کابینه‌ی
پێنجه‌می
حكومه‌تی یه‌كگرتووی
هه‌رێمی كوردستان
متمانه‌ی پێدرا
ئه‌مڕۆ
(یه‌كشه‌ممه)،
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی
بۆ متماندان به كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی
یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه له په‌رله‌مان بهَڕێوهچوو،
به‌ڵام له‌به‌ر زۆری میوانه‌كان و بچوكی شوێنه‌كه،
كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ هۆڵی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات له
ته‌لاری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجه‌مه‌نی وه‌زیران
گواسته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رێز عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی گشت
مێوان و ئاماده‌بووه‌كانی ئه‌و دانیشتنه گرنگه‌ی
په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی
هه‌رێم و به‌رپرسانی عێراق و باڵێوزه به‌رێزه‌كان كه
به‌نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كانیان هاتبوون، سه‌رۆكی
په‌رله‌مان ئاماده‌بوونی ئه‌و كه‌سایه‌تی و
لایه‌نانه‌ی به نیشانه‌ی گرنگی و به‌یاخدانی دانی
وڵاته‌كه‌یان به ئه‌زموونه‌كه‌مان و دڵسۆزی خۆیان له
پاراستنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان پیشان ده‌ده‌ن. ئینجا
به‌رێزیان داوای له‌به‌رێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، ناوی وه‌زیرانی كابینه‌ی
پێنجه‌می حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان
ئاشكراكرا بكات.
له چه‌ند خاڵێكی كورتدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان
ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی ده‌ست نیشانكرد، وه‌ك
سه‌قامگیركردنی ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
تیرۆرستان و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له
ده‌ستوری عێراق، كه تایبه‌ته به ئاسایی كردنه‌وه‌ی
ناوچه ته‌عریب كراوه‌كان، به تایبه‌تی ئاساییی
كردنه‌وه‌ی بارودۆخی پاریزگای كه‌ركوك كه به ده‌ستی
رژێمی سه‌دام غه‌درێكی زۆری لێكراوه و خه‌ڵكه‌كه‌ی
له‌شوێنی خۆیان ده‌ركراون.
هه‌روه‌ها باسی له چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ش كرد، وه‌ك
بایه‌خدانی حكومه‌ت به چاككردنی ره‌وشی لاوان و
دانانی كه‌سی شیاو له‌شوێنی خۆیدا.
دوای ئه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان،
ده‌رگای متمانه‌دانی كرده‌وه تاوه‌كو ئه‌ندامانی
كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی یه‌كگرتووی كوردستان
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان
متمانه‌یان پێبدرێت.
رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران به تێكڕای ده‌نگه‌گان متمانه‌ی پێدرا،
له‌دوای ئه‌ویش، عومه‌ر فه‌تاح، جێگری سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هه‌مان شێوه به‌تێكڕای
ده‌نگ متمانه‌ی پێدرا. له‌دوای ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له
وه‌زیره‌كان خرانه ده‌نگدان و متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی
نیشتیمانی كوردستانیان پێدرا.
دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مان، هه‌ریه‌كه له
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و
وه‌زیره‌كان سوێندی یاساییان خوارد.
له‌دوای پرۆسه‌ی سوێندخواردنهكهش، سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان، داوای له‌سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد كه وته‌كه‌ی كه له‌هه‌مان
كاتدا ده‌بێته به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش
بكات.
ئێنجا به‌رێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران، له‌سه‌ره‌تای وته‌كه‌یدا به‌خێرهاتنی
میوانه‌كانی كرد ودواتر له‌ماوه‌ی زیاتر له نیو
كاتژمێر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی خوێنده‌وه كه
خۆی له ستراتیژیه‌تی كاری هه‌ریه‌ك له
وه‌زاره‌ته‌كان ده‌نواند و به‌شێوه‌یه‌كی ورد و
زانستیانه به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی خوێنده‌وه
و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی حكومه‌تێكی
پرۆفیشنال و هاوچه‌رخ ده‌بێ.
له‌دوای ته‌واوبوونی وته‌كه‌ی، عه‌ده‌نان موفتی
ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه په‌رله‌مانی كوردستان
دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ تاوتوێكردنی به‌رنامه‌كه و به
ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌به‌ستێ.
دوای ئه‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، جێگری سه‌رۆك كۆماری
عێراق، به‌ناوی سه‌رۆكی كۆمار وته‌یه‌كی گرنگی پێشكه‌ش
كرد و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر كوردستان
به‌هێزبێ ئه‌وا به‌گشتی عێراق به‌هێز ده‌بێ و ئه‌گه‌ر
كوردستان یهكگرتووبێ ئه‌وا عێراق هه‌مووی یه‌كگرتوو
ده‌بێ، ئه‌گه‌ر كوردستان فیدڕاڵی بێ ئه‌وا عێراقیش
فیدڕاڵ ده‌بێ.
