خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له شاری سنه
هه‌واڵنێر ـ هاوار
به دوای ئه‌وه‌یکه رۆژی چوارشه‌ممه
(18/3/84) گرووپی نه‌ته‌وه‌یی تۆپی پێ ئێران سه‌رکه‌وت و
پێ که‌وته یارییه‌کانی کاپی گه‌ردوونی 2006ی ئا‌ڵمانیا،
خه‌ڵک له ته‌واوی شاره‌کانی ئێران‌دا هاتنه سه‌ر
شه‌قامه‌کان، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له شاری سنه ئه‌م کاره
به‌ره‌ولای خۆپێشاندان و دژوه‌ستانه‌وه له هه‌مبه‌ر
رژێمی ئاخۆندی چوو.
چۆنیه‌تی ده‌ستپێکردنی
خۆپێشاندانه‌که
ئه‌م خۆپێشاندانه که
سه‌ره‌تا له مه‌یدانی ئازادییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد ،
جه‌ماوه‌ری به‌شدار بوو به‌ره‌و شه‌قامی «شه‌شه‌می به‌همن»
و «سێ‌ڕاێ ئه‌ده‌ب» که‌وتنه ڕێ و دوای یه‌ک دوو جار
گه‌ڕانه‌وه و رۆیشتن به‌و شه‌قامه‌دا ژماره‌ی جه‌ماوه‌ری
به‌شداربووان زیادی کرد و به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی هێزی
ئینتزامی و قازانج وه‌رگرتنی لایه‌نگرانی پالێوراوه‌کانی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری بۆ پرۆپاگه‌نده کردن له
ده‌رفه‌ته‌که خه‌ڵک دژ به رژیم وستانه‌وه و به‌ره‌به‌ره
به‌م دروشمانه که بریتی بوون له: «کوردستان، کوردستان ـ
بژی کوردستان ـ برۆخێ کۆماری ئیسلامی ـ هه‌ڵبژاردن ته‌حریم
ده‌که‌ین ـ بژی دیموکرات ـ بژی ئاپۆ ـ بژی کۆمه‌ڵه ـ
سلاَو بۆ قاسملوو و...» درێژه‌یان به خۆپێشاندانه‌که دا‌و
ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له هه‌مبه‌ر کۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی
پرۆپاگه‌نده کردنی پالێوراوه‌کانی سه‌رۆک کۆماری
له‌م خۆپێشاندانه‌دا که
زۆرتر له یه‌ک کات ژمێری خایاند، جه‌ماوه‌ری به‌شدار بوو
به هێرش بردنه سه‌ر ناوه‌نده‌کانی پرۆپاگه‌نده کردنی
پالێوراوه‌کانی سه‌رۆک کۆماری، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له
هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران راگه‌یاند
و هه‌ڵبژاردنیان له ئێران ته‌حریم کرد.
له‌م پێناوه‌دا به هێرش بردنه سه‌ر ناوه‌ندی پرۆپاگه‌نده
کردنی «مسته‌فا موعین» و «هاشمی ره‌فسه‌نجانی» پۆستر و
دیکه‌ی وێنه و نووسراوه‌کانیان هه‌ڵکه‌ند و درگا و
شووشه‌ی ئه‌و شوێنانه‌یان شکاند.
هه‌روه‌ها له لای ئه‌مه‌شدا دیسان به هێرش بردنه سه‌ر
بانکی تیجاره‌ت و رێکخراوه‌ی بینا و شارسازی شووشه و درگا
و... ئه‌م شوێشنانه‌شیان هێنا خواره‌و.
هێزه ئاسایشیه‌کان و ئه‌م خۆپێشاندانه
له‌م خۆپێشاندانه‌دا که
هێزه ئاسایشییه‌کان له به‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌یانده‌توانی و
پێیان راگه‌ێندرابوو که هێرش نه‌به‌نه سه‌ر
خه‌ڵک،جه‌ماوه‌ری به‌شداربوو موتۆرێکی هێزی ئینتزامییان
ئاگرداو له ناو جه‌نجاڵیه‌که‌دا چه‌ند که‌س له
پۆلیسه‌کانیان دایه به‌ر شه‌ق و کوته‌ک.
هه‌روه‌ها له لای ئه‌مه‌شدا به هۆی په‌ره‌گرتنی
خۆپێشاندانه‌که چه‌ند ماشینێک له مه‌یدانی ئازادی‌دا
ئاماده بوون که پڕ بوون له هێزگه‌لی ئاسایشی و ته‌یار
کرابوون بۆ ئه‌وه‌یکه گه‌ر له ئاکامدا خۆپێشاندانه‌که
کۆتایی پێ نه‌هاتبای هێرش ببه‌رنه سه‌ر خه‌ڵک.
به گوێره‌ی چه‌ند هه‌واڵێک وادیاره چه‌ند که‌س به‌م
بۆنه‌وه ده‌ستگیر کراون.
پێویسته بوه‌ترێ، له چه‌شنی ئه‌م خۆپێشاندانه له چه‌ند
شاری دیکه‌ی ئێران‌دا به تایبه‌ت شاری تاران به‌ڕێوه چوو.