په‌یامنیَر- تۆڕی بیگ نیوز -دویَنیَ سێشه‌ممه ولایه‌ته
یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركرده‌كانی كوردی دڵنیا كرده‌وه كه مافی
كورده‌كان له عڕاقی نوێ‌دا پارێزراو ده‌بێت.
سه‌ركرده‌كانی كورد له‌مه‌رِ نه‌بوونی گه‌ره‌نتی بۆ فیدرالیی كوردستان
له بڕیاری په‌سندكراوی ئه‌نجومونی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
نیگه‌رانیی خۆیان نیشان دابوو .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورده‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی زه‌ما‌نێكی دوور و درێژ به ده‌ست دیكتاتۆریه‌تی سه‌دامدا
ده‌چه‌وسایه‌وه, بۆیه ته‌نها عێڕاقێكی فیدراڵ ماف و ئاسایشی كورد
مسۆگه‌ر ده‌كات.
شایه‌نی باسه سه‌ركرده‌كانی كورد له چه‌ند رۆژی رابردوودا
نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردبوو كه تێیدا بایه‌خدانی
خۆیان بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد و كوردستان ده‌ربرِیبوو و داوایان له
ئه‌مریكا كردبوو كه گریَنتی مافه‌كانی كورد بكریَ له عیَراقدا.
گرنگه بگوترێ كه ئادام ئێریلی گوته‌بێژی ره‌سمی بریكاری وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتۆن له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا
رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا گرنگی ده‌دات به‌و په‌رۆشیه‌ی له نامه‌یه‌كدا
بۆ كۆشی سپی سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌ریان بڕیبوو . هه‌روه‌ها گوتی
حكومه‌تی كاتی عێڕاقی كه له 1 ی ته‌مموز ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت ده‌بێ
به عێڕاقێكی فیدراڵی و دیموكراسی و پلورالیستی و یه‌كگرتوو پابه‌ند
بێت, له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه به ته‌واوی پاڵپشتی ئه‌م پێكهاته‌یه
ده‌كه‌ین.
شاینی باسه گوته‌بێژی ناوبراو له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی
ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ
عێراقیه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنی مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كی عێراقی
و جه‌خت كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو عێڕاقیه‌ك رێزی لێ بگیرێت و مافی
پارێزراو بێت.