[ 30.06.2004
]
سه‌دام و 11 تاوانباری
دیكه‌ی سه‌رانی به‌عس ته‌سلیم به عێراقییه‌كان كرانه‌وه
په‌یامنێر- ئاژانسه‌كان
ئه‌مرِۆ له شاری
به‌غدا پرۆسه‌ی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی سه‌دام حسه‌ینی دیكتاتۆری رووخاوی عێراق و
11
تاوانباری دیكه‌ی سه‌رانی به‌عس كه تاكو ئێستا لای هێزه‌كانی ئه‌مریكا
زیندانیی بوون، به‌رِێوه‌چوو . سامی چه‌له‌بی سه‌رۆكی دادگای تایبه‌ت به
تاوانه مرۆییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه له‌كاتی به‌رِێوه‌چوونی
پرۆسه‌كه‌دا سه‌دام ترسا‌و ده‌هاته پێش چاو . نێوبراو هه‌روه‌ها گوتی " سه‌دام
ویستی قسه بكا و هه‌ندێ پرسیار ئاراسته بكات، به‌لاَم پێیان راگه‌یاند كه
قسه‌كانی بۆ سبه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه هه‌ڵبگرێت، ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار
ده‌چێته به‌رده‌م دادگا و، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی لیستی تاوانه‌كانی
به‌ره‌ورِوو ده‌كرێته‌وه .
پرۆسه‌ی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك دێت كه
پێشتر له‌نێوان ده‌سه‌لاَتی كاتیی هاوپه‌یمانان و ده‌سه‌لاَتدارانی عێراقیدا
ئیمزا كراوه . سامی چه‌له‌بی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و 12
كه‌سه ته‌نیا قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێ و به‌دوایدا و به‌چه‌ند
قۆناغێك سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌عس كه‌لای هێزه‌كانی ئه‌مریكان و
ده‌ستیان له تاوان و قه‌تلوعامی خه‌ڵكی عێراقدا هه‌بووه ته‌سلیم به
عێراقییه‌كان ده‌كرێنه‌وه .
شایانی باسه چوار تۆمه‌تی ترسناك به‌ره‌ورِووی سه‌دام حسه‌ین كراونه‌ته‌وه كه
سه‌لماندنی هه‌ریه‌كێكیان، نێوبراو ده‌گه‌یه‌نێته به‌رده‌م په‌تی سێداره .
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش بریتین له ئه‌نجامدانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی، تاوانی دژی مرۆیی،
تاوانه‌كانی جه‌نگ و پێشێلكردنی یاسا و رێسا عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه
ساغبوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكیان له‌سه‌ر نێوبراو، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته
به‌رده‌م سێداره .
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌دام حسه‌یندا 11 تاوانباری دیكه‌ش ته‌سلیم كرانه‌وه كه
بریتین له یاریده‌ده‌ره هه‌ره نزیكه‌كانی سه‌دام و، هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی
سه‌ره‌وه‌یان به‌ره‌ورِووكراوه‌ته‌وه . ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه:
1- عه‌بد حه‌موود سكرتێری
سه‌دام
2- عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ئامۆزای سه‌دام
3- عه‌زیز ساڵح ئه‌لنعمان به‌رپرسی به‌عس له رۆژئاوای به‌غدا
4- محه‌مه‌د حه‌مزه زوبه‌یدی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عس
5- كه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵلاَ سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی گاردی كۆماری
6- ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان جێگری سه‌رۆكی عێراق
7- تاریق عه‌زیز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
8- سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د وه‌زیری به‌رگری
9 - وه‌تبان ئیبراهیم تكریتی موسته‌شاری سه‌رۆكایه‌تی و زرِبرای سه‌دام
10 - بارزان ئیبراهیم تكریتی موسته‌شاری سه‌رۆكایه‌تی و زرِبرای سه‌دام
11- سابر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگریی سه‌ربازی و
ئه‌مینداری پایته‌خت.
-----------------------------------------
له‌كاتی
ته‌سلیمكردنه‌وه‌یدا سه‌دام به‌یانی باش ده‌كا و ده‌یه‌وێ هه‌ندێ پرسیار بكا
هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ له‌كاتی ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی سه‌دام له‌لایه‌ن
ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به ده‌سه‌لاَتدارانی عێراق ئاماده‌گییان هه‌بوو، به
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیان راگه‌یاند كه ساتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌دام له
ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، نێوبراو گوتبووی " به‌یانیتان باش " ... هه‌روه‌ها
هه‌وڵیدا هه‌ندێ پرسیار ئاراسته بكات .
ئه‌و سه‌رچاوانه گوتیان " سه‌دام له بارێكی ته‌ندروستیی باش‌دا بوو ئه‌و
كاته‌ی هێنایانه به‌رده‌م دادوه‌ره عێراقییه‌كه " .
سالم چه‌له‌بی به‌رپرسی ئه‌و دادگایه‌ی كه دادگایی سه‌دام و تاوانبارانی
دیكه‌ی به‌عس له ئه‌ستۆ ده‌گرێ به رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه سه‌دام له‌كاتی
هاتنه ژووره‌وه‌یدا به‌یانی باشی كردبوو . هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌شی كردبوو
كه ئاخۆ ده‌توانێ هه‌ندێ پرسیار بكات .
به‌لاَم به‌گوته‌ی سالم چه‌له‌بی وه‌ها وه‌لاَمی سه‌دام درابووه وه كه "
پرسیاره‌كانت بۆ سبه‌ی هه‌ڵگره "
چه‌له‌بی هه‌روه‌ها گوتی " سه‌دام ترس له رووی نیشتبوو " سه‌باره‌ت به 11
به‌رپرسه‌كه‌ی دیكه‌ش چه‌له‌بی دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و كاته‌ی پێیان
راگه‌یه‌ندرا سبه‌ی تۆمه‌ته‌كانتان به‌ره‌ورِوو ده‌كرێته‌وه، شڵه‌ژان و
نائارامی دایگرتن . هه‌روه‌ها گوتی " ئه‌وه‌ی له هه‌موویان زیاتر ئه‌و باره
ده‌روونییه شڵه‌ژاوه‌ی پێوه دیاربوو، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ئامۆزای سه‌دام
بوو كه ده‌یزانی یه‌ك له‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌ره‌ورِووی ده‌كرێته‌وه، ده‌ركردنی
فه‌رمانی به‌كارهێنانی گازی كیمیاوییه له‌دژی هاوولاَتیانی سڤیلی كورد كه
بووه هۆی كوشتنی پتر له پێنج هه‌زار كه‌س .
چه‌له‌بی له‌و باره‌یه‌وه گوتی " عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید هه‌موو گیانی ده‌له‌رزی
".