هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
كۆمهلاَنی ئازادیخوازی
خه‌ڵكی كوردستان!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
حیزب و رێكخراوه
سیاسییه‌كان!
دۆستان‌و دڵسۆزانی
بزووتنه‌وه‌ی كورد!
له هه‌لومه‌رجێكدا كه
ره‌وتی رووداوه‌كانی ناوچه له به‌رژه‌وه‌ندیی
كورددا ده‌چنه پێش‌و ئاسۆی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران روونتر ده‌كه‌وێته
به‌رچاو، له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا كه رێژیمی كۆماری
ئیسلامی له نێوخۆ‌و له ده‌ره‌وه‌ڕا كه‌وتۆته ژێر
تهوژمو فشاره‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ی كورد له هه‌موو
كاتێك زیاتر پێویستیی به یه‌كیه‌تی‌و یه‌كڕیزی
هه‌یه، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی
حیزب سه‌ره‌ڕای هه‌موو دڵفراوانییهكی
رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و ههوڵو تێكۆشانی دۆست‌و
دڵسۆزانی كورد به‌تایبه‌ت دوو هێزی برامان پارتی
دێموكراتی كوردستان‌و یه‌كیه‌تی نیشتمانیی كوردستان
بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م جه‌معه له‌نێو ریزه‌كانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، له رێكه‌وتی
15/9/1385ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر به 6/12/2006ی
زایینی، به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك
جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران راگه‌یاندوه.حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران وێڕای ده‌ربڕینی پێناخۆشبوونی خۆی له
هه‌ڵوێستی ئه‌و برایانه، راده‌گه‌یه‌نێ كه
رێبه‌رایه‌تیی حیزب پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و باس‌و
وتووێژ له سه‌ر داخوازیی ئهوانو ته‌نانه‌ت قبووڵی
به‌شێكی به‌رچاو له داواكانیان ـ هه‌رچه‌ند ناڕه‌واش
بووبن ـ له پێناوی پاراستنی یه‌كڕیزیی حیزب‌دا له
به‌رچاو گیراون، به‌و حاڵه‌ش ئه‌م ژماره‌یه له كادر‌و
پێشمه‌رگه‌كانی حیزب له نیازپاكی‌و دڵفراوانیی
رێبه‌رایه‌تیی حیزب كه‌ڵكی خراپیان وهرگرتو
رۆژبه‌ڕۆژ به‌هانه‌ی جۆراوجۆر‌و شهرتو پێش شه‌رتی
تازه‌یان بۆ درێژه‌ی دیالۆگ هێنایه گۆڕ‌و دواین داوای
رێبه‌رایه‌تیی حیزب بۆ دانیشتن‌و درێژه‌ی دیالۆگ به
مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه
خۆیان له رۆژی دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی
سێزده‌هه‌مه‌وه بۆ حیزبیان دروست كرد‌و، جار له‌گه‌ڵ
جار زیاتر‌و به‌رفراوانتریان كرد، ره‌ت كرده‌وه تا
ئه‌و جێگایه‌ی كه به كرده‌وه ریزی خۆیان له
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیا كرده‌وه‌و
ئێستاش ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یان به‌ڕه‌سمی راگه‌یاندوه‌و
به سه‌ر حیزبیان‌دا سه‌پاندوه.خۆشه‌ویستان!حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبی پێشه‌وای نه‌مر
قازی محهممهدو دوكتور قاسملووی رێبهرو دوكتور
شه‌ره‌فكه‌ندیی زانا، له ره‌وتی خه‌باتی 61 ساڵه‌ی
خۆیدا زۆر جار له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی له‌و بابه‌ته
به‌ره‌وڕوو بووه‌و، زۆر جار ئه‌م رێبه‌ره
شه‌هیدانه‌مان به شێوه‌ی جۆراوجۆر تۆمه‌تبار كراون‌و
ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزب له
كاتی ژیان‌و رێبه‌رایه‌تیی ئه‌واندا ریزه‌كانی
حیزبیان جێهێشتووه‌و ناو‌و ناتۆره‌یان وه‌پاڵ داون.
