لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی سویدی:
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه
توركیا په‌لاماری كوردستان بدات
په‌یامنێر- حیلمی تۆرۆس له
ڕاپۆرتێكدا‌كه بۆ رۆژنامه‌یDAWN ئاماده كردووه له ئه‌گه‌ره‌كانی
په‌لاماری سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی كۆڵیوه‌ته‌وه.
پوخته‌ی بابه‌ته‌كه:
ئه‌گه‌ر كورد سه‌ربه‌خۆیی خۆیان رابگه‌یه‌نن یان داوای كه‌ركوك بكه‌ن,
توركیا ده‌ستدرێژیان ده‌كاته سه‌ر. به‌رپرسانی توركی رایانگه‌یاندووه كه
كه‌ركوك له 40%ی نه‌وتی عێراق و له 06%ی نه‌وتی دنیای هه‌یه وشارێكی
فره‌رِه‌گه‌زه و توركمانه‌كان له‌سه‌ره‌كیترین دانیشتوانه‌كانی ئه‌و
شاره‌ن وده‌بێ حاڵه‌تێكی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێت.
كاردانه‌وه‌ی توندی توركیا كاتێك وا خۆی ده‌رخست كه رێبه‌رانی كورد
كه‌ركوكیان به شارێكی كوردستانی وبه پایته‌ختی كوردستانی فیدرال یان
سه‌ربه‌خۆیان زانی.
جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان به‌ئاشكرا
رایگه‌یاند:" كه كه‌ركوك بۆ كوردستان وه‌كو ئورشه‌لیم بۆ ئیسرایله."
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ركوكی به دڵ
وناوجه‌رگه‌ی كوردستان ناو برد و گوتی" ئیمه ئاماده‌ین قوربانی بده‌ین
وبكوژرێین تا كوردوستانی بوونی كه‌ركوك بپارێزین."
توركیا به‌ڕه‌سمی رایگه‌یاندووه كه ساخته‌كاری وته‌زویر له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 مانگی رابردودا كراوه تا كورد 59% وتوركمانه‌كان
ته‌نیا 18 %ی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان به‌ربكه‌وێت.
ئه‌وه‌ش مانای وایه كه كورد له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه بۆ
كه‌ركوك هێنراون تا ده‌نگ بده‌ن.
كورد ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی خۆی كه‌ركوكن و له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی
سه‌دام به‌پێی سیاسه‌تی ته‌عریب ده‌ركراون وئێستاش بۆ ده‌نگدان
گه‌ڕاونه‌ته‌وه شویَنی خۆیان. توركیا ئه‌و كاته له كوێ بوو و سه‌یری
كویَی ده‌كرد كاتێك ئه‌و ته‌عریب وكۆچه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی كورد به‌ده‌ستی
سه‌دام رووی ده‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ته‌یێب ئه‌ردۆغان به‌م دواییه رایگه‌یاند :"
ئه‌مه‌ریكا به‌س خه‌ریكی نانه‌وه‌ی كێشه و گرفتی گه‌وره‌یه بۆ دوارۆژ,
هه‌مووكه‌سێك ده‌بێ بزانێ كه توركیا رێگا به گۆڕینی جوگرافیایه‌ك نادات
كه ساڵه‌های ساڵه پاراستوویه‌تی."
وه‌زیری ده‌ره‌وی توركیا عه‌بدوڵڵا گول گوتویه‌تی:" ئه‌گه‌ر له كه‌ركوك
شه‌ڕ روو بدات توركیا ناتوانێ وه‌ك ته‌ماشاچی له دووره‌وه سه‌یری
رووداوه‌كان بكات " .
سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر
توركیا هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه بهاوێت, ئه‌و كاته كاره‌ساتێكی گه‌وره
رووده‌دات .
هه‌ندێك له رووناكبیر ومۆدێرنیسته‌كانی توركیا ده‌ڵێن :" ئیمپراتوریه‌تی
عوسمانی حوكمی به سه‌ر دوو شاری كه‌ركوك وموسڵدا كردووه, به‌ڵام له ساڵی
1920 ئه‌و دوو شاره‌ی به به‌هایه‌كی ناچیز داوه‌ته به‌ریتانیا وهێشتاش
كه هێشتایه له‌و كرده‌یه په‌شیمانه. توركیا ده‌بێ له نه‌وتی كه‌ركوك
به‌شی هه‌بێت."
