عه‌بدوڵا
حه‌سه‌ن زاده باس له‌جیابوونه‌وه‌که‌ی
حزبی دیموکرات
ده‌کا
سازدانی هیلال ئیبراهیم
ڕێنێسانس نیوز
ئه‌مڕۆ
به‌یانێکتان بڵاوکردوه و تیایدا جیابوونه‌وه‌ی خۆتان له‌حزبی
دیموکرات ڕاگه‌یاند، هۆکاریی ئه‌م جیابوونه‌وه چییه؟
حه‌سه‌نزاده: ئێمه له‌به‌یاننامه‌که‌دا نه‌مانگوتوه
جیا بووینه‌ته‌وه به‌ڵکو له‌تبوونمان قه‌بوڵ کردوه. ئێمه
جیا نه‌بووینه‌ته‌وه چونکه ئێمه پێمان وانییه حزبێک هه‌بێ
ئێمه لێی جیا ببینه‌وه. حزبێک هه‌یه که ئێمه
نه‌مانتوانیوه تێدا ئیداره بکه‌ین و له‌ت بووین. له‌ت
بوونه‌که دوو ساڵه هه‌یه و به‌شێک حاکم بووه و به‌شێکیش
مه‌حکووم. نه‌گه‌یشتینه رێککه‌وتنێک چونکه ئه‌وان بڕیاری
خۆیان دابوو. ئێمه جیا نه‌بووینه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر پێش
هه‌موویان هی ئێمه نه‌بێ، ئه‌وا به‌شێک بووین له‌و حزبه.
ــ له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا
له‌نێو راگه‌یاندندا وا بڵاو ببۆوه که ئێوه که‌مینه‌ن و
ئه‌وان زۆرینه، که‌واته ئێوه له‌وان جیا بوونه‌ته‌وه نه‌ک
له‌ت بوون.
حه‌سه‌نزاده: ئێمه هه‌میشه گوتومانه، ته‌نانه‌ت
له‌یاداشته‌که‌شدا نوسیومانه که ده‌سته‌واژه‌ی که‌مینه و
زۆرینه دروست نییه چونکه تا ئێستاش مه‌علووم نییه کام لا
زۆرینه‌یه و کام لا که‌مینه. پاشان ئه‌و شتانه هه‌میشه
قابیلی گۆڕانه به‌ڵام له‌نێو ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا
ئه‌وان زۆرینه‌ن و ئێمه که‌مینه. ئه‌وه ڕاسته.
ــ ئایا حکومه‌ت و په‌رله‌مان و
حزبه‌کانی باشووری کوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی هیچ
هه‌وڵ و ناوبژیوانییه‌کیان نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان؟
حه‌سه‌نزاده: ئه‌مه چه‌ندین جاره حکومه‌ت و لایه‌نه
سیاسییه‌کان و سه‌رکرده‌کانی کورد و حزبه‌کانی تر و به‌ناوی
په‌رله‌مانیشه‌وه دوو جار هاتوون و ئێمه وتومانه که
به‌رده‌وام پێشوازی له‌ناوبژیوانی ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وان
ره‌تیان کردۆته‌وه و وتویانه ئه‌وانه کێشه‌ی ناوخۆیین و
ئێمه بۆ خۆیان حه‌لیان ده‌که‌ین و ئێوه قسه‌ی لێ مه‌که‌ن.
ــ ئه‌م له‌تبوونه وه‌ک تۆ ناوت لێنا،
کار ناکاته سه‌ر ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان؟
حه‌سه‌نزاده: به‌بێگومان شتێکی باش نییه. ئێمه
به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆمان کردومانه. به‌ڵام ئێمه
گه‌یشتبووینه بارودۆخێک که ئه‌و له‌تبوونه باشتر بوو له‌و
پێکه‌وه‌بوونه‌مان چونکه تواناکانمان له‌ململانێی یه‌کتردا
خه‌رج ده‌کرد. به‌هۆی ئه‌وه بوو که ئێمه ئه‌و له‌تبوونه‌مان
قه‌بوڵ کرد ده‌نا نه‌مانده‌هێشت قه‌بوڵ بکرێت. بۆ ئه‌وه‌ی
تواناکانی ئێمه چیتر له‌ناو خۆدا خه‌رج نه‌بێت هه‌ر که‌سه‌مان
به‌جیا هه‌وڵه‌کانمان ئاراسته‌ی جه‌مهوری ئیسلامی بکه‌ین
له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی میلله‌تی کورد.
ــ که‌مپه‌کانتان و خێزانه‌کانتان
تێکه‌ڵ به‌یه‌کن، ئه‌ی ئه‌مه کێشه دروست ناکات، چۆن ئه‌م
کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن؟
حه‌سه‌نزاده: باره‌گانمان و که‌مپه‌کانمان تێکه‌ڵن و ده‌بێ
لێک جیا بکرێنه‌وه. داوامان کردوه که ئه‌و ره‌فیقانه بۆ
خۆیان کۆمه‌ک بکه‌ن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شارستانیانه و دۆستانه
وا بکه‌ین تێکه‌ڵاو نه‌بن و هه‌ر که‌سه و بچێته جێگایه‌ک.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش هاوکاریی نه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌و ئه‌رکه
ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێره و ئێمه
داوامان کردوه له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌ردوو پارتی
ده‌سه‌ڵاتدار که یارمه‌تیمان بده‌ن تاکوو بتوانین به‌بێ هیچ
گیروگرفتێک و روداوێکی ناخۆش لێک دوور بکه‌وینه‌وه.