بهلاَم هه‌ره‌وه‌ك ئه‌م رێبه‌رانه خۆیان فه‌رموویانه
ئه‌م حیزبه به‌م جۆره ههڵوێستو لێ‌دابڕانانه كز
نه‌بووه‌و كز نابێ‌و له ژێر هیچ فشار‌و به‌ربینگ
پێگرتنێكدا له ره‌وتی دێموكراتی‌و پرنسیپه
دێموكراتییهكانی خۆی دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و دوور
ناكه‌وێته‌وه، دیاره پاش شه‌هیدبوونی ئه‌م
رێبه‌رانه‌ش سه‌یر نیه كه درێژه‌ده‌رانی رێگایان
له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ههڵوێستو لێ‌دابڕانانه
به‌ره‌وڕوو ببن. بهلاَم به گرتنه پێشی رێگا‌و
رێبازی ئه‌م رێبه‌ره شه‌هیدانه له لایه‌ن
رێبوارانیانهوهو بیری ورد‌و واقیعبینانه‌ی
كۆمهلاَنی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو جارێك
راستییه‌كان ده‌ركه‌وتوون‌و ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵك به
چاوی ئاواڵه‌وه ده‌ڕواننه راستییهكانو زۆر زوو
هه‌ست ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیزب چ
دڵسۆزی‌و دڵفرهوانییهكی بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی
حیزب له خۆی نیشان داوه، كێ سوور بووه له سه‌ر
لێك دابڕان‌و وه‌لانانی ره‌وتی دیالۆگ به مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ری ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه به ناحهقو
ناڕه‌وا بۆ حیزب پێـك هێندرانو كێ ته‌نانه‌ت
ته‌حه‌موولی ئه‌م هه‌موو كارشكێنی‌و به‌رگرتن له
به‌ره‌و پێـشچوونی ره‌وتی تێكۆشانی حیزبی
كردووه؟ئێمه سه‌ره‌ڕای پێ ناخۆش بوونمان له‌و
هه‌ڵوێسته كه ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی
پێشووی حیزب گرتوویانه، هه‌موو ههوڵو تێكۆشانمان
له ره‌وتی خه‌باتدا به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه
ته‌نیاو ته‌نیا رووی له كۆماری ئیسلامیی ئێران
وه‌ك دوژمن‌و زه‌وتكه‌ری ماف‌و ئازادییه‌كانی
گه‌لانی ئێران‌و خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ.سیاسهتو
هه‌ڵوێستی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
داهاتووشدا هه‌ر له سه‌ر ئه‌م رهوتو رێبازه ده‌بێ
كه تا ئێستا رێبه‌رانی گه‌وره‌و شه‌هیدمان قازی‌و
قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی بوویانه‌و پێیان له سه‌ر
داگرتووه‌و ئێستاش ئه‌م رێبه‌رانه له بیروباوه‌ڕدا
زیندوون‌و له‌گه‌ڵمانن.سلاَو له گیانی پاكی ئه‌و
رێبه‌ره شه‌هیدانه‌مان‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی حیزب‌و
گه‌ل سلاَو له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شههیدانو
هه‌موو زیندانییه سیاسییهكانسلاََو له خه‌ڵكی
خهباتگێڕو خۆڕاگری كوردستان پشتیوانانی هه‌میشه‌یی
حیزبی دێموكراتسلاََو له ئهندامانو تێكۆشه‌رانی
حیزبی دێموكرات‌و رێبوارانی رێبه‌رانی سه‌ربه‌رزو
شه‌هیدمان قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی سلاَو له
كادر‌و پێشمه‌رگه فیداكاره‌كانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێرانسلاََو له حیزبی پێشڕه‌و و
خۆشه‌ویستی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران!
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی15/9/1385ی هه‌تاوی2006/12/6ی
زایینی
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى
حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران!
کۆمه‌ڵانى خه‌باتگێڕى خه‌ڵکى کوردستان!
