای هه‌ڵبژاردن. ئه‌گه‌ر TAL هه‌ڵوه‌شێندراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچاره كه له به‌شداری له حكومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌زگاكانی سه‌ربه ئه‌و خۆ بپارێزێ، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ریدا به‌شداری نه‌كا و نوێنه‌رایه‌تی كوردستان له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بێنێته ده‌ر.
ئه‌مریكا په‌یمان بدا خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی كوردستان بپارێزێ بێت‌و سه‌رهه‌ڵدان و به‌لبه‌شۆ ئاكامه‌كه‌ی ببێته هۆی پاشه‌كشه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
هاوپه‌یمانه‌كان، په‌یمانه‌كه‌یان بپارێزن و جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌عه‌ره‌بكردنی خاكی كوردستان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه و به‌ره‌و دیاریكردنی دۆخی كه‌ركوك به گوێره‌ی ویستی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی هه‌نگاو هه‌ڵێنه‌وه، بێ حیسابكردنی كۆچكه‌رانی نوێ و به حیسابكردنی ئه‌وانه‌ی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی كراون به هۆی سه‌دام حوسێن.
ئه‌و داهاتانه‌ی نه‌وت له پێناوی خوارده‌مه‌نیدا كه ساڵی ڕابوردوو به ناڕه‌وا له كوردستان وه‌رگیرایه‌وه، به ته‌واوی قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه و كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌رانه‌ی دانیشتووانی، به‌شی خۆی له 19میلیارد دۆڵار بۆ یارمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه پێبدرێ، كه له لایه‌ن كۆنگره‌وه تایبه‌ت كراوه.
ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی ئێمه له پێناوی خاوه‌نیه‌تی و به‌ده‌سته‌وه گرتنی سه‌رچاوه‌كانی سرووشتی كوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌وڵی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی تری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، له‌و شوێنانه‌ی رژێمی پێشوو به‌ری هه‌ر چه‌شنه به‌رهه‌م لێوه‌رگرتنی گرتبوو، پشتگیری بكا، هه‌موو به‌هره‌مه‌ندییه‌ك و گه‌شه‌سه‌ندنێك ده‌بێ به سوودی خه‌ڵكی كوردستان بێ.
ئه‌مریكا كۆنسولێك له هه‌ولێر بكاته‌وه، و ئه‌وه هاوپه‌یمانه‌كانی تر هانده‌دا كه هه‌مان كار بكه‌ن. بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه حه‌یاتییه كه ئێمه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه ڕابگرین، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا به به‌غدایه‌ك ببسترێته‌وه كه ئێمه به ته‌واوی هاووڵاتی هاوسه‌نگ به ژمار نایه‌ین.
ئه‌مریكا و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به ڕوونی سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه كه كه‌ڵكوه‌رگرتن له تایبه‌تمه‌ندی ئیتنیك و پیشه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ده‌وڵه‌تی كاتی نابێ ببێته سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق و، كورد شایسته‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماره.
ئه‌گه‌ر مه‌حه‌كی ئیتنیكی به مه‌به‌ستی وه‌لانانی كورد له‌و دوو پۆسته له ده‌وڵه‌تی كاتیدا كه‌ڵكی لێوه‌رگیرێ، ئێمه پێمان وایه ئه‌وه ڕه‌وایه كه كوردستان له ڕێگای به‌شداربوونی زیادتری كوردان له وه‌زاره‌تخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی كاتیدا قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار، ئێمه ده‌زانین، بۆ هه‌موومان كه بڕوامان وایه ڕه‌وتی ئازادكردنی عێراق بایه‌خی خه‌باتكردنی هه‌بوو، ڕۆژانێكی سه‌خت و دژواره. خه‌ڵكی كورد پێزانینی خۆی به بوونی متمانه به ڕێبه‌رایه‌تی ئێوه، بۆچوونی ئێوه بۆ عێراقێكی ئازاد و وره‌ی تایبه‌تیی ئێوه درێژه پێده‌دا. ئێمه له‌وه دڵنیاین كه ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌ن كه كوردستان نابێ تاوانی دۆستایه‌تی و پشتیوانی ئه‌مریكا بداته‌وه.
رێزگری ئێوه
مه‌سعوود بارزانی - پارتی دیموكراتی كوردستان
جه‌لال تاڵه‌بانی - یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان