[ 15.06.2004
]
خیانه‌ت
راف پیته‌ر*
وه‌رگیَرِانی له ئینگلیزییه‌وه/ Leo
په‌یامنێر - ئه‌مریكا به‌وه به ناوبانگه كه دوژمن خه‌ڵات ده‌كات، كه‌چی
دۆسته‌كانمان به ساده‌یی وه‌رده‌گرێت. ئێستا ئێمه جارێكی تر ده‌یسه‌لمێنین
كه‌وا ئێمه جێگه‌ی متمانه نین.
له هه‌وڵێكی كورت بینانه‌دا بۆ رازیكردنی بنه‌ماخوازێك كه هه‌رگیز نابێته
دۆستی ئێمه، ئیداره‌ی سه‌رۆك بۆش ته‌سلیمی داواكارییه‌كانی عه‌لی سیستانی بوو
بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی شیعه به‌رامبه‌ر به بریاری نه‌ته‌وه
یه‌گكرتوه‌كان.ناوه‌رۆكی بابه‌تی سیستانی پێكهاتبوو له‌وه‌ی ده‌بێ توانای
كورده‌كان بۆ پاراستنی مافی ره‌وای خۆیان و ئاسایش و ئازادییان له عێراقی نوێی
ئازاد دا خه‌تی به‌سه‌ر دا بێت.
له ژێر ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌موو توێژ و گروپه ئایینیه‌كان له
مانگی ئازار دا ده‌ستوری عێراق مافی ڤیتۆی دا به كوردان، كه ئه‌وه‌ش
پاراستنێكی ساده‌ی دیموكراسی بوو. به‌ڵام له گه‌ڵ گه‌مه‌ی هه‌لپه‌رستانه‌ی
ئه‌مریك، سیستانی تا به‌نده‌كانی ده‌ستور له برِیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
لا نه‌دران ، پشتگیری برِیاره‌كه‌ی نه‌كرد.
سیستانی داوای هه‌رچییه‌كی كرد دامانیَ، هه‌روه‌ها عه‌ره‌به سونییه كان،
ئه‌وانه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا كورده‌كانیان سه‌رده‌برِین، هانمان دان.
كورده‌كان هیچ له پۆسته سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی نوێیان وه‌رنه‌گرت. باشترین
مرۆڤیان د. به‌رهه‌م سالح پۆستێكی ره‌مزی ده‌سه‌ڵات نادیاری
وه‌رگرتبوو.عه‌ره‌به‌كانی عیَراق داهاتوی ئه‌م وڵاته كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
ئێستا كورده‌كان هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له وانه‌یه به‌شداری له
حكومه‌تی به‌غدا دا نه‌كه‌ن.و دیپلۆماتكاره‌كان هه‌موویان تۆقیون.به‌ڵام ئه‌ی
ئه‌گه‌ر ئێمه كورد بوینایه؟ ئایا ده‌مانتوانی داهاتوی خێزانه‌كانمان دڵنیا
بكه‌ین له چنگ ئه‌وانه‌ی هه‌رچییان له توانادا بووه كردویانه بۆ
سرِینه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه له سه‌ر رووی زه‌وی؟
ئێمه چی بكه‌ین باشه ، ئایا ده‌بێ كورده‌كان سه‌ر بۆ عه‌ره‌به كان
دانه‌نوێنن؟یان هێزه‌كانمان ره‌وان بكه‌ین بۆ چه‌وساندنه‌وه‌یان له ژێر ناوی
خوا كه‌ریمه و ئه‌وان به‌كرێگرته‌ی ته‌هرانن؟
سیستانی ئه‌م قیرانه‌ی دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو ئێمه دروستمان كردوه ،
ئه‌ویش له لاوازی و بێ ئۆقره‌یی خۆمان.
كورده‌كان پشتگیری ئێمه‌یان ده‌كرد له كاتی شه‌رِ دا ، و ئێستاش هه‌ر
پشتگیریمان ده‌كه‌ن. هه‌رێمی كوردستان تاكه ناوچه‌یه له عێراق كه تێیدا
ئاشتی ، یاسا و دیموكراسی ، مافی ئافره‌ت ، په‌روه‌رده‌ی علمانیه‌ت و ئازادی
راسته‌قینه‌ی ئایینی به‌رقه‌راره.
