غازی یاوه‌ر :
به‌هیچ جۆرێك به گۆرِینی باری
دیمۆگرافی كه‌ركوك رازی نابین
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه سه‌رۆكی عێراق غازی عه‌جیل ئه‌لیاوه‌ر
نارازیبوونی خۆی بۆ هه‌ر جۆره گۆرِینێكی باری دیموگرافی و ئێتنی له شاری
كه‌ركوكدا دووپات كرده‌وه .
سه‌رۆكی عێراق كه هاورِێ له‌گه‌ڵ پۆل بریمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی ده‌سه‌لاَتی
هاوپه‌یمانان له عێراق سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كرد، رایگه‌یاند كه ( كه‌ركوك
ده‌بێت شاری پێكه‌وه ژیان بێت و له عێراقی نوێ‌دا كه‌س ناچار ناكرێت ماڵ و
حاڵی خۆی جێبهێڵێ).
ئه‌لیاوه‌ر كه به موكورِبوونی نوێنه‌ره كورده‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی پێشووی
فه‌رمانرِه‌وا بووه سه‌رۆكی عێراق، به توندی وه‌لاَمی موداخه‌له‌یه‌كی حه‌سیب
رۆژبه‌یانی به‌رپرسی دۆسێی ئاواره و راگوێزراوه‌كانی دایه‌وه كه باسی له
زه‌روره‌تی ده‌ركردنی عه‌ره‌به هاورده‌كان كرد و گوتی ( رازی نابم به‌و زمانه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه‌دا بكرێت ... ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن عه‌ره‌بی
هاورده و نامۆ خه‌ڵكی عێراقن و رێگه ناده‌م به‌و زمانه تونده ناویان بهێنن
) .