[ 26.06.2004
]
له
مه‌هاباد خه‌ڵك له
دژی حكومه‌ت مانیان گرت
په‌یامنێر- ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له
مه‌هاباده‌وه گه‌یشتوون،
دۆینێ خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك
له‌به‌رامبه‌ر ره‌فتاری به‌كرێگیراوانی حكومه‌تی
ئێرانی له‌و شاره‌دا ،بازارِ
و دوكانیان داخستووه و له ماڵ ده‌رنه‌چوونه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رِ پێكراو ڕاگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی
ئێران ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ناسراوی
عه‌شیره‌تی مه‌نگورِی چه‌كدار كردووه و به‌ریداونه‌ته گیانی خه‌ڵكی شاری
مه‌هاباد. له به‌رامبه‌ردا شكایه‌ت و هاواری خه‌ڵكه‌كه له دژی ئه‌و چه‌كدارانه
لای حكومه‌ت بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه و حكومه‌ت به ئانقه‌ست و سه‌ره‌ڕای
زانیاریی ته‌واوی له‌وباره‌یه‌وه چاوپۆشی له‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌ی ئه‌و
چه‌كدارانه ده‌كات.
بۆیه خه‌ڵكی ئه‌و شاره
دۆینێ هه‌ینی دوكانه‌كانی خۆیان داخست و له‌ماڵ
نه‌هاتنه‌ده‌ر.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌م كرده‌وه
ناشیرنانه هه‌ڵده‌ستن، خه‌ڵكانێكی دیارن و حكومه‌ت ناتوانیَ نكوڵی له بوون و
وابه‌سته‌ییان به حكومه‌ته‌وه بكات.