کاتژمێر 6 ی سه‌رله‌به‌یانی شه‌ممه هاوکات
ده‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ، دیکتاتۆری پێشووی عێراق سه‌دام حوسێن
له سێداره‌درا.
به گوێره‌ی دوا زانیاری دوابه‌دوای ئه‌رێ کرانی بڕیاری له سێداره‌دانی
سه‌دام حوسێن و هه‌ڤاڵانی له دادگای پێداچوونه‌وه دا، سه‌رۆک وه‌زیرانی
عێڕاق نوری ئه‌لمالکی بڕیاره‌که‌ی ئه‌رێ کرد و دواتر بڕیاره‌که سه‌ر له
به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه که ئه‌م بریاره دوای ئه‌و
ڕیزه دانیشتنانه هات که تیایدا له دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێڕاقی دا
سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی به‌تاوانی ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکوژی له گوندی
دوجه‌یل له ساڵی 1982 دا به ئیعدام حوکم دران.
هه‌روه‌ها دوێنێ جورج بووش سه‌رۆکی ئه‌مریکا
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت دا ده‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی خۆی له سه‌ر له
سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و بڕیاره کۆبۆوه و وا به دیار ده‌که‌وێت که
ئه‌وانیش بڕیاره‌که‌یان په‌سه‌ند کردبێ بۆیه جێ به‌جێ کراوه.
ژیانی سه‌دام له زمان بی.بی.سی یه‌وه