له‌دوای ئه‌وه‌یش زه‌لمای خه‌لیلزادی باڵیۆزی
ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و خۆزگه‌ی
ئه‌وه‌ی خواست كه به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له عێراقیش جێبه‌جێبكرێت.
دواتر عه‌دنان موفتی باسی رۆڵی گرنگی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له پاراستنی گه‌لانی
كوردستان و عێراق كرد و دواتر رێگه‌ی به مسته‌ر جۆ دا
بۆ ئه‌وه‌ی وتاری به‌رێز كۆفی ئه‌ننان بخوێنێته‌وه ،
نوێنه‌ره‌كه‌ش باسی له ئه‌ركه‌كانیان له عێراق و
كوردستان كرد و ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی
باره‌گایان له كوردستان نیشانه‌ی بایه‌خدانیانه به‌م
هه‌رێمه و ئومێدی ئه‌وه‌شی خواست كه ئه‌زموونی
هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رانسه‌ری عێراق جێبه‌جێبكرێ.
دواتر، به‌رێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی كوردستان،
وتارێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد و له‌سه‌ره‌تای
وتاره‌كه‌یدا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد و
به‌بایه‌خه‌وه ئاماده‌بوونیانی هه‌ڵسه‌نگاند.
سه‌رۆك بارزانی له وته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه
هیچ وته‌یه‌كم نییه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ باسی لێوهبهكهم ئه‌وه‌یه
كه ئه‌و حكومه‌ته ببێته كابینه‌ی خزمه‌تگوزاری
نه‌وه‌ك كابینه‌ی ململانێ و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه
پێویسته ئه‌و حكومه‌ته سود له هه‌ڵه‌كانی رابردوو
وه‌ربگرێت.
سه‌رۆك بارزانی، سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی حزبه
كوردستانیان، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه به‌شداریكردنی
حزبه كوردستانیه‌كان پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و
بنامهیهبێ كه هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت بكه‌ن و له‌گشت
كاره‌كانی حكومه‌ت به‌شداربن، نه‌وه‌ك له‌لایه‌ك له
حكومه‌ت بشدارببن و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
بهرههڵستكاربن.
سه‌باره‌ت به وڵاتانی دراوسێش، سه‌رۆك بارزانی گوتی:
كه ئێمه هه‌میشه ده‌ستی دۆستایه‌تی و هاریكاری بۆ
ولاتانی دراوسێ درێژ ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه
باوی هه‌ڕه‌شه نه‌ماوه و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌كه‌س قه‌بول
ناكه‌ین.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان به
كۆتایی هاتنی وته به‌نرخه‌كانی سه‌رۆك بارزانی كۆتایی
به‌و دانیشتنه مێژوویه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی
كوردستان هێنا.
__________________________
ناوی سه‌رۆك و جێگیر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی
كوردستان
07 May 2006
پاش گواستنه‌وه‌ی
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هۆڵی
شه‌هیدانی 1ی شوبات له تالاری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی
پێنجه‌می حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان، ناوی
پێكهاته‌ی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌ت له سه‌رۆك و
جێگری سه‌رۆك و وه‌زیره‌كان به‌م شێوه‌یه
راگه‌یه‌ندرا:-
1. نێچیرڤان ئیدریس بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران
2. عومه‌ر فه‌تاح حوسێن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران
3. عوسمان حاجی مه‌حمود وه‌زیری ناوخۆ
4. عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان شه‌نگاری وه‌زیری هه‌رێم بۆ
كاروباری ناوخۆ
5. سه‌ركیس ئاغاجان وه‌زیری دارایی و ئابووری
6. بایز سه‌عید محه‌مه‌د تاڵه‌بانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ
كاروباری دارایی
7. فاروق جه‌میل سادق وه‌زیری داد
8. ئازاد عزه‌ددین مه‌لا ئه‌فه‌ندی وه‌زیری هه‌رێم بۆ
كاروباری داد
9. عومه‌ر عوسمان ئیراهیم وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه
10. جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی وه‌زیری هه‌رێم بۆ
كاروباری پێشمه‌رگه
11. بورهان سه‌عید سۆفی وه‌زیری گواستنه‌وه
12. دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د وه‌زیری په‌روه‌رده
13. دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان عوسمان یونس وه‌زیری
ته‌ندرستی
14. عه‌دنان محه‌مه‌د قادر وه‌زیری كاروباری
كۆمه‌ڵایه‌تی
15. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌عید شاكه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف
16. ته‌حسین قادر عه‌لی وه‌زیری ده‌رامه‌ته
ئاوییه‌كان
17. عیماد ئه‌حمه‌د ته‌یفور وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
و نیشته‌جێ كردن
