[ 04.05.2005 ] دوا ئاماری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر: 45 شه‌هید و 95 بریندار په‌یامنێر: به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری كه ده‌ست په‌یامنێر كه‌وتووه، ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی چوارشه‌مه 4.5.2005 ی هه‌ولێر كه له به‌رده‌م هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر رووی دا، بۆ 45 كوژراو و 95 بریندار به‌رز بۆته‌وه . به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێر رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ له‌كارێكی تیرۆریستی‌دا له شاری هه ولێر له به‌رده‌م باره‌گای هێزی ناوخۆ ئه‌نجام درا له لایه‌ن یه‌كێك له تیرۆریستان و دوژمنانی ئه‌م گه‌له له نێوان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌بڕیار بوو خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ پاسه‌وانیه‌تی هاووڵاتیان، ئه‌وانه هاتبوون بۆ خۆناونووس كردن, ئه‌م تیرۆریسته خۆی له‌ناویاندا ته‌قانده‌وه, كه زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و شاره و به‌و خه‌ڵكه گه‌یاند" . نه‌وزاد هادی هه‌روه‌ها گوتی "تاكو ئێستا 45 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و كۆی گشتی نزیكه‌ی 150 كه‌س بریندار و شه‌هید هه‌ن . برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانن و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ته‌ندروستی له ژێر تیماركردندان, له نێو برینداره‌كاندا حاڵاتی جیاجیا هه‌یه, له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه, شیفایان بۆ بنێرێ و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین. به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین كه به‌و په‌ڕی توندی به ده‌ستێكی به‌هێز له‌و تیرۆریستانه بده‌ین و له‌ناویان ببه‌ین." شایانی باسه كاتژمێر 9.20 ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستێك خۆی خزانده ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری ئه‌و هاووڵاتیانه‌وه كه بۆ خۆنانووس كردن له ریزه‌كانی هێزی پۆلیسدا راوه‌ستابوون و خۆی ته‌قانده‌وه .
[ 04.05.2005 ]
دوا ئاماری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر:
45 شه‌هید و 95 بریندار
په‌یامنێر: به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری كه ده‌ست په‌یامنێر كه‌وتووه، ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی چوارشه‌مه 4.5.2005 ی هه‌ولێر كه له به‌رده‌م هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر رووی دا، بۆ 45 كوژراو و 95 بریندار به‌رز بۆته‌وه . به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێر رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ له‌كارێكی تیرۆریستی‌دا له شاری هه ولێر له به‌رده‌م باره‌گای هێزی ناوخۆ ئه‌نجام درا له لایه‌ن یه‌كێك له تیرۆریستان و دوژمنانی ئه‌م گه‌له له نێوان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌بڕیار بوو خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ پاسه‌وانیه‌تی هاووڵاتیان، ئه‌وانه هاتبوون بۆ خۆناونووس كردن, ئه‌م تیرۆریسته خۆی له‌ناویاندا ته‌قانده‌وه, كه زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و شاره و به‌و خه‌ڵكه گه‌یاند" . نه‌وزاد هادی هه‌روه‌ها گوتی "تاكو ئێستا 45 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و كۆی گشتی نزیكه‌ی 150 كه‌س بریندار و شه‌هید هه‌ن . برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانن و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ته‌ندروستی له ژێر تیماركردندان, له نێو برینداره‌كاندا حاڵاتی جیاجیا هه‌یه, له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه, شیفایان بۆ بنێرێ و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین. به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین كه به‌و په‌ڕی توندی به ده‌ستێكی به‌هێز له‌و تیرۆریستانه بده‌ین و له‌ناویان ببه‌ین." شایانی باسه كاتژمێر 9.20 ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستێك خۆی خزانده ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری ئه‌و هاووڵاتیانه‌وه كه بۆ خۆنانووس كردن له ریزه‌كانی هێزی پۆلیسدا راوه‌ستابوون و خۆی ته‌قانده‌وه .
• ده‌نگ‌وباس
• سیاسه‌ت
• كۆمه‌ڵایه‌تی
• هونه‌رو ئه‌ده‌ب
• ژنان
• زانست
• نێونه‌ته‌وه‌یی
• په‌رلان
• ئاگاداری
______________
• ئاڕشیو:
04/2005
03/2005
02/2005
01/2005
12/2004
11/2004
10/2004
09/2004
08/2004
07/2004
06/2004
05/2004
04/2004
03/2004
02/2004
01/2004
12/2003
[Mediya.Net 2000 - 2005 © Copyright]