|
گۆڕِانی ستراتیژی هێَزه جیاخوازه‌كانی كورد له ئێَران
له درێَژه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دوو به‌ره‌كی له‌ریزه‌كانی
هێَزه جیاخوازه‌كانی كورد عوسمان ئۆجه‌لانیش له ریزه‌كانی عه‌بدوڵڵای برای
هاته ده‌رێ و حزبیَكی نویَی دامه‌زراند. دوای ئه‌وه لایه‌نه كوردییه‌كان
ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه تا كێَشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ستراتیژیَكی نوێ
بۆ كاری خۆیان ده‌ست نیشان بكه‌ن، له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا به‌رپرسانی پژاك
(پارتی ژیانی ئازادی كوردستان) كه هیَزیَكی جیاخۆازی دژ به حكومه‌تی ئیَرانه
و پار تی چاره‌سه‌ری كوردستان و كۆنگره‌ی گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان گرێ داوه تا
له دیاری كردنی ئه‌و ستراتیژه بكۆڵنه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌باره‌ی
حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان و ره‌وشی عیَراق و هه‌نگاوه ئه‌منیه‌كانی
حكومه‌ته‌كانی ئیَران و توركیا و سوریا به‌رامبه‌ر كورد و ره‌وشی گرووپه‌كه‌ی
عوسمان ئۆجه‌لان و كانی یه‌ڵماز گفتوگۆ كراوه. له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
برِیار دراوه له‌م ئان و ساته‌دا (پژاك) خه‌باتی چه‌كداری خۆی له دژی ئیَران
رابگرێ و كادیره‌كانیشی به‌بێ چه‌ك هاتوچۆی ئیَران بكه‌ن، له به‌شیَكی دیكه‌ی
بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی عوسمان ئۆجه‌لان پارتی وڵاتپاریَزی
دێموكراسی دروست كرد و 39 كه‌سی ناو كۆنگره‌ی گه‌لی به‌جێ هیَشت. هه‌موو
ئه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی موسڵ كرا‌و
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گروپه كاتیه‌كه‌ی یه‌ڵماز له‌گه‌ل پارته‌كه‌ی عوسمان
ئۆجه‌لان یه‌ك بگرن. |
|
|
[Mediya 2000 - 2004 © Copyright] |