تا ماره‌كان سڕن ،
با خۆمان له مارانگاز بوون رِزگار
بكه‌ین
محه‌مه‌د رِه‌فعه‌ت
كوده‌تاكه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ساڵی 1958 به‌سه‌ر رِژیَمی
پاشایه‌تیدا ،بۆ ئه‌و كات و ساته زیاتر موغامه‌ره‌یه‌كی هه‌رزه‌كارانه بوو،
رِژیَمی پاشایه‌تی ئه‌وسا له‌ناو هاوكیَشه نیَوده‌وڵه‌تیه‌كاندا قورسایی و
گرنگی به‌رچاوی هه‌بوو . ئه‌و بنه‌ماڵه و رِژیَمه وه‌ك حوكمرِانی عیَرِاق و
نویَنه‌رایه‌تی و نۆكه‌رایه‌تی كردنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رِۆژاوا به‌گشتی
و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی به‌مانای به‌دیلیَكی له ته‌عویز
نه‌هاتوو بوو بۆ ئه‌و زلهیَزانه . له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ئیدیعا و شیعاره
رِادیكاڵیانه‌ی كه عه‌بدولكه‌ریم بۆ حكومه‌تی ئاینده‌ی عیَرِاقی ده‌كرد
پیَچه‌وانه‌ی ئه‌و شیَوازه حوكمرِانیانه بوو كه له‌سه‌رجه‌م وڵاته
عه‌رِه‌بیه‌كاندا باو بوو له‌وانه‌ش له وڵاته‌كانی ده‌ورو پشتی عیَرِاق وه‌كو
سه‌عودیه و ئوردن و كویَت كه بیَجگه له هاو شیَوه‌یی سیسته‌می حوكم و
جۆریَك له خزمایه‌تی بنه‌ماڵه‌یی له‌نیَوان پادشاكانی ئه‌و وڵاتانه‌دا ،
ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی جۆراوجۆری هاوبه‌شیشیان هه‌بوو به‌یه‌كه‌وه ، سه‌ره‌رِای
هه‌موو ئه‌مانه‌ش رِوخانی رِژیَمی پاشایه‌تی له عیَرِاقدا بۆ ئه‌وان له
لایه‌ك به‌مانای رِوخانی پایه‌یه‌ك بوو له خانولكه‌ی حوكمرِانی باوی ئه‌وسا و
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌مانای هاتنه سه‌ركاری سیسته‌میَكی رِادیكاڵی
نه‌خوازراو بوو له سه‌ر ئه‌و سنووره‌ی كه تا ئه‌وكات په‌رژینیَكی قایم و
باوه‌رِ پیَكراویان بوو . له‌وانه‌ش گرنگتر ژه‌نه‌رِاڵ قاسم بیَجگه له‌وه‌ی
كه ئه‌فسه‌ریَكی سوپا بوو هیچ موئه‌هه‌لیه‌تیَكی تری نه‌بوو ، خاوه‌نی هیچ
پیَشینه‌یه‌كی خه‌باتكارانه‌ی سیاسی یان حیزبی نه‌بوو ، هه‌موو ئه‌وانه
پاڵپشتی ئه‌م بۆ چوونه ده‌كات كه عه‌بدولكه‌ریم ده‌ستی بۆ كرده‌وه‌یه‌كی
هه‌رزه‌كارانه‌ی ترسناك برد .
عه‌بدولكه‌ریم بۆ مانه‌وه و ده‌ست گرتن به كورسی حوكمرِانیه‌وه هه‌رزوو
شه‌پقه‌یه‌كی شۆرِشگیَرِی كرده سه‌ر و هه‌زار و یه‌ك په‌یمانی به گه‌لانی
عیَرِاق دا‌و یه‌كیَك له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانیشی له‌بار بردنی
جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی و خافڵاندنی
رِابه‌رایه‌تیه‌كه‌ی بوو ، سه‌ره‌تا رِایگه‌یاند كه كورد و عه‌رِه‌ب له‌م
وڵاته‌دا شه‌ریكن و عیَرِاق وڵاتی هه‌ردووك نه‌ته‌وه‌كه‌یه . به‌م
به‌ڵیَنانه‌ی به ئاسانی توانی كه جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد توشی خۆش باوه‌رِی
بكات و سۆز و پشتگیری گه‌لی كورد بۆ خۆی دابین بكات ، به جۆریَك كه له‌و
سه‌رده‌مانه‌دا چه‌پڵه‌ی كورد بۆ سه‌رۆك له هی عیَرِاقیه‌كانی تر قایمتر بوو ،
له زۆر شار و شارۆچكه‌ی كوردستان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی وته‌ئید كردنی سه‌رۆك
قاسم به‌رِیَ خرا . كاتیَكیش قاسم هه‌ستی كرد كه مه‌ترسی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی لاچووه ، به ئاگر و ئاسن كه‌وته گیانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه
له رِۆژانی لاوازی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا وه‌عدی برا به‌شی پیَ دابوون و كه‌وته
زیندانی كردنی ئه‌وانه‌ی كه تا دویَنیَ هوتافی پشتگیریان بۆ ده‌گووت و داخستنی
ئه‌و رِۆژنامه و پارته كوردیانه‌ی كه باوه‌رِیان به سه‌رۆك وه‌ك به‌دی
هیَنه‌ری خه‌ونه‌كانی گه‌لی كورد كردبوو .