كوردستان مۆدیَلیَكه ( نمونه‌یه‌كه ) له وه‌ی كه ئێمه بۆ رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستی ده‌خوازین و كه‌چی ده‌یده‌ینه ده‌ست كۆنه‌په‌رست و
شه‌رِه‌نگێزه‌كان.
ئیَمه له‌به‌ر خاتری ئارامی تا هه‌ڵبژاردنی مانگی نۆڤێمبه‌ر و رازیكردنی رژێمه
عه‌ره‌به‌كانی دراوسێ، عه‌ره‌به‌كانی عێراقیمان خه‌ڵات كردن، ئه‌و عاره‌بانه‌ی
كه هه‌رگیز سكاڵایان به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا نه‌وه‌ستاوه و هه‌ركه بۆیان
ره‌خسا سه‌ربازه‌كانمان ده‌كوژن.
ئێستا هه‌ڵویَستی ئێمه بریتییه له به‌درِه‌وشتی، شه‌رِه‌نگیَزی و ده‌به‌نگی.
بۆ هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران ، ئه‌وپه‌یامه‌ی كه ئێمه ئاراسته‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست و دووتر له‌ویَشی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه:
• ئه‌مریكا جێگه‌ی متمانه نییه. تۆ هه‌رچیه‌ك بكه‌ی بۆ واشنتۆن گرنگ نییه و،
ناتوانی پشتی پیَ ببه‌ستیت.
• ئه‌مریكا ته‌نها گرنگی ده‌دا به هێز و كاریگه‌رییه‌كه‌ی خۆی نه‌ك به
دیموكراسی، مافی مرۆڤ ، مافی كه‌مینه و، ره‌وانبێژیی واشنتۆن هیچ مانایه‌كی
نییه.
• ده‌كریَ ئه‌مریكا دۆرِاو بیَت ؛ ناتوانێت شه‌ڕی راسته‌قینه بكات، به‌ڵكو
ته‌سلیم به‌وانه ده‌بێ كه هه‌رِه‌شه‌ی زۆر ترسناك ده‌كه‌ن.
• مادام ئه‌مریكا گرنگی نادات به ئازادیی كوردی هاوپه‌یمان، كه‌واته
داگیركردنی عێراق ته‌نها بۆ نه‌وت بووه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ، گرنگ نییه هه‌ندێ له‌م تێبینیانه راست نه‌بن. به‌لاَم
هه‌ر ئه‌مانه‌شن كه راستییه‌كان به‌دیار دیَخن. ئێمه وا نیشان ده‌ده‌ین ئاشتی
دروست ده‌كه‌ین؛ نه‌خێر. ئێمه ته‌نها قه‌یرانیَك دروست ده‌كه‌ین.
دیپلۆماتكاره‌كانمان وای بۆ ده‌چن كه یارییه‌كی قوڵ ده‌كه‌ن، كه‌چی یاری
چوارگۆشه پرِكردنه‌وه ده‌كه‌ن و دوژمنه‌كانمان یاری شه‌تره‌نج
ده‌كه‌ن.سیستانی و هه‌تاوه‌كو ئه‌وانی تریش وه‌ك ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له
ده‌ورمان هه‌ڵده‌په‌رن ، كه‌چی ئێمه وه‌ستاوین به چاو داخراوی و تا سه‌د
ده‌ژمێرین. گه‌ڵای تاڵمان بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن و خۆیان شه‌كر و نوقل به ده‌سته‌وه
دوور ده‌وه‌ستن.
كاتێك واشنتۆن قازانجی كورت خایه‌ن هه‌ڵده‌بژێرێت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
درێژخایه‌نی ستراتیجی، ئه‌وا ئێمه خراپترین هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره
ده‌كه‌ینه‌وه، له یارمه‌تی دان و پاڵپشتی كردنی شاهی ئێرانه‌وه تا ده‌گاته
پشتگیركردنی سه‌دام حوسێن.
هیَوركردنه‌وه‌ی بارودۆخ ستراتیژییه‌ت نییه. هێمنی ئاشتی نیه. خۆ عێراق هێمن
بوو له كاتی رژێمی سه‌دام دا !
ئه‌ی ئه‌مریكا چی بۆ ئازادی ده‌كات ؟
راف پیته‌ر، دانه‌ری كتێبی Beyond Baghdad: Postmodern War and Peace و
نوسه‌ر له نیویۆرك پۆست .
سه‌رچاوه: نیویۆرك پۆست