حیزب و رێکخراوه سیاسییه
کوردستانى و ئێرانییه‌کان!
دۆستانى گه‌لى کورد و بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى
خه‌ڵکى کوردستان!!
له یه‌کێک له ناسکترین هه‌ل ومه‌رجه‌کانى مێژووى
بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد و
بزووتنه‌وه‌ى دیموکراسیخوازى له رۆژهه‌ڵاتى
نێوه‌ڕاستدا، نیزیک به دوو ساڵ و نیوه حیزبى
دیموکراتى کوردستانى ئێران، حیزبى جێگاى متمانه و
پشتیوانیى زۆربه‌ى زۆرى خه‌ڵکى کوردستان، حیزبێک که
به ده‌ستى به تواناى پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د
دامه‌زرا و به بیرى تیژى دوکتور قاسملوو نوێ کرایه‌وه،
له ئاکامى پاوانخوازیى زۆرایه‌تیى کومیته‌ى
ناوه‌ندىدا تووشى قه‌یرانێکى قووڵى ته‌شکیلاتى بووه
که سه‌رانسه‌رى قه‌واره‌که‌ى هه‌ر له سه‌رێ ڕا تا
خوارێ داگرتوه و به کرده‌وه کردوویه‌ته دووله‌ت.
پاش پتر له دوو ساڵ هه‌وڵى نهێنى بۆ گێڕانه‌وه‌ى
یه‌کڕیزى و یهکدڵى بۆ نێو حیزبى دێموکرات، رۆژى 7ى
گه‌لاوێژى 1385 ئێمه به ناوى "ئوپوزیسیۆن"
یادداشتێکى بیست ماده‌ییمان خسته به‌رچاوى زۆرایه‌تیى
کومیته‌ى ناوه‌ندى که قه‌بووڵکردن و جێبه‌جێکردنى
دهىتوانى میکانیزمێک بۆ چارى گیروگرفته‌کان و
گێڕانه‌وه‌ى یه‌کپارچه‌یى بۆ ریزه‌کانى حیزب به
ده‌سته‌وه بدا. هه‌ر چه‌ند ئه‌م یادداشته وه‌ک
سه‌نه‌دێکى نهێنى ئاماده کرابوو، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى
بمانه‌وێ که‌وته نێو میدیاکان و ئه‌و که‌سانه‌ى ئۆگرى
چاره‌نووسى بزووتنه‌وه‌ى کورد و حیزبى دێموکراتن لێى
ئاگادار بوون.
به‌داخه‌وه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ى وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌و
یادداشته و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى هێندێ له
دڵسۆزانى کورد له نێوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى حیزبى
دیموکراتى کوردستانى ئێران و هه‌وڵى نێوبژیکردنى هێندێ
حیزبى کوردستانى له‌وانه پارتى دیموکراتى کوردستان و
یه‌کیه‌تیى نیشتمانیى کوردستان و هه‌روه‌ها هه‌وڵى
نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى کوردستانى عێراق به
هۆى ره‌دکردنه‌وه‌ى قۆڵى زۆرایه‌تىیه‌وه بێ ئاکام
مایه‌وه و قۆڵى ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستى کومیته‌ى ناوه‌ندى
به ره‌فتارى توندوتیژ به‌رامبه‌ر جودابیران رۆژ به
رۆژ که‌لێنى نێوان خۆى و لایه‌نى ئۆپۆزیسیۆنى
گه‌وره‌تر و فره‌وانتر کرد. له راستىدا ئه‌و لایه‌نه
به ئاشکرا هه‌وڵى داوه لهتکردنێک که له دواى
کۆنگره‌ى سێزده‌وه به کرده‌وه به‌سه‌ر حیزبى
دێموکراتىدا سه‌پاندوه، ره‌سمییه‌ت پێ بدا و
ستراتیژیى له‌مێژینه‌ى خۆى سه‌باره‌ت به
پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌نگاوى "وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ى
بنه‌ماڵه‌ى گه‌وره‌ى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران"
له دواى کۆنگره‌ى ده‌یه‌م، پیاده بکا.
ئێستا ناچارین به‌وپه‌ڕى داخ و که‌سه‌ره‌وه هه‌موو
لایه‌ک ئاگادار بکه‌ین که هه‌وڵ و تێکۆشانى ئێمه بۆ
پاراستن یان باشتر بڵێین بۆ گێڕانه‌وه‌ى یه‌کپارچه‌یى
بۆ ریزه‌کانى تێکۆشه‌رانى دێموکرات گه‌یشتۆته بنبه‌ست
و ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مانتوانیوه یه‌کڕیزی به‌سه‌ر
لایه‌نى به‌رامبه‌ردا بسه‌پێنین، ئه‌وان توانیویانه
له‌تبوونى حیزب، حیزبێک که به فرمێسکى چا وو خوێنى
دلڕ و شه‌و و شه‌ونخوونیى هه‌زاران تێکۆشه‌رى شه‌هید و
بریندار و که‌م ئه‌ندام گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ، به‌سه‌ر
ئێمه‌دا بسه‌پێنن. له‌و پێوه‌ندىیه‌دا حه‌ز ده‌که‌ین
چه‌ند مه‌سه‌له‌ى گرنگ و به‌په‌له رابگه‌یه‌نین:
ـ هه‌ڵوێسته سیاسىیه‌کان و بنه‌ما تهشکیلاتىیهکانى
ئێمه که دیاره ریشه‌یان له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و
بنه‌ما فکرى و تهشکیلاتىیهکانى حیزب دایه و له‌گه‌ڵ
پێداویستىیهکانى هه‌لومه‌رجى تازه‌ى خه‌بات و
ئاڵوگۆڕه‌کانى ئه‌م سه‌رده‌مه موتوربه ده‌کرێن، له
ده‌رفه‌تێکى دیکه‌دا به ئاگاداریى تێکۆشه‌رانى حیزب و
بیروڕاى گشتى ده‌گه‌یه‌ندرێن. مه‌به‌ست له ده‌رکردنى
ئه‌م به‌یاننامه‌یه زۆرتر ئه‌وه‌یه که رابگه‌یه‌نین
له‌مڕۆ به‌دواوه ئێمه تێکۆشانى سیاسى و
ته‌شکیلاتیمان به جیا له قۆڵى زۆرایه‌تیى کومیته‌ى
ناوه‌ندى درێژه پێ ده‌ده‌ین و له‌و رێگایه‌شدا به
پشتیوانیى سه‌دان که‌س له باشترین و به ئه‌زموونترین
کادر و پێشمه‌رگه‌کان و هه‌زاران که‌س له ئه‌ندامه
دڵسۆزه‌کانى حیزب له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان
پشت ئه‌ستوورین.
ـ مل راکێشانمان بۆ له‌تبوونى حیزب ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه
که چیدیکه توانا و لێوه‌شاوه‌یى تێکۆشه‌رانى حیزب به
فیڕۆ نه‌چێ و سه‌رفى گیروگرفتى نێوخۆیى نه‌کرێ،
به‌ڵکوو هه‌وڵه‌کان روویان پێ بکرێته وه‌دیهێنانى
ئامانجه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و به‌ربه‌ره‌کانى دژى
دوژمنانى ماف و ئازادىیه‌کانى گه‌لى کورد، نه‌ک قۆڵ و
لایه‌نه‌کانى نێوحیزب. بۆیه بهرهسمى راده‌گه‌یه‌نین
که کارى ئێمه دژایه‌تى و به‌ربه‌ره‌کانیى سیاسى و
ته‌بلیغاتى و .... دژى هاوسه‌نگه‌ره‌کانى پێشوومان نیه
و له هیچ مه‌یدانێکدا ده‌ستپێشخه‌ر نابین. ئاواتمان
ئه‌وه‌یه لایه‌نى به‌رامبه‌ریش هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته
بگرێته‌به‌ر و رێگا نه‌دا دوژمنانى بزووتنه‌وه‌ى کورد
پێمان خۆش بن و دۆستانمان نا ئومێدى دایان بگرێ.
