[ 10.06.2004 ]
په‌رله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا هه‌ڵوێستی كورد له برِیاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش یه‌كلاده‌كاته‌وه
په‌یامنێر به مه‌به‌ستی گه‌لاَڵه‌كردنی هه‌ڵوێستێكی كوردیی هاوبه‌ش له‌باره‌ی نوێترین برِیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به عێراق كه رۆژی 6-7/6/2004 له‌لایه‌ن كۆی ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه به گشتیی ده‌نگ وه‌رگیرا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌لاحه‌دین كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا . پاش وتووێژێكی درێژخایه‌ن، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رِێز فازل میرانی سكرتیَری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌رباره‌ی ناوه‌رِۆكی كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازدا و، تێیدا رایگه‌یاند كه وێرِای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا سه‌رنجێكی زۆریان له‌سه‌ر ناوه‌رِۆكی ئه‌و برِیاره نوێیه هه‌یه، به‌لاَم له‌به‌ر هه‌ستیاریی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه برِیاری كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه بووه كه قسه‌ی كۆتایی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان جێبهێڵن . فازڵ میرانی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌وان ( پێناسه‌كردنی عێراق له‌و برِیاره نوێیه‌دا به عێراقێكی فیدراڵ وه‌كو خاڵێكی پۆزه‌تیڤی نێو برِیاره‌كه ده‌نرخێنن . به‌لاَم كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان به به‌شداریی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه دوا قسه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كات ) . میرانی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه په‌رله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا، هه‌ڵوێستی كورد له‌و برِیاره به خه‌ڵكی كوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت .
• ده‌نگ‌وباس
• سیاسه‌ت
• كۆمه‌ڵایه‌تی
• هونه‌رو ئه‌ده‌ب
• ژنان
• زانست
• نێونه‌ته‌وه‌یی
• ئاگاداری
[Mediya 2000 - 2004 © Copyright]