|
[ 4.12.2004 ] نامه‌ی ژماره‌یه‌ک له چالاکانی سیاسی- فه‌رهه‌نگیی کورد بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی له‌م رۆژانه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوێک به‌سه‌ردێڕی" بانگه‌وازی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕێ‌خستنی ڕيفراندۆم" له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئیسڵاح ته‌ڵه‌بانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه ، که وێڕای هێنانه گۆری ڕا و داخوازه‌کانی خۆیان ، خوازیاری پشتیوانی کردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بوون . ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا گه‌رچی هێندێک خواستی به‌که‌ڵک و جێ پشتیوانیی باسکراوه، به‌ڵام به هێنانه گۆڕی وشه‌گه‌لی "پاراستنی یه‌کێتیی خاکی وڵات" و به بێ ئه‌وه‌ی ئیشاره‌یه‌ک به وه‌مه‌ترسی خه‌رانی کرابێ ، خۆی له گرفتێکی گرینگی ئێستا وداهاتووی ئێران بواردووه. واتا مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مافی نه‌ته‌وه‌کان. له‌م پێوه‌ندیه‌دا ژماره‌یه‌ک له چالاکانی سیاسی - فه‌رهه‌نگیی کورد ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان ده‌رکردووه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه: بۆ " کومیته‌ی هه‌نگاو بۆ گشت پرسی" له گه‌ڵ ڕێزماندا. ئێمه ژماره‌یه‌ک له چالاکانی سیاسی – فه‌رهه‌نگیی کورد. وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی دروست و به‌جێگه‌تان بۆ "ڕێ‌خستنی گشت پرسێک به چاودێریی کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ پيک هێنانی مه‌جلسی دامه‌رزێنه‌ر به مه‌بستی داڕشتنی به‌رنووسی یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تیی نوێ ، له له سه‌ر بنه‌مای ڕاگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێککه‌وتنه زیاد لێکراه‌کانی ، به ده‌نگی ئازادی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک " به ڕێزه‌وه ده‌نرخێنین؛ هه‌ر له‌وکاته‌شدا ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئێوه به " پاراستنی یه‌کێتی خاک" و " نه‌ته‌وه‌ی ئێران" به نکۆڵی کردن له فره نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران ده‌زانین . که به‌و پێ‌یه نه‌ته‌نیا مافه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وانه له‌به‌رچاو نه‌گیراون ، به‌ڵکه به‌چه‌شنێک حاشا له بوون‌یان کراوه. بێگومان ئێوه‌ش له‌گه‌ل ئێمه هاوده‌نگن که ئه‌م چه‌مکه( پاراستنی یه‌کێتیی خاک) له سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌وه هاتووه‌ته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی ئێرانه‌وه و هه‌میشه چه‌کێک بووه له‌ده‌ستی زاڵماندا بۆ سه‌رکوتی یه‌کسانی‌خوازی و زه‌وتکردنی مافه ئینسانییه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری فارس. له‌م وڵاته‌دا بێجگه که نه‌ته‌وه‌ی فارس ، نه‌ته‌وه‌گه‌لێکی دیکه‌ش له سه‌ر ئاو وخاکی خۆیان ده‌ژین که له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره سه‌ره‌ڕۆکانه‌وه خاوه‌نی هیچ مافێک نین . و هه‌میشه داخوازه‌کانیان مۆری " جیاوازی خوازی " و "لێک‌ترازێنه‌ری یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی" لێ‌دراوه و به‌توندی سه‌رکوت کراوه. به‌ڵام به شایه‌تیی مێژوو " نکۆڵی" و "سه‌رکوت" نه‌ته‌نیا گرفته‌که‌ی چاره‌سه‌ر نه‌کردووه ، به‌ڵکه کێشه‌که‌ی فووڵتر کردووه‌ته‌وه. که کوردستان