[26.12.2004]

له‌یلا زانا له‌ ئامه‌د پارته‌ نوێیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند

له‌یلا زانا و هه‌ڤاڵه‌كانی، له‌شاری ئامه‌د له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، رایانگه‌یاند پارتی ( بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی ) ئاماده‌كارییه‌كانی دامه‌زراندنی به‌ره‌و كۆتاییه‌ .
له‌ ته‌لاری " ده‌میرۆك "ی شاری ئامه‌د، پارتی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خواره‌وه‌ ناویان هاتووه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌خه‌ڵك ناساند :
له‌یلا زانا، خه‌تیب دیجله‌، ئۆرهان دۆغان، سه‌لیم ساداك، موراد بوزلاق، ئه‌حه‌د تورك، محه‌مه‌د عه‌باس ئۆغلو، سه‌نانیك ئۆنه‌ر، فه‌ره‌یدون یازار، تونجه‌ر باكرهان، ئه‌حمه‌د توران ده‌میر، جه‌بار لایگارا و ئایسه‌ل تۆغلوك و دۆغان ئه‌رباشی پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان .
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئۆرهان دۆغان نووسراوه‌یه‌كی 12 لاپه‌ڕه‌یی خوێنده‌وه‌ كه‌ تێیدا په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی پارتی تێدا بوو . پارتی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی رایگه‌یاند كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌هه‌ر وڵاتێكدا كه‌ كوردی لێیه‌، پێویسته‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌جێگه‌ی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی، ده‌بێ بنه‌مایه‌كی ئازادی و به‌رابه‌ری بكرێته‌ بنچینه‌ .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ ناسنامه‌ی كوردی ده‌بێ به‌ره‌سمی بناسرێت و كورده‌كان له‌یاسای وڵاتدا وه‌ك هاووڵاتی پله‌ یه‌ك سه‌یر بكرێن، زمان و كه‌لتووری كوردی دانی پێدا بنرێت، ئاسته‌نگی به‌رده‌م رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و راگه‌یاندنی كوردی هه‌ڵبگیرێت، له‌په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تاییدا زمانی كوردی زمانی سه‌ره‌كی بێت، له‌ په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندیدا زمان و كه‌لتوور و ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌ره‌سمی فێربكرێن و له‌خوێندنی باڵادا به‌و مه‌به‌سته‌ زانكۆ دروست بكرێن و هه‌روه‌ها رێگه‌ له‌به‌رده‌م كوردان بۆ كاروباری سیاسی كراوه‌ بێت .

 

 

  ده‌نگ‌وباس

  سیاسه‌ت

  كۆمه‌ڵایه‌تی

  هونه‌رو ئه‌ده‌ب

  ژنان

  زانست

  نێونه‌ته‌وه‌یی

  په‌رلان

  ئاگاداری

_________________

  ئێدیتۆڕی كوردی

  ادیـــتور فــارسـی

_________________

 

 

 

[Mediya 2000 - 2005 © Copyright]