چه‌قۆ كیَشه كوده‌تاچیه به‌عسیه‌كانیش هه‌مان پلانیان له‌گه‌ڵ كورد پیاده
كرد ، ئه‌زموونی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌لبه‌كر و سه‌دام له هی قاسم تاڵتر و ترِاژیدی
تر بوو . ئه‌وان له كاتی كوده‌تا شومه‌كه‌یان بیَجگه له باندیَكی چه‌قۆ كیَش
هیچی تر نه‌بوون و قه‌ده‌ر هیَنانی بۆ كورسی ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نی هیچ پیَگه و
جیَگه‌یه‌ك نه‌بوون له‌ناو گه‌لانی عیَرِاقدا و به‌ته‌واوی نامۆ بوون به‌و
كۆمه‌ڵگایه و پیَیان له هه‌وا بوو ، له به‌رامبه‌ردا گه‌لی كورد خاوه‌نی
هیَزیَكی پیَشمه‌رگه‌ی رِیَكخراو ، رِابه‌رایه‌تیه‌كی مه‌ركه‌زی و نزیك به
حه‌وت ساڵ ئه‌زموونی شه‌رِی چه‌كداری و ده‌رگیری بوو له گه‌ڵ رِژیَمه‌كانی
پیَش به‌كر و سه‌دامدا وه هه‌روه‌ها ئیداره و به‌رِیَوه بردنی چه‌ند
شارۆچكه و ناوچه‌ی جیاجیای كوردستانی له‌ده‌ست دابوو . ئه‌م بانده چه‌قۆ
كیَشه‌ش كه خاوه‌نی هیچ زه‌مینه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری نه‌بوون ، رِۆژانی لاوازی و
له‌ژیَر مه‌ترسیدا بوونی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌مان ئه‌و خاڵه لاوازه‌ی كورد كه "
خۆش باوه‌رِی بوونه به رِژیَمه شۆچیَنیسته‌كانی عیَرِاق " بووه فریاد
رِه‌سیان .
ئه‌وانیش له فیَڵبازی و خیانه‌تكاریدا له ژه‌نه‌رِاڵ قاسم واوه تر چوون و
له ئازاری1970 دا مافی ئۆتۆنۆمییان له‌سه‌ر كاغه‌ز بۆ كورد رِاگه‌یاندو له
به‌رامبه‌ردا كوردیش به كرده‌وه ئاگربه‌ستی بۆ چوار ساڵ رِاگه‌یاند .
به‌عسیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی كه توانیان سوپای خویَن رِیَژی عیَرِاق و ده‌زگا
ئه‌منیه‌كان به‌ته‌واوی بهیَننه ژیَر رِكیَفی خۆیان پایه‌كانی ئه‌و حوكمه‌ی
كه میَژوو به‌هه‌ڵه پیَی به‌خشی بوون به‌هیَز بكه‌ن ، وه‌ك عه‌بدولكه‌ریم
قاسم هه‌موو ئه‌و په‌یمان و به‌ڵیَنانه‌ی كه‌دابوویان خستیانه ژیَر
پۆستاڵه‌كانیانه‌وه و چی له هه‌گبه‌یه‌ندا بوو له رِق و قینه‌و ونه‌فره‌تی
نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی و شۆچیَنیستانه‌یان به‌سه‌ر كوردا هه‌ڵرِشت و نه‌ك هه‌ر
به گرتن و كوشتنی كه‌سانی به‌رهه‌ڵستكار و شۆرِشگیَرِ نه‌وه‌ستان به‌ڵكوو
كه‌وتنه قه‌تڵ و عامی خه‌ڵكی بیَ دیفاع و به‌وه‌ش قینی شۆچیَنیانه‌یان
دانه‌مركا و تا توانیان كوردستانیان ویَران و ته‌عریب كرد .
میَژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیدا ،وا بۆ
چه‌نده‌مین جار به هه‌ردوو دیوه كۆمیدی و تراژیدیه‌كانیه‌وه خۆی دووباره
ده‌كاته‌وه . حكومه‌تی مه‌ركه‌زی رِۆژانی ئه‌و په‌رِی بیَ ده‌سه‌ڵاتی و بیَ
پایه‌یی خۆی تیَپه‌رِ ده‌كات ،سوپای سه‌ركوتكه‌ری عیَرِاق هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ،
دام ودازه‌گا تۆقیَنه‌ر و جاسوسیه‌كان له گۆرِ نراون ،هیَز و حیزبه سیاسی
یه‌كانی عیَرِاق په‌رش و بڵاون و شۆچیَنیسته عه‌رِه‌به‌كان هیَشتا تاساوی ئه‌و
زه‌بر و شكسته‌ن كه خواردوویانه . له به‌رامبه‌ردا كوردستان وه‌ك نیمچه
ده‌وڵه‌تیَكه‌و دوانزه ساڵه به كرده‌وه خاوه‌نی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریَتی
خۆیه‌تی و هیَزیَكی سه‌ربازی رِیَكخراوی ده‌یان هه‌زار كه‌سی هه‌یه . ته‌مه‌نی
سیاسه‌ت و خه‌بات كردنی زۆر له رِابه‌ره "موخه‌زره‌م "ه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی
گه‌لی كورد زۆر له سه‌رجه‌م ته‌مه‌نی كه‌سانی وه‌ك سه‌در و یاوه‌ر زیاتره .
به پیَچه‌وانه‌ی ئابووری و ژیَرخانی دارِوخاوی عیَرِاق ، كوردستان ئابووریه‌كی
نیمچه جیَگیر و بوژاوه‌ی هه‌یه .
به زۆر پیَوانه ، به‌راوردی دوانزه ساڵ له نیمچه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و
ئه‌زموونی حوكمرِانی فیعلی سه‌ركرده كورده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك ساڵ له
ده‌ركه‌وتنی حاكمه تازه‌كانی عیَرِاق دا ، ده‌كریَت ئه‌وه‌ی لیَ
هه‌ڵبهیَنجریَت كه سه‌ركردایه‌تی كورد وه‌ك قوتابیه‌ك وابیَت كه دوانزه
ساڵه له قوتابخانه‌یه و له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی دان و حاكمه تازه‌كانی
عیَرِاقیش له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی بن .
به‌ڵام سه‌ره‌رِای هه‌موو ئه‌و هه‌قیقه‌تانه ، وا پیَده‌چیَت كه ئیَمه
خویَندكاریَكی ته‌مه‌ڵ یا خه‌ڵه‌فاو بین و توشی نه‌خۆشی له‌بیر چونه‌وه بووبین
و هیچ ده‌رس له میَژووییه‌ك فیَر نه‌بووبین كه به خویَنی خۆمان
نوسراوه‌ته‌وه . هه‌مان رِیَگا ده‌گرینه به‌ر كه چه‌ندان جاری تر لیَی
هه‌ڵدیَراوین و ده‌ست بۆ هه‌مان ئه‌و كوونانه ده‌به‌ین كه لیَیه‌وه مارانگاز
بووین .
نویَنه‌ر و رِابه‌رانی گه‌لی كورد به هه‌مان لۆژیكی ساڵانی 1958 و 1968 شانیان
خستۆته ژیَر باڵی حاكمه له‌رزۆكه تازه‌كانی عیَرِاق بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
پیَیان رِاوه‌ستن و نه‌كه‌ون ، به‌و ئومیَده‌ی له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا له
سبه‌ینیَی به‌هیَزی و ده‌سه‌ڵاتیاندا پاداشتی چاكه و دڵسۆزیمان بده‌نه‌وه و
لوتفیَك به‌رامبه‌ر داواكاریه‌كانی گه‌لی كورد بنویَنن . له به‌رامبه‌ر لۆژیكی
ئیَمه‌شدا ، هه‌رچه‌نده وا ده‌رده‌كه‌ویَت كه حاكمه تازه‌كانی عیَرِاق به
هه‌مان لۆژیكی قاسم و به‌كر و سه‌دام هه‌ڵس و كه‌وتمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن شه‌رِی
سه‌ركوت كردنی كورد و پیَشیَل كردنی مافه رِه‌واكانی هه‌ڵبگرن بۆ كاتیَك كه
ته‌واو ده‌ستیان له‌ده‌سه‌ڵات گیر بووبیَت ، كه‌م تا زۆر ئه‌مانه‌ی ئیَستاش
هه‌مان ئه‌و زمانه شیرینه به‌كار دیَنن كه دیكتاتۆره‌كانی عیَرِاق
له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوكمیان كوردیان پیَ لاواندۆته‌وه بۆ خه‌و
بردنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و بیَ ئاگا كردنی وه بۆ ئیحتیوا كردنی فشار و قورسایی
كورد وه به مه‌به‌ستی دوا خستنی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ جواڵانه‌وه‌ی
شۆرِشگیَرِانه‌ی گه‌لی كورد دا بۆ رِۆژیَك كه ده‌سه‌ڵاتیان ده‌بیَت .