به‌ڵام تاچ ڕاده‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا به جددی وه‌رده‌گیرێن؟
ئایا توركیا له به‌ر ئه‌م گرفته مل له‌به‌ر ملی ئه‌مریكا ده‌نێت و
به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه؟
پسپۆری سویدی هێنریك لیلیگرین دیپلۆماتی پێشوو و هاوكاری سه‌ره‌كی له
سه‌نته‌ری سیاسی ئیستانبۆڵ ده‌ڵێ :"وه‌ك ده‌زانین ئیستا ئه‌مه‌ریكا دوای
رووخاندنی سه‌دام لایه‌نگیری وپشتگیری كورد ده‌كات. ئه‌گه‌ر وا بێت توركیا
زیاتر له ته‌ماشاچیه‌ك له سنووری عیَراقدا نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش
هه‌یه توركیا په‌لاماری كوردستان بدات." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت." هه‌ندێك
فاكتۆر هه‌ن كه یاریده‌ده‌ری ئه‌وه‌ن توركیا له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا
نه‌بێته ئه‌ندام و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌ئاقارێكی
خه‌راپدا بچێ."
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی توركیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له 60%ی
توركه‌كان دژی ئه‌مه‌ریكان و ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا
ریَگا بۆ له ناوبردنی 5000 چه‌كداری پ.ك.ك نادات كه له ناوچه
شاخاوییه‌كانی كوردستانی عێراقن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا
رایگه‌یاندووه كه پ.ك.ك وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێت, به‌ڵام
ئاماده نییه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان له‌دژ ئه‌نجام بدات.
كاتیَك كه كۆندالیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه
پ.ك.ك گروپیَكی تیرۆریستیی وه‌كو ئه‌لقاعیده‌یه, (سه‌میح ئیدیز)ی
رۆژنامه‌نووس وگۆشه‌نووسی توركی له‌و باره‌یه‌وه نووسی:"ئه‌گه‌ر وایه بۆ
له پ.ك.ك ناده‌ن و راوه‌دوویان نانێن, وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده
ده‌جولێنه‌وه ئاواش له‌گه‌ڵ پ.ك.ك دجا بجولێنه‌وه."
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌شدا ئه‌مریكا ده‌ڵێ ئه‌وه گرفتیَكه كه دوایی
چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
(هێنریك) پێی وایه كه (30) هه‌زار چه‌كداری پ.ك.ك هه‌ن وهه‌ندێكیشێان له
عێراقن ئه‌گه‌ر توركیا كرده‌وه‌یه‌كی له‌و چشنه بكات, ئه‌وكاته شه‌ڕ
ده‌باته نێوماڵی خۆی و تێكڕای ئه‌وچه‌كدارانه روو ده‌كه‌نه توركیا.
توركیا ده‌لێ نزیك كه‌وتنه‌وه و بوونی سه‌ربازیمان له سنوره‌كانی عێراق
له‌به‌ر خاتری چه‌كدارانی پ.ك.ك نیه, به‌ڵكۆ له‌به‌ر خاتری توركه‌مانه‌كان
وكه‌ركوكه.
شڕۆڤه‌كاری تورك دوغۆ ئه‌رگیل ده‌ڵێت :" توركیا ده‌بێ كورد وتوركه‌مانه‌كان
ئاشت بكاته‌وه نه‌ك ئه‌وه كه شه‌ڕ و ناكۆكیی نێوانیان په‌ره پێ بدات."
كورد به ئاشكرا رایانگه‌یاندووه كه دژ به تورك نین, به‌لام ئه‌وه‌ش
هه‌قیقه‌تێكه كه داوای حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌كه‌ن و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی كوردیش دوا ئامانجیانه.
له ریفراندۆمێكی ناڕه‌سمیدا 95%ی كورد داوای سه‌ر به‌خۆییان كرد. بارزانیش
گوتی:" كاتیَك ده‌رفه‌تی ئه‌و شته( سه‌ربه‌خۆیی) هه‌بێت هه‌ر بۆخۆی
شیَوه‌یه‌كی واقعبینانه به خۆوه ده‌گرێت".
محه‌مه‌د عه‌لی بیراند ده‌ڵێت:" كورد له (باكوری عێراق) به هێز بوونه
وبه‌هێزتریش ده‌بن. ئه‌وان پێویستیان به په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی توركیا
هه‌یه .به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌ی كه هه‌یه, ئیمه له
دواڕۆژدا پێویستمان به‌یه‌كتری هه‌یه.
كورد و تورك ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ته‌نها به‌دۆستایه‌تی بۆیان
ده‌چێته‌سه‌ر, توركیا ته‌نها له رێگه‌ی كورده‌وه‌یه كه ده‌توانێت
كاریگه‌ری به‌سه‌ر دواڕۆژی عێراقه‌وه هه‌بێت."