« 16»
ی مارت - به‌ر له
«نیوه شه‌وی ئه‌و ڕۆژه قرچۆكه»
شازده ههنایهكی مۆدێرنیزمی شێت
هه‌وایه‌كی دوو ڕه‌گ، له نه‌سلی چهپو ڕاستی
سیاسه‌تی ئه‌م دنیا بهستۆكه.
هه‌وایه‌كی كه‌ته‌ی به ئۆكی له‌خۆبایی
بۆنی ده‌م سیراوی.
كوت‌وپڕ هاتو كوده‌تایه‌كی زه‌ردی
ئهلهكترۆنی به‌رپا كرد.
ده‌ستی به‌سه‌ر تهختو به‌ختی ئاسماندا گرت.
بوو به تاقه فه‌رمانڕه‌وای
ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته به‌رینه‌ی به‌هار
ڕێ‌و بانه‌كانی هه‌ناسه‌ی نێوان
ئاسمان‌و زه‌وی به‌ست،
ته‌واوی ده‌رگاكانی ناو به‌هه‌شتی كڵۆم كرد
به‌ده‌نگی تێكه‌ڵی ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوا
به‌یاننامه‌ی ژماره یه‌كی خۆی خوێنده‌وه.
....