جیاوازیه‌ك له نیَوان حوكمرِانه تازه‌كان له‌گه‌ڵ كۆنه‌كاندا ئه‌وه‌یه كه
ئه‌مانه‌ی ئیَستا پشوو كورتتر ده‌ر ده‌كه‌ون له چاو ئه‌وانه‌ی پیَش خۆیان و
له‌وان هه‌ناسه سوارتر و به هه‌ڵپه ترن بۆ سه‌ركوت كردنمان و لیَ
سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه پیَشتر به‌ده‌ستمان هیَناون .
پیَش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست پیَشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حوكمی
زاتیه‌كه‌ی سه‌دام بگۆرِن بۆ حوكمی پاریَزگاكان وه له یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی
دیاری كردنی سه‌ره‌ك وه‌زیران و بیَ ئه‌وه‌ی چاوه‌رِوان بكات بۆ واده‌ی ده‌ست
به‌كار بوونی و به رِه‌سمی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی ،ئه‌یاد عه‌لاوی ، برِیاری
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و چه‌كداماڵینی هیَزی پیَشمه‌رگه‌ی ده‌ركرد و ته‌نانه‌ت
نه‌یتوانی كه به‌قه‌د ( اب القائید و سید القائید )ه‌كانی دویَنیَی چاوه‌رِوان
بكات ،لانی كه‌م تا دوو سریه سه‌ربازی عیَرِاقی له‌ده‌ور و پشتی خۆی ده‌بینیَت
بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره .
پیَ ده‌چیَت كه ئیَمه به‌ده‌ر بین له‌و په‌نده پیَشینانه‌ی كه ده‌ڵیَت
مارانگاز له‌هه‌موو خشه‌یه‌ك سڵ ده‌كاته‌وه ، وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زمونمان بیَت
له گه‌ڵ نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی عه‌رِه‌ب و نه بامان دیبیَت نه بۆران ،پیَش
ئه‌وان گه‌یشتینه‌وه به‌غدا و له‌وانیش زیاتر سویَند به وه‌حده‌تی عیَرِاق
ده‌خۆین ، یه‌ك لا كردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی كه‌ركوك و جۆری فیدرِاڵیه‌ت و سنوری
كوردستان " ئه‌گه‌ر هه‌بیَت " هه‌موومان خستۆته دوای گه‌رِانه‌وه‌ی "
سه‌روه‌ری " بۆ عیَرِاق ودامه‌زراندنی سوپا و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی
عیَرِاق و له عه‌رِه‌به‌كانیش زیاتر وزه و ئینیَرژی خۆمان خستۆته گه‌رِ بۆ
ئه‌و ئامانجانه ، ئه‌م كرده‌وانه‌مان له‌وه ده‌چیَت كه هه‌وڵ بده‌ین گه‌رمی
بده‌ینه جه‌سته‌ی ماریَكی سرِ بوو ، بیَ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه چ
پاداشتیَك له مار چاوه‌رِه‌وان ده‌كریَت .
دوای هه‌شتا ساڵ ئه‌زمونی تاڵ و شكستی به‌رده‌وام ، تاوان وناهه‌قییه ئه‌گه‌ر
له سبه‌ینیَی به‌هیَزی و ده‌سه‌ڵاتیاندا ، سه‌رزه‌نشتی حاكمه‌كانی ئیَستاو
ئاینده‌ی عیَرِاق بكه‌ین له‌هه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یان
له‌و گفت و به‌ڵیَنه سه‌رزاره‌كیانه‌ی كه پیَیان داوین . نا به‌جیَیه
ئه‌گه‌ر ئه‌وان تۆمه‌تبار بكه‌ین كاتیَك له‌بری به‌دی هیَنانی داواكانمان
جینایه‌ت و سه‌ركوتكاری له‌دژی گه‌لی كورد ئه‌نجام بده‌ن ، چونكه ئه‌گه‌ر
جاریَك خه‌ڵه‌تیَنرام خوا بیانگریَت ، به‌ڵام كه جاری دووه‌م بمخه‌ڵه‌تیَنن ،
خوا من بگریَت كه باوه‌رِم پیَ كردوون . ئه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ندان جار
بخه‌ڵه‌تیَنریَم ؟.