ـ ئاشکرایه که رێبه‌رایه‌تیى حیزبى دیموکرات و
به‌شێکى زۆر له کادر و پێشمه‌رگه‌کانى و به سه‌دان
بنه‌ماڵه‌ى تێکۆشه‌رانى حیزب، له کوردستانى عێراق و
له ژێر سێبه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ژین،
که له هه‌موو که‌مپه‌کاندا بنه‌ماڵه‌کان تێکه‌ڵ و
دراوسێى یه‌کترن. ئه‌م وه‌زعه تا پێش کۆنگره‌ى سێزده
زۆر سروشتى و له دواى کۆنگره‌ش تا ئێستا به‌هه‌رحاڵ "قابل
تحمل" بووه. به‌ڵام ئێستا ئیدى هه‌موو شتێک پێویستیى
به لێک جیاکردنه‌وه هه‌یه. له‌و پێوه‌ندىیه‌دا ئێمه
له لایه‌نى به‌رامبه‌ر داوا ده‌که‌ین هاوکارى بکا تا
به شێوه‌یه‌کى شارستانیانه و بێ کێشه و ناخۆشى لێک
جیابینه‌وه و دوژمنان به خۆمان خۆش نه‌که‌ین.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ى ئاره‌زووى ئێمه
ئه‌وان مل به‌و کاره نه‌ده‌ن، سروشتىیه که
به‌رپرسایه‌تیى ئه‌و کاره ده‌که‌وێته سه‌ر شانى
کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى کوردستان. هیوادارین هه‌م
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، هه‌م حکوومه‌تى
هه‌رێم و هه‌م دوو حیزبى دۆست و برامان پارتى
دیموکراتى کوردستان و یه‌کیه‌تیى نیشتمانیى کوردستان
به‌رپرسایه‌تیى نه‌ته‌وه‌یى و ئه‌خلاقیى خۆیان له‌و
پێوه‌ندىیه‌دا به‌جێ بێنن و هه‌موو ئاواتمان ئه‌وه‌یه
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ى کوردستان و ئێران و رۆژهه‌ڵاتى
نێوه‌ڕاستدا که چاوه‌دێره سیاسىیه‌کان ئاڵوگۆڕى
قووڵى سیاسى له ئێران و ناوچه‌که‌دا پێش بینى ده‌که‌ن
هه‌موو لا جۆرێک ره‌فتار بکه‌ن که زه‌بر له
یه‌کیه‌تیى ریزه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان نه‌درێ و
ئه‌گه‌ر نه‌مان توانیوه له نێو حیزبى دێموکراتێکى
یه‌کپارچه‌دا هه‌وڵه‌کانمان وه‌سه‌ریه‌ک بخه‌ین، رێگاى
ئه‌وه که له چوارچێوه‌ى هاوپهیمانىیهکى
کوردستانىدا پێکه‌وه کار بکه‌ین به‌ربه‌ست نه‌کرێ.
سڵاو له گیانى پاکى شه‌هیدانى حیزب و گه‌ل و له ریزى
پێشه‌وه‌یاندا قازى ، قاسملوو، شه‌ره‌فکه‌ندى
سڵاو له حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران
سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ى میللى ـ دیموکراتیکى گه‌لى
کورد
کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانى
ده‌فته‌رى سیاسى و کومیته‌ى ناوه‌ندى و جێگران و
موشاویرانى
کومیته‌ى ناوه‌ندیى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران
15.9.1385 ی هه‌تاوی
6.12.2006 ی زایینی
په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان
(
ئارارات)
خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی
کوردستان.
ئيمه سه‌ر به هیچ یه‌ک له
لایه‌نه‌کانی کاک مسته‌فای هیجری و کاک عه‌بدوڵا
حه‌سه‌ن زاده نین"
ئێمه له سه‌ر داوای پێشمه‌رگه و کادره
قاره‌مانه‌کانی هه‌رێمی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به یه‌کده‌نگ و بۆ دیفاع له خوێنی شه‌هیدان و
داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی کوردستان، به‌و
ده‌ره‌نجامه گه‌یشتین که حیزبی دێموکراتی کوردستان (
ئارارات ) ئاوا بکه‌ین.