ــ ئه‌زموون هه‌یه که ئه‌و ناکۆکییانه
پێکدادان و توندوتیژی لێکه‌وتۆته‌وه، هه‌روه‌ک حزبی دیموکرات
و رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێر له‌رابردوو یان هه‌ر دوو رێکخراوی
کۆمه‌ڵه، تۆ هه‌ست ناکه‌یت ناکۆکیی ئه‌مجاره‌ش توندوتیژی و
پێکدادانی لێ بکه‌وێته‌وه؟
حه‌سه‌نزاده: به‌ش به‌حاڵی خۆم پێموایه راسته،
له‌لایه‌که‌وه هه‌ر شه‌ڕو هه‌ڵڵا هه‌ڵدایسێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر
هه‌ردوو لا ئاماده‌ی شه‌ڕ بوون، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ی
وه‌شاندنی زلله‌یه‌کیش نین و نامانه‌وێ هیچ روو بدات. له‌به‌ر
ئه‌وه نییه که ئێمه که‌مینه‌ین به‌ڵام به‌هیچ جۆر مل بۆ
هیچ جۆره کارێک و ته‌نانه‌ت قسه‌یه‌کی خراپیش ناده‌ین.
هیوادارم که هیچ شتێکی خراپ روو نه‌دات به‌تایبه‌تی ئێمه
له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان نین و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی
تاڵانه‌ی هه‌مانه بۆ نمونه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌دا که چه‌ند
ساڵێک له‌حاڵه‌تی شه‌ڕدا بووین، به‌ڵام له‌م به‌شه‌ی
کوردستاندا هیچ کارێکمان به‌سه‌ر یه‌کتره‌وه نه‌ما.
ــ ئایا پارتی و یه‌کێتی ده‌رویان نییه
له‌نزیک کردنه‌وه و ناکۆکییه‌کاندا؟
حه‌سه‌نزاده: ئه‌وه‌ی راستی بێ ده‌وریان گێڕاوه و هه‌وڵیان
داوه بۆ نزیکبوونه‌وه‌مان. ئێمه پێمان وتون که پێمان خۆشه
خۆمان چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ین به‌پێچه‌وانه‌ش زۆر پێشوازی
له‌هه‌وڵ و یارمه‌تییه‌کانی ئێوه ده‌که‌ین و زۆر سوپاسی هاتنه
ناوه‌وه‌شتان ده‌که‌ین. به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر هیچ دانێکی
پێدا نه‌ناوه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی هیچ لایه‌ن و ناوبژیوانێک.
ــ به‌چ ناوێکه‌وه درێژه به‌چالاکییه
سیاسییه‌کانتان ده‌ده‌ن و ئایا فۆرم و شێوازی کارکردنتان
ده‌گۆڕن یا نا؟
حه‌سه‌نزاده: ئێستا ئێمه کۆمه‌ڵێک له‌ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری
سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و جێگران و موشاویرانی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندین. دوایه‌ش حه‌قی خۆمانه ناوێک بۆ خۆمان دیاری بکه‌ین.
حه‌قی خۆشمانه حیزبی دیموکراتی کوردستان بین.
ــ یانی هه‌ر به‌ناوی حزبی دیموکراته‌وه
؟
حه‌سه‌نزاده: ئه‌گه‌ر واش بێت ئاساییه به‌ڵام ئێمه هه‌ر
حزبی دیموکراتی کوردستانین.
ــ ئه‌مه چۆن ده‌بێت، یه‌ک ناو و یه‌ک
ده‌زگای راگه‌یاندن و یه‌ک رێکخراو، هه‌ست ناکه‌ی ئه‌مه
به‌ره‌و توندوتیژیتان به‌رێت؟
حه‌سه‌نزاده: هه‌ندێک شت هه‌یه لێکمان جیا کاته‌وه. با لێت
نه‌شارمه‌وه کاتی خۆی که حزبی دیموکرات و رێبه‌رایه‌تی
شۆڕشگێر هه‌بوو، ئه‌من وه‌کوو خۆم هه‌میشه له‌دژی ئه‌وه بووم
که نابێ ناوه‌که‌یان وه‌ک یه‌ک بێت، ئێسته‌ش هه‌روایه. بۆ
نمونه کۆمه‌ڵه و کۆمه‌ڵه. چریکهای فیدایی هه‌بوون
به‌چه‌ندین ناوه‌وه. بۆیه شتێکی ئاساییه.
ــ له‌رۆژهه‌ڵاتدا رێکخراوێک نه‌بووه
جیا ببێته‌وه و ته‌جاوزی ئه‌و حاڵه‌ته بکات که به‌فۆرم و
شێوازێکی نوێوه بێته مه‌یدان؟
حه‌سه‌نزاده: با نه‌بێ، به‌ڵام مومکینه له‌ئاینده شتی وا
روو بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ گوناهێکی تێدا نییه. هیچ
که‌سێک بۆی نییه موحاسبه‌ی ئه‌و که‌سه بکات که ناوی کوڕێکی
بنێ به‌ڵام ئه‌و ناوه هه‌بێ.
ــ ئێستا زۆربه‌تان له‌کۆیه‌ن، ئایا
داوای ئه‌وه ناکه‌ن که باڵی زۆرینه کۆیه به‌جێ بهێڵێت و
بڕوات بۆ هه‌ولێر؟
حه‌سه‌نزاده: بۆ داوای ئه‌وه بکه‌ین. ئێمه هه‌موومان
له‌ژێر سێبه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ژین. ئێمه
هه‌وڵه‌که‌مان ئه‌وه‌یه بۆ خۆمان بتوانین ماڵه‌کانمان و
بنکه‌کانمان لێک جیا ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی داوای
هاوکاریی له‌حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین له‌مباره‌وه هاوکاریمان
بکه‌ن. ئه‌گینا ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه له‌کوێ بین. ئێمه
لێره بین یان له‌هه‌ولێر، ئه‌وان لێره بن یان له‌هه‌ولێر،
هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه.