[ 28.06.2004 ]

گواستنه‌وه‌یسه‌روه‌ریبۆعێراقیه‌كانته‌واوبوو

په‌یامنیَر_كاربه‌ده‌ستیَك گوتی: "هیَزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌مرِۆ واتا دوو رۆژ پیَش كاتی چاوه‌رِوان كراو ده‌سه‌ڵاتیان داوه‌ ده‌ستی حكومه‌تی كاتی عیراقی _بۆ پیَشگیری كردن له‌ ده‌ستدریَژی تیرۆریستان." په‌یامنیَری رۆیته‌رز گوتی كه‌ پۆڵ بریمه‌ر و گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عیراقی له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌شدار بوون. هه‌رچه‌نده‌ كه‌ حكومه‌تی كاتیی عیراق به‌ ریَبه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌یاد عه‌للاوی "سه‌روه‌ری ته‌واو" ی ده‌بیَ, به‌ پیَی برِیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی UN, به‌ڵام هه‌ندیَك سنووری گرنگ بۆ ده‌سه‌ڵاتی دانراوه‌. ئه‌و حكومه‌ته‌ ناتوانیَ برِیارسه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی دریَژخایه‌ن بدات و هه‌روه‌ها كۆنترِۆڵی له‌سه‌ر ئه‌و 160 هه‌زار سه‌ربازه‌ نابیَ كه‌ دوای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ عیراق ده‌میَننه‌وه‌. حكومه‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ داوای به‌جیَ ههیَشتنی عیراقیان لیَ بكات, به‌ڵام ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نیازی ئه‌و كاره‌ی نیه‌.
شایانی باسه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا تیرۆریستان زۆر هه‌وڵیان دا بۆ ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ سه‌ر ریَگای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات, به‌ڵام هه‌روه‌كوو چۆن تائیَستا نه‌یانتوانیوه‌ هیچ بكه‌ن, ئه‌مجاره‌شیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و هیچ كاتیش سه‌ركه‌وتوو نابن.

 

 

 

  ده‌نگ‌وباس

  سیاسه‌ت

  كۆمه‌ڵایه‌تی

  هونه‌رو ئه‌ده‌ب

  ژنان

  زانست

  نێونه‌ته‌وه‌یی

  ئاگاداری

 

 

 

[Mediya 2000 - 2004 © Copyright]