ئێمه به‌م شێوه‌یه خۆمان له شه‌ڕی ده‌روون حیزبی
ده‌پارێزین و بۆ یه‌کیه‌تی و ئازادی میلله‌ته‌که‌مان
تێده‌کۆشین تا خوێنی شه‌هیده‌کانمان به فیڕۆ نه‌ڕوات.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
(ئارارات)
حیزبی دێموکراتێکی نوێ دامه‌زرا
ڕێنێسانس نیوز؛ ناوه‌ندی هه‌واڵ:
گرووپێک له سه‌ر ناوی حیزبی دێموکرات بڵاڤۆکێکی داوه
به ڕای گشتی و تێیدا حیزبی دێموکراتی کوردستان (
ئارات) ی ڕاگه‌یاندووه.
گرووپه‌که دوای ده‌ست نیشان کردنی ئه‌وه که "ئه‌وان
سه‌ر به هیچ یه‌ک له لایه‌نه‌کانی
کاک مسته‌فای هیجری و کاک عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده نین"
ده‌نووسێ: ئێمه له سه‌ر داوای پێشمه‌رگه و کادره
قاره‌مانه‌کانی هه‌رێمی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به یه‌کده‌نگ و بۆ دیفاع له خوێنی شه‌هیدان و
داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی کوردستان، به‌و
ده‌ره‌نجامه گه‌یشتین که حیزبی دێموکراتی کوردستان (
ئارارات ) ئاوا بکه‌ین.
گرووپه‌که ده‌نووسێ: ئێمه به‌م شێوه‌یه خۆمان له
شه‌ڕی ده‌روون حیزبی ده‌پارێزین و بۆ یه‌کیه‌تی و
ئازادی میلله‌ته‌که‌مان تێده‌کۆشین تا خوێنی
شه‌هیده‌کانمان به فیڕۆ نه‌ڕوات.
ئه‌م حیزبه تازه‌یه هه‌روه‌ها ئادرێسێکی ئینته‌رنێتی
داوه.
http://www.pdka.blogfa.com
pdkararat@yahoo.com
حیزبی دێموکرات
جیابوونه‌وه‌ی لایه‌نی سێهه‌م و ڕاگه‌یاندنی "حدکا-
ئارارات"ی به درۆ خسته‌وه
حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به درۆ خسته‌وه که گۆیا
ئه‌ندامانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به باڵی
"شومال" ناوبانگیان ده‌ركردووه وه‌کو باڵی سێهه‌می
جیابۆوه‌ی حیزبی دیموكرات بن و له ژێر ناوی "حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران - ئارارات" ده‌ست به
رێكخستنه‌وه‌ی خۆیانبکه‌ن.
له به‌یاننامه‌ی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هاتووه: ئێمه هه‌موو لایه‌ك
ئاگادار ده‌كه‌ین كه شتێك به‌و ناوه نه پێشتر و نه
ئێستا بۆ ئێمه ناسراو نه‌بووه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
هیچ پێوه‌ندییه‌كی به حیزبی دیموكراتی كوردستانی
ئێرانه‌وه نیه‌و ئه‌وانه‌ش كه ئه‌م
راگه‌یه‌ندراوه‌یان داوه به په‌یامنێر و چه‌ند
ماڵپه‌رێکی تر ، ئه‌ندامی حیزب نه‌بوونه.
حزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران
سێ
پارچه بوو
هه‌واڵنێر:
په‌یامنێر
P6.12.06
- PNA
به هۆی
ململانێی و كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو حزبی دیموكراتی
كوردستان، پارتی ناوبراو بۆ سێ باڵی له یه‌ك جودا
دابه‌شبوو، له‌مباره‌یه‌وه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی
رایگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، حزبی دیموكراتی كوردستان
پێناخۆشبوونی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م پارچه پارچه بوونه
ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دۆست و
دڵسۆزانی كورد به تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ماوهنهوهی ئه‌م
جه‌معه له نێو ریزه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی
ئێران هه‌وڵێكی زۆریانداوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
(6/12/2006) ژماریه‌ك كادر و پێشمه‌رگه به‌یاننامه‌ی
جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حزبی دیموكراتی كوردستان
رایگه‌یاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، كه به باڵی (شومالی) ناوبانگیان
ده‌ركردووه، له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا، كه
وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی (په‌یامنێر) گه‌یشتووه،
رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان له باڵی سێیه‌می
جیابۆوه‌ی حزبی دیموكرات له ژێر ناوی "حزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران (ئارارات)" ده‌ست به رێكخستنه‌وه‌ی
خۆیان ده‌كه‌ن.
بۆ بیروڕای گشتیی
خه
ڵكی تێكۆشه ری كوردستان!
دۆستان، دڵسۆزان، ئه‌ندامان.
لایه‌نگران و كادر‌و پێشمه‌رگه فیداكاره‌كانی
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران!
له كاتێك دا هه‌لومه‌رجی خه‌بات
له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستان دا پتر له
هه‌موو کات پێویستی به یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی نێو
رێكخراوه سیاسییه‌كان هه‌یه، له کاتێک دا هه‌وڵدان
بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان دا وه‌ک پێویستییه‌کی مێژوویی که‌وتوه‌ته
به‌رباس، به‌داخه‌وه ململانێی نادروستی جیناحی
سه‌ر ئه‌نجام زه‌بری گورچوبڕی خۆی له
په‌یكه‌ری حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی جێی متمانه و
باوه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستان وه‌شاند و
ئه‌و حیزبه خۆشه‌ویست و
یادگاره‌ی قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی، دوو كه‌رت
كرد. ئه‌و له‌ت بوونه نه‌ته‌نیا به‌زیانی
حیزبه‌كه‌یه، به‌ڵكوو بزووتنه‌وه‌ی كورد له
کوردستانی ئێران
دا
تووشی خه‌سارێکی
قه‌ره‌بوونه‌كراو ده‌کا.
من وه‌ك که‌سێک که ده‌یان ساڵ
به‌رپرسایه‌تیم له‌و حیزبه‌دا له‌سه‌رشان بووه، به
هه‌ست کردن به مه‌ترسیی ئه‌و ململانێیه و راگرتنی
بێلایه‌نی و هه‌ڵویستی سه‌ربه‌خۆی خۆم ، له پێناوی
یه‌كڕیزی ئه‌و حیزبه و نزیك كردنه‌وه‌ی داخوازه‌کانی
ئه‌و دوو جیناحه له یه‌کتر، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵم دا و
به‌كرده‌وه ئه‌و راستیه‌م سه‌لماند. به‌ڵام به
پێچه‌وانه‌ی ویست و داخوازه‌كانی من و زۆر كه‌سی
دیكه‌ش له حیزب دا، به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو
روو بدا، ڕووی دا و هاته دی. بۆیه به‌مه‌به‌ستی
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و مه‌حكووم كردنی ئه‌و له‌ت
بوونه، به‌و په‌ڕی ناڕه‌حه‌تی و په‌رۆشه‌وه له
رێكه‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌وه،
له هه‌مان کاتدا که ئۆگری
خۆم به ئامانجه پیرۆزه‌کانی حیزبی دێموکرات و گه‌لی
کورد دووپات ده‌که‌مه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر
خه‌بات له پێناوی وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجانه،
راگرتنی تێكۆشانی سیاسیی خۆم له چوارچێوه‌ی
حیزبایه‌تیدا، ڕاده‌گه‌یه‌نم.
به‌م حاڵه‌یشه‌وه،
پێوه‌ندی شه‌خسیی خۆم له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانم
له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دا ناپسێنم و
رێزی بۆ داده‌نێم و ده‌یپارێزم.
عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
16/09/1385
(7.12.2006)