نموونه‌ی دیاری ئه‌م ڕاستییه‌یه. ئێوه و ئێمه باش ده‌زانین که ده‌سه‌ڵاتی ئیدئولوژیکی ئیسلامی ( دێر یا زوو) ده‌ڕوات . بۆیه ته‌نیا ڕێگه‌ی پێش‌گرتن له هه‌رچه‌شنه شه‌ڕێکی ناوخۆیی و پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی، نه له نکۆڵی کردن، به‌ڵکه له سه‌لماندنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و به‌رابه‌ریی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتووی ئێراندایه. خاڵێکی گرینگ که به‌داخه‌وه ئێوه ره‌چاوتان نه‌کردووه. ئێوه که ڕێگه‌ی تێکۆشانی مه‌ده‌نی وچالاکیی دوور له گرژی‌تان هه‌ڵبژاردووه و ده‌تانه‌وێ به پشت‌ئه‌ستووریی ده‌نگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک داخوازه‌کانتان بهێننه دی ، بێ‌شک ده‌بێ له سه‌ر ده‌نگی زۆرتر له 50% دانیشتووانی ئێران ، که گه‌لانی سته‌م‌لێکراون ، حیساب بکه‌ن . که ئه‌مه‌ش به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافه ئینسانی و دێموکراتیکه‌کانیان ( مافی دیاریکردنی چاره‌نووس) ده‌سته‌به‌ر نابێ . مانه‌وه‌ی " یه‌کێتیی خاکی ئێران " به بێ سه‌لماندنی مافی گشت نه‌ته‌وه‌کان له دیاریکردنی چاره‌نووسیاندا ، ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌رکوته‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێ . ڕێگه‌یه‌ک که بێگومان ئێوه دژی ده‌بن. به له‌به‌ر چاوگرتن و ڕه‌چاوکردنی ئه‌و خاڵانه ، هیوادارین ئێمه‌ش بتوانین خۆمان له ڕیزی پشتیوانان و ئیمزاکه‌رانی ئه‌م هه‌نگاوه موسبه‌ته‌ی ئێوه‌دا ببینین.
ئیمزا: نه‌نستیتوی فه‌رهه‌نگیی کورد ، سوئید دوکتور گوڵموراد مورادی نووسه‌ر و توێژه‌ر و ئه‌ندامی "کانوونی نووسه‌رانی ئێران له تاراوگه" ( ئاڵمان) دوکتور حوسین خه‌لیقی چالاکی سیاسی ، نووسه‌ر و توێژه‌ر ( سوئید) ئیبراهیمی کووشا خوێندکار (تاران) سیامه‌ند زه‌ندی چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ( فه‌رانسه) ئاکامی ئه‌حمدی چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ( کانادا) شه‌ریفی بێهروز چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ( کانادا) دوکتور تریفه‌ی کوردستانی چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی(سنه) فه‌ریبا ساله‌ح‌زاده خوێندکار ( کرماشان) سه‌عیدی کاوه ( کوێستانی) چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ( سوئێد) کرمانج چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ( فێنلاند) ئیبراهیم فه‌رشی چالاکی سیاسی ، ده‌رهێنه‌ر(تاتر) وشانۆنووس (ئالمان) نادری فه‌تحی چالاکی سیاسی - فه‌رهه‌نگی (ئالمان) که‌مالی عیزه‌تی چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ( نروێژ ) ره‌حیمی په‌روا ( ئاویه‌ر) چالاکی سیاسی (ئاڵمان) فایه‌ق کۆماسی چالاکی سیاسی (سوئێد) عه‌بدلواحیدی خه‌ندره‌ش چالاکی سیاسی - فه‌رهه‌نگ ( نیوزلاند) خه‌لیل غه‌زه‌لی چالاکی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ( هوله‌ند) قادر ئه‌لیاسی چالاکی سیاسی ، نووسه‌ر و گۆرانی بێژی خۆشه‌ویست ( نروێژ) سیامه‌ک نه‌جه‌فی چالاکی سیاسی فه‌رهه‌نگی( کانادا) جه‌ماڵ عه‌بدوڵازاده چالاکی سیاسی ( ئامریکا) جه‌عفه‌ر مه‌سعوودی چالاکی سیاسی (کانادا) شه‌هاب گوڵاڵان چالاکی سیاسی ، شاعیر ، نووسه‌ر ره‌حمه‌ت ئیبراهیمی چالاکی سیاسی که‌ریم مه‌رسه‌نه ڕۆژنامه‌وان( سوئێد) گۆڤاری ڕاوێژ کانادا
بۆ پێوه‌ندی و پشتیوانی ئه‌و سایتانه‌ی سه‌ره‌وه : |
|
|
[Mediya 2000 - 2004 © Copyright] |