یه‌كه‌مین
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی
به
به‌شداریی سه‌رۆك كۆماری عێراق
په‌یامنێر: یه‌كه‌مین
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی كوردستان به
به‌شداریی هه‌ردوو به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك
كۆماری عێراقی فیدراڵ و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی
چاوه‌ڕوانكراوی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له
میوانانی كورد و بیانی، له كاتژمێر 11.30 ده‌قیقه‌ی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی حوزه‌یران له‌سایه‌ی
گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتیژدا له‌شاری
هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد .
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی
په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خۆن و هه‌ر
ئه‌مڕۆش سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان
ده‌ستنیشان ده‌كرێن .
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌به‌ر رۆشنایی به ئه‌نجام
گه‌یشتنی دانوستانه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی و
كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا دێت،
ده‌رباره‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
پێكهێنانی حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێم، كه رۆژی 29ی
مانگی ئایاری رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی
سیاسی هه‌ردوولادا یه‌كلا كرایه‌وه .
سازدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌م رۆژه‌دا و پاش
تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عێراق و كوردستاندا، هێمایه
بۆ سازدانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی
كوردستان له ساڵی 1992 .
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ردوولاش، په‌رله‌مانی نوێ
له چه‌ند دانیشتنێكی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا
مه‌سه‌له‌كانی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و
یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان
و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ یه‌كلا ده‌كاته‌وه و له
ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 10 ساڵ
به‌سه‌ر دووكه‌رتبوونی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا،
حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو كه بڕیاره نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكایه‌تی بكات، راده‌گه‌یه‌نرێت .