18. عوسمان ئیسماعیل حوسێن وه‌زیری پلان دانان
19. یوسف محه‌مه‌د عه‌زیز وه‌زیری مافی مرۆڤ
20. دكتۆر ئیدریس هادی ساڵح وه‌زیری خوێندنی باڵا و
توێژینه‌وه‌ی زانستی
21. عه‌بدولعه‌زیز ته‌یب وه‌زیری كشتوكاڵ
22. چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و
ئه‌نفال كراوه‌كان
23. فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری
24. وشیار عه‌بدولڕه‌حمان سیوه‌یلی وه‌زیری كاره‌با
25. دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه
سروشتییه‌كان
26. نازه‌نین محه‌مه‌د وسو وه‌زیری شاره‌وانی
27. ته‌ها عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی وه‌زیری وه‌رزش و
لاوان
28. دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری كاروباری
ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
29. محه‌مه‌د ره‌ئوف محه‌مه‌د وه‌زیری بازرگانی
30. ويداد خورشید عوسمان وه‌زیری پیشه‌سازی
31. دارا محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌عید وه‌زیری ژینگه
32. نه‌مرود به‌شیر وه‌زیری گه‌شتوگوزار
33. حه‌یده‌ر شێخ عه‌لی وه‌زیری گه‌یاندن
34. ئه‌بوبه‌كر عه‌لی وه‌زیری هه‌رێم
35. دكتۆر جنان قاسم وه‌زیری هه‌رێم
36. جۆرج یوسف مه‌نسور وه‌زیری هه‌رێم
37. ده‌خیل سه‌عید قاسم وه‌زیری هه‌رێم
38. محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وه‌زیری هه‌رێم
39. مه‌حمود عیدۆ وه‌زیری هه‌رێم
40. مه‌دحه‌ت مه‌نده‌لاوی وه‌زیری هه‌رێم
41. سه‌عد خالید محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری هه‌رێم
42. عه‌بدول له‌تیف به‌نده‌ر ئۆغڵو وه‌زیری هه‌رێم
______________________________
ده‌نگی ئامریکا:
VOA
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق یه‌کگرتنی
هه‌ردوو ئیداره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت
07/05/2006
په‌رله‌مانی هه‌رێمی
کوردستانی عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به شێوه‌یه‌کی
ڕه‌سمی حکومه‌تی
یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی
نێچـیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌ی
په‌رله‌ماندا، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی
عێراق مه‌سعود بارزانی و جـێـگری سه‌رۆكی عێراقی عادل
عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی مه‌حمود
ئه‌لمه‌شـهه‌دانی و چه‌ندین کاربه‌ده‌ستی تری حکومه‌تی
عێراقی و باڵیۆزه‌کانی ووڵاتانی دیکه ئاماده بوون.
پۆسته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر و جێـگره‌که‌ی و وه‌زیرانی
حکومه‌تی نوێ له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا
و سوێندی ده‌ست به‌کاربوونیان خوارد.
جێی
باسه، حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له 40
وه‌زیر پـێـک دێت و سیان له‌وانه ژنن.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا له
شاری هه‌ولێره‌وه، عومه‌ر فه‌رهادی له‌و باره‌یه‌وه
ڕاپـۆرتـێـكی بۆ ناردوین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی
كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه،
ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
_________________________
بی.بی.سی
07 May 2006
رای مجلس
کردستان عراق برای تشکيل دولت واحد
پارلمان کردستان عراق
روز يکشنبه 7 می رای به تشکيل 'دولت واحد' ميان دو
حزب رقيب در اين منطقه داده است.
اين تصميم به اتقاق آرا در
پارلمان کردستان، واقع در شهر اربيل در شمال عراق، به
تصويب رسيده است.
در حال حاضر کردستان عراق
توسط دو دستگاه سياسی مجزا اداره می شود که هر کدام
تحت کنترل يکی از دو گروه اصلی يعنی 'حزب دموکرات
کردستان' و 'اتحاد ميهنی کردستان' قرار دارند.
رهبری 'اتحاديه
ميهنی' با جلال طالبانی است که رياست جمهوری عراق را
نيز بر عهده دارد و در سوی ديگر 'حزب دموکرات' تحت
رهبری مسعود بارزانی، رييس جمهور منطقه ای کردستان،
است.
بر طبق اين مصوبه، دو حزب
اصلی سهم مساوی در کابينه جديد کردستان عراق خواهند
داشت و چند سمت نيز به گروه های کوچک‌تر اختصاص داده
خواهد شد.
تحول اخير در کردستان عراق در
شرايطی صورت می پذيرد که هفته های گذشته گزارش هايی از
فعاليت دولت های ايران و ترکيه برای مقابله با برخی
گروه های کرد در منطقه کردستان عراق در رسانه ها منتشر
شد.
در روزهای گذشته مقام های
عراقی با اشاره به خبرهای عمليات مشترک ايران و ترکيه
بار ديگر نسبت به اين تحرکات ابراز نگرانی کردند.
روز جمعه نيز هوشيار زيباری،
وزير خارجه عراق، در مصاحبه ای با بی بی سی گفت
نيروهای نظامی ايران در طول مرز عراق تجمع کرده اند،
اما افزود که هيچ نوع نفوذ عمده ای از سوی ايران به
خاک عراق صورت نگرفته و تاکيد کرد که دولت عراق خواهان
حل مساله از طريق گفتگو است.