هۆنڕاوه    


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

به یادی شارەكه‌م

 سنهی خوێناوی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


شارێكی جوان و پێشا‌هه‌‌نگ و شووڕاییم هه‌بوو..
زاڵمان ، داگیر كهران
نژادپهرستان ، كۆنه پهرستان

به ناوی نهێنی..، ته‌واوه‌ت هه‌ردی‌..، و الله‌اكبر..
به‌سه‌ر سه‌رمیان‌دا ڕووخان..


برینێكی پڕ له‌ زوخاو،
وێنه‌ی  هاوڕێیان‌و
چه ند  قوتابی‌‌و
چه ند كتێبێكم هه‌بوو..
 ئه‌وانیشیان  برد به تاڵان

 ئه‌وانیشیان  برد به تاڵان
 به‌‌ڵام.. ، به‌ڵام..
كاتێك داگیركهران هاتن
كه‌ڵه‌‌پچهم  كهن
خوێ  له زوخاوی برینم بپاشن،
بیرو باوه‌ڕم  بگۆڕن‌و
حوكمی‌‌ سێداره‌م‌ بده‌نێ...
دایكی  پیرم بهجێ هێشت


بهفرو بروسكه‌و هه‌ورازم  گرته‌بهر
وڵاتهكم  نیایه  كۆڵوو
رێگای  تفه‌نگم  گرته‌ بهر
تفه‌نگ، تفه‌نگ ..


سۆیندم به‌وانه‌ی كه‌ وا  بیرو بڕوای

گه‌لانی‌  چهوساوهیان بۆ هیناوم..
به‌و چه‌كه‌‌ی  كه‌وا  له ده‌ستی  شههید به‌جێماوه..
ده س  له بیرو بڕوام بهرنادهم
له هیچ  قسه‌و تانه‌یه‌ك سڵ‌ ناكه‌م..
من  پێشمهرگه‌‌ی  كۆمه‌ڵم  
رۆڵه‌ی ڕۆژی‌ ته‌‌نگانهم..
له مهرگو  نهمان باكم نی‌یه..

 

چونكه  ئامانجم‌‌  ڕزگاریه
بۆیه ئه‌م ڕێبازه‌م گرتۆته‌ به‌ر

 

سڵ  ناكه م..،  دهڕۆم.. ، دهڕۆم
تاوه‌ده‌سهێنانی ڕزگاری..

سڵ‌ ناكهم.. ،

دەڕوم.. ، دەڕوم
تاكوو  ده‌سه‌ڵاتی  شوورای خه‌ڵكینه‌  دێته ده‌ست...

 

شه ها ب گولالان
14.3.04

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هه‌ر له‌م هۆنه‌ره‌وه:

ئه‌ی پێشمه‌رگه

ای كردستان

چهار دیوار بی اختیار

قه‌سه‌م

شـعر مـن

هوشیاری امروز  تو ای سرزمین محبوب

به‌جه‌ددی ئاوایی‌یه‌ ڕوخاوه‌كانی‌ كوردستان

نه‌ورۆز

 

 

 

[Mediya 2000 - 2004 © Copyright]