[ 26.06.2004
]
گله‌یی چه‌ند ئه‌ندام و
دۆستێكی (ی.ن.ك) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به‌رێزان له كوردستانی نوێ،
دوای سڵاو،
یه‌ك داوایه‌كمان لێتان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌سه‌ركرده‌كه‌تان (جه‌لال
تاڵابانی) بڵێن با به‌س سوكایه‌تی به‌گه‌لی كورد بكات. ئه‌و شه‌كرانه‌ی كه له
توركیا شكاندوێتی، وه‌ك ده‌ڵێ: "من وه‌زیرێك بۆ جه‌بهه‌ی توركمانی داده‌نێم كه
برۆمه‌وه، یا ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی شه‌ری توركیا بكات شه‌ری كورد ده‌كات) بۆ
ئاگاداریتان بیست ملیۆن كوردی توركیان تف‌و نه‌عله‌تی لێ ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه سیخوری به‌سه‌ر كوردی توركیاوه ده‌كات و ده‌ڵێ: عوسمان ئۆجه‌لان
له شاری موسڵه. به‌رێزان ئه‌مه سوكایه‌تیه به هه‌ستی گه‌له‌كه‌مان تكایه
تكایه لێی قبوڵ مه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئێوه‌ش ئه‌مرۆ به‌شانازیه‌وه باسی ئه‌وه
ده‌كه‌ن كه 54 كۆمپانیای توركی له شاری سلێمانی سه‌رقالی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانین.
ده‌ك روتان ره‌شبێت... وه‌ك ره‌ش بووه. ئه‌مه هه‌موو جاشایه‌تیه بۆ توركیا
ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی راره‌وێكی ته‌یاره‌تان له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه بۆ
بكه‌نه‌وه... به‌ڵێن بێت ئێمه سواری نه‌بین، مادام به جاشایه‌تی ده‌ستمان
ده‌كه‌وێت. زۆر زۆر شه‌ریفتره له به‌غداوه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ شاری هه‌ڵمه‌ت
و قوربانی!.
ئێمه ئه‌وه‌نده زمان پیس نین، به‌ڵام ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ی ئه‌و كابرایه
وامان لێده‌كات به‌م زمانه ده‌ردی دڵی خۆمان ده‌ربرین. وانه‌زانن گه‌لی كورد
گه‌مژه‌یه‌و هه‌ست به‌م سوكایه‌تیانه ناكات... باش هه‌ستی پێده‌كات. به‌ڵێنبێت
هه‌تا (جه‌لال تاله‌بانی) سكرتیری (ی.ن.ك) بێت، ئێمه ده‌نگی پێ نه‌ده‌ین.
چه‌ند ئه‌ندام و دۆستێكی (ی.ن.ك) له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات
2004 Jun 26