[ 22.08.2004
]
عوسمان ئۆجه‌لان:
هیچ چاره‌یه‌كمان نه‌بوو
جگه له جیابوونه‌وه
له‌یه‌كه‌م لیَدوانی رۆژنامه‌وانییدا
دوای راگه‌یاندنی پارتی ولاَتپاریَزی دیموكراتی(PWD ) ئۆسمان ئۆجه‌لانی برای
سه‌رۆكی پیَشووی پ.ك.ك عه‌بدوڵلاَ ئۆجه‌لان رایگه‌یاند كه‌وا, جیا بوونه‌وه
له پ.ك.ك ته‌نها ریَگه چاره و له هه‌مانكاتدا گه‌رِان بووه به‌دوای
چاره‌سه‌ر.
ئۆجه‌لان له‌و روونكردنه‌وه دریَژه‌یدا كه ئه‌مرِۆ له سایتی وه‌لاَتپاریَز
بلاَوكراوه‌ته‌وه باس له قۆناغه‌كانی میَژووی پ.ك.ك و ئه‌م كیَشمه‌كیَشه
ناوخۆییه ده‌كات كه پ.ك.ك به‌دریَژایی سالاَنی دوای شه‌رِی سارد تووشی هات و
نه‌یتوانی خۆی ساغ بكاته‌وه.
ئۆسمان ئۆجه‌لان ده‌ڵیَ كه‌وا تیَكرِای ئه‌و ریَكخراوانه‌ی كه دوای گۆرِینی
ناوی پ.ك.ك دامه‌زریَندران, هه‌ر هه‌موویان دریَژه پیَده‌ری پ.ك.ك بوون و
نه‌یانتوانی سیسته‌می كاری نیَوخۆیی له سرِینه‌وه‌ی فیزیكیی ئه‌ندامانی حزب و
تۆتالیتارییه‌تی نیَوخۆیی بگۆرِن بۆ شیَوازیَكی دیموكراسی و له شویَنی خۆیان
مانه‌وه سه‌ره‌رِای ئه‌و گۆرِانه خیَرایانه كه له جیهان و ناوچه‌كه
روویان دا.
ئۆجه‌لان ده‌ڵیَ كه‌وا پ.ك.ك و خه‌لیفه‌كانی له كاتیَكدا داوای دیموكراسییان
ده‌كرد كه خۆیان فرِیان به‌سه‌ر دیموكراسییه‌وه نه‌بوو.
له به‌شیَكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئۆسمان ئۆجه‌لان وه‌فا و ریَزی خۆی بۆ
سه‌رۆكی پیَشووی پ.ك.ك وه‌ك برایه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه. به‌لاَم دامه‌زراندنی
پارته‌كه‌ی خۆی به زه‌روره‌تیَكی میَژووی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.